كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, February 22, 2005

ئه‌م بێده‌نگیه‌ خنكانی به‌ شوێنه‌وه‌یه‌؟

ئه‌م بێده‌نگیه‌ خنكانی به‌ شوێنه‌وه‌یه‌؟

كورد بێ ده‌نگه‌ و هه‌مو لایه‌ك و له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی وه‌ڵاته‌وه‌ چاو وگۆیان داوه‌ته‌ هه‌وڵه‌كانی باشوری كوردستان و به‌رپرسانی باشوریش هه‌مو هیوایه‌كیان به‌وه‌یه‌ كه‌ مام جه‌لال ببێته‌ سه‌روك كۆماری عێراق. ئه‌م هه‌له‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ دا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌ به‌ر خاتری ئێمه‌ نه‌بوه‌ و له‌ پێناو ئێمه‌ش دا له‌ هێڵی خۆێ لا نادا . به‌ڵام هه‌لێكی گرینگ و چاره‌سازه‌ بۆ داهاتوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م جوره‌ و به‌ شێنه‌ێی و نه‌زانین و چاوچنوكیه‌وه‌ بجوڵینه‌وه‌ ئه‌وا بێگومان هه‌ر به‌م جوره‌ی كه‌ ئێستا بۆ عێراقی بونمان شاێی ئه‌گێڕین ده‌بێ به‌روه‌ پیری شین گێڕیشه‌وه‌ بچین .

مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌مو هه‌وڵێكی وه‌كار خستوه‌ كه‌ ببێته‌ سه‌روكی عێراق و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ربه‌خۆێی كوردستان به‌ بێ بناغه‌ و دور له‌ واقیع و فیتی بێگانه‌ ئه‌زانێ ، واته‌ ئه‌و سه‌ربه‌خۆێی و ئازادی و له‌به‌ین بردنی چه‌وسانه‌وه‌ نه‌ته‌وایه‌تی یه‌ی له‌ 70 كان و دواتریش له‌ لایه‌ن باڵی پێش كه‌وتنخۆازی كومه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و شوڕچگێڕانه‌وه‌ فیداكاری بۆ ده‌كرا هه‌ر به‌ ده‌ست سه‌روكی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ شه‌هید ئه‌كرێ و وه‌ك سه‌ربازی ون بێ گۆڕ و كفنه‌.

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌روكایه‌تی مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی له‌ گۆڕه‌پانی كوردستان دا جڵه‌و دارن و وا وێ ده‌چێ كه‌ ببنه‌ حاكمی بێ به‌رهه‌ڵسكاری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ و ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ لاچونی مام جه‌لال مسه‌وه‌گه‌ر ده‌بێ ، هه‌ر بویه‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و بن ده‌سته‌كانی هه‌مو هه‌وڵێكی خۆیان وه‌كار خستوه‌ كه‌ مامه‌ بكه‌نه‌ سه‌روكی عێراق و له‌ به‌رانبه‌ر داوا و داخۆازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا ڕاێگرن ، هه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی كه‌ مامه‌ خۆی ساڵانێكی دور و درێژ به‌ ڕه‌وای زانیون و له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری كوردستان دا دوو جار له‌ 66 و 84 دا دان و سانی كردوه‌...

ئه‌وش كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تمه‌دار ، ڕوشنبیر ، هونه‌رمه‌ند ، نوسه‌ر ، كۆنه‌ ڕه‌خنه‌گر ، حیزبه‌ بچوكه‌كان و ... له‌ هه‌وڵ و هه‌ڵپه‌ی كورسیه‌ك یان مانگانه‌یه‌كی باش دان و له‌ ئاست ڕاستیه‌كان و چاره‌نوسی ئه‌م گه‌له‌ هه‌ژاره‌ خۆیان گێل كردوه‌ و( نا) یان له‌ بیر چوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی مامه‌ و كاكه‌ بیلێن و ئه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی و پارتی ئه‌یكه‌ن ڕه‌وایه‌ و دژ وه‌ستان و ڕه‌خنه‌ لێ گرتنی خه‌یانه‌ته‌ و ئاگری كێشه‌كان گه‌ش ئه‌كاته‌وه‌؟ خه‌ڵكی ئاسایش سه‌رگه‌رمی كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و دولارانه‌ن كه‌ له‌ ده‌س به‌رپرسه‌كان به‌ر ئه‌بێته‌وه‌ و تاقه‌تی هه‌ڵ گرتنیان نیه‌ و به‌ پڕو پاگه‌نده‌ی دام و ده‌زگا ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ سه‌رخۆش و شاد و به‌كه‌یفن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ ئارادایه‌ هیچ گارانتی و پاڵپشتێكی ناونه‌ته‌وه‌ێی نیه‌ و له‌وه‌ ئه‌چی یاریه‌كی خۆش یان فیلمێكی پڕ له‌ یاری بێ و كۆتایه‌كه‌ی به‌ خه‌تی تراژیدی بنوسرێته‌وه‌ ... له‌م كاته‌ دا كه‌ ئیمریكا له‌ ناوچه‌كه‌یه‌ و به‌ ڕواڵه‌ت لایه‌نی كوردان ئه‌گرێ ، داگیركه‌رانی كوردستان به‌ ترك و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه‌ شه‌و و ڕوژ له‌ فكر و هه‌وڵی تێك دانی ئه‌و توزقاڵه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌رزوكه‌ی باشورن و ئه‌یانه‌وی عێراق ببێته‌وه‌ عێراقه‌كه‌ی جاران و كورد سه‌ركوت و زه‌لیل و چاو له‌ ده‌س بكاته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد بتوانین ڕای گشتی جیهانی به‌ره‌و لای خۆمان ڕاكێشین و ده‌سه‌ڵاتی به‌ هێز و شێری گۆڕه‌پانی دنێا ئیمریكا پاڵپشتمان بێ و وه‌ك چون ئیسرائیلی پاراست ئێمه‌ش بپارێزێ ده‌بێ ڕانه‌وه‌ستین .

ده‌بێ لوبی كورد شه‌و و ڕوژ له‌ تێكۆشان دابێ ، ده‌بێ شه‌قامی كوردی دایمه‌ له‌ هه‌ژان دابێ و پێویسته‌ كورده‌كانی هه‌نده‌ران به‌ تومار به‌ ڕێپێوان و به‌ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ جێاوازه‌كان سه‌رنجی خه‌ڵكی جیهان و بازرگانانی ناونه‌ته‌وه‌ێی و ده‌وڵه‌ته‌ جورا و جوره‌كان به‌ره‌و لای كورد و كوردستان ڕاكێشن . ده‌ڵێن كه‌ ده‌ریا بێده‌نگ بۆ سامناكه‌ و هه‌ڵ چونی به‌ دواوه‌یه‌ ، ئێمه‌ له‌ لای ده‌ریایه‌كی بێده‌نگا ڕاكشاوین ، ئه‌گه‌ر وه‌شیار نه‌بین ئه‌وا له‌ گه‌ڵ شه‌پوله‌كانی هه‌ڵچونیانا هه‌ڵمان ئه‌لوشن....هیوا گوڵ محه‌مه‌دی 050220hiwagol@hotmail.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home