كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, February 11, 2005

حیزبه‌كانی ڕوژهه‌ڵات به‌ هانای كورده‌ ئاواره‌كانه‌وه‌ نه‌هاتن

حیزبه‌كانی ڕوژهه‌ڵات به‌ هانای كورده‌ ئاواره‌كانه‌وه‌ نه‌هاتن
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
ماوه‌ی دوو حوتوه‌ كه‌ زیاتر له‌ سه‌د كه‌س كوردی ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر كراوی دانیشتوی كه‌مپی زوره‌ملێی ئه‌لتاش جارێكی تر ئاواره‌ بونه‌ و له‌ سنوری ئوردن – عێراق گیریان خواردوه‌ . ئه‌م خه‌ڵكه‌ كوردن و ته‌نیا تاوانی ئازار كێشان و ئاواره‌ بونیان كورد بونه‌. سه‌دام حسێن له‌ هه‌شتاكان له‌ زێد و نیشتمانی خۆیانی هه‌ڵكه‌ند و له‌ ناو ده‌شتی ڕومادی و ته‌پ و توزی سحرای عه‌ره‌بستان دا سیمی خاردار( تێل دڕو ) ی به‌ ده‌وردا كێشان و ئه‌و ناوه‌ی بۆ كردنه‌ به‌ندێخانه‌یه‌كی به‌رین . ئێستا كه‌ سه‌دام نه‌ماوه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوه‌ به‌ر بونه‌ته‌ گێنای ئه‌م خه‌ڵكه‌ هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تانه‌ و ڕوژ نیه‌ كه‌س یان كه‌سانێكێان بێ سه‌رو شوێن نه‌كرێ یان به‌ر لێدان و سوكایه‌تی كردن نه‌كه‌وه‌ێ . ئه‌م خه‌ڵكه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو ئازار و ده‌س به‌سه‌ریه‌ هاوكار و پشتیوانی شوڕشی كوردستان بونه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س له‌ ڕوڵه‌ و جگه‌رگۆشه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی گۆڕه‌پانی خه‌باتی كوردایه‌تی كردوه‌ و ده‌یان شه‌هیدی سه‌ربه‌زیان هه‌یه‌ . تا ئه‌و كاته‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ خاوه‌ن ماڵ و حاڵ و پاره‌ و ژیانی دیار بون حیزبه‌كانی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان پێشبڕكێان بو كه‌ كامیان له‌ ئوردوگای ئه‌لتاش لایه‌نگری زورتره‌ و زور كه‌سیش كه‌ له‌ شوڕش ماندوو بوبون له‌ ئوردوگای ئه‌لتاش دا گیرسانه‌وه‌ و بونه‌ خاوه‌ن زور شت و خه‌ڵكی ئه‌لتاش گه‌وره‌یان كردنه‌وه‌ و له‌ فه‌وتان ڕزگاریان كردن . حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌و كه‌مپه‌دا خاوه‌ن زورترین لایه‌نگر و ئه‌ندام بو و خه‌ڵكی ئاواره‌ی ئه‌و ئوردوگایه‌ش زورترین یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وییان به‌و حیزبه‌ ئه‌دا . به‌ هه‌زاران كوردی ئوردوگای ئه‌لتاش كه‌ ئێستا له‌ ئوروپا ئه‌ژین ئه‌ندامی چالاكی حیزبی دیموكراتن و به‌ دڵسوزیه‌وه‌ له‌ هیچ كار و تێكوشانێ دریغ ناكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی ئه‌م كوردانه‌ لێیان قه‌وماوه‌ نه‌ حیزبی دیموكرات نه‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ هه‌ردوو باڵه‌ كه‌یه‌وه‌ به‌ هانایانه‌وه‌ نه‌هاتون و خۆیان لێ نه‌بان كردوون. ئێمه‌ وه‌ك كومیته‌ی پشتیوانی كورده‌ ئاواره‌كانی ئه‌لتاش نامه‌مان بۆ هه‌مو حیزب و كومه‌ڵه‌ كوردیه‌كان له‌ سوید نوسیه‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌نگمانه‌وه‌ بێن بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژار و لێقه‌وماوه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ یه‌كیه‌تی شوڕشگێڕانی كوردستان و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ وه‌ڵامی نه‌داوینه‌وه‌ ، به‌ڵكو هانی خه‌ڵكیش ئه‌ده‌ن كه‌ به‌ ده‌نگمانه‌وه‌ نه‌یه‌ن و قسه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ به‌م و به‌و ده‌ڵین كه‌ ئه‌وانه‌ واته‌ ئێمه‌ سه‌ر به‌ پ ژ ك ا یان پ ك ك و شتی واینه‌ و ئه‌مانه‌وێ به‌ قازانجی خۆمان ئه‌و هه‌له‌ بقۆزینه‌وه‌ . جێگای داخه‌ كه‌ ئه‌و حیزبانه‌ی به‌ ناوی دیفاع له‌ مافی گه‌لی كورد به‌ ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران ڕوڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌یان هێناوه‌ته‌ گوڕه‌پانی خه‌بات و كردونیانه‌ته‌ قوربانی و له‌وانه‌ش گه‌لێ لاوی خۆێن گه‌رمی ئه‌لتاشی ، ئێستا له‌ جێاتی به‌رپه‌رسیاره‌تی قه‌بوڵ كردن كه‌ خودی مروڤی كورد له‌ مردن ڕزگار بكه‌ن كێشه‌ بۆ ئێمه‌ش دروست ئه‌كه‌ن . ئێمه‌ داوامان لێ كردون كه‌ ئاماده‌ین له‌ ژێر ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌وان دا هه‌ر لایه‌نێكێان كه‌ بێته‌ پێش وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان بۆ ڕزگار كردنی ئه‌و كورده‌ لێقه‌وماوانه‌ تێ بكۆشین و هه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئێستا ده‌یكه‌ین بیكه‌ین و ئه‌وان ناوی خۆیانی له‌ بن بنوسن و ناوی ئێمه‌ هه‌ر نه‌هێنن . له‌ كاتی وا دا كێشه‌ حیزب و سیاسه‌ت و ئێدولوژی و قازانجی تاكه‌كه‌سی نیه‌ به‌ڵكو به‌رپرسیاره‌تی و ئێخلاق و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ێییه‌ كه‌ حوكم ده‌كا و ده‌بێ لێی خاوه‌ن ده‌ركه‌وین . من نه‌ته‌وه‌كه‌مم خۆش ئه‌وی به‌ هه‌موم بیرو بوچونه‌ جیاوازه‌كانیانه‌وه‌ ، من ئاناده‌م له‌ ته‌نگانه‌ دا و له‌ به‌رانبه‌ر ناڕه‌واێی دوژمن و داگیر كه‌ر به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ر حیزب و گروپێكی كوردی بچمه‌ سه‌نگه‌ری پاراستنیانه‌وه‌ و نه‌بمه‌ ئه‌ندامیشیان . كورد بون ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌ندامی حیزبێك بێ و وه‌ك ده‌روێش سه‌ری خۆ داخه‌ی و ڕه‌ش و سپی لێك نه‌كه‌یته‌وه‌ ، به‌ڵكو كورد بون ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ت دا خاوه‌ن هه‌ڵوێست و كردوه‌ و دژ كرده‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆێی بی . ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌توانن 81 كه‌س له‌ مردن ڕزگار بكه‌ن چون ئه‌توانن 8 ملیون مروڤ به‌ ئازادی و دیموكراسی و سه‌ربه‌ستی بگه‌یه‌نن ؟ هێندێ لایه‌ن به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن ئه‌و خه‌ڵكه‌ سه‌ر به‌ حیزبی دیموكراتن و حیزبی دیموكراتیش به‌ ئێمه‌ ده‌ڵی ئێوه‌ سه‌ر به‌ لایه‌نی دیكه‌ن و به‌م جوره‌ و له‌م فه‌نه‌ ماشاڵا دیپلوماسیه‌یان خۆ له‌ ژێر باری ئه‌و ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌ێی و ئێخلاقی و مروفایه‌تیه‌ ده‌رئه‌خه‌ن ... من جارێكێر داواكارم له‌ هه‌مو هێزه‌كانی كورد و كوردستان و به‌ تایبه‌تی هێزه‌كانی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ به‌ ده‌نگ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌وه‌ بێن و بیر بكه‌وه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ دوگێانانه‌ی كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر هێرشی سه‌ربازه‌ سه‌دام ڕه‌وشته‌كانی ئوردنی و منداڵه‌كانیان له‌ بار چووه‌ به‌ زمانی ئێوه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن و ته‌نیا تاوانیان هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ و به‌س .
050209
hiwagol@hotmail.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home