له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌شار ئه‌سه‌د دیکتاتۆری سوریه، ژماره‌یه‌ک به‌ندکراوی کورد ئازادکران!
پاش ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی که که‌وتۆته سه‌ر سوریه سه‌باره‌ت به هاوکاری تێرۆریستان و ده‌ستهه‌بوونی له تێرۆری رفیق هه‌ریری سه‌رۆک شالیاری پێشوی لوبنان و مه‌حکوم کرانی له لایه‌ن چه‌ند ڕێکخراوی مرۆڤدۆستی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردانی به‌ندکراوه کورده‌کان، دیکتاتۆری سوریه بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشانبدات که ده‌خوازێ چاکسازی و ڕێفۆرم له وه‌ڵاته‌که‌یدا بکات ده‌ستی کردوه به هه‌ڵێنانه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێک. کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له لوبنان و بڕیاری ئازادکردنی به‌ندکراوه‌کورده‌کانی کورد که له ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی پاردا و له ڕاپه‌ڕینه خوێناویه‌کی قامیشلۆو شاره‌کانی دیکه‌ی باشوری ڕۆژئاوای کوردستاندا گیرا بوون له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌و چاوه‌دێران ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوریه به سیناریۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر ده‌زانن بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگگژه‌یه‌ی تێی که‌وتوه.
وه‌ک هه‌واڵه‌کان بڵاویان کرده‌وه ڕژیمی سوریه هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چاکسازیه‌یدا که ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدات بڕیاری داوه ناسانامه بۆ زیاتر له 200 هه‌زار کوردی پارێزگای حه‌سه‌که بگێڕێته‌وه. هه‌روه‌ک ده‌زانن ئه‌وه‌ی ماوه‌ی نیوسه‌ده‌یه سه‌دان هه‌زار کوردی باشوری ڕۆژئاوای کوردستان ناسنامه‌یان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه به‌و بیانوه‌ی که ئه‌وانه بیانی و خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی سوریه‌ن و به‌مه‌ش له هه‌موو مافێکی یاسایی و مرۆڤانه بێبه‌شکراون.
به گوێره‌ی دوایین هه‌واڵه‌کان که له مێدیای کوردییه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه، پاش ئازادبوونی نزیکه‌ی 312 که‌س له‌و به‌ندکراوانه، جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له باشوری ڕۆژئاوای کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفره پێشوازایان له‌و خۆشه‌ویستانه‌کردوه و له شاره‌کانی ئامووده و قامیشلی به هه‌زاران که‌س له‌سه‌ر شه‌قاموو کۆڵانه‌کان له پێشوازی که‌ژاوه‌ی ڕۆڵه‌کانیان دیلان و شایی و گۆڤه‌ندییان وه‌ڕێخستوه و به‌م جۆره به‌شێوه‌یه‌کی شیاو گه‌له‌که‌مان ڕێز له تێکۆشه‌ره‌کانی ده‌گرێ و ئه‌مه‌گداری خۆی بۆیان ده‌نوێنێ و یادیش له ڕاپه‌ڕین و قوربانیه‌کانی ده‌که‌نه‌وه.
به‌ندییه ئازادکراوه‌کان زۆربه‌یان ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاریان پێوه دیاره‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا سایتی ئامووده وێنه‌کی بڵاوکردۆته‌وه. ئێمه‌ش لێره‌وه ده‌ڵێین به‌خێر بێنه‌وه و سڵاو له خۆڕاگری و نه‌به‌زیتان.

له یادی 25 ساڵه‌ی دامه‌زرانی دامه‌زراوه‌ی SBS ڕۆژنامه‌ڤان و ڕوناکبیری کورد شاهین به‌کر سوره‌که‌لی خه‌ڵات ده‌کرێ.
شالیاری هاووڵاتیه‌تی و فره‌که‌لتوری پیته‌ر مه‌ک گه‌ورن(Peter MacGauran) له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ڕادیۆو ته‌له‌ڤزیۆنی ئێس بی ئێسدا له شاری سیدنی خه‌ڵاتی به‌سه‌ر چوار که‌س له ڕۆژنامه‌ڤان و کارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایه‌دا دابه‌شکرد. ئه‌و خه‌ڵاته له لایه‌ن فێدراسیۆنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئتنیکیه‌کانه‌وه له ئوسترالیا له 25 ساڵه‌ی دامه‌زرانیدا ئامده‌کرابوو.
یه‌کێک له‌و چوار که‌سه خه‌ڵات وه‌رگره نوسه‌رو ڕۆژنامه‌ڤان شاهین به‌کر سوره‌که‌لی به‌رپرسی به‌شی کوردی له ڕادیۆی ئێس بی ئێس بوو که به هۆی په‌ره‌دان و ڕۆڵی له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی فه‌ره‌که‌لتوری له ئوسترالیا دا خه‌ڵاته‌که‌ی پێبڕاو لێره‌وه پیرۆزبایی لێده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر و به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home