كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Sunday, March 20, 2005

نه‌ورۆز و ساڵی نوێ 2705 تان پیرۆز
.

Posted by Hello
نه‌ورۆز و نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵی کوردی له‌ هه‌موو میوانان و دۆستان و گشت ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌ه‌وه‌که‌مان پیرۆز بێت و هیوای ساڵێکی پڕ له‌ ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتن و ئاشتی و ئاسوده‌یی بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازم و خۆزگه‌ ساڵی دادێ ساڵی له‌یه‌ک گه‌یشتن و هاوکاریی زیاتر و خۆڕێکستنه‌وه‌و یه‌کیه‌تی کرده‌وه‌و ئامانج بێت بۆ خه‌باتگێڕانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌روه‌ها ساڵی نوێبوونه‌وه‌و به‌خۆداچونه‌وه‌ش بێت بۆ هزرو ئاوه‌زو بیرمان و گه‌شه‌دان بێت به‌ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی، هزریی و سیاسیمان. ئه‌مڕۆ که‌ ماڵ ئاوایی ده‌که‌ین له‌ ساڵی 2704 به‌خۆشیه‌وه‌ خۆزگه‌ به‌ پار نه‌بووین و نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ زۆر ڕوه‌وه‌ پێشکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌گه‌لێک لایه‌نیشه‌وه‌ به‌رچاومان زیاتر ڕوون بۆته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ش هیوا ده‌خوازم که‌ ساڵی دادێ نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ گێچه‌ڵ و ته‌ڵه‌و فێڵی نه‌یاران به‌دوور بێت و گه‌له‌که‌شمان به‌وشیاریه‌وه‌ ڕێ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و سه‌رخۆبوونی نه‌ته‌وه‌که‌مان ته‌خت بکات و هه‌نگاوی ژیرانه‌ به‌ره‌و نه‌ورۆزی ڕزگاری یه‌کجاری بهاوێژێ. به‌و هیوایه‌

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home