پ ک ک تێرۆریسته له به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستانێکی دیموکراتیکی ده‌وێ؟؟
پ ک ک تێرۆریسته له به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستانێکی دیموکراتیکی ده‌وێ؟؟
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌ک مۆدێرنترین ده‌زگای کوردی، خاوه‌ن ڕێباز و به‌رنامه‌ی مۆدێڕن و پێشکه‌وتنخوازانه‌یه و له ته‌واوی مێژوی خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ێی دا هه‌ۆڵی پێشخستنی دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی داوه و له جوڵانه‌وه‌ی به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان دا جێگه په‌نجه‌ی هه‌ۆڵ و تێکۆشانی ئه‌و ڕێکخراوه دیار و به‌چاوه.
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌ک مۆدێرنترین ده‌زگای کوردی، خاوه‌ن ڕێباز و به‌رنامه‌ی مۆدێڕن و پێشکه‌وتنخوازانه‌یه و له ته‌واوی مێژوی خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ێی دا هه‌ۆڵی پێشخستنی دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی داوه و له جوڵانه‌وه‌ی به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان دا جێگه په‌نجه‌ی هه‌ۆڵ و تێکۆشانی ئه‌و ڕێکخراوه دیار و به‌چاوه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه پ ک ک به ئاشکرا و به شێوه‌یه‌کی پلان بۆ داڕێژراو له لایه‌ن دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان و هاوپه‌یمانه‌کانیانه‌وه هێرشی ناڕه‌وای ئه‌کرێته سه‌ر و ئه‌ندامه‌کانی تێرور ئه‌کرێن و له لایه‌ن ئیمریکا و وه‌ڵاتانی ئه‌وروپایه‌وه به ئۆرگانیزاسێۆنێکی تێروریستی ئه‌ناسن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانێان دا به ناڕه‌وا ئه‌م حیزبه کوردیه سه‌رکوت ئه‌که‌ن و له به‌رانبه‌ر کار و خه‌بات و هه‌و‌ڵ و کۆششه‌کانی دا بۆ وه‌رگرتنی مافی پێشێل کراوی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئاسته‌نگی ئه‌خۆڵقێنن و له هه‌مو ئامرازێکی ناڕه‌وا بۆ به‌ربه‌ست کردنی خه‌باتێکی ڕه‌وا خۆ نابۆێرن.
هه‌تا ئێساش حکومه‌تی داگیرکه‌ر و کۆمه‌ڵکۆژی تورکیه حاشا له بونی بیست ملیون کورد ئه‌کا و زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌کردوه و گوندی کوردان وێران و له پێشکه‌وتنی ئابوری ناوچه‌ی کوردی پێشگیری ئه‌کا و به کرده‌وه خه‌ریکی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌که و ئه‌و کرده‌وانه‌ی تورکیه به پێی بڕگه‌کانی مافی مروڤی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کان به تێروریزمی ده‌وڵتی حیساب ئه‌کری و هیچی له کرده‌وه‌کانی سه‌دام حسین و هیتلێر که‌متر نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌م ئیمریکا و هه‌م ئه‌وروپا خۆ له‌م ڕاستیانه ئه‌بۆێرن و له به‌رانبه‌ر دا کورد و جوڵانه‌وه‌که‌ی تاوانبار ئه‌که‌ن .
ئه‌مسالیش وه‌ک چاوه‌ڕوان ئه‌کرا هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی ئیمریکا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه له‌سه‌ر پێگه‌ی نیزامی ئینجرلیک ، حکومه‌تی ئیمریکا پارتیا کارکه‌رێن کوردستان (پ ک ک) ی له لیستی تێروریستان هاویشت .
سه‌یر له‌وه دایه که بیانوی ئیمریکایه‌کان بۆ به تێروریست ناسینی پ ک ک ئه‌وه‌یه که ئه‌یه‌وێ حکومه‌تێکی دیموکراتیکی کوردی له کوردستان دا ده‌مه‌زرێنێ...
ئیمریکا خۆی به پێشڕه‌وی دیموکراسی و مافی مروڤ ئه‌ناسێنێ و بۆ سه‌قامگیر کردنی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا به مودێڕنترین و نۆێترین چه‌کی سه‌رده‌م مروڤه‌کان له‌ناو ئه‌با و ماڵ و حاڵی هه‌ژاران ۆێران و گه‌وره‌ترین بێحۆرمه‌تی به به‌ند کراوه‌کان و هه‌ڕه‌شی لێدانی حوکومه‌ته‌کان ئه‌کا ، که‌چی هاوکات پارتێکی کوردی وه‌ک پ ک ک که هه‌تا ئێستا بچوکترین ئازاری به مێشوله‌یه‌کی ئیمریکایش نه‌گه‌یاندوه به تێروریست ناو ئه‌با و تاوانه‌که‌شی دیموکراسی خۆازی و ئازادی و ماف ویستنه...
بێگومان ئیمریکا به‌م هه‌ڵویسته نامه‌شروع و ده‌ژه مروڤانانه‌ی گه‌وره‌ترین زه‌ربه له ڕه‌وایه‌تی خۆی ئه‌دا و له پروژه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کوردان دا بێ باوه‌ڕی و دڵساردی دروست ئه‌کا.
پ ک ک نه ته‌یاره‌ی ڕفاندوه ، نه خۆی به که‌سا ته‌قاندوه‌ته‌وه و نه ده‌س درێژی کردوه‌ته سه‌ر مڵک و ماڵی گه‌لانی دیکه.
پ ک ک له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوو دا به کرده‌وه وازی له هه‌مو هێز و توانای خۆی هێناوه و هه‌وڵی پێشخستنی ڕێگه چاره‌ی دیموکراتیکی داوه و له کاتی هاتنی ئیمریکاش بۆ ناوچه‌که هه‌تا ئێستا پ ک ک له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی دا جوڵاوه‌ته‌وه و هێمنی له ناوچه‌يه‌کی فراوان دا سه‌قامگییر کردوه که به بێ بونی پ ک ک له‌و ناوچه‌یه هه‌م تورکیه‌ی هاوپه‌یمانی ئیمریکا و هه‌م ئیران و سوریه ئه‌یان توانی گه‌وره‌ترین ده‌ردیسه‌ر بۆ ئیمرکایه‌کان دروست بکه‌ن .
ئیمریکا به‌م هه‌ڵوێسته‌ی نیشانی دا که نه ڕێز له مافی مروڤ ئه‌گرێ و نه به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ی کوردانی هه‌یه و جارێکی‌تر وه‌ک حه‌فتا و پێنج ئه‌یه‌وێ کورد به کار بێنێ بۆ ئامانجه بازرگانیه‌کانی خۆی ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانی که له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی داهاتو دا که بۆ ئیمریکا ده‌ورانێکی حه‌ساسی ململانێی بازرگانی و تجاریه و چین ده‌بێته یه‌که‌م هێزی ئابوری جیهانی و وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ڕوی تێ ئه‌که‌ن کورد و کوردستان گرینگیه‌کی تایبه‌تیاب ده‌بێ و زور به ئاسانی ئه‌توانن ببنه گه‌وره‌ترین کۆسپ ، ده‌نا ده‌توانن گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمان بن و هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیمریکا بپارێزن، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی که پاش حه‌فتا ساڵی ته‌واو پاڵپشتی کردن و یارمه‌تی دان له لایه‌ن تورکیه‌وه پشتی تێ کرا..
ئیمریکا باش ئه‌زانێ که پ ک ک و هیچ حیزبێکی تری کوردی تێروریست نین ، به‌ڵام بۆ چی به‌و جۆره هه‌ڵوێستانه نائۆمێدی ئه‌خاته دڵی ملیونان کوردی بن ده‌ست و ماف زه‌وت کراو .
باشه ئه‌گه‌ر ئیمریکا پ ک ک ی پێ تێروریسته ، چی بۆ کوردان پێیه و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ڕ به‌ڕییه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵتادارانی تورکیه دا چی ده‌ڵێ ؟
050503
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home