كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, May 30, 2005

هه‌ڵبژاردن له‌ ئێران و پارته‌ کوردیه‌کان

هه‌ڵبژاردن له‌ ئێران و پارته‌ کوردیه‌کان

نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رگیز کۆماری ئیسلامییان قه‌بوڵ نه‌بوه‌ و له‌وه‌تی ئه‌م حکومه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتوه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گه‌لی کورد دژ بوه‌ و به‌رده‌وام خه‌باتی کردوه‌ و دانی ده‌یان هه‌زار شه‌هید بۆ ئازادی به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن.

گه‌لی کورد وه‌ک گه‌لانی دیکه‌ی ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ره‌ک کۆماری و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی به‌شداری نه‌کردوه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی گۆشاریکی زیاتر درخاته‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و لێدان و گرتن واداریان ده‌کا که‌ به‌شداری له‌و شانوگه‌ریانه‌ دا بکه‌ن به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بوه‌ و گه‌لی کورد به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌کی مومکین ئه‌و ده‌ژبه‌ریه‌ی خۆی پیشان داوه‌
.
ئێستا که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بۆ نویه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رک کۆماری ئاماده‌ ئه‌کا ، گه‌لی کورد به‌ ڕاشکاویه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌یانه‌وێ باێکوتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ڕواڵه‌تیه‌ بکه‌ن. به‌داخه‌وه‌ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ له‌ ده‌ور یه‌ک دروشم و بانگه‌واز کۆ بنه‌وه‌ و پاڵپشتی له‌ هه‌ڵوێستی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن .

کاتێ مروڤ ‌‌چاو له‌ نوسراوه‌ و ڕاگه‌یاندراوه‌کانی پارته‌کانی ڕوژهه‌ڵات ئه‌کا هه‌رکامه‌ و بۆ خۆی به‌ لای خۆی دا دای ئه‌دڕێ و خۆی به‌ نۆێنه‌ری سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان) ئه‌زانێ و ئاماده‌ نیه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ دا ڕێک بکه‌وێ. ئا له‌م کات و سه‌رده‌م و هه‌ل و مه‌رجه‌ ناسک و پڕ له‌ گۆڕانه‌ دا ده‌بێ گه‌لی کورد به‌ هه‌مو بیر و بوچونی جێاواز و پارتی جیاوازه‌وه‌ یه‌ک بگرێ و ببێته‌ خاوه‌ن یه‌ک ده‌نگ و داوا و داخواز...
ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ گه‌لی کورد خه‌بات ئه‌که‌ن باشترین خزمه‌ت ئه‌وه‌یه‌ یه‌ک بگرن و واز له‌ کێشه‌ بچوک و لابه‌لاکانیان بێنن. گه‌لی کورد بۆ ئه‌وه‌ ناچه‌وسێته‌وه‌ که‌ پارتی و حیزبی جیاوازی هه‌یه‌ به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز و خاوه‌ن وه‌ڵاتێکی به‌ پیت و به‌ره‌که‌ت و کانگای فراوانه‌.

هه‌تا ئیمه‌ ئاوا لێک دابڕاو و د‌ژ به‌ یه‌ک و لێک دور بین داگیرکه‌ر له‌ وه‌ڵاته‌که‌مان دا مال و سه‌روه‌ت و سامانمان تاڵان ئه‌کا و نه‌ته‌وه‌که‌شمان سوک و ڕیسوا و چاو له‌ ده‌س و زه‌لیل و ژیان لای خه‌ڵکه‌که‌مان بێ واتا ئه‌کا و مروڤایه‌تی له‌ مه‌ڵبه‌نده‌که‌مان دا ناهێڵێ.

حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێ به‌ خۆ دا بێنه‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ ڕێکلام بۆ خۆیان ئه‌که‌ن و له‌ هه‌وڵی به‌رژه‌وه‌ندی بچوکی خۆیان دان ، ئاوڕی له‌ نه‌ته‌وه‌که‌یان بده‌نه‌وه‌ و گۆێ بگرن که‌ گه‌ل چی ده‌وێ...
خه‌ڵک له‌ ناو خۆی کوردستان دا یه‌که‌ و چاوه‌ڕوانن حیزبه‌کانش یه‌ک په‌یام و بانگه‌وازیان هه‌بێ.
بێ گۆمان لێک نێزیک بونه‌وه‌ی پارته‌کان له‌ یه‌ک، گۆڕ و تین و تاو به‌ گه‌ل ئه‌دا و جه‌سورتریان ئه‌کا که‌ ڕاپه‌ڕن و هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن.

ده‌با ئه‌م هه‌له‌ که‌ به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئێران دا هاتوه‌ته‌ گۆڕێ به‌کار بێنین و ببینه‌ خاوه‌ن هه‌ڵۆێستی نه‌ته‌وه‌ێی هاوبه‌ش و ده‌ست بده‌ینه‌ ده‌ست یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی کوردستان له‌ کاتی لیدان وله‌ نێو بردنی کۆماری ئیسلامی دا که‌ زور دوور نیه‌... 050529

Saturday, May 28, 2005

ئێران ده‌بێته‌ چوار به‌شه‌وه‌

ئێران ده‌بێته‌ چوار به‌شه‌وه
‌نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

وه‌ک ئاشکرایه‌ پلانی نۆێ بۆ ڕوژهه‌ڵاتی ناوین له‌ لایه‌ن ئیمریکا و ئینگلیس و ئیسرائیله‌وه‌ پلانێکی دور و درێژ و پڕ له‌ کێشه‌یه‌ . له‌م گۆڕانکاریانه‌ی له‌ ناوچه‌که‌ دا ده‌ستی پێ کردوه‌ جێگای کورد به‌ باشی دیاره‌ به‌و شه‌رته‌ ده‌مڕاستانی ئێمه‌ و حیزبه‌کان بتوانن بۆ یه‌کجار واز له‌ من منانێ بێنن و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر چاو بگرن . کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ پێگه‌ی خه‌ڵکی ماوه‌ و نه‌ ئێعتیباری ناو نه‌ته‌وه‌ێی و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ وه‌ڵاتی ئیسرائیل و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی و ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستی به‌ چه‌که‌ کۆ کۆژیه‌کان ڕا بگا و بتوانی ئورانیومی چڕکراوه‌ به‌رهه‌م بێنێ ئه‌وا ئه‌من و ئاسایش له‌ جیهان دا نامێنێ و هیچکه‌س و لایه‌ن و وه‌ڵاتێک ناتوانێ له‌و مه‌ترسیه‌ به‌دوور بێ .

وه‌ڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئیمریکا به‌ پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ له‌و مه‌ترسیانه‌ که‌م بکاته‌وه‌ و له‌م پێوه‌ندیه‌ش دا کۆتاێی به‌ دیکتاوری مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی سه‌رده‌ست بێنێ . کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ته‌واو دا له‌ هیچ چه‌شنه‌ سه‌رکوت و دڕندیه‌ک دژ به‌ گه‌لانی ئێران درێغی نه‌کردوه‌ که‌ گه‌لی کورد یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه‌یه‌ زورترین غه‌دری لێ کراوه‌ و زورترین قوربانی داوه‌. له‌ به‌رنامه‌ی لێدانی ئێران دا ده‌بێ گه‌لانی به‌لوچ ، کورد ، ئازه‌ری شان به‌ شانی فارسه‌کان خۆ ئاماده‌ی به‌شداری کردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌و ڕاست دا بکه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دبێ ئێران بکرێته‌ چوار به‌شه‌وه‌ که‌ کوردستان ، ئازه‌ربایجان ، به‌لوچستان و پارسیانه‌ و ئه‌م دابه‌ش کردنه‌ش پێش له‌ شه‌ڕی ناوخۆی ده‌گرێ.
ئێستا گه‌لانی ئێران وه‌ک جاران خۆیان به‌ یه‌کپارچه‌ێی ئێرانه‌وه‌ گرێ ناده‌ن و هه‌رنه‌ته‌وه‌ و داوای مافی خۆی ده‌کا و بێجگه‌له‌ کورد که‌ به‌رده‌وام به‌ گه‌ڵاڵه‌ و به‌رنامه‌ی جوراوجوره‌وه‌ خۆازیاری مافه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی خۆێی بووه‌ ، گه‌لانی دیکه‌ی وه‌ک به‌لوچ و ئازه‌ری و عه‌ره‌ب وه‌شیاری نه‌ته‌وه‌ێیان پێش که‌وتوه‌ و له‌ ئورگانی جێاواز دا خۆیان سازمان ئه‌ده‌ن و هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ یه‌کتریش دا له‌ دیالوگ دان . له‌م گۆڕانکاریه‌ دا که‌ به‌ لاچونی کۆماری ئیسلامی ئێران پێک دێت ، کۆتاێی به‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌سه‌ڵاتداری فارسایه‌تی و شیعه‌گه‌ری دێت و یان ده‌بێ ئێران پارچه‌ پارچه‌ بێت یان ده‌بێ به‌ شێوه‌ی فیدرالی نه‌ته‌وه‌ێی و جوگرافیاێی پێ بنێته‌ قۆناغێکی نوێی پێکه‌وه‌ ژیان و بنێات نانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموکراتیک .

ده‌بێ حیزبه‌کانی کورد به‌ وه‌شیاریه‌وه‌ له‌م گۆڕانکاریانه‌ نێزیک بنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ یه‌کترا بکه‌ونه‌ دیلوگ و لێک نێزیک بونه‌وه‌ و داڕشتنی برنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخ و سه‌به‌خۆ . 050526

Friday, May 27, 2005


Posted by Hello
شپێڵ کۆربی سزای بیست ساڵ به‌ندکرانی به‌سه‌ردا بڕا!
وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: سوه‌یلا ماجدی
سه‌رچاوه‌: مێدیای ئوسترالیا

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کێشه‌ی گیران و به‌ندکران و سه‌ره‌نجام شێوه‌ی بڕیاردانی دادگای ئێندونوسیا به‌سه‌ر خاتوو شپێڵ کۆربی ئوستراڵی ببوه‌ جێگای سه‌رنج و بایه‌خی هه‌موو مێدیای ئوستراڵی. ئه‌مڕۆ دوا ڕۆژ بوو بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.

شپێڵ کۆربی ته‌مه‌ن 27 ساڵ که‌ کچه‌ خوێنکاری ئوستراڵی دانیشتوی گۆڵدکۆسته‌، ساڵی پار له‌ هه‌شتی ئۆکتۆبه‌ردا، کاتی گه‌یشتنی به‌ فڕۆکه‌خانه‌ی باڵی که‌ شارێکی به‌ناوبانگی گه‌شتیاریه‌ له‌ ئێندونسیا، به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی چوارکیلۆو سه‌د گرام مه‌ره‌وانه‌ له‌ ساکه‌ دانه‌خراوه‌که‌یدا له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌نده‌نوسیاوه‌ گیرا و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کرا. له‌و کاته‌وه‌ تائێستا شپێڵ و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بێتاوان بوونی بسه‌لمێنن. به‌دوای گیرانه‌که‌ی و چه‌ندین جار لێپرسینه‌وه‌، شپێڵ پێی له‌سه‌ر بێتاوانی خۆی داگرتوه‌و گوتویه‌تی که‌ ئاگای له‌وه‌ نیه‌ که‌ چۆن ئه‌و بڕه‌ مه‌ره‌وانه‌یه‌ له‌ ساکه‌که‌یدا جێگیرکراوه‌. جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ که‌ یاسای ئه‌نده‌نوسیا سزای مردن یان به‌ندکردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌بڕێته‌وه‌ که‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ماده‌سڕکه‌ره‌کان له‌و وڵاته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ ده‌ده‌ن.

هه‌موو هیوای شپێڵ و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌وه‌ بوو که‌ هیچکام له‌و دوو سزایه‌ به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌ 27 ساڵه‌دا نه‌سه‌پێ.
دوێنی دوایین ڕۆژ بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ خوازیاری بینی شپێڵ بوون. ئه‌و جۆره‌ی که‌ له‌ مێدیاکانی ئوسترالیاوه‌ بڵاو‌کرایه‌وه‌ ناوبراو زۆر دڵخۆش بوه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ دڵیدا هه‌ست ده‌کات که‌ دادوه‌ره‌کان ناتوانن له‌وێ ڕایگرن، چونکه‌ بێتاوانه‌. هه‌روه‌ها داوای له‌ خه‌ڵکی ئوسترالیا کردبوو که‌ بۆی بپاڕێنه‌وه‌ و هه‌تا دوایین ساته‌کان له‌گه‌ڵیدا بن و هاوخه‌می بکه‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕۆژی دادگایی کردنی شپێڵ کۆربی بوو. ئه‌و سه‌ره‌ڕای بارودۆخی ناله‌باری ده‌روونی داواکاری ئه‌وه‌ بوو که‌ تا بیستنی سزاکه‌ ڕابوه‌ستێ.

دادوه‌ر به‌م جۆره‌ سزای شپێڵی خوێنده‌وه‌‌: شپێڵ کۆربی تاوانباره‌و 20 ساڵ به‌ندکرانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌گه‌رچی هێشتا هیوای شپێڵ نه‌بڕاوه‌و چاوه‌ڕوانی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی که‌سانێکه‌ که‌ زانیاریان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێگیرکردنی ئه‌و بڕه‌ ماده‌سڕکه‌ره‌ له‌ ناو ساکه‌که‌یدا هه‌یه‌ به‌ڵام دادوه‌رانی ئه‌نده‌نوسیا به‌م جۆرهه کۆتاییان به‌ که‌یسه‌که‌ی شپێڵ هێنا. ئێستا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که‌ ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا هه‌وڵی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر په‌یمانێک بدا که‌ هه‌ردوو وڵات بتوانن داوای به‌ندکراوه‌کانی له‌ ئه‌ویدی بکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی خۆیان قۆناخی سزاکه‌یان تێپه‌ڕێنن. دیاره‌ تا گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنێکی ئاوا ماوه‌یه‌کی درێژ و له‌وه‌انه‌یه‌ چه‌ند ساڵێک بخایه‌نێ.
له‌کاردانه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ سه‌رۆک شالیاری ئوسترالیا جۆن هاوه‌رد داوای له‌ خه‌ڵکی ئوستڕالیا کردوه‌ که‌ بڕیاره‌که‌ی دادگای ئێندۆنیسیا بپه‌ژرێنن و گوتوشیه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسای وڵاتی ئێندۆنیسیادایه‌وه وشتێک نیه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسای ئه‌و وڵاته‌ بێت.

له‌ دوا لێدوانیدا شپێڵدا له‌ سه‌ر بێتاوانی خۆی هه‌روا پێداده‌گرێ. له‌وکاته‌وه‌ شپێڵ به‌وشێوه‌یه‌ گیراوه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌که‌ن له‌ ڕوداوێکی له‌و شێوه‌ ده‌ترسێن و ده‌گوترێ که‌ له‌و کاته‌وه له‌ هه‌موو فرۆکه‌خانه‌کان بریار دراوه که‌ هه‌موو ساکێک به‌ جۆره‌ نایلۆنێک بپێچرێ که‌ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک کرایه‌وه‌‌ پێوه‌ی دیار بێت و له‌ ڕاستیشدا ئه‌و نایلۆنه‌ پاش پێچرانی له‌ ساک یان هه‌ر شتێکی دیکه‌ مه‌گه‌ر به‌ دڕاندن ده‌نا ناتوانرێ لێبکرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌ر گۆڕانێک له‌ ساکه‌که‌دا بکرێت پێوه‌ی دیار ده‌بێت.

راگه‌یاندنی رێکخراوه‌ی ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ

راگه‌یاندنی رێکخراوه‌ی ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ ئێران

ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ناکه‌ین



تا کاتێک که‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد و ژنان مافی خۆپاڵاوتنیان نه‌بێ‌ و هه‌ر ته‌نیا هه‌ڵبژێرن،
تا کاتێک که‌ هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و جنسییه‌تی به‌رده‌وامه‌،
تا کاتێک که‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران پێشێل ده‌کرێ،
تا کاتێک که‌ نه‌زاره‌تی ئیستیسوابی له‌ ئێران هه‌بێ،
تا کاتێک که‌ ئازادیمان نه‌بێ،
تا کاتێک که‌ زیندانی سیاسیمان هه‌بێ،
تا کاتێک سێداره‌ و به‌رده‌باران به‌رده‌وامه‌،
تا کاتێک چاپه‌مه‌نی و بڵاوکراوه‌کانمان ئازادیان نه‌بێ،
تا کاتێک یاساکانی ئێران دژ به‌ ژنه‌،
تا کاتێک ئێمه‌ به‌ هاووڵاتی پله‌ دوو بژمێردرێین،
تا کاتێک کورد به‌ مافه‌ ره‌واکانی خۆی نه‌گه‌یشتبێ،
تا کاتێک دیموکراسی مسۆگه‌ر نه‌بێ،
تا کاتێک دین و ده‌وڵه‌ت تێکه‌ڵاو بێ،
تا کاتێک سیسته‌مێکی فدڕاڵی دیموکراتیک دانه‌مه‌زرابێ،
تا کاتێک ژن نیوه‌ی پیاو بێ،
تا کاتێک ..............
ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ناکه‌ین

رێکخراوه‌ی ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتیسنه‌

هه‌ڵاتنی فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایش و په‌رده‌هه‌ڵدانه‌وه‌

هه‌ڵاتنی فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایش
و په‌رده‌هه‌ڵدانه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ست هه‌بوونی باژێڕڤانی تاران له‌ تێرۆری دوکتور قاسملوودا

وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه: خالید عه‌زیزی

له‌گه‌ڵ په‌ره‌ ئه‌ستاندنی ڕکه‌به‌رایه‌تیه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان پاڵێوراوانی به‌ره‌‌ی ڕاست، هه‌ندێک له‌ په‌رده‌ هه‌ڵماڵێن و ئاشکراکردنه‌کان دزه‌یان کردوه‌ بۆ ناو چاپه‌مه‌نیه‌کانی ناوخۆیی، که‌ گه‌لێک جێی بایه‌خ پێدانه‌و ڕه‌نگه‌ ڕکه‌به‌ره‌کان لێفه‌ له‌سه‌ر یه‌کدی هه‌ڵده‌نه‌وه‌. ناوه‌ندیی ئه‌م په‌رده‌هه‌ڵماڵینه‌ تا نوکه‌ ئه‌حمه‌دی نژاد باژێڕڤانی تارانه‌ که‌ له‌ دوایین په‌رده‌ هه‌ڵماڵینه‌كاندا به‌دیار که‌وتووه‌ که‌ له‌ کوشتنی دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستاندا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بووه‌. له‌م به‌ستێنه‌دا ته‌نانه‌ت ده‌گوترێ زانیاری گه‌لێک گرنگ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ستی حزبی دیموکراتی کوردستان و ئه‌وانیش ئه‌م زانیاریانه‌یان ڕاسته‌وخۆ خستۆته‌ به‌رده‌م یه‌کیه‌تی ئوروپا.

ورته‌ ورتی په‌یوه‌ندییدار به‌ ده‌ورگێڕانی ئه‌حمه‌د نژاد له‌ تیرۆری قاسملوو له‌ هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌ کۆڕی ڕاگه‌یه‌نه‌کانی ئێران سه‌ری هه‌ڵداو به‌سه‌رنجدان به‌و ورته‌ ورتانه‌، په‌یک نێت(سایتێکی فارسی‌یه‌)له‌ ژماره‌ی 28ی بانه‌مه‌ڕی خۆیدا، له‌ ژێر ناوی گه‌وره‌ی"بناپارته‌ کاتیه‌کان- چوارناڵه‌ به‌ سواری یه‌ک دوچه‌رخه*‌ " نوسی:

"سه‌رداری سوپا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد باژێڕڤانی ئێستای تاران که‌ ساڵی 1365ی هه‌تاوی پێوه‌ندی به‌ تیپی تایبه‌تی سوپای پاسدارانه‌وه‌ گرت، به‌ تێپه‌ڕاندنی ده‌وره‌یه‌ک له"‌ بڕیارگه‌ی ڕه‌مه‌زان"له‌ چالاکی ئه‌ودیوی سنور، له‌‌ که‌رکوک به‌شداری کرد. پاش ئه‌وه‌یش وه‌کوو به‌رپرسی ئه‌ندازیاری گورز وه‌شێنی "له‌شکری 6ی تایبه‌تی سوپا" کاری ده‌کرد. ئه‌و گریمانه‌ی که‌ ئه‌و سه‌ره‌ڕای تۆمه‌تبارکردنی به‌ کوشتنی دوکتور کازم سامی شالیاری ته‌ندروستی گشتی ده‌وڵه‌تی بازرگان، له‌ دو کرده‌وه‌ی تیرۆریستی گه‌وره‌ی دیکه‌دا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات، واته‌ ترۆری دوکتور قاسملو سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری ڤیه‌ننای پێته‌ختی ئوتریش(ئه‌وستریا) و ترۆری میکۆنوس که‌ ئه‌ویش بوه‌ هۆی کوژرانی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی جێگره‌وه‌ی‌ دوکتور قاسملوودا ده‌ستی هه‌بێ، فره‌ زۆره‌".

شه‌وی 25مانگی مای به‌رامبه‌ر به‌ سێی جۆزه‌ردان، ڕادیۆ فه‌ڕانسه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌داو به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ زانیاریه‌ک که‌ ده‌وڵه‌تی ئۆتریش له‌م دواییانه‌دا وه‌چنگی که‌وتوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌دریش هه‌ڤپه‌یڤینێکی ئه‌نجامدا.
به‌نی سه‌در گوتی: یه‌کێک له‌ نزیکانی ئه‌ندامانی تیمی ترۆری قاسملوو له‌ ئێران وه‌ده‌رکه‌وتوه‌و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ترۆری قاسملوو داوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوتریش. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م وڵاته‌ زانیاریه‌ نوێیه‌کانیان له‌گه‌ڵ زانیاریه‌ کۆنه‌کان به‌راورد کردوه‌و ڕاستی ده‌ربڕینه‌کانی زانیاریده‌ره‌ نوێیه‌که‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه‌. ئه‌م بینه‌ر(شاهید)ه‌ نوێیه گوتویه‌تی: له‌ ترۆری دوکتور قاسملوودا دوو تیم به‌شداریان کردوه‌. یه‌ک تیم وتووێژه‌که‌ر بوون و ئه‌ویدیکه‌یان تیمی ترۆر. ئه‌حمه‌دی نژاد‌، باژێڕڤانی نوکه‌ی تاران په‌یامنێری نێوان تیمی وتوێژکه‌ر له‌گه‌ڵ تیمی تیرۆر بوه‌و چه‌ک و چۆڵی له‌ سه‌فاره‌ت وه‌رگرتوه‌و خستویه‌تیه‌ به‌رده‌ستی تیمی تیرۆر.

بینه‌ری نوێ گوتی: تیمی ترۆریش له‌ دوو ده‌سته‌ پێکهاتبوون. ده‌سته‌یه‌کی سه‌ره‌کی و ده‌سته‌یه‌کی جێگره‌وه‌. ئه‌حمه‌دی نژاد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو تیمی وتوێژکارو تیرۆرو دابینکه‌ری چه‌کووچۆڵی تیرۆر هه‌بوه‌، بۆخۆیشی له‌گه‌ڵ تیمی دوهه‌می تیرۆردا بوه‌ تا ئه‌گه‌ر له‌ دۆخێکدا که‌ تیمی یه‌که‌م نه‌یتوانی تیرۆره‌که‌ ئه‌نجام بدات، بۆخۆی و ده‌سته‌که‌ی بچن و تیرۆره‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن‌.

به‌نی سه‌در له‌ هه‌ڤپه‌یڤینه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ فه‌ڕانسه‌، به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئوتریشیه‌وه‌ گوتی: به‌رپرسی ئوتریشی وتووێژی کردوه‌و گوتوییه‌تی که‌ ئه‌مێستا سێ که‌س له‌ پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێران ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌ تیرۆردا هه‌بووه‌و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا زانیاری پێویست خراوه‌ته‌‌ به‌رده‌ست یه‌کیه‌تی ئوروپاو سه‌باره‌ت‌ به‌م کێشه‌یه‌ ئاگاداری دراوه‌. ته‌نانه‌ت به‌ستێنی به‌دواداچوونی یاسایی ئه‌وان وه‌ک تۆمه‌تباری ‌ژێر لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئاماده‌بووندایه‌. (وادیاره‌ ئه‌م سێ که‌سه‌ ده‌بێ ڕه‌فسه‌نجانی، ڕه‌زایی و ئه‌حمه‌دی نژاد بن)

ده‌گوترێ، ڕادیۆی کوردستان ئێراق(مه‌به‌ست ڕادیۆی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌- وه‌رگێڕ) و یه‌کێک له‌ کاناڵه‌ ئاسمانیه‌کانی باشوری کوردستان هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به‌ ده‌وری ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ کوشتنی قاسملوی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ له‌ دۆخێکی وادا گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تیی ناوچه‌یی(نه‌ک هه‌ر بایکۆتی ده‌نگدان به‌ ئه‌حمه‌دی نژاد)ده‌ئافرێنی. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می باژێرڤانی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ پارێزگای ئه‌رده‌وێڵدا چه‌ند کرده‌وه‌ی کوشتن و تاوانی سیاسی ڕویداوه‌و له‌و هه‌رێمه‌شدا ئه‌و جه‌ماوه‌ری نیه‌. له‌گه‌ڵ په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیانه‌ و ناسرانی دیمه‌نی ڕاستینه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ تارانیه‌کان نه‌ک هه‌ر ده‌بێ ناوی خۆی له‌ گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریدا بسڕێته‌وه‌، به‌ڵکو مانه‌وه‌شی له‌ هه‌ڕه‌می باژێرڤانی تارانیش دژوار دیاره‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی په‌یک نێت

* فارسیه‌که‌ی ئاوا نوسراوه‌: "بناپارت‌های وقتی- چهارتركه سوار يك دوچرخه"

Wednesday, May 25, 2005

تۆش گه‌ر ده‌خوازی واژۆی لێده‌!

تۆش گه‌ر ده‌خوازی واژۆی لێده‌!

ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو په‌یامی ژماره‌یه‌ک ناوه‌ند و چالاکی سیاسی- فه‌رهه‌نگیی کورد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار له‌ حکوومه‌تی ئیسلامی‌ ئێراندا بڵاوکرایه‌وه‌ و ژماره‌یه‌کی باش ناوه‌ندو چالاکڤانی سیاسی فه‌رهه‌نگی گورد واژۆیان لێدا بوو. له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند که‌سی دیکه‌ وێڕای لایه‌نێکی سیاسی(یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستان) ئه‌و په‌یامه‌یان واژۆ کردوه‌. گه‌ر تۆش ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌باش ده‌زانی ده‌توانی واژۆی خۆتی لێده‌ی و به‌مه‌ش کاریگه‌ری په‌یامه‌که‌ زێده‌تر بکه‌.
ده‌قی نوێکراوه‌ی په‌یامه‌که‌ لێره‌ بخوێنه‌وه‌.
-----------------------------------------------------------------
ئه‌دره‌سی پشتگیری:
pshtiwani@yahoo.com

Monday, May 23, 2005

له‌ دنێا دا هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ئازاده‌ به‌ڵام له‌ ئێران ئیجباریه

له‌ دنێا دا هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ئازاده‌ به‌ڵام له‌ ئێران ئیجباریه

‌نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌ر ئه‌ساسی توتالیتێری مه‌زهه‌بی بنێات نراوه‌ و قسه‌ی دواێی له‌ لای ڕێبه‌ری پایه‌به‌رزی مه‌رجه‌عی ته‌قلید دایه‌ و هه‌مو دام و ده‌زگا و پۆسته‌کانی دیکه‌ی وه‌ک سه‌ره‌ک کۆمار ، سه‌روکی مه‌جلیس ... کارتونین و ناتوانن هیچ کارێک به‌ بێ ئیزنی ڕێبه‌ر بکه‌ن.

دیموکراسی و ئازادی و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ دان و ڕاده‌ربڕین و نوسین و ڕوژنامه‌گه‌ری و باسی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و وت و وێژ کردن بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ لای ڕێبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌‌ شه‌یتانی و نابه‌جێ و پێچه‌وانه‌ی قانونه‌ ئیسلامیه‌کانه‌ و ده‌بێ وه‌ک ئه‌و ده‌یان و هه‌زاران ئازادیخواز و قه‌ڵه‌م به‌ده‌‌سته‌ نه‌ترسانه‌ له‌ نێو ببرێن و به‌ سزای خۆیان بگه‌ن ....
له‌ ئێران دا ژماره‌ی هه‌ره‌ زوری ڕوژنامه‌وانان حه‌بس کراون یان سزا دراون و زیاترین ژماره‌ی داخستنی ڕوژنامه‌ش هه‌ر له‌ ئێران دایه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ڵین خه‌ڵک ده‌نگ بدات و نۆێنه‌ری خۆی بۆ شورای ئیسلامی هه‌ڵبژێری که‌ ئه‌و نۆێنه‌ره‌ پارێزه‌ری مافه‌کانیان بێ و ده‌نگێان بگه‌یه‌نیه‌ته‌ جێگای مه‌به‌ست و داوا و داخۆازیه‌کانیان له‌ مه‌جلێس دا باس بکات ، چه‌ندین که‌س له‌ نۆێنه‌رانی مه‌جلێس و به‌تایبه‌تی نۆێنه‌رانی کورد بانگ هێشتی دادگا بێ داده‌کانی کۆماری ئیسلامی کراون و هه‌ڕه‌شه‌ی بێ ده‌نگ بونیان لێ کراوه‌ ، یان چاوه‌ڕوانی حوکمی تاوانی نه‌کراو ده‌که‌ن..

یه‌کێکی دیکه‌ له‌ گاڵته‌جاڕیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ خه‌ڵک، ده‌نگ دان و هه‌ڵبژاردنی سه‌ر‌ۆک کۆماریه‌ له‌و وه‌ڵاته‌ دا که‌ نه‌ حوکمی قه‌زاێی نه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیجرای هه‌یه‌ و ته‌نیا وه‌ک کارتونێک ده‌بی ده‌ستورات و ڕێنوێنیه‌کانی ڕێبه‌ر و شورای نگه‌بان و مه‌جمه‌عی ته‌شخیخی مه‌سڵه‌حه‌ت ئه‌نجام بدات و نابێ به‌ مو لا بدات ده‌نا سزا ئه‌درێ.

له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که‌ ده‌سه‌ڵات دارانی ئێرانی خه‌ڵک بۆ ده‌نگ دان مه‌جبور ئه‌که‌ن ، له‌ ده‌ورانی هه‌ڵبژاردنی خامنه‌ێی (که‌ ئێستا ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامیه‌) و هه‌روه‌هاهه‌ڵبژاردنی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی(که‌ ئێستا سه‌روکی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزامه‌) خه‌ڵکیان به‌نه‌دانی خۆاردن ناچار ئه‌کرد که‌ بچن بۆ ده‌نگدان که‌ ئه‌و کاته‌ له‌ شه‌ڕ دا بون له‌ گه‌ڵ عێراق و خواردن له‌ ئێران دا زور که‌م بو و ده‌وڵه‌ت یان سیسته‌می ئیسلامی ئێران بۆ زه‌لیل کردنی خه‌ڵک بازاڕی خۆاردنی له‌ ده‌ست خۆ دا به‌ر ته‌سک کردبوه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ ناو ناسنامه‌که‌ی دا موری ده‌نگ دانی پێوه‌ نه‌بایه‌ ئه‌وا خواردنی پێ نه‌ئه‌درا و به‌ڵکو به‌ تاوانی ده‌ژایه‌تی کردنی نیزام حوکمیش ئه‌درا، به‌ڵام پاش کوتای هاتن به‌ شه‌ڕ و له‌ گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌ جیهابیه‌کان دا ده‌سه‌ڵات دارانی ئێرانی فێڵێکی دیکه‌یان دوزیه‌وه‌ و به‌ ناوی ڕێفورمخوازی و گۆڕانکاریه‌وه‌ خاته‌میان هێنایه‌ مه‌یدان که‌ مروڤێکی خۆش قسه‌ و ده‌م به‌ پێکه‌نینه‌ و به‌ دانی هێندی دروشم که‌ له‌ ئه‌سڵ دا داخۆازی گه‌لانی ئێرانه‌ وایان کرد که‌ خه‌ڵک به‌ زوری ڕوو له‌ سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن و به‌ هیوای داهاتویه‌کی پڕ له‌ گۆڕان ده‌نگیان به‌ خاته‌می و دواتریش به‌ باندی به‌ناو ڕێفورمخواز دا که‌ زوربه‌ی کورسیه‌کانی شورای ئیسلامی وه‌ده‌س بێنن . پاش ده‌وره‌ی یه‌که‌م که‌ ماوه‌که‌ی چوارساڵه‌ خه‌ڵک له‌ خاته‌می پاشگه‌ز بونه‌ه‌ و تێ گه‌یشتن که‌ ناوبراو هیچی پێ نیه‌ و موره‌یه‌کی ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌ و هیچ جیاوازیه‌کی فکری و بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر و بن ڕێبه‌ره‌کان دا نیه‌.

دیاره‌ حاکمانی ئێرانی ئیسلامی ئه‌م هه‌له‌یان به‌ کار هێنا و به‌شداری خه‌ڵکیان له‌ هه‌ڵبژاردن دا وه‌ک مه‌شڕووع بونی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ لای کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی پیشان دا و ئه‌وروپایه‌کان و زور لایه‌نی دیکه‌یان سه‌رگه‌رمی گۆڕانکاری کرد. دیاره‌ له‌ ده‌ورانی هه‌شته‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک کۆمار له‌ ئێران دا خاته‌می جارێکی تر ده‌نگی هێنایه‌وه‌ و خه‌ڵک هێشتا هیوایه‌کیان به‌وه‌ مابو که‌ ناوبراو‌ به‌ڵێنه‌کانی به‌ جێ بگه‌یه‌نێ و گۆڕانکاریه‌ک ئه‌نجام بدات .

ئێستا ئیتر دوای هه‌شت ساڵ له‌ سه‌روک کۆماری خاته‌می و بیست و شه‌ش ساڵ حاکمیه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ له‌ سایه‌ی ئه‌و ڕیبه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ دا چاوه‌ڕوانی هیچ گۆڕانێک ناکرێ و هه‌تا سیسته‌م ویلایه‌تی فه‌قیهی بێ ئورگانه‌کانی دیکه‌ کارتونین و ناتوانن دیفاع له‌ حه‌قی خۆشیان بکه‌ن تا ده‌گا به‌وه‌ی پارێزه‌ری و داکۆکی له‌ خه‌ڵکێک بکه‌ن که‌ ده‌نگیان پی داون.

له‌م کاته‌ دا که‌ سه‌ران و سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دنیاش و له‌ ناو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتوی دنێا دا ته‌ریک ماونه‌ته‌وه‌ و وه‌ک بن پێ که‌ری مافی مروڤ و سیسته‌می به‌رده‌باران که‌ری ژنان و له‌ سێداره‌دانی لاوه‌کان و شکاندنی قه‌ڵه‌مه‌ ئازاد و داخستنی ڕوژنامه‌ و گۆڤاره‌ نوێخوازه‌کان ئه‌رناسرێ ، هه‌ڵبژاردنی نویه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری به‌ڕێوه‌یه‌ و له ناو ئه‌و که‌سانه‌ دا که‌ خۆیان ناو نوسی پۆستی سه‌روک کۆماری کردوه‌ هه‌مان ناو و ده‌مو چاوی ترسناک و کۆنه‌په‌ره‌ست و دژه‌ مروڤی وه‌ک هاشمی ڕه‌فسنجانی و موحسنی ڕه‌زاێی و گه‌لێکی دیکه‌ ده‌بیندرێ که‌ به‌ ساڵانه‌ له‌ تێرور کردن ، ڕه‌شه‌ کوژی و توقاندنی خه‌ڵک دا به‌شدارن و هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌و سیسته‌مه‌ش به‌ ناوی جوراو جوره‌وه‌ له‌ده‌ست ئه‌وان دایه‌ و ئه‌یانهو‌ی به‌ ڕه‌نگ گۆڕین و درو کردن و کڵاو له‌سه‌رخه‌ڵک نان جارێکیتر له‌ به‌شداری کردنی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رگرن بۆ ڕه‌وایه‌تی دان به‌ کار و کرده‌وه‌ ناڕه‌واکانیان.

ئه‌مجاره‌ش به‌ ناردنی نامه‌ی تایبه‌ت بۆ ماڵی خه‌ڵک داوایان لێ ئه‌که‌ن که‌ له‌ هه‌ڵبژاردن دا به‌شدار بن و به‌م کارشیان ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵک بترسێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن ده‌نا له‌ دوا ڕوژا سزا ئه‌درێن.
سه‌یر له‌وه‌ دایه‌ له‌ هه‌مو دنیا دا ده‌نگ دان وه‌ک حه‌قی ڕه‌وای گه‌ل بۆ چه‌سپاندنی دیموکراسی به‌ کار دێ و خه‌ڵک بۆخۆیان به‌ په‌روشه‌وه‌ن که‌ بشداری ده‌نگدان بکه‌ن و نۆێنه‌ری خۆیان دیاری بکه‌ن که‌چی له‌ ئێران دا ده‌نگدانیش زوره‌ملێیه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیان لێ ده‌کرێ...

هیچ که‌س شک و گۆمانی له‌وه‌دا نیه‌ که‌ ده‌نگ دان له‌ئیران ڕواڵه‌تیه‌ و هیچ کاریگه‌ریه‌کی نابێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کێ ده‌بێته‌ سه‌ره‌ک کۆمار ، که‌وا بو ده‌بێ خه‌ڵكی ئێران به‌ گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به‌ تایبه‌تی هه‌ڵوێستی خۆیان به‌ بایکوت کردنی ئه‌و ده‌نگدانه‌ نادیموکراتیک و نامه‌شروعه‌ نیشان بده‌ن و به‌ جیهانیان بڵێن ئێمه‌ ئه‌م سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌مان ناوێ فریامان که‌ون...

Sunday, May 22, 2005

چونی مام جه‌لال بۆ ئورده‌ن و چونی جه‌عفه‌ری بۆ تورکیا

چونی مام جه‌لال بۆ ئورده‌ن و چونی جه‌عفه‌ری بۆ تورکیا

نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

له‌م مانگه‌ دا سه‌روک کۆماری عێراق و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئه‌و وه‌ڵاته‌ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یان کرد و به‌ ئامانجی دامه‌زراندنی دیپلوماسی نوێی عێراقی له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ، به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌روک کۆماری کاتی عێراق چووه‌ وه‌ڵاتی ئورده‌نی عه‌ره‌بی و به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان پێشوازیه‌کی بێ وێنه‌ی لێ کرا و مامه‌ش سوزی دا که‌ عێراق وه‌ک به‌شێ له‌ عه‌ره‌بستانی پیروز بمێنێته‌وه‌ و ئه‌ویش له‌ هیچ هه‌وڵێک بۆ ئه‌م ئامانجه‌ پیروزه‌ دریخی نه‌کات .
یه‌کێکی تر له‌ کاره‌ دیاره‌کانی مام جه‌لال ئه‌وه‌ بو که‌ داوای لێبوردن له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئورده‌نی بکات له‌ تاوانی پاره‌خۆاردنی چه‌له‌بی خۆش بن.

چه‌له‌بی که‌ سه‌روکی کونگره‌ی نیشتمانی عێراق و ماوه‌یه‌ک له‌ وه‌ڵاتی ئورده‌ن وه‌ک به‌رپرسی کاروباری بانکی ژیاوه‌، ئێستا زیاتر خۆی به‌ شیعه‌ی عێراقی ئه‌زانی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیمریکایه‌کانیش هه‌وڵی گرتنیان دا به‌ تاوانی گه‌یاندنی زانیاری به‌ ئێرانیه‌کان، هێشتا ناوبراو هه‌ر له‌ مه‌یدان دایه‌ و له‌وه‌ ئه‌چی له‌ داهاتوی عێراق دا پۆستێکی به‌رز وه‌رگرێ، ناوبراو به‌ر له‌ چه‌ندین ساڵ له‌ لایه‌ن دادگای به‌رزی ئورده‌نه‌وه‌ تاوانبار کرا به‌وه‌ی که‌ پاره‌یه‌کی زوری هه‌ڵلوشیوه‌ و فێڵی له‌ بانکی ناوه‌ندی ئورده‌نی کردوه‌، به‌ڵام چه‌له‌بی زیره‌کانه‌ خۆی گه‌یانده‌ ده‌زگای سیخۆڕی ئیمریکاێی و له‌گه‌ڵیان ڕێک که‌وت که‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌کی کۆمه‌ڵکۆژی عێراق زانیاریان بۆ کۆ کاته‌وه‌ و هاوکات پێوه‌ندیشی به‌ ده‌زگا سیخۆڕیه‌کانی ئینگیلزه‌وه‌ گرت که‌ سه‌باره‌ت به‌ ئوپوزیسیونی عێراقی و چالاکیه‌ سه‌ربازیه‌کانی ڕژیمی سه‌دام حسین زانیاریان بۆ کۆ کاته‌وه‌.

چه‌له‌بی هاوکات بۆشایی نێوان ئوپۆزیسیونی عێراقی گواسته‌وه‌ که‌ ئه‌وکات هه‌رکامه‌ و سه‌ر به‌ لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی بون و هێندێ لایه‌نیشیان ده‌رو و جێگایه‌کی وایان نه‌بوو کونگره‌ی نیشتمانی عێراقی گه‌ڵاڵه‌ کرد و خۆشی بو به‌ سه‌رۆکی و له‌ شانسی چه‌له‌بیش حیزبه‌ کوردیه‌کانی باشور وه‌ک یه‌کیه‌تی و پارتی له‌ به‌شێکی سوتاوی نیوه‌ ئازادی کوردستان دا ده‌سته‌و یه‌خه‌ی خۆ کۆژی بون و هیچ لایه‌نێکی کوردیشیان وه‌ک نێوبژیوان قه‌بوڵ نه‌ئه‌کرد، به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر بێگانه‌ دا وه‌ک هه‌میشه‌ سه‌ر له‌ خۆار بون و هه‌ر بۆیه‌ هیزه‌ بێ که‌ڵکه‌کانی چه‌له‌بی بونه‌ ده‌مڕاستی نێوان یه‌نه‌ک و په‌ ده‌ ک و به‌ سه‌ر کورده‌وه‌ بونه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ...

چه‌له‌بی که‌ ڕوژانێکی دورو درێژ له‌ کوردستان میوان بوه‌ و زور ڕێزی لێ گیراوه‌ و ئیمکاناتی بۆ فه‌راهه‌م کراوه‌ پاش ڕوخانی سه‌دام حسین هه‌مان هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی به‌عسی عێراقی دوباره‌ کرده‌وه‌ و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ته‌نێا ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ ده‌نا نه‌ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌ناسی و نه‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ قیزه‌ون و مه‌حکومه‌ ...

له‌ کاتێک دا که‌ پارله‌مانی کوردستان تازه‌که‌شی وه‌ک کۆنه‌که‌ی بێ که‌ڵک و مانا ده‌بێ و یه‌کیه‌تی و پارتی نه‌یان توانیوه‌ له‌ سه‌ر ساده‌ترین خاڵ واته‌ کۆ بونه‌وه‌ی ئه‌و پارله‌مانه‌ ڕێک بکه‌ون ، له‌ کاتێک دا که‌ هه‌لۆێستی شیعه‌ و سونه‌ و جه‌عفه‌ری و عه‌لاوی و چه‌له‌بی و زه‌رقاوی و سه‌دام و بن لادن سه‌باره‌ت به‌ کورد وه‌ک یه‌که‌ و له‌ کاتێک دا که‌ چاره‌نوسی کورد نادیار و کێشه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و جوگرافیای کوردستان نادیاره‌ و له‌و کاته‌ دا که‌ کات به‌ خێراێی له‌ ده‌س کوردان ده‌ڕوا و هاوکات که‌ یه‌کیه‌تی و پارتی کێشه‌کانیان ئه‌گاته‌ لوتکه‌ی لێک دورکه‌وتنه‌وه‌ و تۆران و کۆبونه‌وه‌ چوڵ کردن، مام جه‌لال ڕوو له‌ وه‌ڵاتی ئورده‌ن ئه‌کا و داوای به‌خشینی قاچاخچیه‌کی وه‌ک چه‌له‌بی ئه‌کات.

مام جه‌لال ده‌بوایه‌ داوای چاره‌نوسی ئه‌نفالکراوه‌کانی له‌ ده‌وڵه‌تی ئوردن بکرادایه‌ و ده‌بو داوای ژماره‌ی ئه‌و کچه‌ ڕوسوره‌ چاره‌ ڕه‌شه‌ کوردانه‌ی بکرادیه‌ که‌ زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسین وه‌ک پێشکه‌شی دراونه‌ته‌ به‌رپرسانی ئورده‌نی و ده‌یان شتی دیکه‌ که‌ ڕاسته‌و ڕاست گرێدراوی کورد و کوردستان و به‌شداری ئورده‌نیه‌کانه‌...

به‌ڵام چونی جه‌عفه‌ری شیعه‌ و سه‌روک وه‌زیرانی عێراق و هاوپه‌یمانی یه‌کیه‌تی و پارتی بۆ تورکیه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌. جه‌عفه‌ری به‌ نیازی سه‌رکوت کردنی کوردان و لاواز کردنی جوڵانه‌وه‌ی کوردی باکور یه‌که‌م هه‌نگاوی خۆی نا و دڵنێاشم پلانی دیاریکراوی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ڕه‌وڵی کورد له‌ عێراق دا هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ تورکه‌کان له‌سه‌ری کۆکن.

له‌ کاتێک دا که‌ جه‌عفه‌ری به‌ بێ پشتگری کورد ته‌نێا یه‌ک ڕوژ ناتوانی نه‌ک سه‌روک وه‌زیر به‌ڵکو گسکده‌ری شه‌قامه‌کانی به‌غداش بێ ، ناتوانی زه‌رقاوی و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی له‌ عێراق دور بخاته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاو ڕه‌گه‌زه‌کانی و سه‌ربڕین و تۆقاندنی گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌کان بێ ده‌سڵات و توقاوه‌ و هیچی پێ ناکرێ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ناوبردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی باکوری کوردستان ئه‌کات و ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ تورکیه‌دا هاوکار بێ به‌ دژی تێروریست ، که‌چی هه‌م تورکیه‌ تێروریستی ده‌وڵه‌تیه‌ و هه‌م جه‌عفه‌ری تێرویستی ئیسلامی و هه‌م هه‌ردو لاش وه‌ک یه‌ک دژی کوردن.

سه‌یر له‌وه‌ دایه‌ که‌ جه‌عفه‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر بستێ له‌و ناوچانه‌دا نیه‌ که‌ هێزه‌کانی پارتیا کارکه‌رێن کوردستان، پ ک ک ی لێیه‌ و هێچ ڕێزێکیش بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی دانانێ و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی هه‌ڵۆێستی ناوبراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ کورد و کوردستان ....

مام جه‌لال له‌ سه‌رفه‌ری خۆی دا هه‌وڵ ئه‌دا که‌ عه‌ره‌به‌کان لێک نێزیک بکاته‌وه‌ و به‌ هێزیان بکات و جه‌عفه‌ری هاوپه‌یمانیشی به‌رنامه‌ی لێدانی کوردی پێیه‌ و پیلانی ته‌فروتونا کردن هێزی گریلای کوردی و بن پێ کردنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ێی باشوری کوردستانی ئه‌گێڕێ.... له‌وه‌ش داخدار تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌ ده‌سه‌ڵاتی زه‌رد و نه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌وز له‌و باره‌وه‌ هیچ هه‌ڵوێستێ ناگرن و سه‌ریان شۆڕ کردوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی پاشقول لێک دان و ئاگایان له‌وه‌ نیه‌ که‌ جه‌عفه‌ری چ به‌رنامه‌یه‌کی پڕ مه‌ترسی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌...

Friday, May 20, 2005

په‌یامی ژماره‌یه‌ک ناوه‌ند و چالاکی سیاسی- فه‌رهه‌نگیی کورد

په‌یامی ژماره‌یه‌ک ناوه‌ند و چالاکی سیاسی- فه‌رهه‌نگیی کورد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار له‌ حکوومه‌تی ئیسلامی‌ ئێراندا

هاونیشتمانانی به‌رێز!

حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ده‌وری نۆهه‌می سه‌رۆک‌کۆماری به‌ته‌واوی تواناوه‌ هاتووه‌ته‌ مه‌یدان. کاربه‌ده‌ستانی ‌ده‌سه‌ڵاتدار و بێ‌ده‌سه‌ڵات له‌ ناو و ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ک هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌ که‌وتوونه‌ته‌ ته‌قه‌لا و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ هه‌ر ئامێر و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌ک، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌رنه‌ سه‌ر. به‌ڵام کوردستان ( جیا له‌یه‌ک دوو هه‌ڵبژاردن که‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ ئامانجه‌وه‌ به‌شداریان تێدا کردووه‌) هه‌میشه‌ خاوه‌نی که‌مترین رێژه‌ی به‌شدارانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی بووه‌.

ئه‌م جاره‌ حکوومه‌ت له‌کاتێکدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری به‌ڕێوه‌ ده‌بات که‌ له‌ ئاستی نێوخۆییدا له‌ هه‌مووکاتێک بێ پشتیوانتره‌.که‌ نموونه‌ی دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی (مه‌جلیسی حه‌وته‌م وده‌وری دووه‌می شووراکان) ی رابردو بوو. هه‌ڵبژاردن گه‌لێک که‌ رێژه‌ی به‌شداریی له‌ کوردستاندا ( سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردان و ته‌قه‌لوبی هه‌میشه‌یی) نه‌گه‌یشته‌ 12 له‌ 100.
له‌ ئاستی ده‌ره‌وه‌ش وه‌ز‌عی حکوومه‌ت له نێوخۆ باشتر نییه‌. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وه‌ک ماکه‌ی فاناتیکیی ئیسلامی سیاسی له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ناسروان و به‌ گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ته‌ک جه‌مسه‌ری بوونی جیهان، ئاخونده‌کانیش له‌ گه‌مارۆی ته‌وژمی شه‌پۆله‌کانی ئه‌م ئاڵوگۆره‌دا گیریان کردووه‌. که‌ ده‌بێ کێشه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی و پیتاندنی یورانیوم و گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئامریکاشی پێ زیاد بکرێت. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌یه‌ که‌ حکوومه‌ت له‌ کاتێکدا هیچ مه‌شرووعییه‌تێکی له‌نێو خه‌ڵکی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیشدا نه‌ماوه‌ و ته‌نیا به‌زه‌بری سه‌رکوت و زیندان و پاڵپشتی هێزی چه‌کدار به‌سه‌ر پێوه‌ماوه‌، به‌مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌وژمی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر خۆی، پێویستی به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆری به‌شدارانی هه‌ڵبژاردنه‌. تا وه‌ک به‌ڵگه‌ی مه‌شرووعییه‌تی خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ بکات. هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ هه‌موو باڵه‌کانی له‌گه‌ل یه‌ک رێککه‌وتوون تا به‌ڵکوو‌ ژماره‌ی به‌شدارانی هه‌ڵبژاردن ببه‌نه‌‌ سه‌ر‌. له‌م پێوه‌ندیه‌دا، له‌ هه‌ستی مه‌زهه‌بی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ بگره‌ تا هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرن.

هاونیشتمانان !
ئێمه‌ به‌شێک له‌ رۆشنبران و چالاکانی سیاسی- فه‌رهه‌نگی وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانمان ده‌مانه‌وێ له‌م پێوه‌ندیه‌دا ڕا و بۆچوونی خۆمان به‌ ئاگاداریی ئێوه‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و هه‌موو ئازادی‌خوازان بگه‌یه‌نین.
به‌ باوه‌ڕی ئێمه‌ هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌بوو چالاکانه‌تر‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌رپه‌رچی هه‌وڵه‌کانی رژیم و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی به‌ ناو کوردیان دابایه‌وه‌،که‌ مه‌سه‌له‌ی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی کورد چه‌واشه‌ ده‌که‌ن و ناسیاسی ده‌ی‌نوێنن. هه‌ر بۆیه ئه‌م بایه‌خ نه‌دانه‌، مه‌یدانی مانۆڕی بۆ به‌ ناو ئیسڵاح‌ته‌له‌بانی کورد پێک‌هێنا که‌ هه‌لپه‌رستانه‌ وا نیشان بده‌ن گۆیاخه‌مخواری مافه‌کانی گه‌لی کوردن و خۆیان وه‌ک "خوبره‌گان" ی کورد‌ بناسێنن!! بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و‌ ئیمکانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆی ره‌خساندون، خۆیان ده‌که‌نه‌ نۆێنه‌ری خواست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان و خواستی سه‌ره‌کیی گه‌لی کورد واتا"مافی دیاریکردنی چاره‌نووس" تائاستی مافی "ئه‌قوام ئێرانی" و"حقوق شه‌هروه‌ندی" له‌ چوارچێوه‌ی " قانوونی ئه‌ساسیی ئێرانی ئیسلامیدا" داده‌به‌زێنن. به‌ شێوه‌یه‌ک ژماره‌یه‌ک رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری سه‌ربه‌خۆ له‌ نێوخۆی کوردستان ،بوێرانه‌ دژی ئه‌م چه‌واشه‌کاریه‌ هه‌ڵوێستیان گرت و نیشانیاندا ئه‌مانه‌ نه‌ک هه‌ر "خوبره‌گان"ی کورد نین به‌ڵکه‌ ژماره‌یه‌کیان شه‌ریکی جه‌نایه‌ت و سه‌رکوتی حاکمییه‌ت، دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌حیساب دێن.

ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه‌ هیچ پاساوێک بۆ که‌مته‌رخه‌می و زۆرجالاک نه‌بوونی هێزه‌ سیاسیه‌کان نابینین،راده‌گه‌یه‌نین که‌:

یه‌ک ، کورد نه‌ته‌وه‌یه‌ و مافه‌کانیشی مافی نه‌ته‌وه‌یین نه‌ک "قه‌وم"ی.

دوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی ئیدئولوژیک و مه‌زهه‌بی باوه‌ڕی به‌نه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت "قه‌وم"ه‌که‌ی ئیسڵاح‌خوازه‌کانیش نییه‌. ئه‌م حکوومه‌ته‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا مه‌زهه‌بی شیعه‌ ره‌چاوده‌کات ،به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا نوێنه‌رایه‌تیی ناسیوناڵیزمی فارسه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دان به‌ مافی نه‌ته‌وه‌کانی تری دانیشتووی ئێراندا نانێت.

سێ، ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کان( چ کورد و چ غه‌یری کورد) له‌ماوه‌ی 8ساڵ به‌ده‌سته‌وه‌بوونی هێزی ئیجرایی و 4 ساڵ هێزی یاسادانان( مه‌جلس) ،نه‌ک هه‌ر جارێکیش باسی کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان نه‌کردوه‌ ، به‌ڵکه‌ له‌ کوشتار و سه‌رکوتی مافخوازیی نه‌ته‌وه‌کان و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد، هیچیان له‌ باڵی ره‌قیبیان(ڕکه‌به‌ریان) که‌متر نه‌هێناوه‌. ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ هه‌لپه‌رستانه‌ باسی کێشه‌ی "قه‌ومی " ده‌که‌ن و سواڵی ده‌نگی پێ ده‌که‌ن، نه‌ له‌ باوه‌ڕ په‌یداکردن به‌ مافی گه‌لی کورد،به‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ گۆڕانی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌ و به‌تایبه‌ت باشووری کوردستانه‌ که‌ تووشی ترسی کردوون و به‌مه‌به‌ستی "حفظ تمامیت ارضی" ڕاسته‌وخۆ دژی گه‌لی کورد و داخوازه‌ ره‌واکه‌ی "مافی دیاریکردنی چاره‌نووس" نوسخه‌ی "قه‌وم" بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌پێچنه‌وه‌.

چوار، ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی له‌ ته‌مه‌نی پڕ له‌ تاوانی‌دا گه‌ر له‌سه‌ر هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌ک دووبه‌ره‌کی و ناکۆکیی هه‌بووبێ، له‌ دژی گه‌لی کورد یه‌کده‌ست بووه‌ و هه‌موو باڵه‌کانی‌ پێکه‌وه‌ سه‌رکوتی خه‌ڵکی کورد و داخوازه‌کانیان کردووه‌. بۆیه‌ بۆ گه‌لی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ، هه‌موو باڵه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران وه‌ک یه‌ک وان .

هاونیشتمانانی خوشه‌ویست !
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیانه‌،‌ ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین که‌ رای گشتی ئێران و به‌تایبه‌ت ئێوه‌ له‌کوردستان له‌سه‌ر به‌شداری نه‌کردنی هه‌ڵبژاردنه‌ و پێمان‌وایه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ یه‌کێک له‌ بێره‌ونه‌قترین هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ئێران ده‌بێ . بۆیه‌ ئێمه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ وه‌ک هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م حکوومه‌ته‌ ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش (ته‌حریم) ده‌که‌ین .

ئه‌نستیتوی فه‌رهه‌نگیی کورد ، سوئید
ناوه‌ندی هه‌له‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و ژێنوسایدی کورد- چاک
کۆمێته‌ی پشتگیری له‌ خه‌باتی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
دوکتور تاهێر ئه‌رده‌ڵان ( فه‌رانسه‌) چالاکی سیاسی
عه‌لی مه‌حموود موحه‌مه‌د(هوله‌ند) نووسه‌ر و چالاکی مافی مرۆڤ
دوکتور حوسێن خه‌لیقی ( سوید) چالاکی سیاسی ،نووسه‌ر و توێژه‌ر‌
دوکتۆر گوڵموراد مورادی (ئاڵمان ) نووسه‌ر وتوێژه‌ر و ئه‌ندامی کانوونی نووسه‌ران له‌ تاراوگه‌
سه‌عیدی کاوه‌ (کوێستانی) (سوید) نووسه‌ر و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
دوکتور رویا تلووعی (کوردستان) چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکۆشه‌ری مافی ژن
که‌ماڵی عیزه‌تی (نوروێژ) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
خالید عه‌زیزی ( ئوسترالیا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
سۆران شیرزادیان ( کوردستان) چالاکی کۆمه‌لایه‌تی، خوێندکار
شاهۆ عه‌بدوڵاهی (کوردستان) خوێندکار
هیوا گوڵمحه‌مه‌دی ( سوئید) چالاکی سیاسی ، نووسه‌ر
ئیبراهیم فه‌رشی (ئالمان) چالاکی سیاسی ، ده‌رهێنه‌ر(تاتر) ونووسه‌ر
نادری فه‌تحی (ئالمان) چالاکی سیاسی - فه‌رهه‌نگی
شۆڕش سور‌مه‌ ( ئیتالیا) رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
عارف باوه‌جانی ( نورو‌ێژ) نووسه‌ر ، هه‌ڵوسووڕی بواری مافی مر‌ۆڤ
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵانژاد (کوردستان) تێکۆشه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ، خوێندکار
ره‌حمه‌تی ئیبراهیمی (سویس) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
ئیبراهیمی کووشا (تاران) خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌ریبا ساله‌ح‌زاده‌ ( کرماشان‌) خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
بورهان رۆحانی ( سوید) چالاکی سیاسی
موحه‌مه‌دی جه‌هانگیری (سوئێد) چالاکی سیاسی
نادر(فایه‌ق) به‌همه‌نی (سوید) چالاکی سیاسی
ره‌حیمی په‌روا (ئاڵمان) چالاکی سیاسی
حێشمه‌ت خوسره‌وی ( سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
دوکتور کامران ئه‌میناو چالاکی سیاسی ، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و توێژه‌ر
جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دزاده‌ ( فێنلاند) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
هیوا به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری خاک چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
هێمن عه‌بدوڵا (هوله‌ند) نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی (هوله‌ند) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی

ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) کاک هیوا www.kak-hiwa.tk
ماڵپه‌ڕی( بۆکان) ڕۆژهه‌ڵات ( سیاسی - ئه‌ده‌بی) http://www.rojhalat.de/
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری) خانه‌ په‌ناهجوو http://www.panahjoo.com/
وێبلاگی کوردستان kurdstan.blogspot.com
ماڵپه‌ڕی کوردی - ئیتالیایی هه‌تاوی کوردستان http://www.hetawikurdistan.it/
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) خاک نێت http://www.khaknet.com/
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) هه‌ڵوێست http://www.helwist.com/
___________________________________________________________________
ئادره‌سی زانیاری و پێوه‌ندی:
pshtiwani@yahoo.com

Wednesday, May 18, 2005

ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان


Rekxrawi bergri le mafi mroviy Kurdstan

Posted by Hello


ڕاگه‌‌یه‌ندراوی ژماره‌ 7ی
ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان
ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگه‌یاندراوی ژماره‌ حه‌وتی خۆی بڵاوکرده‌وه‌. ئه‌م ڕێکخراوه‌ ‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی خۆی، که‌ کۆپیه‌کی به‌ ئێمه‌ش گه‌یشتوه،‌ ته‌رخانکردوه‌‌ بۆ به‌ هاناوه‌چوونی به‌ندکراوی مانگرتوو ڕه‌زا ئه‌مینی.

له‌ سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندراوه‌که‌یدا ئاوا ده‌نوسێ:
ڕه‌زا ئه‌مینی به‌ندکراوی مهابادی که‌ به‌تاوانی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حزبی دیموکراتی کوردستان گیراوه‌، بڕیاری بیست ساڵ به‌ندو دورخستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌برێزی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، وێڕای دوو به‌ندکراوی دیکه‌ به‌ناوه‌كانی هه‌ڵمه‌ت حه‌سه‌ن ئازه‌رپوو عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی له‌ دژی ئه‌و بڕیاری ناڕه‌وایه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوه‌وه‌ بڕیاری داوه‌ مان له‌ خواردن بگرێ. به‌ پێی دوایین زانیاری که‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه‌و به‌ ده‌ربڕینی بنه‌ماڵه‌که‌ی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌که‌ چۆته‌ ناو پێنجه‌مین ڕۆژی خۆی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گوێ پێنه‌دان و بێ موبالاتی ته‌واوی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی ناوچه‌یی‌ و دادوه‌ری ڕوبه‌ڕوو بۆته‌وه‌.

ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان له‌کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ حه‌وتی خۆیدا داوا له‌ کۆڕو کۆمه‌ڵی مرۆڤدۆستی ئێرانی و جیهانی ده‌خوازێ، که‌ ئه‌م مرۆڤه‌ به‌ندکراوانه‌‌ به‌ته‌نهایی نه‌هێڵنه‌وه‌.
ده‌قی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ فارسی لێره‌ بخوێنه‌وه‌

Tuesday, May 17, 2005

کۆنفرانسه‌که‌ی برزبن

کۆنفرانسه‌که‌ی برزبن

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی بارودۆخی ئێستای کوردو ده‌ستنیشانکردنی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ چه‌وساوه‌یه‌ بار گرانی ده‌کات، کۆنفرانسێکی به‌رفراوان به‌به‌شداری لایه‌ن و که‌سایه‌تی جۆراوجۆر له‌شاری برزبن پێکهات. کۆنفرانسه‌که‌ کاتژمێری 8:30خوله‌ک به‌کاتی برزبن، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی سێی مانگی مه‌ی له‌ هۆڵی پارلمانی شاری برزبن ده‌ستی به‌کاره‌کانی کردو تا ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ درێژه‌ی کێشا.

له‌م کۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌ک بابه‌ت و وتار پێشکه‌شکران و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش په‌یامی هه‌ریه‌ک له‌ عبدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌ سکرتێری پێشوی حزبی دیموکرات و مسته‌فا هیجری سکرتێری ئێستای حزبی دیموکرات خوێندراونه‌ته‌وه‌.
ڕاپۆرتی ئه‌و کۆنفرانسه‌ ڕۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه‌ له‌ ڕادیۆی کوردی باشوری ئوسترالیا خوێندرایه‌وه‌ که‌ هه‌یاس کاردۆ بۆی ناردبووین. هه‌روه‌ها هه‌واڵی ئه‌و کۆنفرانسه‌ له‌ سایته‌کانی سه‌ر به‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستاندا بڵاوکراته‌وه‌. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ سایته‌کانی سه‌ر به‌ حزبی دیموکرات وادیاره‌ خۆیان له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی حه‌سه‌نزاده‌ بواردوه‌ یان باشتره‌ بڵێم پێیده‌چی به‌جۆرێک ڕێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی گیرابێت. چونکه‌ تا نوکه‌ش له‌ سایته‌کانی سه‌ر به‌و حزبه‌دا نه‌وه‌شێنراوه‌، به‌ڵام په‌یامه‌که‌ی هیجری له‌ سایته‌کانی حزبی دیموکراتدا بڵاوکراوه‌ته‌.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌قی په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده‌ له‌ ڕێگای دۆستانی ئاگادار له‌ کۆنفرانسی برزبێنه‌وه‌ بۆ کوردستان نێردراوه‌ و ئێمه‌ش سه‌ره‌تا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ PDF ناردرابوو، کردمانه‌ وێنه‌و بڵاومان کرده‌وه‌. پاش ئه‌وه‌ی هه‌مان په‌یام به‌ تایپکراوی له‌ ڕێگای ئه‌و دۆستانه‌وه‌ بۆمان نێردرایه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ بۆ ئاگادری ئێوه‌ میوانانی هێژا بڵاویده‌که‌ینه‌وه‌.

*********************

ده‌قی په‌یامه‌که‌ی عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده‌‌:
په‌یام بۆ به‌شدارانی به‌ڕێزی كۆنفڕانسی میللیی ئوستڕالیا بۆ باس له سه‌ر وه‌زعی كورده‌كان له ئوستڕالیا و وڵاتانی كورد نشین.

دۆستانی خۆشه‌ویست!

به ناوی كوردێك كه ته‌مه‌نێكی درێژی له خه‌بات بۆ به‌‌دیهێنانی دێموكراسی و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران دا به‌خت كردوه، ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م به بۆنه‌ی پێك هێنانی ئه‌م كونفرانسه گرنگ و به نێوه‌رۆكه.

ئێوه بۆ دیفاع له ماف و ئازادیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه كه یه‌كێك له كۆنترین گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته، حه‌شیمه‌تی سه‌ر له 40 میلیۆن ده‌دا و پێوانه‌ی خاكه‌كه‌ی كه له نێوان چوار وڵاتی توركیه، ئێران،عێراق و سووریه‌دا دابه‌ش كراوه، به كه‌مترین لێك دانه‌وه‌كان 430 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوار گۆشه‌یه، كه‌چی له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه سه‌دان ساڵه له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی نوسی خۆیدا تێ ده‌كۆشێ و قوربانی ده‌دا تا ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری له مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی و هێندێ جار له مافی هاونیشتمانه‌تیش بێبه‌شه.

ته‌نیا له كوردستانی عێراق كه هه‌م له‌ باری پێوانه‌ی خاكه‌كه‌ی و هه‌م له باری حه‌شیمه‌ته‌وه سێیه‌م پارچه‌ی كوردستان پێك دێنێ. گه‌لی كورد له سایه‌ی خه‌بات و قوربانیدانی سه‌خاوه‌ت مه‌ندانه‌ی خۆی و هێندێ هۆی له بار(عامل مساعد)ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی ‌ جێگای هومێد بۆ گه‌یشتن به‌مافه ڕه‌واكانی. به‌ڵام له‌وێش دا هێشتا بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه له قانوونی ئه‌ساسی‌و هه‌میشه‌ییداو بۆ به‌ده‌‌سته‌وه‌ گرتنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو سه‌رزه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی ڕێگایه‌كی دوور و درێژی له پێشه‌و پێویستی به هه‌وڵ و تێكۆشانێكی به‌ربڵاوی سیاسی و دیپلۆماسی له لایه‌ك و پشتیوانی بێدرێخی لایه‌نگرانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری له جیهان داله لایه‌كی دیكه‌ هه‌یه.

خۆشك و برایان!
به هه‌موو پێوانه‌یه‌كی ئینساف و دادپه‌روه‌ری و به پێی هه‌موو په‌سه‌ندكراوه ‌جیهانیه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌مافی مرۆڤه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌قی خۆیه‌تی ببێته خاوه‌نی وڵات و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی‌ و خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئازادو سه‌ربڵند له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانیدا ببینێته‌وه. به‌و حاله‌ش هێزه سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌ش‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان دا دروشمی فیدڕالیزم و یه‌كیه‌تیی داخوازانه له گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێ تورك و فارس و عه‌ره‌بیان دا هه‌ڵگرتووه له‌و باوه‌ڕ‌دان كه جێگیر بوونی دێموكڕاسییه‌كی واقعی ده‌توانێ مافه‌كانی كورد و قازانجی هاوبه‌شی كورده‌كان و هاونیشتمانه‌ تورك و فارس وعه‌ره‌به‌كانیان دابین بكا. كه‌چی به‌داخه‌وه شۆڤێنیزمی حاكم به‌سه‌ر ‌ بیروبۆچوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی كورد نشین دا تا ئێره ڕێگای نه‌داوه ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌ش بۆ كورده‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێ و كۆتایی به نابه‌رابه‌ریی هاونیشتمانان له‌م وڵاتانه‌دا بهێنرێ.

ئێمه كورده‌كان به‌ چاوی ڕێزو هۆمێده‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌ كه له وڵاتانی دێموكرات و پێشكه‌وتووی جیهان‌دا بۆ پشتیوانی له چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌درێن. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێوه به ڕێزو ئه‌مه‌گناسیه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و به‌ش به‌ حاڵی خۆم سوپاس و پێزانینتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م. وڵاتی ئوستڕالیا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دایه‌ كه هه‌قیان هه‌یه‌ داوای به‌رابه‌ریی مافی هاونیشتمانان له وڵاتانی جیهان داو به تایبه‌تی داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و وڵاتانه‌دا بكه‌ن. چونكه ئوستڕالیای فره‌نه‌ته‌وه نموونه‌یه‌كی جێگای لێ فێر بوون و سه‌رمه‌شق وه‌رگرتنی له ڕێزدانان بۆ جۆراوجۆریه نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی و ئایینیه‌كان له نێو خۆی دا پیاده كردووه. ئه‌و ماف و ئازادییانه كه بۆ نموونه كورده‌كان له ئوستڕالیادا پێی گه‌یشتوون به‌داخه‌وه تا ئێره‌ش بۆ كورده‌كان له سه‌ر خاكی باب و باپیرانی خۆیان وه‌ك ئاواتێكی دووره‌ده‌ست دێته‌به‌ر چاو.

سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی ئێوه‌و به‌رنامه‌كانی كاری ئه‌م كۆنفڕانسه‌تان ئاره‌زووی من و هه‌موو كوردێكی ڕێبواری ڕێگای گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به ماف و ئازادیه ئێنسانیه‌كانیه‌تی.

سڵاوی دووباره‌م لێ قبووڵبكه‌ن و هه‌ر بژین.

كوردستانی عێراق- كۆیه‌
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌
25/04/2005

Monday, May 16, 2005


Peyam Posted by Hello

Sunday, May 15, 2005

چونی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی بۆ ئیمریكا بۆ چییه‌؟

چونی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی بۆ ئیمریكا بۆ چییه‌؟

نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

وه‌ك ڕۆژ ڕونه‌ كه‌ هاتنی ئیمریكا بۆ ناوچه‌ ته‌نیا لابردنی سه‌دام حسین له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات نیه‌ و نه‌بووه‌ و گه‌لێ ئامانجی دوور و نێزیكی دیكه‌ له‌ پشت ئه‌و هه‌مو خه‌رج و مه‌خارج و له‌شكركێشانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمریكایه‌كان ته‌حه‌مولی ده‌كه‌ن و له‌و نێوه‌ش دا سه‌دم حسین یه‌كیك له‌ ئامانج یان هه‌ده‌فه‌كانی ئیمریكا بو . له‌ دنیای دوای تێك چون و ڕوخانی بلوكی به‌ ناو سوسیالیستی و لاواز بونی ئابوری ڕوسیه‌ كه‌ بێگۆمان لاوازی سیاسی و نیزامیشی له‌گه‌ڵه‌ ئیمریكایه‌كان خه‌ونی ده‌سه‌ڵاتداری بێ ئه‌ملاو و ئه‌ولای دنیا ده‌بینن و به‌ كرده‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌كی زوور خه‌ونه‌كه‌یان وه‌ڕاست گه‌ڕاوه‌ و ئه‌وه‌ی ئیمریكا بیه‌وی بیكا به‌ بێ ڕێگر و له‌مپه‌ر ئه‌نجامی ئه‌دا و له‌و ناوه‌ش دا وه‌ك جاران و وه‌ك یه‌كێ له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داری نه‌ گۆێ به‌ مروڤ ئه‌ده‌ن و نه‌ كۆشتنی مروڤه‌كانیشیان به‌لاوه‌ گرینگه‌ .

به‌ڵام هێندێ كات و له‌ ده‌وران و سه‌رده‌می جیاواز دا وا ڕێك ده‌كه‌وێ كه‌ ئیمریكایه‌كان زور خێرا و به‌ بێ هیچ دوو دڵێ و دڕدونگیه‌ك وه‌رقی یاریه‌كه‌یان وه‌رئه‌گه‌ڕێنن و ئه‌وه‌ی دووێنێ تێروریست و دوژمنیان بوه‌ ده‌بێته‌ هاوپه‌یمان و دوستیان و هه‌مو شتێ به‌ ئاسانی له‌بیر ده‌كرێ.... ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا به‌رچاو و شایانی لێ وردبونه‌وه‌یه‌ كێشه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی ده‌سه‌ڵات دارانی ئێرانیه‌ و ئیمریكا ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی ئه‌زانێ و ئه‌یه‌وێ به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك بێ پێشی پێشكه‌وتنی ئه‌و چه‌كانه‌ بگرێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خه‌ریكی خۆ ئاماده‌ كردنه‌ بۆ لێدانی سیسته‌می سه‌ربازی ئێرانیه‌كان. شه‌ڕی باڵكان نێزیك به‌ شه‌ش ساڵی خایاند تا ئیمریكا ده‌خاله‌تی كرد و له‌ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك مانگ دا كۆتاێی به‌ كێشه‌كه‌ هێنا و یوگوسلاڤیای دابه‌ش و ده‌سه‌ڵاتی سیربه‌كانی لاواز كرد... چوار ساڵی ته‌واو دنیا به‌ بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌وه‌ شاهێدی جه‌نایه‌تی تالیبانه‌كان له‌ ئه‌فقانستان دا بو تا سه‌رئه‌نجام ئیمریكایه‌كان لێان دان و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دا ڕایان ماڵین...

سه‌دام حسین له‌ ماوه‌ی سی ساڵی ته‌واو خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و كورد و گه‌لانی تری قه‌تڵ و عام ده‌كرد و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كۆێتی داگیر كرد دوازده‌ ساڵی ته‌واو گه‌ماروی ئابوری و سیاسی و ... خرایه‌ سه‌ر عێراق به‌ڵام سه‌دام هه‌رمایه‌وه‌ تا سه‌ر ئه‌نجام ئیمریكایه‌كان به‌ په‌لامارێكی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو خه‌ڵكی عێراقیان ڕزگار كرد و سه‌دامیان له‌ كۆڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌ زه‌لیل كراوه‌ كرده‌وه‌...
له‌ بیرمان نه‌چێ كه‌ هیچكام له‌و وه‌ڵاتانه‌ به‌ هاتنی ئیمریكا نه‌بوه‌ته‌ به‌هه‌شتی به‌رین و ئێستاش كێشه‌ی گه‌وره‌یا هه‌یه‌ و ئیمریكاش خه‌ریكی سه‌قامگیر كردنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری خۆیه‌تی ، به‌ڵام ێیمكانێك هاتوه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و گه‌لانه‌ بتوانن به‌ كارێ بێنن و داهاتویه‌كی ڕون بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن. ئێستا دوای تالیبان و سه‌دام نوره‌ی ئێران و سوریه‌یه‌ ، كه‌ ئێران به‌ زور هۆ له‌پێشه‌ و له‌وه‌ ئه‌چێ كه‌ ئیمریكایه‌كان خه‌ریكی گه‌ڵاڵه‌ داڕشتنی لێدانی ئه‌و حكومه‌ته‌ كۆنه‌په‌ره‌سته‌ بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ بڕی 30 ملیون دولاری ته‌رخان كردوه‌ بۆ یارمه‌تی دانی دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران . گه‌لی كورد ئه‌توانی به‌ بونی ئیمریكا له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ڵكی باش وه‌ر گرێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ كورد پێویستی به‌ ئیمركا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ش ئیمریكا پێویستی به‌ كورد هه‌یه‌ .

به‌داخه‌وه‌ پارته‌كانی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌م هه‌له‌ ناخۆێننه‌وه‌ و لێی تێ ناگه‌ن و نه‌یانتوانیوه‌ له‌ ناو پروسه‌كه‌ دا جێگای كوردی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان بدوزنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوا موجاهیدینی خه‌ڵكی ئێرانی كه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران پڕ مه‌ترسی دارترن بۆ كورد و كۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی هه‌له‌كه‌ ئه‌گۆێزێته‌وه‌ و سه‌رنجی ئیمریكایه‌كان بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێ و به‌مجوره‌ وه‌زن و قۆرساێی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌ڵات وه‌ك باشور نابێ و ئه‌مه‌ش ئه‌توانی زیان به‌ باشوریش بگه‌یه‌نێ و شیعه‌ی ئێرانی و شیعه‌ی عێراقی دڵی ئیمریكا وه‌ده‌س بێنن و پاڵ وه‌ كورده‌وه‌ بنێن بۆ ده‌رخستنی له‌ هاوپه‌یمانه‌تیان له‌گه‌ڵ ئیمریكا. پارته‌كانی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمونیست له‌ خه‌ونی 25 ساڵ پێش ئێستا دان و ئه‌ونده‌ له‌ دنیای واقێع دورن ناتوانن له‌ده‌ور یه‌ك كۆ بنه‌وه‌ و هه‌وڵی بنێات نانی به‌ریه‌كی كوردستانی بده‌ن و هه‌مو هێز و توانای گه‌له‌كه‌مان یه‌ك بخه‌ن و له‌ هاوپه‌یمانه‌تیش له‌گه‌ل ئیمریكایه‌كان دا وه‌زنێكی قورس تریان هه‌بێ وده‌ستی یارمه‌تی و هاوكاری بۆ لای پارته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پارتی ژیانی ئازادی كوردستان و یه‌كیه‌تی شۆڕشگێڕان درێژ بكه‌ن كه‌ دیاره‌ ئه‌وان حازرن بۆ هاوكاری و هاوخه‌باتی تا ئه‌و جێگایه‌ كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندن و هه‌ڵۆێسته‌ ئاشكراكانیان دا دیاره‌.

به‌داخه‌وه‌ كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی به‌هوی خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌لاح موهته‌دی موشاوری ڕه‌سمی مام جه‌لال تاڵه‌بانی و دوستایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان و ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كیه‌تی یارمه‌تی زیاتر به‌وان ئه‌كا ، ئه‌یه‌وی هه‌له‌كه‌ بگۆازیته‌وه‌ به‌ قازانجی خۆیان و له‌و بۆشاێی یه‌ی كه‌ به‌هوی كێشه‌ ناۆخۆیه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پێك هاتوه‌ كه‌ڵك وه‌رگرێ و ئه‌یه‌وی له‌گه‌ڵ ئیمریكایه‌كان ڕێك بكه‌وێ و ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌ ئیمریكا ته‌رخانی كردوه‌ به‌ر ئه‌وان كه‌وێ ، كه‌ بێ گومان له‌ داهاتو دا ئه‌توانن به‌كاری بێنن بۆ به‌ هێز كردنی خۆیان و وه‌گرتنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی زوور و له‌و ڕێگایه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی گۆڕه‌پانی ڕۆژهه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست .

من به‌ش به‌ حاڵی خۆم دژی پێوه‌ندی گرتن و هاوپه‌یمانه‌تی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان نیم له‌گه‌ڵ ئیمریكا و هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ كه‌ قازانجێكی بۆ كورد و كێشه‌ سیایسی و سه‌ربه‌خۆیخۆازه‌كه‌ی دا بێ ، به‌ڵام باشترین و سه‌ركه‌وتوترین پێوه‌ندی ئه‌و پێوه‌ندیه‌ ده‌بێ كه‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌ساسی پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل نوێنه‌ریان هه‌بێ بۆ پێوه‌ندی گرتن و له‌ پێوه‌ندیه‌كانیش دا داوا و داخۆاز و پروگرام و پێشنێاری هاوبه‌شیان هه‌بێ .

ئه‌وكاته‌ی كه‌ كاك سه‌لاحی موهته‌دی به‌ر له‌ دوو سێ سالێ ئه‌یه‌ویست ناوبژیوانی بكات له‌ نێوان كاك عه‌بدوڵا و هاوڕێكانی و كۆماری ئیسلامی ئێران دا كاك عه‌بدوڵا ئه‌گه‌ر به‌ ڕواڵه‌تیش بێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بێ لایه‌ن و لایه‌ن دار ، دوست و ناسیاوی خۆیان گرت و ئه‌و پرسیاره‌ی خسته‌ به‌رده‌میان كه‌ ئایا كارێكی وا باشه‌ یان نا؟ كه‌چی ئێستا كه‌ هه‌ل و مه‌رج زور له‌وه‌ حه‌ساس تر و جیدیتره‌ و هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ لایه‌ن هه‌ركام له‌ حیزب و گروپه‌كانی ڕوژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ڵ بگیردرێ گرێدراوی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌ كاك عه‌بدوڵا سه‌ربه‌خۆ سینگ ئه‌داته‌ پێش و ڕوو له‌و وه‌ڵاته‌ ئه‌كات كه‌ 25 ساڵی ته‌واو وه‌ك ئیمپریالیسم دوژمنایه‌تی كردوه‌ و به‌ ده‌یان بابه‌ت و به‌ هه‌زاران كه‌سی له‌ دژی ئه‌و سیستمه‌ په‌روه‌رده‌ كردوه‌.

ده‌با كاك عه‌بدوڵا و هه‌مو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كار و كرده‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كانی باشور و به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌ و كه‌م و كۆڕیه‌كانی یه‌كیه‌تی و پارتی ده‌رس وه‌ر گرن و به‌ هه‌مان ڕێاگا دا نه‌چن.
050514

Friday, May 13, 2005

به‌یاننامه‌ی ی ژماره‌ 6ی
ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان

گیانی سێ به‌ندکراوی کورد له‌ مه‌ترسیدایه

نزیک یه‌ك ساڵه‌ سێ که‌سی خه‌ڵکی مهاباد به‌ ناوه‌کانی ڕه‌زا ئه‌مینی، هه‌ڵمه‌ت حه‌سه‌ن ئازه‌رپوور و عه‌بدووڵڵا محه‌ممه‌دی (پاش گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ باشوری کوردستان) بنده‌ستکراون وبه‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر دادگایی کراون. له‌ ئێستادا ڕه‌زا ئه‌مینی 20ساڵ و دوانه‌که‌ی دیکه‌ هه‌ر یه‌که‌و پانزده‌ ساڵ بندکرانیان به‌ سه‌ردا سه‌پێنراوه‌. ئه‌گه‌ر چی .... درێژه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌ به‌ فارسی لێره‌ بخوێنه‌وه‌
**************
به‌یاننامه‌ی ژماره‌ 5
ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای ئازادکردنی ده‌ستگیرکراوه‌کانی نۆده‌شه‌ ده‌کات!
به‌ێاننامه‌ی ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان ئاوا ده‌نوسێ: له‌ رێکه‌وتی 17ی خاکه‌لێوه‌ ئه‌مساڵ 6 که‌س له‌ لاوانی شاری نۆدشه‌ له‌ پارێزگای کرماشان به‌ناوه‌کانی: ژیان کامگار، وریا که‌ریمی، هیوا نوری وه‌ته‌ن عێبادی، خالید ڕه‌سوڵی و مانگێکیش پێش له‌وان کاوه‌ ئه‌نوریان به‌ تۆمه‌تگه‌لی نادیار و ڕه‌نگه‌ به‌ گومانی لایه‌‌نگری له‌ ڕێکخراوێکی سیاسی له‌ لایان هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه‌ بنچاڤکران و ڕه‌وانه‌ی جێیه‌کی نادیاریش کراون. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ مانگێک هێشا نازانن ڕۆڵه‌کانیان له‌ کوێن و تۆمه‌ته‌کانیان چیه‌.
له‌ درێژه‌دا ڕێکخراوی ناوبراو سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شێوه‌ی بنچاڤکردنی 6 لاویی نۆدشه‌یی و له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ بارودۆخی نادیاری ئه‌وان له‌ داموده‌زگا به‌رپرسیاره‌کانی ناوچه‌ و ده‌وڵه‌ت ده‌خوازێ سه‌باره‌ت به‌ دیاریکردنی بارودۆخی گیراوه‌‌کان له‌ پێناوی ڕه‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌کانیان به‌زوترین کات هه‌نگاو باوێژن و دۆخی ئازادکرنی خێرای گیراوه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ به‌فارسی:
سازمان دفاع از حقوق بشر كردستانبيانيه (5)دستگيرشدگان نودشه اي آزاد شونددر تاريخ 17 فروردين ماه سال جاري 6 تن از جوانان شهر نودشه در استان كرمانشاه به نامهاي ‹ ژيان كامگار›،‹ وريا كريمي ›،‹ هيوا نوري ›،‹ وطن عبادي ›،‹ خا لد رسولي › و يك ماه پيش از آ ن ‹ كاوه انوري › به اتهاماتي نامشخص ( احتمالا به اتهام هواداري از يك حزب سياسي كرد ) توسط ماموران اداره اطلاعات دستگير و به مكان نامعلومي انتقال يافته اند. خانواده هاي دستگيرشدگان به رغم گذشت بيش از يك ماه تا كنون هيچگونه اطلاعي از محل نگهداري و نوع اتهام عزيزان خود به دست نياورده اند.
سازمان دفاع از حقوق بشر كردستان ضمن اعتراض به نحوه بازداشت6 جوان نودشه اي و با ابراز نگراني از وضعيت نامشخص آنان، از مسئولين محلي و دولت درخواست مي نمايد، نسبت به تعيين وضعيت دستگيرشدگان در جهت رفع نگراني خانواده هاي آنها در اسرع وقت اقدام نموده و نيز شرايط آزادي فوري بازداشت شدگان را فراهم آورند.
سازمان دفاع از حقوق بشر كردستان
تهران :
23 ارديبهشت ماه 1384/13 مه 2005
شماره تلفن دبير: 9125014785- 0098
شماره تلفكس موقت:6896430-21- 0098
تهران:
صندوق پستي 188/13465

Tuesday, May 10, 2005

سمیناریَك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگایی فرانس ڤان ئه‌نرات

سیَ شه‌ممه‌ 10-4 كاتژمیَر 9 ی شه‌و به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروڵا كۆرِیَك له‌سه‌ر دادگایی فرانس ڤان ئه‌نرات و كیَشه‌ مادییه‌كانی ڵرۆسه‌كه‌ له‌ ژوری كۆمه‌ڵه‌ی ڵیَشمه‌رگه‌ دیَرینه‌كان رِیَك ده‌خات .كۆرِگیَرِ ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد-چاك

www.chak.info

Sunday, May 08, 2005

نامه‌ی کراوه‌ی چاک

بۆ به‌رِیَزان مه‌كته‌بی سیاسی ینك

حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان-سلیَمانی

به‌رپرسانی ئاسایش له‌ شاری سوله‌یمانی


به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی گرتنی به‌رِیَز رِیَبوار عارفمان پیَگه‌یشت , نیگه‌رانیین له‌سه‌ر كاری سیاسی مرۆڤ له‌ كوردستاندا زیندانی بكریَ و شویَن بزر بكریَت و ئه‌شكه‌نجه‌ بدریَت . رِیَبوار عارف هاوڵاتییه‌كی شه‌رافه‌تمه‌ندی ئه‌م كوردستانه‌یه‌ و خۆی به‌رپرسه‌ له‌ بیروباوه‌رِه‌كانی خۆی , چه‌ندین ساڵ زیندانی رِژیَمی به‌عس بووه‌و هاووڵاتییه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و هیچ تاوانیَكی ئه‌نجام نه‌داوه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ژییاوه‌ جگه‌ له‌ خزمه‌ت كردن به‌ په‌نابه‌ران و سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌مپینی دادگایی سه‌رانی به‌عس . لیَره‌وه‌ داواكارین به‌ زووترین كات ئازادی بكه‌ن , نابیَت هیچ مرۆڤیَك له‌ كوردستان به‌ تاوانی چالاكی سیاسی لیَپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا ئه‌نجام بدریَت , لیَپرسینه‌وه‌و زیندانی ته‌نها ئه‌وانه‌ بگریَته‌وه‌ له‌ تاوانی قرِ كردنی كورد نه‌خشییان هه‌بووه‌ و ژیَر به‌ ژیَر په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌زگا نهیَنییه‌كانی به‌عسه‌وه‌ هه‌بووه‌ فایلییان هه‌یه‌ .


ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كورد-چاك

7-5-2005

www.chak.info

Saturday, May 07, 2005

ده‌بو ده‌ست و به‌جێ به‌غدا جێهێڵن ، له‌ مام جه‌لاله‌وه‌

ده‌بو ده‌ست و به‌جێ به‌غدا جێهێڵن ، له‌ مام جه‌لاله‌وه‌ تا...

هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

له‌وه‌ته‌ی عێراق هه‌یه‌ و تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ عه‌رب وه‌ک یه‌ک له‌ کوردیان ڕوانیوه‌ و وه‌ک یه‌ک له‌ سه‌رکوت کردنی گه‌لی کوردا به‌شدار بوون و وه‌ک یه‌ک هه‌ڵوێسێان نواندوه‌...
هه‌تا ئێساش که‌ به‌ ناو کورد و شیعه‌ هاوپه‌یمانن هیچ جوره‌ نێزیک بونه‌وه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه‌ نه‌بینراوه‌ و نه‌بیسراوه‌ که‌ نیشانه‌ی هاوپه‌یمانه‌تی یان لێک حالی بو‌ن بێ ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ ته‌نیا ڕێبه‌رانی کوردن به‌ خۆبچوک بینیه‌وه‌ باسی هاوپه‌یمانه‌تی و ... ده‌که‌ن .

عه‌ره‌بی شیعه‌ و عه‌ره‌بی سونه‌ عه‌ره‌بن ، عێراقین و یه‌ک مێشک و یه‌ک کولتور و یه‌ک مه‌نتالیته‌یان هه‌یه‌ ، که‌چی داهێنانی نوێی شیعه‌ و سنه‌ و کورد که‌ سه‌رتا پا له‌ زه‌ره‌ری کوردانه‌ وای کردوه‌ ڕێبه‌رانی بیر کورتی کورد وا به‌ خه‌ڵکی بگه‌یه‌نن که‌ شیعه‌کان دیموکراتن و کورد هاوپه‌یمانێه‌کی وای هه‌یه‌ له‌ داهاتو دا به‌ مافه‌کانمان ئه‌گه‌یه‌نن ، له‌ حاڵێک دا که‌ ئه‌وه‌ی سێعه‌ بڕوای پێ نه‌بێ دیموکراسی و مافی مروڤ و کێشه‌ی کورد و به‌رابه‌ری جینسی نێوان ژن و پیاو و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌.
له‌ کۆێ و له‌ کام دێکۆمێنتی عه‌ره‌بی شیعه‌ دا باسی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و وێران کردنی چوار هه‌زار گوند و شاروچه‌که‌ و بێ سه‌رو شوێن کردنی سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار ئه‌نفال و بزر کردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی و ده‌یان جرم و جینایه‌تی دیکه‌ی داگیرکه‌ری عێراقی کراوه‌ و وه‌ک پاکتاو کردنی نیژادییان ناو بردوه‌ و مافی نه‌ته‌وه‌ێی گه‌لی کوردیان به‌ ڕسمی ناسیوه‌؟

ئه‌گه‌ر ئێستا عه‌ره‌ب خۆ له‌ کورد نێزیک ئه‌که‌نه‌وه‌ له‌ پێناو چه‌سپاندنی مافی کوردان دا نیه‌ . ئاخر ئه‌وان کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ ناناسن و بڕواشیان به‌ جێگایه‌ک به‌ ناوی کوردستان نیه‌ و هه‌تا ئێستاش ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شیمالی عێراق دا هاوپه‌یمانن...
له‌ کاتی سۆێند خۆاردنی سه‌روکایه‌تی عێراق بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئه‌و ڕاستێانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ باشی ده‌رکه‌وت کاتێك عه‌ره‌به‌کان فێڵێان له‌ کورد کرد و تێکستی سۆێند خۆاردنیان گۆڕی و هه‌ر له‌ ده‌س پێکی دامرزراندنه‌وه‌ی عێراقی تێک و پێک دراوه‌وه‌ خه‌یانه‌ت به‌ هاوپه‌یمانه‌تی و دیموکراسی و مافی مروڤ ده‌که‌ن...

شیعه‌کان و سونه‌کان که‌ عه‌ره‌بن و عه‌ره‌بی شوڤینیست و زوربه‌یان پاشماوه‌ یان ده‌ست په‌روه‌رده‌ی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بین ، هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نیه‌ له‌ سۆێند خۆاردن دا فێڵ ئه‌که‌ن و مافی کوردان ناسه‌لمێنن ئه‌گه‌ر ببنه‌ خاوه‌ن هێز و له‌شکر و چه‌ک و سیلاحی کۆمه‌ڵ کۆژ ئه‌وا دیسان 88 و 75 و ده‌یان مێژوی دیکه‌ دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌ و کورد دیسان تاوانبار و ئه‌وان عێراقی و عه‌ره‌ب و ...ن
زور هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر کورد وا تێ بگا له‌ نێوان ئیبراهیمی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئێستای عێراق و سه‌دام حسین سه‌روک کۆماری ڕوخاوی عێراق دا جیاوازی فیکری و بیر کردنه‌وه‌ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن هه‌یه‌ کاتێک باس دیته‌ سه‌ر کورد و کوردستان ، به‌ڵکو ته‌نیا جیاوازی ده‌سه‌ڵات و هێزه‌ که‌ به‌ خۆشیه‌وه‌ ئیستا ئیبراهیمی کۆنه‌په‌ره‌ست نیه‌تی ده‌نا له‌ پێشدا مام جه‌لالی هه‌ڵ ئه‌واسی پاشان دکتور نوری شاوه‌یس..
ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی کورد خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌ته‌ه‌وه‌ێی بایه‌ن و خه‌ریکی سه‌قامگیر کردنی پۆسته‌کانی خۆیان نه‌بایه‌ن و ئه‌گه‌ر بڕوایان به‌ خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌بایه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ حساسیه‌تی ئه‌و کاره‌ ناڕه‌وایه‌یان که‌م نه‌کردایه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر و هه‌زار ئه‌گه‌ری دیکه‌ ، ده‌بو هه‌ر یه‌کسه‌ر و ده‌ست و به‌ جێ و به‌ بێ هیچ ڕاوه‌ستان و دوو دڵیه‌ک هه‌ر له‌ مام جه‌لاله‌وه‌ تا دواین نۆێنه‌ری کورد به‌غدایان جێ بهێشتایه‌ و بگه‌ڕابانه‌وه‌ کوردستان و ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌یان قه‌بوڵ نه‌کردیه‌.

ده‌ڵێن ساڵێ خۆش بێ له‌ به‌هاره‌که‌ی دا دیاره‌. هێشتا عێراق زیاتر له‌ ده‌س زه‌رقاوی و پاش ماوه‌کانی سه‌دم دایه‌ و هێشتا ئه‌وه‌ کوردن وه‌ڵاتێکیان به‌ ناوی عێراق هێشتوه‌ته‌و و فیداکاری بۆ ئه‌که‌ن و هێشتا ئه‌وه‌ کوردن باس له‌ مافی شیعه‌کان و ئه‌و زوڵم و زوره‌ ئه‌که‌ن که‌ لێیان کراوه‌ و ئه‌وه‌ کوردن باسی پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و هاوپه‌یمانه‌تی ئه‌که‌ن ، ئه‌وه‌ وه‌ڵامه‌که‌ی بێ ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چ داهاتویه‌ک بکه‌ین...
ده‌ بکشێنه‌وه‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی کورد و به‌ نۆێنه‌رایه‌تی کورد له‌ به‌غدا بارگه‌ و بنه‌تان لێ خستوه‌ و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی پۆستن ، ئه‌مه‌ هه‌لێکی مێژویه‌ ، ئه‌م هه‌له‌ له‌ کیس کوردان مه‌ده‌ن ، کوردستان له‌ عێراقی هه‌شتا ساڵ دیکتاتوری به‌ نرخ تر و پیروزتره‌.
050506

Friday, May 06, 2005

بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری عیَراقی له‌ لیستی دیموكراتی كوردستان

بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری عیَراقی له‌ لیستی دیموكراتی كوردستان
مامۆستا رِه‌ئوف عوسمان

نوسینی: عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
له‌ رِۆژنامه‌ی هاووڵاتی به‌رِیَزی ژماره‌ 221 ی به‌رواری 27-4-2005 هه‌واڵی چالاكی به‌رِیَزتمان له‌ په‌رله‌مانی عیَراقی خویَنده‌وه‌ .له‌ سه‌ره‌تادا سوپاست ده‌كه‌ین , به‌وه‌ی یه‌كه‌م كورد بوویت باست له‌ كیَشه‌ی جینۆسایدكردنی كورد كرد له‌ دانیشتنی رِۆژی 17-4-2005 ی په‌رله‌مانی عیَراقییدا . به‌ڵام چه‌ند سه‌رنجیَكمان له‌سه‌ر ووته‌ به‌نرخاكانت هه‌یه‌:-ژماره‌ی ئه‌و پاكیزه‌ كوردانه‌ی نیَردران بۆ میسر 18 یه‌ نه‌ك 400 وه‌ك به‌رِیَزت ئاماژه‌ت پیَ داوه‌ , ئه‌وه‌نده‌ قوربانییمان هه‌یه‌ پیَویستمان به‌ زیادكردنی نه‌بیَت . ئیَمه‌ له‌ ناوه‌ندی چاك په‌یوه‌ندییه‌كی جیهانی به‌رفراوانمان به‌رِیَ خست بۆ ئه‌و كیَسه‌ , په‌یوه‌ندییمان به‌ ده‌یان ناوه‌ندی مافی مرۆڤ , پاریَزه‌ر , رِیَكخراوی ژنانی میسرییه‌وه‌ كرد سه‌رباری سه‌دان ناوه‌ندی جیهانی, هه‌ر ئیَستاش به‌رده‌وامین , ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی ئیَمه‌ بوو كاتیَك رِۆژنامه‌نوسی میسری ئه‌میره‌ ته‌ڵحاوی سه‌ردانی كوردستانی كرد , چاوی به‌ كۆمه‌ڵیَك رِۆژنامه‌نوسی كورد كه‌وت له‌ شاری سوله‌یمانی , ئه‌وان پیَیان رِاگه‌یاندبوو , ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ساخته‌یه‌ , ئه‌ویش كه‌ گه‌رِایه‌وه‌ سیَ وتاری زنجیره‌یی له‌ رِۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی بڵاو كرده‌وه‌ , نه‌ك ئه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌ , به‌ڵكه‌ جینۆسایدكردنی كوردیشی خسته‌ ژیَر پرسیاره‌وه‌ , به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ , داوام له‌و رِۆژنامه‌نوسانه‌ كرد , ناوبراو بده‌نه‌ دادگاو شكایه‌تی لیَبكه‌ن , خۆیان كه‌رِكرد و نه‌هاتنه‌ وه‌ڵام , بابه‌ته‌كه‌یان دیَزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ كرد .
- بۆ به‌ دادگایی گه‌یاندنی تاوانبارانی چه‌كی كیمیاوی به‌ تایبه‌ت و جینۆساید كردنی گه‌لی كورد به‌ گشتی , ئیَمه‌ هه‌نگاوی باشمان ناوه‌و ده‌ست پیَشخه‌ریمان كردووه‌ , بۆ 2 ساڵ ده‌چیَت سه‌رقاڵی دادگایی فرانس ڤان ئه‌نراتین , سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كیَسه‌ به‌ره‌و دادگایی ته‌واوی كۆمپانییا به‌رهه‌م هیَنه‌ره‌كانی چه‌كی كیمییاویمان ده‌بات . ئه‌و ئه‌ركه‌ی تۆ ئاماژه‌ت پیَ داوه‌ ئیَستا ئه‌نجام دراوه‌ , له‌سه‌ر تۆی دڵسۆز و به‌رِیَز ئه‌ركه‌ هاوكاری ناوه‌ندی چاك بكه‌یت بۆ سه‌رخستنی , تا ئیَستا نامه‌مان بۆ به‌رِیَزان مام جه‌لال –كاك مه‌سعود- كاك نیَچیرڤان – كاك عومه‌ر فه‌تاح – كاك نه‌وشیروان موسته‌فا- كاك كۆسره‌ت رِه‌سوڵ- كاك كه‌ماڵ شاكیر – كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود- كاك قادر عه‌زیز – به‌رِیَزان هه‌ردوو وه‌زیری داد و هه‌ردوو وه‌زیری مافی مرۆڤ و ئاواره‌و ئه‌نفال له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی كوردستان , مامۆستا جه‌ماڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وروپای ینك و به‌رپرسی لقی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووه‌ , تیایدا داوای یارمه‌تیمان كردووه‌ , به‌ڵام تا ئیَستا كه‌سییان وه‌ڵامییان نه‌داوه‌ته‌وه‌ , هه‌ر لیَره‌شه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو دڵسۆز و ده‌وڵه‌مه‌ندیَكی كورد ده‌كه‌ین ده‌ستی كۆمه‌ك و هاوكاریمان بۆ دریَژ بكه‌ن .
هاوكات داواكارین له‌ به‌رِیَزت ئه‌م دوو داواكارییه‌مان بگه‌یه‌نییته‌ یه‌ك به‌ یه‌كی په‌رله‌مانتارانی عیَراق و كوردستان و هه‌موو دڵسۆزیَك .
- په‌رله‌مانی عیَراق جینۆسایدكردنی كورد به‌ فه‌رمی بناسیَت و داوای لیَبوردنی لیَبكات.
- وه‌فیق سامه‌رِائی له‌و شویَنه‌ هه‌ستیاره‌ی دراوه‌ پیَی ده‌ركریَت .
- ده‌عوا له‌سه‌ر تاوانباران و ئه‌نفالچی و فایلچییه‌كان تۆمار بكه‌ن , تاوانی ئه‌وانه‌ له‌ كۆمپانیاكان زیاتر نه‌بیَت كه‌متر نییه‌ , له‌ بیَ پیَی به‌رده‌سته‌وه‌ ده‌ستی پیَ بكه‌ن , ئیَمه‌ چاری پاداره‌كان ده‌كه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ .

Thursday, May 05, 2005


Chak Posted by Hello
بانگه‌واز بۆ یارمه‌تی و هاوکاری

بۆ/ هاووڵاتیانی کوردستانی
خه‌مخۆرانی قربانیانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌


هه‌ر وه‌ک هه‌موو ئه‌زانن، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد –چاک- ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌ به‌گرتن و به‌دادگاییکردنی بازرگان وتاونابار فرانس ڤان ئانرات هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌که‌مان ئه‌رکی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دادگاییکردنه‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

پڕۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که‌ پێویستی به‌ ده‌رامه‌تی ماددی هه‌یه و خه‌رجی دادگاییکردنه‌که‌ نزیکه‌ی 12000 یۆرۆی تێده‌چێت. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ بێجگه‌ له‌ ئابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی که‌ ته‌نانه‌ت خه‌رجی چالاکییه‌کانی ناکات له‌ سایتی ئینته‌رنێت و نامه‌ ناردن و ته‌له‌فۆن زیاتر یان سیمینار یان کۆڕگرتنێک ده‌رناکات، ‌ هیچ جۆر یارمه‌تییه‌ک وه‌رناگرێت له‌ هیچ حیزب یان ڕێکخراوێکی کوردستانی یان بیانی.

ئێمه‌ وه‌ک ناوه‌ندی – چاک- به‌ نامه‌ی فه‌رمی داوامان له‌ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان و سه‌رجه‌م حیزبه‌ کوردستانییه‌کان کردووه‌ بۆ یارمه‌تیدانمان بۆ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دادگاییکردنی ئه‌و تاوانباره‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 2 مانگه‌ هیج وه‌ڵامێکمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێکیانه‌وه‌، و پشتیان له‌ هاوکاریکردنمان کردووه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕووی ده‌ممان ده‌که‌ینه‌ کوردستانیانی دڵسۆز بۆ هاوکاری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره‌ بگه‌یه‌نین به‌ سزای خۆی.
شایانی باسه‌ له‌ دانیشتنی یه‌که‌می دادگاییه‌که‌ ئه‌وه‌ سه‌لمێندرا که‌ 80پتر % ی قوربانیانی کیمیاباران به‌و کاڵا و که‌ره‌سانه‌ کوژراون که‌ تاوانبار فرانس ڤان ئانرات فرۆشتوویه‌تی به‌ ڕژێمی فاشی عێراق.

تکا له‌ هه‌موو کوردستانییه‌ک ده‌که‌ین به‌ده‌ممانه‌وه‌ بێن بۆ ئه‌و کاره‌ پیرۆزه‌. سه‌رکه‌وتنمان له‌ سزادانی ئه‌و تاوانباره‌ ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ سزادانی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که‌ چه‌کی کیمیاویان فرۆشتووه‌ به‌ عێراق و به‌شێک له‌ برینه‌ قووڵه‌کانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ ساڕێژ ده‌کاته‌وه‌ و به‌ جیهانی ئه‌سه‌لمێنین که‌ گه‌لی کورد قه‌ت له‌ تاوانباران خۆش نابێت و به‌ پێی یاسا به‌ سزایان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌توانن هاوکارییه‌کان له‌ ڕێی یه‌کێک له‌م سێوانه‌ی خواره‌وه‌ بنێرن:

1- له‌سه‌ر ژماره‌ی حسابی ( 337061 ) ناوی حسابه‌که‌ ( Parergon t- Amsterdam) له‌ هۆڵه‌ندا
2- له‌ ڕێی نوێنه‌رانی ناوه‌ند له‌و ووڵاتانه‌ی تیایدا ئه‌ژین، ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بوو یان زه‌حمه‌ت بوو په‌یوه‌ندی به‌ نوێنه‌ری –چاک- بکرێت له‌ ووڵاتێک، تکایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌کێک له‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن یان له‌ ڕێی ئه‌م ئی مایله‌نه‌ی خواره‌وه‌.

له‌ ئه‌وروپا - ئه‌میر قادر (هۆڵه‌ندا) 0031 647812652
عه‌لی مه‌حموود (هۆڵه‌ندا) 152129446 0031
دلێر محمد عه‌لی (دانمارک) 40509391 0045
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی (دانمارک) 28121223 0045
ئو‌مێد حه‌سیب (سوید) 45715384 0046
ئارێز ده‌ره‌پوری (ئه‌ڵمانیا) 511375276 0049
حاجی ئه‌نوه‌ر ( سویسرا) 319922977 0041
سه‌لاح گه‌رمیان (ئوسترالیا) 296100010 0061
دلاوه‌ر عبدوڵا (ئه‌مریکا و که‌نه‌دا) 5143371739 001
سه‌لاح مه‌زن (کوردستان / هه‌ولێر) 2242066
به‌هادین حه‌مه‌ ئه‌مین (کوردستان/ سلێمانی/هه‌ڵه‌بجه‌) 07701569958

ئی مایل : antigenocide@hotmail.com
chak_org@yahoo.com
chakswed@yahoo.se

هه‌روه‌ها له‌ ڕێی ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه‌ زانیاری زیاتر هه‌یه‌. www.chak.info
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد – چاک –
4 / 5 / 2005

Wednesday, May 04, 2005

پ ک ک تێرۆریسته‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستانێکی دیموکراتیکی ده‌وێ؟؟

پ ک ک تێرۆریسته‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستانێکی دیموکراتیکی ده‌وێ؟؟

نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌ک مۆدێرنترین ده‌زگای کوردی، خاوه‌ن ڕێباز و به‌رنامه‌ی مۆدێڕن و پێشکه‌وتنخوازانه‌یه‌ و له‌ ته‌واوی مێژوی خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ێی دا هه‌ۆڵی پێشخستنی دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی داوه‌ و له‌ جوڵانه‌وه‌ی به‌ مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان دا جێگه‌ په‌نجه‌ی هه‌ۆڵ و تێکۆشانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ دیار و به‌چاوه‌.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ پ ک ک به‌ ئاشکرا و به‌ شێوه‌یه‌کی پلان بۆ داڕێژراو له‌ لایه‌ن دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان و هاوپه‌یمانه‌کانیانه‌وه‌ هێرشی ناڕه‌وای ئه‌کرێته‌ سه‌ر و ئه‌ندامه‌کانی تێرور ئه‌کرێن و له‌ لایه‌ن ئیمریکا و وه‌ڵاتانی ئه‌وروپایه‌وه‌ به‌ ئۆرگانیزاسێۆنێکی تێروریستی ئه‌ناسن و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانێان دا به‌ ناڕه‌وا ئه‌م حیزبه‌ کوردیه‌ سه‌رکوت ئه‌که‌ن و له‌ به‌رانبه‌ر کار و خه‌بات و هه‌و‌ڵ و کۆششه‌کانی دا بۆ وه‌رگرتنی مافی پێشێل کراوی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئاسته‌نگی ئه‌خۆڵقێنن و له‌ هه‌مو ئامرازێکی ناڕه‌وا بۆ به‌ربه‌ست کردنی خه‌باتێکی ڕه‌وا خۆ نابۆێرن.

هه‌تا ئێساش حکومه‌تی داگیرکه‌ر و کۆمه‌ڵکۆژی تورکیه‌ حاشا له‌ بونی بیست ملیون کورد ئه‌کا و زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌کردوه‌ و گوندی کوردان وێران و له‌ پێشکه‌وتنی ئابوری ناوچه‌ی کوردی پێشگیری ئه‌کا و به‌ کرده‌وه‌ خه‌ریکی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ و ئه‌و کرده‌وانه‌ی تورکیه‌ به‌ پێی بڕگه‌کانی مافی مروڤی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کان به‌ تێروریزمی ده‌وڵتی حیساب ئه‌کری و هیچی له‌ کرده‌وه‌کانی سه‌دام حسین و هیتلێر که‌متر نیه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌م ئیمریکا و هه‌م ئه‌وروپا خۆ له‌م ڕاستیانه‌ ئه‌بۆێرن و له‌ به‌رانبه‌ر دا کورد و جوڵانه‌وه‌که‌ی تاوانبار ئه‌که‌ن .

ئه‌مسالیش وه‌ک چاوه‌ڕوان ئه‌کرا هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی ئیمریکا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی نیزامی ئینجرلیک ، حکومه‌تی ئیمریکا پارتیا کارکه‌رێن کوردستان (پ ک ک) ی له‌ لیستی تێروریستان هاویشت .
سه‌یر له‌وه‌ دایه‌ که‌ بیانوی ئیمریکایه‌کان بۆ به‌ تێروریست ناسینی پ ک ک ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌یه‌وێ حکومه‌تێکی دیموکراتیکی کوردی له‌ کوردستان دا ده‌مه‌زرێنێ...

ئیمریکا خۆی به‌ پێشڕه‌وی دیموکراسی و مافی مروڤ ئه‌ناسێنێ و بۆ سه‌قامگیر کردنی دیموکراسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا به‌ مودێڕنترین و نۆێترین چه‌کی سه‌رده‌م مروڤه‌کان له‌ناو ئه‌با و ماڵ و حاڵی هه‌ژاران ۆێران و گه‌وره‌ترین بێحۆرمه‌تی به‌ به‌ند کراوه‌کان و هه‌ڕه‌شی لێدانی حوکومه‌ته‌کان ئه‌کا ، که‌چی هاوکات پارتێکی کوردی وه‌ک پ ک ک که‌ هه‌تا ئێستا بچوکترین ئازاری به‌ مێشوله‌یه‌کی ئیمریکایش نه‌گه‌یاندوه‌ به‌ تێروریست ناو ئه‌با و تاوانه‌که‌شی دیموکراسی خۆازی و ئازادی و ماف ویستنه‌...
بێگومان ئیمریکا به‌م هه‌ڵویسته‌ نامه‌شروع و ده‌ژه‌ مروڤانانه‌ی گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ له‌ ڕه‌وایه‌تی خۆی ئه‌دا و له‌ پروژه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کوردان دا بێ باوه‌ڕی و دڵساردی دروست ئه‌کا.

پ ک ک نه‌ ته‌یاره‌ی ڕفاندوه‌ ، نه‌ خۆی به‌ که‌سا ته‌قاندوه‌ته‌وه‌ و نه‌ ده‌س درێژی کردوه‌ته‌ سه‌ر مڵک و ماڵی گه‌لانی دیکه‌.
پ ک ک له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوو دا به‌ کرده‌وه‌ وازی له‌ هه‌مو هێز و توانای خۆی هێناوه‌ و هه‌وڵی پێشخستنی ڕێگه‌ چاره‌ی دیموکراتیکی داوه‌ و له‌ کاتی هاتنی ئیمریکاش بۆ ناوچه‌که‌ هه‌تا ئێستا پ ک ک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیمریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی دا جوڵاوه‌ته‌وه‌ و هێمنی له‌ ناوچه‌يه‌‌کی فراوان دا سه‌قامگییر کردوه‌ که‌ به‌ بێ بونی پ ک ک له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌م تورکیه‌ی هاوپه‌یمانی ئیمریکا و هه‌م ئیران و سوریه‌ ئه‌یان توانی گه‌وره‌ترین ده‌ردیسه‌ر بۆ ئیمرکایه‌کان دروست بکه‌ن .

ئیمریکا به‌م هه‌ڵوێسته‌ی نیشانی دا که‌ نه‌ ڕێز له‌ مافی مروڤ ئه‌گرێ و نه‌ به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ی کوردانی هه‌یه‌ و جارێکیتر وه‌ک حه‌فتا و پێنج ئه‌یه‌وێ کورد به‌ کار بێنێ بۆ ئامانجه‌ بازرگانیه‌کانی خۆی ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانی که‌ له‌ ماوه‌ی په‌نجا ساڵی داهاتو دا که‌ بۆ ئیمریکا ده‌ورانێکی حه‌ساسی ململانێی بازرگانی و تجاریه‌ و چین ده‌بێته‌ یه‌که‌م هێزی ئابوری جیهانی و وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ڕوی تێ ئه‌که‌ن کورد و کوردستان گرینگیه‌کی تایبه‌تیاب ده‌بێ و زور به‌ ئاسانی ئه‌توانن ببنه‌ گه‌وره‌ترین کۆسپ ، ده‌نا ده‌توانن گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمان بن و هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیمریکا بپارێزن، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی که‌ پاش حه‌فتا ساڵی ته‌واو پاڵپشتی کردن و یارمه‌تی دان له‌ لایه‌ن تورکیه‌وه‌ پشتی تێ کرا..

ئیمریکا باش ئه‌زانێ که‌ پ ک ک و هیچ حیزبێکی تری کوردی تێروریست نین ، به‌ڵام بۆ چی به‌و جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ نائۆمێدی ئه‌خاته‌ دڵی ملیونان کوردی بن ده‌ست و ماف زه‌وت کراو .
باشه‌ ئه‌گه‌ر ئیمریکا پ ک ک ی پێ تێروریسته‌ ، چی بۆ کوردان پێیه‌ و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ڕ به‌ڕییه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵتادارانی تورکیه‌ دا چی ده‌ڵێ ؟

050503

Monday, May 02, 2005

یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ باشور خه‌یانه‌ته‌ و به‌س

یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ باشور خه‌یانه‌ته‌ و به‌س
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كورد له‌ مێژو دا بوه‌ خاوه‌ن به‌ ته‌مه‌نترین پارله‌مانی بێ ده‌سه‌ڵات و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كیه‌تی و پارتی به‌ كه‌یفی خۆیان گاڵته‌یان به‌ نه‌ته‌وه‌ و ئیراده‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان كرد و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دوای ڕوخانی سه‌دام حسین گه‌وره‌ترین هه‌لیان له‌ ده‌س كوردان دا بۆ وه‌ده‌رنانی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان و لكاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین به‌ كوردستانه‌وه‌ و پاش ئه‌و هه‌مو هه‌ڵ به‌ز و دابه‌زه‌ی كه‌ به‌ كوریان كرد ، خه‌ڵكیان هان دا كه‌ به‌ ده‌ستی خۆێان په‌تی كۆیله‌یه‌تی عێراقی بون بكه‌نه‌ ئه‌ستویان و وتیان هه‌ڵپه‌ڕن ، بێده‌نگ بن ، ملكه‌چ كه‌ن ، كار و كارنامه‌كانمان فه‌راموش كه‌ن ، ڕێزی فایلداره‌كان بگرن و له‌ كۆنه‌ به‌عسیه‌كان خۆش بن ، پێان وتین كات حه‌ساسه‌ و ئه‌مانه‌وێ یه‌ك بگرین و ماڵی كورد یه‌ك ئه‌خه‌ین و هه‌رچیێان وت كورد به‌ هه‌وای ئه‌وان چۆپی كێشا ، به‌ڵام كۆا ئه‌نجام ؟

كاتێ كورد به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگ دان شۆڕ بونه‌وه‌ و ئه‌و كاته‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ساخته‌ و عێراقی بونی ناڕه‌وا و نامه‌شروع و پۆست و یه‌ك گرتن و دابه‌ش كردن ئه‌كرا ، ئێمه‌ له‌م سایته‌وه‌ دژ بوین ، ئێمه‌ دژی كورد و ده‌سكه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان نین و نه‌بوین ، به‌ڵكو دژی ساخته‌ كاری و چه‌واشه‌گه‌ری و پاشقول دانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ خۆشی نه‌دیوه‌ین...هه‌ر له‌ یه‌كه‌م كاته‌كانه‌وه‌ ڕون و ئاشكرا بو كه‌ یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان گوڵی له‌ خۆی كرد به‌وه‌ی كه‌ به‌ره‌و عێراق ملی ڕێگای گرت و مام جه‌لال كرایه‌ سه‌رۆكی یه‌كساڵه‌ی عێراق كه‌ به‌ بێ مام جه‌لال هه‌ڵ ده‌وه‌شایه‌وه‌. پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ زور له‌ مێژه‌ خۆی به‌ خاوه‌ن و پێاو چاك و ده‌م ڕاسی كوردستان ئه‌زانێ، زۆر زیره‌كانه‌ یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانی توشی كێشه‌ی عێراقی چیه‌تی كرد و به‌ به‌ش كردنی پۆسته‌كان یه‌كیه‌تی له‌ گۆڕه‌پان وه‌ده‌ر نا...

یه‌كیه‌تی و پارتی دژبه‌ری یه‌كتر نین به‌ڵكو دوژمنی یه‌كترین و زیاتر له‌ 30 ساڵی ڕه‌به‌قه‌ ئه‌ندام ولایه‌نگه‌ر و پێشڕه‌وانی خۆێان به‌ گێانی دوژمنایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌روه‌رده‌ ئه‌كه‌ن . چۆن و كام مه‌نتق ئه‌وه‌ قه‌بوڵ ئه‌كا كه‌ ئه‌م دوو لایه‌نه‌ له‌ كوت و پڕێكا بونه‌ یه‌ك و وازیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان هێنا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ دا. ڕاگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی و پارتی وه‌ك ڕاگه‌یاندنی دوو حیزبی هاوپه‌یمان نیه‌ به‌ڵكۆ وه‌ك ڕاگه‌یاندی دوو وه‌ڵاتی جیاواز و دور له‌ یه‌كه‌.ئێمه‌ له‌ سایتی كوردستان پۆسته‌وه‌ نوسیمان كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی و پارتی به‌ شێوه‌یه‌كی زانستێ و هاوچه‌رخانه‌ و به‌رده‌وام یه‌ك بگرن و كوردیش بحه‌ویته‌وه‌ ده‌بێ له‌ پێشدا ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش دروست بێ و پاشان هه‌وڵی لكاندنه‌وه‌ی كوردستانی لێك دابڕاو ( مه‌به‌ست باشوری وه‌ڵاته‌) بده‌ن و به‌ كه‌وم و كۆڕیه‌كانێان دا بچنه‌وه‌ و گۆێ له‌ ویستی گه‌ل بگرن و داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد بكه‌ن به‌ بۆنه‌ی ئه‌و هه‌مو كاره‌ ناڕه‌وایانه‌ی له‌ ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌ خۆ كۆژیه‌ ئه‌نجامێان داوه‌.

یه‌كیه‌تی و پارتی خه‌ڵكێان برده‌ به‌رده‌م سندوقی ده‌نگ دان و به‌ڵێنێان پێ دان كه‌ پارله‌مان وده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ك ئه‌گرێته‌وه‌ و كورد به‌ره‌و ئاسوده‌ێی و ئاسایش هه‌نگاو ئه‌نێ . ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ئێستاش هه‌ڵئه‌په‌ڕن و شاێی ئه‌گێڕن بڕوایان وایه‌ كه‌ كورد ڕزگاری بوه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕزگاری كورد به‌ په‌یمانی ناو نه‌ته‌وه‌ێی و له‌ ڕێگاێ چه‌سپاندنی یاساێییه‌وه‌ ده‌بێ و ئه‌وه‌ی كه‌ ڕزگاری بوه‌ سه‌رانی یه‌كیه‌تی وپارتین كه‌ بونه‌ته‌ خاوه‌ن ماڵ و سه‌روه‌تی خه‌یاڵی... كوردستان هێشتا ئازاد نه‌بوه‌ و مافی كورد هێشتا دیار نیه‌ و جوگرافیای كوردستان نادیار و داهاتومان ته‌ماویه‌ كه‌چی شه‌ڕی سه‌روك ئه‌كه‌ن و سه‌روكیش ئه‌یه‌وێ 12 ساڵ حۆكمی ته‌واوی هه‌بێ... ئه‌مانه‌ و ئه‌م باس و پڕوپاگه‌ندانه‌ ته‌نێا چه‌واشه‌ كردنی گه‌لی هه‌ژاری كورده‌ ...
یه‌كیه‌تی و پارتی له‌ جێاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن كورد له‌ جوڵانه‌وه‌ی ڕێفراندوم دا داوای سه‌ربه‌خۆێی خۆی به‌ كۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی بگه‌یه‌نی و داوای خه‌سار بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفال و كیمیا باران كراوه‌كان و گۆنده‌ ڕوخاوه‌كانی كوردستان و ... بكا و كورد وه‌ك قوربانی سیاسه‌تی جێنوسایدی عێراقی به‌ دنێا بداته‌ قه‌بوڵ كردن ، خه‌ریكی دابه‌شینی كورسی پارله‌مانێكن كه‌ له‌ ناو ئه‌ندامه‌كانی دا مروڤی تاوانبار و خائین به‌ گه‌ل و كۆنه‌ به‌عسی هه‌یه‌.. باسی دیاری كردنی سه‌روك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن كه‌ نه‌ به‌ ته‌نگ كێشه‌كانێانه‌وه‌یه‌ و نه‌ ئه‌نفال وكیمیایۆ و وێران كردنی 4 هه‌زار گۆند كار له‌ هه‌ست و ده‌رونی ئه‌كه‌ن... یه‌كیه‌تی و پارتی به‌ گه‌لێان وت ده‌نگ به‌ لیستی هاۆپه‌یمانی كوردستان بده‌ن ئێمه‌ به‌ ئازادی وئاسایش و یه‌كگرتن ئه‌گه‌ین ، كه‌واته‌ بۆچی نایكه‌ن... دواخستن و وه‌دره‌نگ كه‌وتنی پارله‌مانی كوردستان و دیاری نه‌كردنی مێكانیزمێك بۆ به‌ڕێوه‌ بردن له‌ باشوری كوردستان خه‌یانه‌ته‌ و به‌س... ئه‌و نوسه‌ر و به‌نو ڕوشنبیر و ڕه‌خنه‌ گرانه‌ش كه‌ ئه‌م هه‌مو ڕاستیانه‌ ئه‌بینن وئه‌زانن و به‌ پێچه‌وانه‌و بۆ چه‌ند دولارێك به‌ ناوی خه‌ڵات و پاداش و حه‌قولزه‌حمه‌ وه‌ری ئه‌گرن شه‌ریكی ئه‌م خه‌یانه‌ته‌ن كه‌ له‌ كورد ئه‌كرێ و مێژو لێان خۆش نابێ.