ده‌روێـش ئیڵه‌ڵا (وه‌ڵامێك بۆ ٌڕه‌حیمی ٌڕه‌شیدی)
ده‌روێـش ئیله‌ڵڵا
(وه‌ڵامێك بۆ ٌڕه‌حیمی ٌڕه‌شیدی)
نوسینی: ئازاد
خوێنه‌ری هێژا: سه‌ره‌تا پێم خۆشه له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌ردێٌڕی بابه‌ته‌كه ٌڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م.
ساڵی 1359ی هه‌تاوی كاتێك كه رژیمی كۆنه په‌رستی كۆماری ئیسلامی ئیران به فتوای خۆمه‌ینی و به ئه‌مری سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كات (ئه‌بۆلحه‌سه‌نی بنی سه‌در) هێرشی دٌڕندا‌ی خۆی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوانی كوردستان ده‌ست پێ كرد, زۆربه‌ی دانیشتوانی شاره‌كان ٌڕوویان له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار كرد. یه‌كێك له‌و شارانه‌ش كه هه‌ڵبه‌ت پاش هه‌موو شاره‌كانی كوردستان كه‌وته به‌ر په‌لامار، شاری بانه بوو. شاری بانه به هۆی هاوسنوور بوونی له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان هه‌موو كات له په‌یوه‌ندییه‌كی ناٌڕاسته‌وخۆ دابووه له‌گه‌ڵ باشوور و هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش وای كردووه كه دانیشتوانی هه‌ر دووك به‌ش كاریگه‌رییه‌كی ٌڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت له سه‌ر ژیان و كار وكرده‌وه وته‌نانه‌ت داٌڕشتی باری ئابووری و ئایینی وهتد....
به هۆی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌وه ته‌ریقه‌تێك كه پێی ئه‌ڵێن ته‌ریقه‌تی قادری و زۆربه‌ی ده‌روێشه‌كانی كوردستان و بگره جیهانیش سه‌ر به‌و ته‌ریقه‌ته‌ن, له ناوچه‌ی بانه دا موریدی زۆر بوو, هه‌ر بۆیه گشت ساڵێك تاقمێك ده‌روێش بۆ سه‌ردانی شێخّ, به یاسایی و به نا یاسایی سنووره‌كانیان ئه‌به‌زاندو و به‌ره‌و شاری پێنجوێن ٌڕێ ئه‌كه‌وتن. به‌ڵام كاتی هێرشی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی سنووره‌كانی نیوان باشوور و ٌڕۆژهه‌ڵات، یان "حیزبی دێمۆكٌڕاتّ" گووته‌نیّ نێوان ئێران و عێراق كرایه‌وه و ئیتر ئه‌م جار هه‌موو كه‌س ئه‌یتوانی ئاودیوی سنوور ببێت. له‌م ئاشووبه بازاٌڕه دا تاقمێك له خه‌لیفه‌كانی شێخ ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌روێش و مووریدانی ته‌ریقه‌ت و هه‌ر ٌڕۆژه‌و تاقمێكیان به‌ره‌و (بووبان) كه ماڵی شێخی لێ بوو وه‌ٌڕێ ئه‌خست و به‌م بیانووه‌شه‌وه تاقمێكی به‌رچاو قاچاخچییان له‌گه‌ڵ خۆیان ئاودیوی سنوور ئه‌كرد.
رۆژێك له كاتێكدا كه ده‌روێشه‌كان سه‌رقاڵی زكر و تیغ بازی و زه‌رگ له خۆدان بوون، شێخ هات و سه‌ردانی شوێنی ده‌روێشه‌كانی كرد، هه‌ر له‌م كاته‌دا ده‌روێشێك كه دیار بوو زۆر به‌قووڵی نووقمی زكره‌كه ببوو و كورد گووته‌نی حاڵ گرتبووی, په‌لاماری شێخی دا‌و شێخی دا به زه‌ویدا، وادیار بوو نیازی بوو بیخوات, به هه‌ر حاڵ شیخیان له ژێر ده‌ستی ده‌روێش هێنایه ده‌ره‌وه وله خواردن ٌڕزگاریان كرد. له‌م كاته‌دا شێخی بی چاره كه هیچ رێگه‌یه‌كی ده‌رباز بوونی له ده‌ست ده‌روێشی حاڵ گرتوو بۆ نه‌مابووه‌وه جیا له وشه‌ی (ده‌روێش ئیڵه‌ڵا, ده‌روێش ئیله‌ڵڵا) هیچی دیكه‌ی بۆ نه‌ده‌گووترا. دیاره وشه‌ی ده‌روێش ئیله‌ڵڵا له كاتی زكر كردن دا بۆ ئه‌هوه‌ن كردنه‌وه‌ی ده‌روێشه‌كان له لایان خه‌لیفه یان سه‌رۆكی كۆڕی زكره‌كه‌وه به ده‌روێشه حاڵگرتووه‌كان ئه‌گووترێ.
به‌ڵی خوێنه‌ری به‌ٌڕێز ٌڕه‌نگه بپرسی ئه‌م هه‌موو دٌرێژ دادٌڕیی یه بۆ چی و به چ مه‌به‌ستێكّ؟دوێنی له سه‌ردانێكم بۆ ماڵپه‌ٌڕی گیاٌڕه‌نگ چاوم به وتاٌڕیك له ژێر سه‌ردێٌڕی(حیزبی دێمۆكٌڕات له ٌڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی خۆی لاناداُّّّـ وڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی تیر به تاریكی یه‌وه ده‌نێن ـ له نووسینی ٌڕه‌حیم ٌڕه‌شیدی كه‌وت.
كاك ٌڕه‌حیم هه‌ر وه‌ك بڵێیت تازه هاتبێته نێو ٌڕیزه‌كانی حیزبی دیموكراته‌وه ده‌ستی كردوه به تاریف و ته‌مجیدێكی بێ جێگه و ٌڕێگه له حیزبی دیمۆكرات وهێنده به قووڵی چووه‌ته نێو ته‌ریقه‌ته‌كه‌وه كه به‌ٌڕاستی ده‌روێش ئیڵه‌ڵای گه‌ره‌كه. ناوبراو له وتاره‌كه‌ی یان باشتر بڵێین تاریف نامه‌كه‌ی دا, هێنده به تۆخی بۆی دا چووه، كه له زۆر شوێن دا راسته‌وخۆ سنوور ئه‌به‌زینێت و بوختان بۆ مێژووی حیزبی دیمۆكٌڕات هه‌ڵئه‌به‌ستێت و باسی هێندێك ٌڕووداو ئه‌كات كه من پێم وایه هیچ كات ئه‌و شتانه له‌مێژووی حیزبی دێمۆكٌڕاتدا ٌڕوویان نه‌داوه.
نووسه‌ر له جیاتی ئه‌وه‌ی وڵامی ئه‌و هه‌موو ٌڕخنه وگازندانه بداته‌وه كه پاش ئیمزا كردنی ٌڕێكه‌وتننامه‌ی حیزبی دێمۆكٌڕات و پان ئێرانیسته‌كان له حیزب گیراوه, ده‌ستی كردووه به باس كردن له حیزب و باوه‌ر بوونی ٌڕێبه‌رایه‌تی پێشوو و ئێستای حیزب به هاوفیكری و ٌڕاگۆٌڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ٌڕیزه‌كانی خواره‌وه‌ی حیزب‌دا. ناوبراو له به‌شێكی تاریف نامه‌كه‌ی دا چوونی حیزبی دێمۆكرات بۆ ناو شۆٌڕای نیشتمانی به‌رگری (هه‌وپه‌یمانی له‌گه‌ڵ موجاهدین) وهاتنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی له شۆٌڕا وه‌ك به‌ڵگه بۆ پاساو دانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌ی ئێستای حیزب به نموونه دێنێته‌وه وده‌ڵی: چۆون وهاتنه ده‌رمان له شۆٌڕای نیشتمانی به‌رگری ئه‌كرێت وه‌كوو به‌ڵگه‌یێك بۆ به خۆ دا چوونه‌وه‌ی حیزب به حیساب بێت. ئیتر كاك ٌڕه‌حیم یا نایزانێت یاخود خۆی لی لا ئه‌دات كه هیچ كام له ئه‌ندامانی ٌڕێبه‌رایه‌تی ئه‌وكاتی حیزب جیا له شه‌هید دكتور قاسملوو، نه ئاگایان له چوونی حیزب بۆ نێًۆ شۆٌڕاو ونه‌ئاگاشیان له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بوو، هه‌روه‌ها وادیاره بێ ئاگایه له‌وه‌ی كه چۆن حیزبی دێمۆكٌڕات ده‌روازه‌كانی كوردستانی بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ٌڕێكخراوی موجاهدین كرده‌وه و به‌م كرده‌وه ناشاییسته گشت دۆڵ وچیاو كانی و گونده‌كانی كوردستان له‌لایان چه‌كداره‌كانی موجاهدینه‌وه نه‌خشه‌یان لێ هه‌ڵگیرا تاوه‌كوو له هێرشه‌كانی داهاتوو بۆ سه‌ر كوردستان كه‌ڵكیان لێ وه‌ر بگیرێت.ته‌نانه‌ت ئاكامی ئه‌و كرده‌وه بێ تێبینییه‌ی حیزبی دێمۆكٌڕات ناوچاوانی شوٌڕش وٌڕاپه‌ٌڕینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له باشووری كوردستان به دژی ٌڕژێمی فاشیستی به‌عسیشی گرته‌وه و هه‌ر له ٌڕۆژانی سه‌ره‌تای ٌڕاپه‌ٌڕین دا وڵامی خزمه‌ته‌كانی حیزبی دێمۆكٌڕات و خه‌ڵكی كوردستان‌مان به هێرشی ناجوانمێرانه‌ی چه‌كداره‌كانی ٌڕێكخراوی موجاهدین بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و شه‌هید كردنی زیاتر له 500 كوٌڕی كورد له‌و شاره‌دا وه‌رگرته‌وه.
كاك ٌڕه‌حیم زۆر نه‌زانانه ده‌ست له مێژووی حیزب و كار وكرده‌وه‌ی ٌڕێبه‌رایه‌تی حیزب وه‌ر ئه‌دات و باس له ٌڕاپرسی گشتی و پرس وٌڕاكردن به ٌڕیزه‌كانی حیزب له لایان ٌڕێبه‌رایه‌تی حیزبه‌وه ئه‌كات. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا دوو كاری شه‌هیدان دكتورعه‌بدولره‌حمانی قاسملوو ودكتور سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی وه‌ك نمونه ده‌هێنێته‌وه و له یه‌كێك له‌م نموونانه‌دا ده‌ڵی: ( كاك دكتور سه‌عید بۆ ٌڕاگرتنی شه‌ٌڕ له‌گه‌ڵ پارتی و كۆمه‌ڵه‌و زۆر شتی دیكه هه‌ر له‌و مێتوده‌ی دكتور قاسملووی شه‌هید,) واته وتووێژ وٌڕاپرسی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان وكادر وپێشمه‌رگه‌كانی حیزب داكه‌ڵكی وه‌رئه‌گرت. وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك ٌڕه‌حیم بێ ئاگابێت له‌وه‌ی كه هه‌م ده‌فته‌ری سیاسی وكومیته‌ی ناوه‌ندی و هه‌میش ٌڕیزه‌كانی خواره‌وه‌ی حیزب نه‌ك له‌كار وكرده‌وه و وتووێژه‌كانی هه‌ردووك ٌڕێبه‌ری شه‌هیدی حیزب بێ ئاگا بوون، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت به تێپه‌ٌڕ بوونی چه‌ندین سه‌عات به‌سه‌ر شه‌هید بوونی هه‌ردووك ٌڕێبه‌ری حیزب دا وپاش بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هید كردنیان, له هه‌واڵده‌رییه‌كانی دنیاوه له شوێن وجێگه‌ی شه‌هید بوونیان به ئاگا بوون.
نووسه‌ر له به‌شێكی دیكه دا زۆر به‌تووندی هێرش ئه‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی كه له‌سه‌ر ٌڕێكه‌وتنی نامووباره‌كی حیزبی دێمۆكٌڕات وحیزبی پان ئێرانیست ـ ی چه‌كمه ٌڕه‌ق ده‌نگی ناٌڕه‌زایه‌تییان ده‌ربٌڕیوه و به هێرش كردنه سه‌ر كۆمه‌ڵه وتاوان بار كردنیان به‌وه‌ی كه حیزبێكی شۆڤێنیستی ئێرانی له دڵی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵقووڵیوه، بۆ جاٌڕێكی دیكه زۆر بی به‌زه‌یی یانه چه‌قۆ له برینی شه‌ٌڕی براكووژی وه‌ر ئه‌داته‌وه، به بێ له به‌ر چاو گرتنی په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان حـ د ك وكۆمه‌ڵه، و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئه‌م ئه‌ركه‌ی پێ سپاردبێت هێرش ئه‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵه‌و به درۆزن و ساخته‌چییان ناو ده‌بات, ئیتر ئه‌وه بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌و پارت و ٌڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب زۆر درنگتر له كادر وئه‌ندامانی حیزب هه‌ڵوێستیان به دژی ئه‌م كاره‌ی حیزب گرتووه. بۆ من وزۆری وه‌ك منیش جیگه‌ی سه‌رسووٌڕمانه بۆ ده‌بێ ٌڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆكٌڕات كه خۆێ به ٌڕێبه‌ر و پێشٌڕه‌وی شۆٌڕش له ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌زانێت ئاوٌڕێك له ٌڕابردوو نه‌ده‌نه‌وه و چاوێك به مێژووی حیزب دا نه‌خشێننه‌وه‌ّّّ؟ ناشێ ٌڕێبه‌رایه‌تی حیزب ئاگایان له دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كوردستان وهه‌ڵكردنی ئالای پێرۆزی كوردستان، له لایان سه‌رۆكی ئه‌وكاتی حیزب ویه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كورد پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌ده‌وه نه‌بێتّ؟!
تۆ بڵێیت حیزبی دیمۆكٌڕات په‌یٌڕه‌وێكی نێوخۆیی دیكه‌ی هه‌بێت جیا له‌وه‌ی كه په‌سند كراوی كۆنگره‌ی 13ی حیزبه؟ وا ئاوا به پێچه‌وانه‌ی بٌڕیاره‌كانی كۆنگره, ٌڕێبه‌رایه‌تی حیزب زۆر نامه‌سئوولانه به‌نده‌كانی ئه‌ساسنامه وله سه‌رووی هه‌موویانه‌وه درووشمی ستراتیژیكی حیزب (دیاری كردنی مافی فیدرالی بۆ گه‌لی كورد) پێشێل ئه‌كات.
نازانم سوود وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ تاقمێكی شۆڤێنیستی ره‌گه‌زپه‌رست كه تاكوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت كورد هه‌ر به وه‌حشی و خۆیان گووته‌نی (پشت كوهی) ئه‌زانن له چی دایه كه ئاوا حیزبی دێمۆكٌڕاتی خستۆته داوه‌وه و خه‌ریكه هه‌ڵه‌ی هێنانی موجاهدینێكی دیكه بۆ كوردستان دووپات ئه‌كاته‌وه؟ناكا حیزبی دێمۆكٌڕات دیسانه‌وه بیهه‌وێت كوردستان بكاته‌وه به"لانكه‌ی ئازادی خوازانی ئێران" و رێگه خۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی پارت ورێكخراوه زٌڕه شۆٌڕشگیٌڕه فارسه‌كان بێن و كۆرپه‌ی ویست و حه‌زه گڵاوه‌كانیان له‌و لانكه‌یه كه له نێو ده‌ریای خوێنی كوٌڕی كورددا نووقم بووه بخه‌وێنن؟ئایا ته‌جرووبه‌ی تاڵی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ٌحیزبی تووده وڕێكخراوی چریكه‌كان و ته‌نانه‌ت راه‌كارگه‌ر كه هه‌ره شۆٌڕشگێٌڕه‌كه‌یانه نه‌بووه‌ته سه‌رمه‌شق و بۆ نابێت حیزبی دێمۆكٌڕات ده‌رسێك له كاره‌كانی ٌڕابردووی وه‌ربگرێت؟تۆ بڵێیت كووزووی هه‌نگوینی پان ئێرانیسته‌كان له كووزووی ئه‌وانی دیكه پٌڕتر بێت؟ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه بیرێك له داهاتووی حیزب و گه‌له‌كه‌مان كه حیزب خۆی به ٌڕێبه‌ری ئه‌زانێت بكه‌ینه‌وه و رێگه به‌هیچ كه‌س نه‌ده‌ین كه له ژێر ناوی جۆراوجۆر رێكه‌وتننامه بۆ داهاتووی ئه‌م گه‌له به‌شخوراوه له‌گه‌ڵ ئه‌م وئه‌و دامۆر بكات؟
من به كاك ٌڕه‌حیم و گشت هاونه‌وعانی كاك ٌڕه‌حیم ئێژم: با به‌ر له‌وه‌ی كه‌وڵه‌َكه ئاو بیبات وگڵۆڵه‌ی به‌ختی حیزب ونه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌وێته لێژیّ، به‌ر به گشت ئه‌و پیلان و ٌڕێكه‌وتننامانه بگرین كه به بێ پرسی گه‌ل و بێ ٌڕچاو كردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمان ئیمزا ده‌كرێن و با له‌وه زێده‌تر ٌڕێگه به‌كه‌س نه‌ده‌ین كه ٌبڵاوكراوه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م وئه‌و به خوێنی ئێمه بنووسن!!! ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه له چاره‌نووسی خۆمان وگه‌له‌كه‌مان ببینه خاوه‌ن و نه‌هێڵن كه‌سانی هه‌لپه‌رست به قۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ناله‌باره‌ی كه له نێًۆ ٌڕیزه‌كانی حیزب دا هاتۆته ئاراوه بٌڕیار له داهاتووی ئێمه‌ش وحیزب و نه‌ته‌وه‌كه‌شمان له ٌڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا بده‌ن؟ ده‌ی وه‌ره‌ن با تاقه تۆزێك غیره‌ت به‌ر خۆ بده‌ین و به هه‌ڵه‌كانی حیزب دا بچینه‌وه ئه‌گه‌رچی ئازاره‌كه‌شی له ناخه‌وه بیت وپێش ئه‌وه‌ی به وته‌ی كاك ٌڕه‌حیم كه‌س ولایه‌نه‌كانی دژ به حیزب بكه‌ونه پٌڕوپاگه‌نده، با بۆ خۆمان چاره‌سازی ده‌رده‌كانمان بین و تۆمه‌ت وتاوانیش وه‌به‌ر كه‌س نه‌ده‌ین و بۆ جارێكی دیكه‌ش رێ خۆش كه‌ر نه‌بین بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ٌڕێكی لابه‌لای خۆ كووژه.
با ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت كه مێژوو گشت ئاكار وكرده‌وه‌كانمان تۆمار ئه‌كات و هه‌ڵه‌كانمان وه‌ك به‌ڵگه‌ی ٌڕه‌ش و كرده‌وه باشه‌كانیشمان وه‌ك به‌ڵگه‌ی زێٌڕین له ناخی خۆی داتۆمار ئه‌كات و ئه‌وه خۆمانین كه خۆڵقێنه‌ری چاكه وخراپه‌كانین بۆ داهاتوو.با ٌڕێبه‌رانی به‌ٌڕێزی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیش له‌وه دڵنیا بكه‌مه‌وه كه به‌خۆشییه‌وه ٌڕاده‌ی تێگه‌شتوویی و ده‌ركی سیاسی كومه‌ڵاَنی خه‌ڵكی كوردستان هێنده چووه‌ته سه‌ره‌وه كه تازه ٌڕه‌نگه زۆر به زه‌حمه‌ت مل بۆ ئه‌م جۆره ٌڕێكه‌وتننامانه و زۆری دیكه‌ی له‌م نه‌وعه‌ش ٌڕابكێشن و ئه‌وه‌ی خۆیان پێیان خۆشه بێكه‌ن وگه‌لیش لێی بی ئاگا بێڵنه‌وه. ئه‌مٌڕۆكه له‌هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد قاییم تره و تازه لاوی كورد ئاماده نابێت بۆ جارێكی دیكه ببێته‌وه ژێر چه‌پۆكه و كۆییله‌ی ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان.
به‌و ئاواته‌ی كه ئه‌م نووسراوه كورته‌و ئه‌وانی دیكه‌ش، ٌٌڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆكٌڕات له خه‌وی غه‌فڵه‌ت به ئاگا بێننه‌وه و ٌڕێگه خۆش كه‌ر بن بۆ به خۆدا چوونه‌وه‌یان و پاشه‌كشێ له‌م جۆره ٌڕێكه‌وتنانه.ئه‌گه‌ر كاك ٌڕه‌حیم گووته‌نی ٌڕێبه‌رایه‌تی حیزب هیچ هه‌نگاوێك به بی ئاگاداری ئه‌ندام وكادر وپێشمه‌رگه‌كانی ناهاویژیت، ده‌با ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخاته ٌڕاپرسییه‌كی گشتی له نێو ٌڕیزه‌كانی خۆی چ له ناوه‌وه‌ی كوردستان و چ له ده‌روه‌ی وڵات داخۆ رای گشتی نێو ٌڕیزه‌كانی حیزب سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه چۆن ئه‌بێت و بٌڕیاری كۆتایی چی ئه‌بێت.
به‌و ئاواته‌ی كه ئه‌م نووسراوه كورته‌و ئه‌وانی دیكه‌ش، ٌٌڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆكٌڕات له خه‌وی غه‌فڵه‌ت به ئاگا بێننه‌وه و ٌڕێگه خۆش كه‌ر بن بۆ به خۆدا چوونه‌وه‌یان و پاشه‌كشێ له‌م جۆره ٌڕێكه‌وتنانه.ئه‌گه‌ر كاك ٌڕه‌حیم گووته‌نی ٌڕێبه‌رایه‌تی حیزب هیچ هه‌نگاوێك به بی ئاگاداری ئه‌ندام وكادر وپێشمه‌رگه‌كانی ناهاویژیت، ده‌با ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخاته ٌڕاپرسییه‌كی گشتی له نێو ٌڕیزه‌كانی خۆی چ له ناوه‌وه‌ی كوردستان و چ له ده‌روه‌ی وڵات داخۆ رای گشتی نێو ٌڕیزه‌كانی حیزب سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه چۆن ئه‌بێت و بٌڕیاری كۆتایی چی ئه‌بێت.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home