كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Thursday, March 10, 2005

كومیته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش به‌رده‌وامه‌

كومیته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش به‌رده‌وامه‌
كومیه‌ته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش له‌ وه‌ڵاتی سوید به‌ هه‌وڵی چه‌ند وه‌ڵاتپارێزێكی نه‌وته‌وێی و ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش و ئه‌لكه‌رامه‌ و سنوری ئوردن و عێراق دامه‌زراوه‌ و هه‌وڵه‌كانیشمان له‌و پێناوه‌ دا بوه‌ و داوای هاوكاریشمان له‌ هه‌مو حیزبه‌ كوردیه‌كان كردوه‌. هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌س به‌ كار بونمانه‌وه‌ به‌ ده‌یان كوردی دڵسوز له‌ هه‌مو گوشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه‌وه‌ پێوه‌دنیان له‌گه‌گه‌ڵ گرتین و ئاماده‌ی هاوكاری بون ، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ كاره‌كان به‌ باشی پێش بچن هه‌وڵمان دا هاوكاری و هاوده‌نگی وكوردیناسێونێكمان هه‌بێ . كاری ئه‌م كومیته‌یه‌ دوره‌ له‌ هه‌ڵوێستی سیاسی و حیزبیانه‌ و ته‌نیا وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ێی خزمه‌تی ئاواره‌ كورده‌كان ئه‌كا. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ پێوه‌ندی گرت كاك عارف باوه‌جانی بو كه‌ دانیشتوی وه‌ڵاتی نروێژه‌ و ئێمه‌ش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵی ده‌ستمان كرده‌ كار كردن، به‌ڵام ناوبراو نه‌خۆشی خۆ ده‌رخستن و خۆ مه‌ترح كردنی هه‌یه‌ و هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ڕوژه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا كه‌ له‌م كاره‌ی ئێمه‌ به‌ قازانجی خۆی و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و ئه‌ندامیانه‌ كێشه‌ بۆ ئێمه‌ دروست بكا، به‌ڵام وتمان وا باشتره‌ كه‌ كار بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بكه‌ین نه‌ك كێشه‌ دروست كردن . كه‌چی له‌ كوت و پڕێكا كاك عارف ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ و ناوی كومیته‌كه‌ی گۆڕیوه‌ و خۆشی كردوه‌ته‌ سه‌روكی كومیته‌ی نۆێ.. بێگومان كاك عارف و هه‌ر كه‌سێكی تر حه‌قی خۆیانه‌ كومیته‌ پێك بێنن و له‌ ده‌ور هه‌ر بیر و باوه‌ڕێك پێیان خۆشه‌ و باشه‌ كۆ بنه‌وه‌ ، به‌ڵام حه‌قیان نیه‌ بی پرینسیبانه‌ هه‌ل بقوزنه‌وه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كه‌ كومیته‌مان پێك هێناوه‌ و ده‌س به‌كار و مێكانیزمی حه‌ره‌كه‌ته‌كه‌ بوه‌ین هه‌ڵمان بوه‌شێنێته‌وه‌ ناوه‌كه‌شمان بگۆڕێ.. زور جێگای داخه‌ كه‌ له‌كاتێك دا ژن و منداڵ و په‌ك كه‌وته‌ی كورد له‌ سه‌ر سنوری وه‌ڵاتان گیریان خۆاردوه‌ و پێویستێان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌ ، كه‌سانێكی ئاوا بازرگانیێان به‌ سه‌روه‌ بكه‌ن و به‌ قازانجی خۆیان له‌ ئاوی لێڵ ماسی بگرن... ئێمه‌ به‌ هه‌مو هاو نیشتمانانی خۆشه‌ویست ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ كومیته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش و كه‌رامه‌ و سه‌ر سنوری ئوردن و عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی خۆی دا و هه‌تا چاره‌نوسی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕون ده‌بێته‌وه‌ له‌ تێكۆشان نا وه‌ستێ و ناش هێڵی كه‌ حیزبه‌كان به‌ چاره‌نوسی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بازرگانی بكه‌ن. ئه‌و كومیته‌یه‌ش كه‌ كاك عارف دایمه‌زراندوه‌ پیروزه‌ و ئێمه‌ ئاماده‌ی هاوكاری كردنیانین ، به‌ڵام له‌ ڕاستی دا ئه‌وه‌ كومیته‌ی ئێمه‌ نه‌بوه‌ ، به‌ڵكو كاك عارف وه‌ك ئه‌ندامێكی ئێمه‌ بووه‌ و ئێستا كه‌ كومیته‌ی دیكه‌ی دامه‌زراندوه‌ ئێمه‌ داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌كه‌ین و هیوادارین سه‌ربه‌خۆێی خۆی بپارێزێ و به‌ كه‌وچكه‌ ئاوی نه‌كه‌وێته‌ مه‌له‌ و خێرا ، خێرا كۆمیته‌ دانه‌مه‌زرێنێ ، مه‌رج ناوی كۆمیته‌ و سه‌روكایه‌تی نیه‌، مه‌حه‌ك كاره‌ و ئاوڕ دانه‌وه‌ له‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌ ... ئێمه‌ به‌م زوانه‌ ڕاپورتێكی تایبه‌تی له‌ سه‌ر كاری كومیته‌كه‌مان پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری كورد ئه‌كه‌ین ، و هیوادارین كه‌ هه‌مومان پێكه‌وه‌ یارمه‌تی هاو وڵاتیه‌ لێقه‌وماوه‌كانمان بده‌ین.
كومیته‌ی پشتیوانی له‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش ، ئه‌لكه‌رامه‌ و سه‌ر سنوری ئوردن و عێراق .
050308

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home