كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, January 09, 2005

نه‌واڵ سه‌عداوی:
" به‌وپێیه‌ پێم وایه‌ من لێوه‌شاوه‌یی سه‌رۆککۆماریم نیه‌"

ئه‌و هه‌واڵانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ خۆ پاڵاوتنی منه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری میسر، په‌ره‌ی به‌ زنجیره‌ باسێک داوه‌ له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و ئایینیدا تا ئه‌وه‌ی که‌ شێخ محه‌ممه‌د ته‌نتاوی، موفتی زانکۆی ئه‌زهه‌ری میسر بریار(فتوا)ی له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی خۆ پاڵاوتنی ژنان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماری میسر ڕاگه‌یاند. دیاره‌ ئه‌م بڕیاره‌ بۆته‌ هۆی دوله‌تبوون له‌ نێو مه‌لاکاندا. هه‌رچه‌ند شێخ ئیبراهیم فیومی سکرتێری گشتی ئاکایمیای لێکۆڵینه‌و‌ه‌ی ئیسلامی به‌رگری له‌ بریاری شێخی ئه‌زهه‌ر کرد، به‌ڵام به‌مه‌‌رجێک که‌ ئه‌و ئێژێ له‌ ئیسلامدا له‌بابه‌ت کێشه‌ی کاره‌وه‌ له‌ نێوان ژن و پیاودا جیاوازی دانانێ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی کار په‌یوه‌ندی به‌ ڕاده‌ی توانای فیزیکی هه‌ر ڕه‌گه‌زێکه‌وه‌ هه‌یه‌.

"ڕاده‌ی توانای له‌شی" گه‌له‌ پرسیارێکی له‌ هه‌ناویدایه‌. سروشی مرۆڤ(به‌شه‌ر)چیه‌؟ ئایا شتێک هه‌یه‌ که‌ به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ وه‌ک خۆی به‌ نه‌گۆڕی مابێته‌وه؟ ئه‌رێ پیاوه‌کان سروشتێکی جیاوازیان له‌ ژنان هه‌یه‌؟ گه‌لۆ جیاوازییه‌کان له‌ مێشک، له‌ش، ئه‌ندام و هه‌روه‌ها له‌ دیمه‌نی ڕه‌وانناسیه‌وه‌یه‌ یان جیاوازیی دیکه‌یش هه‌یه‌؟ ئایا سروشتی ژنانی ئه‌مریکی له‌گه‌ڵ سروشتی ژنێکی میسریی عاره‌ب جیاوازه‌؟ بۆچی مارگرێت تاچێر بۆ ساڵانێکی دورودرێژ ئینگلیستانی به‌ مشتی پۆڵایین به‌ڕێوه‌برد؟ من گه‌لێکجار فیلمه‌کانیم چاولێکردوه‌ که‌ به‌سه‌ری به‌رزو باوه‌ڕ به‌خۆیی له‌کاتێکدا که‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عاره‌ب و سه‌رۆککۆمارو سانانی جیهانی عاره‌بان ڕێیده‌کرد. خاڵێکی سه‌رنجڕاکێشیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌مووی ئه‌م پیاوانه‌ له‌ دوای سه‌ری ئه‌وه‌وه به‌ سه‌ری شۆڕ و پشتی داموکاو یانیش به‌ سه‌روگوێلاکێکی داچۆڕاوه‌وه‌ به‌ڕێدا ده‌ڕۆیشتن، وه‌ک ملکه‌چێک بۆ ئه‌وی خاوه‌ن کۆلۆنیه‌کان. ‌

بۆ ئێمه‌ هێنده‌ دور بڕۆین. هه‌ر ئێستا دوکتۆر کۆندیلیزا ڕایس هه‌مان کار ده‌کا که‌ تاچێر کردی. هه‌روه‌ها مادلین ئۆلبرایت، گلدا مایر و خاتوو هێلاری کلینتن.
له ده‌رو درواسێکانی خۆمان له‌ وڵاتانی ئیسلامی ژنان وڵاتیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، وه‌ک سریلانکا، فلیپین(ئاکینۆ)، ئیندۆنیزیا(سۆهارتۆ)، پاکستان(بێنه‌زیز بۆتۆ)، به‌نگلادش، تورکیه‌، هێند(ئیندرا گاندی).

له‌ وڵاتانی عاره‌بی ژنی شا یان سه‌رۆککۆمار و یانژی شازاده‌کان به‌ ڕاده‌ی هاوژنیه‌ پیاوه‌کانیان له‌ به‌رپرسایه‌تیدا پشکیان هه‌یه. هاوژینی ئه‌نوه‌ر سادات و یان هاوژینی حوسنی مباره‌ چلۆن کابینه‌‌که‌ی سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌رۆک شالیاریش به‌ڕێوه‌ده‌با و هه‌موو ڕۆژێ له‌ ڕۆژنامه‌کاندا هه‌واڵه‌که‌ی ده‌خوێنینه‌وه.‌

ئه‌مه‌ ڕاستیه‌که‌ که‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵی به‌ره‌و ڕوو ده‌بین ، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌ مه‌لاکانی دژ به‌ شێخی ئه‌زهه‌ر، وه‌کو مفتی گه‌وره‌‌ی میسر دوکتوور عه‌لی محه‌ممه‌د جه‌ماعا و دوکتۆر یۆسف قرادوی به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌واو ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژێرانی ژنان بۆ سه‌رۆککۆماری ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌. به‌ڕاستی ئاغایان بۆچی؟
به‌ هۆی کێشه‌ی ره‌وانناسیانه‌و له‌ژێر ئازاردابوونی ژنان له‌کاتی سوڕی مانگانه‌(قاعیده‌یی)دا.

سوڕیمانگانه!
‌خوایه‌ گیان، که‌واته‌ بۆچی که‌وتنه‌ ناو سوڕی مانگانه،‌ مارگرێت تاچێری له‌ تێکۆشانی سه‌رۆک شالیاره‌تی وه‌دوا نه‌خست؟ بۆ ژنانی وه‌رزێری میسری که‌ له‌ ئه‌نگوتنی خۆری به‌یانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ڕۆژئاوا بوون له‌ په‌نای پێاوه‌کاندا کار ده‌که‌ن و که‌چی (ته‌نانه‌ت ڕۆژێکیش) له‌ کارکردن په‌کیان ناخات؟ گه‌لۆ که‌وتنه‌ سوڕه‌وه‌ی وه‌رزشڤانانی گه‌نج ئه‌وان له‌ کێبه‌رکێی یاریه‌کانی ئۆلمپیک وه‌دوا ده‌خات؟

چ که‌سێک ئێژێ سوڕی مانگانه‌ ژنان له‌ کارو تێکۆشان دوورده‌خاته‌وه‌؟ ته‌نانه‌ت سکپڕی و دۆخی ئاوسبوونیش ژنانی له‌ کارکردن له‌ مه‌زرا، شوێنی کار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و کۆنسولگه‌ری و ئه‌مباسیه‌کانی عاره‌بی و ده‌ره‌وه‌یی نه‌ پرینگاندۆته‌وه‌.

به‌ بێگومان وشه‌ی"سوڕی مانگانه‌" وشه‌یه‌کی که‌نێنه‌رو بێ بنه‌مایه‌ کاتێک که‌ له‌ زوانی ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕێ. به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بگرین که‌ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ بواری سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا و ئیدیکه‌دا خۆیان ده‌پاڵێون، ته‌مه‌نیان له‌ژوور په‌نجا ساڵه‌وه‌یه‌و که‌متر ده‌که‌ونه‌ ناو سوڕی مانگانه‌وه‌.

که‌نێنه‌رترین هۆ له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدوڵڵا مجاوره‌وه‌ دربڕدراوه. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ که‌ ژنان ببنه‌ سه‌رۆککۆمار، به‌ڵام به‌مه‌رجێک یاساکانی"شه‌ریعت" له‌ دژی نیه‌ که‌ له‌ ناو دیوێکدا به‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ پێاوێک کۆنه‌بێته‌وه.‌

ده‌ی خوایه‌گیان، چۆن ده‌بێ ژنێک ببێته‌ سه‌رۆککۆمار به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێک له‌ دیوێکی داخراودا کۆبێته‌وه‌؟ ئایا ئه‌و ته‌نێ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ژنان چاوپێکه‌وتنی هه‌بێ؟ ئه‌رێ ئه‌و ناتوانێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک شالیار ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکات.

ئه‌مانه‌ ئه‌و ڕسته‌‌ گاڵته‌جاڕنانه‌ن‌ که‌ له‌ زارو زوانی پله‌به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاینی‌یه‌وه‌ ده‌ێته‌ده‌ر که‌ بڕیاره‌ له‌ ڕێگای مانگیله‌کانه‌وه خه‌ڵکی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ‌ وه‌ڵات پێ ڕێنوێنی بکه‌ن.

ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌کن که‌ له‌ کاتی ڕاگه‌یاندنی خۆ پاڵاوتنمه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، له‌ ڕۆژنامه‌‌کاندا هاتوونه‌ گۆڕێ. دیاره‌ پێویسته‌ ناوی ژنێک ببردرێ که‌ له‌چکه‌ی به‌سه‌ر مێشکی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاینیدا دادا(که‌ له‌ داپۆشینی مووه‌کان مه‌ترسیدارتره‌)و ئه‌وانی به‌ دژبه‌ری شێخی ئه‌زهه‌ر ناوبرد. ئه‌و خاتوونه‌ش خاتوو ئامینه‌ نه‌سیر بوو که‌ دژایه‌تیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ من توندوتیژتر بوو له‌ شێخه‌ پیاوه‌کان. ئه‌و گوتی به‌وهۆیه‌وه‌ دژی خۆ پاڵاوتنی ئه‌زه‌ که‌ من گه‌لێک له‌ بنه‌ماو یاساکانی "فقه" ره‌ت ده‌که‌مه‌وه‌.

به‌هه‌رحاڵ. به‌بۆچوونی خۆم، هه‌موو ئه‌مانه‌ لایه‌نه‌ ئه‌رێنیه‌کانی خۆ پاڵاوتنی منن. له‌بنه‌ڕه‌تدا هۆکاری سه‌رکی ئه‌ز بۆ خۆپاڵاوتنم به‌رفره‌ کردنی ئه‌م باسه‌ سیاسی و ئایدۆلۆجیانه‌‌یه‌ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌و به‌هێزکرنی چاکسازی دیموکراتیک و گه‌شه‌ی ڕووناکبیری ڕاسته‌قینه‌ له‌ وڵاتانی عاره‌بیدا.

ڕه‌نگبێ یه‌کێک له‌ که‌نێنه‌رترینی په‌یڤه‌کان له‌ لایه‌ن یه‌کێک له‌ دژبه‌رانی بزاڤی چاکسازیخوزیه‌وه‌ گوترابێت که‌" بۆچی نوسه‌رێک و شیکه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌م جه‌نگێکی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆککۆماریدا به‌شداریده‌کات؟" ده‌بێ لێی بپرسرێ که‌ ئایا پێویسته سه‌رۆککۆماری وڵاتێک هێزی چه‌کداری هه‌بێت؟ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ گه‌لۆ هه‌لومه‌رجی سه‌رۆککۆمارێک له‌ هه‌ر وڵاتێکدا ده‌توانێ چی بێت؟ لێهاتوویی و لێوه‌شاوه‌ییه‌کانی سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا چین؟ ئایا ئه‌و وشیاره‌؟ به‌بێ ئه‌مانه‌ ده‌کرێ بێژم" به‌وپێیه‌ پێم وایه‌ من لێوه‌شاوه‌یی سه‌رۆککۆماریم نیه‌"

وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌: خالید عه‌زیزی
سه‌رچاوه‌: سایتی گوزارشگران

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home