ئه‌مجاره‌یان گوڵه‌كه له سه‌ر سنگی دایكی پانئێرانیسته‌كان درا به‌ڵام له لایانپه‌ژاك وه
نووسینی: ئازاد
نووسینی: ئازاد
ٌپاش نیوه‌ٌڕۆی ٌڕۆژی پێنجشه‌ممه 9ی دیسامبر2004ی زایینی, سیمینارێك بۆ فه‌ره‌حی په‌هله‌وی ژنی حه‌مه‌ٌڕه‌زای په‌هله‌وی شای پێشووی ئێرانّّ, له هۆڵی كۆنفٌڕانسه‌كانی ئاكادیمی كولتووری هێلسینكی فینلاند پێك هات, كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێرانی یه‌كانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له‌و سیمیناره دا به‌شدار بوون.
له سیمیناره‌كه‌دا فه‌ره‌ح په‌هله‌وی وتارێكی پێشكه‌شی به‌شدار بووان كرد كه له‌گه‌ڵ ناٌڕه‌زایه‌تی چه‌ند كه‌سێك له دژبه‌رانی ٌڕژیمی پاشایه‌تی له ئێران‌دا به‌ره‌وٌڕوو بووه‌وه و دژبه‌ران به دروشمی مردن بۆ په‌هله‌وی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئاماده بوونی ناوبراو له‌و شوێنه ده‌ربٌڕی. هه‌ر له‌و كاته دا كه‌سێك به‌ناوی خالید ئه‌حمه‌دی شاخه‌یێك گۆڵی پێشكه‌شی فه‌ره‌ح كرد و به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "فه‌رمووی"!! گه‌لی كورد هیچ كێشه‌یێكی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئێران‌دا دا نیه و هه‌ر حكوومه‌تێك له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت ئه‌بێ مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌سه‌ته‌به‌ر بكات ئێمه له‌گه‌ڵ یاسا وٌڕێساكانی حكومه‌ت دا دژایه‌تیمان هه‌یه وكورد ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئێران‌دا و له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی دیمۆكراتیك دا ژیانێكی ئازادیان هه‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی وكاله‌ت كردنه‌كه‌ی دا گووتی: ئێستا گه‌لی كورد وه‌ك ساڵانی پیشوو نیه, ئێستا كورد هه‌مووی یه‌كگرتووه‌و ئه‌م یه‌كگرتنه‌ش په‌ژاك دروستی كردووه. ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كورده‌كانی به‌شی ٌڕۆژهه‌ڵات لایانگر و پشتگیری په‌ژاكن و په‌ژاك چ له بواری سه‌ربازی و چ له بواری سیاسی دا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داهه‌یه و خه‌ریكی كار وتێكۆشانه.به‌ڵێ خوێنه‌ری هێژا ئه‌مه‌ش مۆدیلێكی دیكه له هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ داگیر كه‌رانی كوردستان وبكووژانی ٌڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له به‌شخووراوه‌یه. ساڵ و عه‌یامان ئه‌یان گووت شه‌رع شی‌و و دۆڵی زوره به‌ڵام وادیاره ئه‌م شی‌و ودۆڵه شموولی سیاسه‌تیش ئه‌كات یان به واتایێكی دیكه ٌڕه‌نگه ناوچاوانی سیاسه‌تیشی گرتبێته‌وه.
باشه تۆ بڵێیت به‌ٌڕاستی ئه‌م به‌ناو نوێنه‌رانه‌ی گه‌لی كورد ئاگایان له ٌڕابردوو ئه‌م گه‌له هه‌ژاره بێت؟
رۆژێك حیزبی دێمۆكٌڕات له‌گه‌ڵ حیزبی پان ئێرانیست دا بڵاوكراوه‌ی هاوبه‌ش ئیمزا وبڵاو ئه‌كاته‌وه و ٌڕۆژێكی دیكه نوێنه‌ری تازه كووره‌ی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان, كه به‌وته‌ی خۆیان له سه‌دا 99ی خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه به‌م شێوه‌یه چه‌پكه گۆڵ ئه‌دات به ژنی كۆنه شایێك كه له ده‌ورانی ٌڕه‌ش ونگٌڕیسی پاشایه‌تی مێردی ئه‌م ژنه‌دا بوو به‌سه‌دان ٌڕۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌م گه‌له بێ سه‌رو شوێن كران, به پیلانی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌مه ٌڕازا بوو كه ٌڕێكه‌وتننامه‌ی شوومی ئه‌لجه‌زایر له گه‌ڵ حكوومه‌تی فاشیستی به‌عس دا مۆر كرا و پاشان نسكۆی شۆٌڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولی به دوا دا هات, كه سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی تۆكمه بوونی زیاتری رژێمی مرۆڤ كوژی به‌عسی عیراق و وێران و خاپوور كردنی زیاتر له 4 هه‌زار گوند و ئاوایی باشووری كوردستان وئه‌نفالی 180 هه‌زار كوردی بێ تاوان و 10 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و...... هه‌زاران نموونه‌ی له‌م جۆره بوون.
كاك خالید وبه‌رێزان به‌ٌڕێوه‌به‌رانی " پارت ژیانی ئازادی كوردستان"!!! ئه‌گه‌ر خانمی فه‌ره‌حی په‌هله‌وی ناناسن و نازانن كێیه بٌڕۆن چاوێك به مێژووی گه‌لی كورد و شۆٌڕشه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای درووست بوونی كۆماری كوردستانه و تا كۆتایی ته‌مه‌نی پٌڕ له شه‌رم و شووره‌یی ٌڕژیمی په‌هله‌وی دا بخشێننه‌وه وبزانن ئه‌و ٌڕژیمه چی به‌سه‌ر ئازادی خوازانی كورد له‌و پارچه‌ی كوردستان دا هێناوه؟ یان ناكا ئێوه‌ش وه‌ك ٌڕوون كردنه‌وه‌كه‌ی حیزبی دێمۆكٌڕات پاساوێكی بۆ بێننه‌وه و بڵێن ئه‌وه ٌڕۆیشت وٌڕابرد ئه‌م خانمه ئێستا بووته دایكی دێمۆكٌڕاسی و ئێوه‌ش ئه‌تانه‌وێت له داوێنی پٌڕ له ٌڕوحم و خۆشه‌ویستی به‌ٌڕێزیاندا دا مافه‌كانی گه‌لی كورد بحه‌وێننه‌وه و ته‌سه‌للا و ته‌سكینی ده‌رده‌كانی ٌڕابردوومان بده‌ن.
من نازانم چۆن و له كوێوه ئه‌م نوێنه‌رایه‌تی یه دراوه به كاك خالید ئه‌حمه‌دی بچێت بۆ ئه‌و سیمیناره و شاخه گۆڵی ٌڕێز و وه‌فاداری كۆمه‌ڵانی گه‌لی كوردی ٌڕۆژهه‌ڵات پێشكه‌شی فه‌ره‌حی په‌هله‌وی بكات, یان كاك خالید بۆ خۆی سه‌ر به‌خۆ چووه‌وه ئه‌م كرده‌وه ناشرینه‌ی ئه‌نجام داوه. له هه‌ردووك حاڵه‌ت دا چ به ئاگاداری حیزبی قاعید(په‌ژاك) و چ به‌بێ ئاگاداری, كرده‌وه‌كه خۆی له خۆیدا كارێكی ناشرین ودزێوه و بۆ هیچ مرۆڤێكی شۆٌڕشگێر و خاوه‌ن هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی خاوێن كه تاقه تۆزێك ئاگای له مێژووی خوێناوی گه‌لی كورد له ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا هه‌بێت قبووڵ ناكٌرێت و جێگه‌ی رخنه لێ گرتنه, به تایبه‌ت كه كاك خالید خۆی و پارته‌كه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری زۆربه‌ی گه‌لی ٌ كورد له ڕۆژهه‌ڵات ناساندووه. من له كاك خالید و سه‌رۆكه‌كانی كاك خالیدیش ئه‌پرسم ئه‌ری برایینه كێ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی به ئینگۆ داوه بٌڕۆن و شاخه گوڵ بده‌ن به فه‌ره‌حی په‌هله‌وی. ناكا ئه‌مه‌ش وه‌ك "دامه‌زرانه‌كه‌تان" بێتّ؟تۆ بڵێیت ئه‌م كرده‌وه‌شیان له ته‌وه‌ره وچوارچێوه‌ی پشت گوێ خستن و به په‌ٌڕاوێز كردنی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌باتگێٌڕانی ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ٌڕیزی حیزب وٌڕێكخراوه‌كانی ٌڕه‌سه‌نی ٌڕۆژهه‌ڵات دا بێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا جێگه‌ی گازنده‌نیه و ئه‌مشیان وه‌ك به فیٌڕۆ دانی خوینی شه‌هیده‌كانمان له لایان سه‌ركرده‌كانی پ ك ك وه, چاو لێ ئه‌كه‌ین و هیچ گله‌یێكمان نیه. چونكا هه‌ر سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م كاك خالیده بوون كاتێك كه كۆمه‌ڵانی دڵسۆزی خه‌ڵكی كوردستان له شاره‌كانی ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ناٌڕه‌زایه‌تی ده‌ربٌڕین به‌رامبه‌ر گرتنی عه‌بدووڵا ئۆجه‌لان له شاره‌كانی سنه و بانه ومهاباد وبۆكان و مه‌ریوان و سه‌رده‌شت و زۆر شوێنی دیكه‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان, و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری دژی گه‌لی ئیسلامی ئێران‌دا به‌ره‌وٌڕوو بوونه‌وو وتاقمێكیان گیران و بێ سه‌روشوێن كران, له مێدیا تیڤی ئه‌و كات دا به ٌڕاگه‌یێندراوێكی ٌڕه‌سمی خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ریان به به‌كٌڕێگیراوی ئه‌مریكاو ئیسرائیل له قه‌ڵه‌م دا‌و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی دا ئه‌و خه‌ڵكه شۆٌڕشگێٌڕه‌و دڵپاكه كه بۆ ئازادی ٌڕێبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان ٌڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان به ئاژاوه‌گێر و تابووری پینجه‌م هێنایه زمان. من هیوا دارم وا نه‌بێت و كاك خالید و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌ویان ٌڕاسپاردووه كاری وا بكات له ٌڕووی نه‌زانییه‌وه ئه‌و كاره‌یان كردبێت. ئاخر من پێم سه‌یره بۆ ئه‌بێ ئه‌و به‌ناو نوێنه‌رانه‌ی گه‌لی كورد هێنده خۆیان وگه‌له‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر فارس وتورك وعه‌ره‌ب دا به بچووك و لاواز بزانن و كرده‌وه‌ی دزێوی ئاوا ئه‌نجام بده‌ن؟ له كوردستانی داگیركراومان له‌لایان داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه چ كۆن و چ نوێ جیا له بۆمب و كیمیاوی وكوشتن وماڵوێرانی هیچی دیكه به‌كورد دراوه تاكوو ئێمه بچین و شاخه گوڵ له به‌رۆكی نامووباره‌كیان بده‌ین, یان ناكا له قامووسی ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه كه په‌ژاك و ئاپۆچی یه‌كان به دیاری‌یان هێناوه وڵامی بۆمب و كوشتن و زیندان وئه‌شكه‌نجه شاخه گوڵ بێت؟ من پێم وایه ئاوا بٌڕوات ساجده خه‌یرۆڵای ژنی سه‌دام حسیه‌نیش پاش چه‌ند ساڵی دیكه له لایان" پچدك ه" وه گوڵ باران ئه‌كٌرێت و ئه‌بێ ژنه‌كه‌ی بۆڵه‌ند ئه‌جه‌ویت ی كۆنه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه‌ش كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات داریه‌تی مێرده‌كه‌ی ئه‌و دا كاك عه‌بدووڵا ئۆچ ئالان گیراو ته‌سلیمی توركیه كرایه‌وه په‌یكه‌ری زێری بۆ درووست بكرێت. كه‌سێك كه خۆی به نوێنه‌ری زۆربه‌ی گه‌لی ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌زانێت بۆ ئه‌بێ ئه‌وه‌نده گێل وساویلكه بێت بیر له كار وئاكامی كاره‌كانی نه‌كاته‌وه؟ وا دیاره كاك خالید یان كۆنه سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه یان له‌و هۆڵه دا ده‌ورووبه‌ری به كیژۆڵه دڵرفێنه فارسه‌كان گیرابوو بۆیه ئاوا زوو خۆی وگه‌له‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ناو چوار دێٌڕه‌ش كه‌وه‌ك په‌یٌڕه‌وه‌ی ناوخۆیی پارته‌كه‌ی نووسراوه و داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی گه‌وره ئه‌كات له بیرچووبووه‌وه.جێی خۆیه‌تی كه له‌وه‌ش ئاگادار بن كه فه‌ره‌حی په‌هله‌وی و كوره‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئێران نین به‌ڵكوو ئێستا له ناو خوازیارانی سه‌ڵته‌نه‌ت چ له ناوخۆی ئیران وچ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش دا كه‌س به سه‌ركرده و ده‌مٌڕاستیان نازانێت و پیم وایه له داهاتووی ئیرانیش دا هیج ده‌ورێكیان نابیت و نابنه هیچ پارسه‌نگێك. هیوا دارم هه‌م كاك خالید ئه‌حمه‌دی و هه‌میش په‌ژاك به نووسراوه‌یه‌كی ٌڕه‌سمی داوای لێبووردن له گه‌لی كورد و شه‌هیدانی كوردستان به‌تاییبه‌ت شه‌هیدانی ده‌ستی حكومه‌تی پاشایه‌تی و میرده نازه‌نینه‌كه‌ی فه‌ره‌حی په‌هله‌وی له ئێران‌دا بكه‌ن, هیوا دارم ئه‌مانیش بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌م كرده‌وه ناشرینه‌یان كه دووره له گشت ئه‌خڵاقێكی شۆٌڕشگێرانه مێژوویێكی نوێ بۆ رژیمی پاشایه‌تی و فه‌ره‌حی په‌هله‌وی نه‌نووسنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حیزبی دێمۆكٌڕات بۆ حیزبی پان ئێرانیستی نووسیبوو.
تێبینی: هه‌واڵه‌كه له ماڵپه‌ٌڕی برووسكه وه‌رگیراوه.
تێبینی: هه‌واڵه‌كه له ماڵپه‌ٌڕی برووسكه وه‌رگیراوه.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home