داواكاری سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی 81 كوردی ڕوژهه‌ڵات
داواكاری سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی 81 كوردی ڕوژهه‌ڵات
وه‌ك له بانگه‌وازی پێش‌و دا ڕامان گه‌یاند ژماره‌یه‌ك له كورده ئاواره‌كانی ڕوژهه‌ڵات ، دانیشتوی كه‌مپی ئه‌لتاش به‌هۆی گوشاری عه‌ره‌به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كان و نه‌بونی ئیمكانی ژیان و بێ پشت و په‌ناێی ڕویان له وه‌ڵاتی ئوردن كرد به‌و هیوایه خۆیان بگه‌یه‌ننه كه‌مپی ئه‌لكه‌رامه كه بۆ به‌شێكی دیكه‌ی كورد له وه‌ڵاتی ئوردن له له‌یه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه دامه‌زراوه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزه‌كانی ئوردنی ڕێگایان پێ نه‌دان بچنه ناو خاكی ئه‌و وه‌ڵاته و له سه‌ر سنوری ئێراق و ئوردن مانه‌وه و ئێمه هه‌تا ڕوژی 4-2-2005 پێوه‌ندی به‌رده‌وامان له‌گه‌ڵیان دا هه‌بو ، به‌ڵام له دواێین پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان گۆێمان له قاو و قیژی ژن و منداڵه‌كان بو و ئه‌و كه‌سه‌ش كه له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فون بو وتی ئه‌وه هێزه‌كانی ئوردن هێرشیان بۆ كردین و پێوه‌ندیه‌كه‌مان پچڕا و هه‌تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكمان لێیان نه‌ماوه و زور به په‌روشی چاره‌نوسیانین و هه‌مو هه‌وڵی خۆمان ئه‌ده‌ین كه بتوانین له چاره‌نوسیان ئاگادار بین. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه وه‌رمان گرتوه له كاك خه‌بات محه‌مه‌دی قسه‌كه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه 49 منداڵ 22 ژن و 32 پێاون له پێاوه‌كان 3 كه‌سیان په‌ككه‌ته‌و و 6 له ژنه‌كانیش دووگێانن و 3 یان له حه‌وتوی كۆتاێی دان . هه‌روه‌ها وتی كه زوربه‌ی منداڵه‌كان نه‌خۆشن و له برسیه‌تی و تینویه‌تی دا ئه‌ژین . ئێمه داواكارین له‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سێكیان له ئوردوگای ئه‌لكه‌رامه یان ئوردوگای ڕومادی هه‌یه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن كه ئێمه چاره‌نوسی ئه‌و 103 كه‌سه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كومیته ئاڵمانی و سویدیه‌كان ڕابگه‌یه‌نین كه یارمه‌تیاین پێ بگه‌یه‌نن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له ئوردوگای ڕومادی ئه‌ژین هیچ په‌ناو پشتیوانێكیان نیه و چاره‌نوسیان له‌و 103 كه‌سه باشتر نیه هاتینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كاری كومیته‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت بۆ پاڵپشی و یارمه‌تی گه‌یاندن و له‌م ڕیگایه‌وه داواكارین له حكومه‌تی كوردستان كه وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كانمان بداته‌وه و به ده‌نگ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌وه بێت یارمه‌تی سه‌رتاێیان پێ بگه‌یه‌نی و گوشاریش ده‌خه‌ینه سه‌ر ڕێكخراوه ناونه‌ته‌وه‌یه‌كان كه ئاوڕیان لێ بده‌نه‌وه . هه‌ربویه پڕ به گه‌رومان هاوار ئه‌كه‌ین و داوای یارمه‌تی بۆ چاره‌ڕه‌شترین كه‌سانێك له‌م نه‌ته‌وه بن ده‌سته ئه‌كه‌ین كه هه‌تا ئێستا ڕوژ و كاتی خۆشیان نه‌دیه‌وه و له ئاواره‌ێی و چاوله‌ده‌ستی و بن ده‌سته‌ێی دا ژیاون و ئه‌ژین. كۆمیته‌ی پشگیری له په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش به‌م ژماره و ئادره‌سانه
.پێوه‌ندیمان له گه‌ڵ بگرن
0046853180030
یان
0046707458478
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home