هه‌واڵ و وتوێژێکی سه‌رنج ڕاکێش!
نوێکراوه‌ته‌وه
سایتی کوردستان پۆست هه‌واڵێکی به‌م جۆره بڵاوکردۆته‌وه: " ئه‌مرِۆ 27 / 3 / 2005 ، كاتژمێر10 ی سه‌رله‌به‌یانی به كاتی ئه‌وروپا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، دایكی "نیان جه‌مال رِه‌شید" هه‌واڵی دڵته‌زنێ ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و دیلكردنی (نیان)ی 19 ساڵه‌ی كچی به كوردستانپۆست رِاگه‌یاند . كه له لایه‌ن لێپرسراو و ده‌سه‌ڵاتدارێكی پارتیی دیموكراته‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجامدراوه. گێرِانه‌وه‌ی رِووداوه‌كه زۆر تراژیدیا و دڵته‌زێن و دوور‌و درێژه، ئێمه به‌شێكی ئه‌و رووداوه له‌و گفتوگۆیه‌ی خواره‌وه‌دا بۆ ده‌خه‌ینه روو، هه‌ر لێره‌یشه‌وه بانگه‌وازی هه‌موو رِێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنان ده‌كه‌ین كه هاوكاری (رِووناك حسین به‌رزنجی)ی دایكی نیان بكه‌ن بۆ رِزگاركردنی گیان و ژیانی كچه‌كه‌ی كه ئێستا له هه‌ولێر به زۆر فرِێندراوه". هه‌ر له کوردستان پۆست تاهیر ساڵح شه‌ریف وتوێژێکی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ دایکی نیان ئه‌نجامداوه ورده‌کاری ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕوونکردۆته‌وه. گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی دایکی نیان باسی ده‌کات و نیانی 19ساڵه له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی باوکی و براکه‌ی درابێته که‌سێکی پیری ساماندار که ته‌مه‌نی 60ساڵه، بێگومان ئاکارێکی دزێو‌و نزمه که تا نوکه‌ش له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا که‌سانێکی نه‌فس نزمی پاره‌و سامان خۆشه‌ویست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و په‌ڵه‌یه‌کی پڕ له شه‌رمه‌زاریه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واریه‌وه. لێره‌داو بۆ ئه‌م ڕوداوه ڕاتڵه‌کێنه‌ره ئه‌رکێکی گران ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێکخراوه داکۆکی که‌ره‌کانی مافی مرۆڤ و ژنان له کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی ژنان به تایبه‌تی. ده‌سه‌ڵاتی کوردستانیش ئه‌رکی پاراستینی نیانی له ئه‌ستۆیه‌و پێویسته ده‌سبه‌جێ بۆ ڕزگارکردنی نیان له چنگی باوک‌و براکه‌ی و ڕفێنه‌ره‌کانی دیکه ده‌ست به‌کار بێت. بێگومان ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌و به‌دواداچونی چاره‌نوسی نیانیش له ئه‌ستۆی هه‌رکه‌سێکه که هۆگری مافی مرۆڤ و ئازادیه‌کانی بێت و له‌وه‌ش زیاتر ڕاگه‌یه‌نه کوردییه‌کان. ده‌با بۆ ڕزگاری نیان و شه‌رمه‌زارکردنی ڕفێنه‌رانی هه‌رکه‌سێک له ئاست خۆی هه‌نگاو هه‌ڵگرێ و له‌کێشه‌ی نیان به خاوه‌ن ده‌رکه‌وێ.
خوێنه‌ری هێژا!
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه خوێندتانه‌وه هه‌واڵێک بوو که کوردستان پۆست بڵاویکردبوه‌وه‌و لینکی وتووێژێک که کوردستان پۆست له‌گه‌ڵ ڕوناک حسێن دا سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی پێی ڕاگه‌یاندوون. ڕۆژی دوای ئه‌و هه‌واڵه کوردستان پۆست نوسیبووی که پاش ماوه‌یه‌کی دیکه وتوێژێکی ڕاسته‌وخۆتان له گه‌ڵ نیانی کچی ڕووناک ڕه‌شید بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه. من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌م لێره بڵاوکردبوه‌وه گوێقوڵاخی بیستنی ڕاستی زیاتر بووم و چاوه‌ڕوانی وتوێژه‌که‌ی نیان بووم که گوایه ڕفێندراوه! ڕوون نیه که‌سێکی ڕفێندراو چۆن ده‌توانێ وتوێژ له‌گه‌ڵ مێدیا بکات؟! له‌و نێوه‌دا به ڕێکه‌وت له‌گه‌ڵ دۆستێک له ڕێگای ئینترنێته‌وه‌له شاری هه‌ولێر په‌یڤیم. ئه‌و دۆسته هه‌واڵه‌که‌ی به هه‌ڵبه‌ستراو له‌قه‌ڵه‌مداو گوتی فڕی به‌ڕاستیه‌وه نیه. پاش چه‌ند کاتژمێرێک ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێت به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستان پۆست نوسیان که پاش وتوێژه‌که نیان خان داوای لێکردوون که وتوێژه‌که بسڕنه‌وه و هه‌ر له‌سه‌ر داوای ئه‌ویش ئه‌و وێنه که ئێستا ئه‌ز دامناوه و له‌وێم وه‌رگرتوه لابه‌رن. ئه‌وانیش وێرای لابردنی وێنه‌که‌و دانه‌نانی وتوێژه‌که، وتوێژی کاک تاهیر شه‌ریفیشیان له‌گه‌ڵ دایکی نیان سڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌م ئاکاره‌ی کوردستان پۆست جێگای سه‌ر سوڕمان و لێوربوونه‌وه‌یه. ئه‌و ئاکاره‌ی ئه‌وان وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌واڵ و بابه‌تێک له ڕۆژنامه‌دا بوه‌شێنی و پاشان له به‌ر هه‌ندێک هۆ!! بچی له بازاڕ‌و له خوێنه‌رانی وه‌رگریه‌وه. ئه‌و دۆستانه له‌وه‌ی ناهزرن که سایتی ئینترنێتیش هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌و شتێک که وه‌شێنرا له سایتێکدا سڕینه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وه وایه تف ڕۆکه‌ی و هه‌ڵیگریه‌وه! ئه‌و ئاکاره‌ی کوردستان پۆست ئاماژه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه که به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ڕێزانه ئاگایان له بنه‌مای ڕۆژنامه‌ڤانی نیه‌و بێبنه‌ما کێشه‌یه‌ک ده‌وروژێنن و پاشان خۆی ناکه‌ن به خاوه‌ن. بێگومان ئه‌و جۆره ئاکارانه که به‌داخه‌وه هه‌ر له کوردستان پۆست ڕوی نه‌داوه، نرخی ئه‌و جۆره سایتانه که‌م ده‌کاته‌وه و متمانه‌ی خوێنه‌ریش ده‌دۆڕێنن. بۆیه‌ش گه‌ره‌که بابه‌تێک پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی نه‌یشێلن و نه‌چنه بنج و بناوانی بڵاوی نه‌که‌نه‌وه.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home