به‌شداری سه‌ربازانی تورک له ڕۆژی ئه‌نزاک
به‌شداری سه‌ربازانی تورک له ڕۆژی ئه‌نزاک
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی لێره‌و له‌وێ و له‌سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوه‌وه به‌گوێمان ده‌گه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رانی یادی ڕۆژی ئه‌نزاک له باشوری ئوسترالیا بۆ یادی ڕۆژی ئه‌نزاک که ده‌که‌وێته 25ی ئاپڕیل، سوپای تورکیه‌ی بۆ به‌شداریکردن له یادی قوربانیه‌کانی ئه‌و ڕۆژه بانگهێشت کردوه‌و وا بڕیاره که 5 سه‌ربازی تورکیه بۆ به‌شداری له‌و یاده‌دا بێنه باشوری ئوسترالیا. ئه‌م کرده‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و یاده ناڕه‌زایه‌تی توندی کۆمیونیتی قبرسیه‌کان ، یونانیه‌کان ، ئه‌رمێنیه‌کان و کوردی لێکه‌وتۆته‌وه‌و به‌چه‌ندین شێوه و ڕێگای جیاواز ئه‌م بێزاری و ناڕه‌زایه‌تیانه گه‌ینراوته به‌ڕێوه‌به‌ران و دام‌و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان و پێیده‌چێ که ڕاگه‌یه‌نه گشتیه‌کانیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا که‌وتبنه خۆ‌و گرنگیه‌کی تایبه‌تی به‌و بێزاری و ناڕه‌زایه‌تیانه بده‌ن. جێی خۆیه‌تی کوردانیش له‌م بواره‌دا زیاتر بکه‌ونه خۆ‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌و پێوه‌ندییه‌دا زیاتر به گوێ به‌ر پرسان بگه‌یه‌نن. ئه‌و ڕاستیانه‌ی که لای کوردان شاراوه‌نین و ده‌زانن که سوپای تورکیا سوپایه‌کی بێبه‌زیی و دڕنده‌یه‌و ڕۆژانه له باکوری کوردستان ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر مافی کوردان و کوشتنی کوردان لایان وه‌ک ئاوخواردنه‌وه‌یه. ئه‌و سوپایه‌ی که زیاتر له سێهه‌زار گوندی کوردستانی وێران کردوه‌و دوملیۆن کوردی ئاواره کردوه‌و ماڵ و ژینگه‌ی لێ تێکداون. ئه‌و سپایه‌ی که مه‌ترسیه‌کی مکوره له‌سه‌ر ماف و ئازادیه‌کان و په‌ره‌گرتنی دیموکراسی له وڵاتی تورکیه. ئه‌و سوپایه‌ی که کاره‌ساتی ئه‌نزاکی به‌سه‌ر سه‌ربازه‌کانی ئوسترالیادا هێنا.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home