نه‌خۆشی ئێرانچیه‌تی به‌ربینگی حزبی دیموکراتی به‌ر نه‌داوه

پاش کۆنگره‌ی سێزده‌ی حزبی دیموکراتی کوردستان و گوڕینی دروشمی خودموختاری بۆ فیدرالی، چاوه‌ڕێ ده‌کرا سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژانه‌ی ئه‌و حزبه و په‌یڤی ڕۆژانه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌و حزبه‌ش به‌ره‌و هێڵی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی مل بنێ و دیارده‌ی ئێرانچیه‌تی به‌ره‌و لاوازی بچێ. ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه به تایبه‌تی له ڕاگه‌یاندن و نامه‌و په‌یامه‌کانی سکرتێری نوێ ئه‌و حزبه‌وه ده بینرێ نه‌ک هه‌ر به‌داخه‌وه ئه‌م حزبه به‌ره‌و هێڵی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی نه‌کشاون، به‌ڵکو وادیاره فێدراڵی خوازیی سه‌رپۆشێک بێت بۆ زیاتر خۆ گرێدانه‌وه به ئێران و هێزه شۆڤێنیسته‌کانی فارس. له مێژووی حزبی دیموکراتی کوردستان، به‌داخه‌وه به‌ده‌گمه‌ن هه‌وڵی خۆ نزیک کردنه‌وه له پێناوی چێ‌کردنی هاوپه‌یمانیه‌تی و یه‌کیه‌تی هه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ هیزه کوردستانیه‌کان بینراوه. به‌رده‌وام به لوت به‌رزی و خۆ به تاکه سوار ناساندنن خۆی له هه‌وڵی موکور پاراستوه‌و ته‌نانه‌ت گه‌ر هه‌وڵێک له پێناوی لێکگرێدان و لێکبه‌ستنی وزه‌و توانای هێزه‌کانی ناو بزاڤی کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درابێ، ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه به هه‌زار بڕو بیانو خۆی لێده‌رهاویشتوه. له‌و لایتریشه‌و به پێچه‌وانه ئه‌م جۆره هه‌وڵانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانیه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزێکی ناو زل و نێوه‌ڕۆک ته‌پیوو وێرانیش بوو بێ پێباشتر بوه‌و وزه‌و توانای خۆی بۆ ته‌رخانکردوه. هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌و حزبه له ساڵانی ڕابردوودا گۆڕه‌پانی بۆ ڕژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی به ئاواڵه‌یی هێشتۆته‌وه که زه‌بری لێبوه‌شێنێ. ڕه‌نگه کاره‌ساتی بێرلین یه‌کێک له‌و به‌رهه‌مه تاڵانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆکانه بێت که ئه‌و حزبه له پێناوی چێ‌کردنی هاوپه‌یمانی و لێک‌گرێدانی هێزه بۆرو په‌رته‌وازه‌کانی ئێرانی‌دا دابێتی.

له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا حزبی دیموکرات له‌گه‌ڵ حزبی پان ئێرانیست به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان بڵاوکردۆته‌وه. له‌م به‌یاننامه‌دا نه‌ک حزبی دیموکرات له ئامانجه‌کانی خۆی دوور که‌وتۆته‌وه و به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ خراپترین و شۆڤێنترین حزبیش هاوپه‌یمانی گرێداوه. حزبێک که نه‌ته‌وه‌ی ئێمه به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌زانێ و نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانیش به "قه‌وم"ه‌کانی ئێران ده‌قبڵێنێ. حزبێک که ناوه‌که‌ی پێناسه‌یه‌تی و له‌گه‌ڵ بنچینه‌ی مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی گه‌لان ناته‌بایه و دژایه‌تی ده‌کات. حزبێک که دروشمی ئێرانچیه‌تی‌و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ناو سنوری ئێرانه له ناو نه‌ته‌وه‌ی فارس(ملت ایران)دا. ئه‌م به‌یاننامه‌یه ده‌ری ده‌خات حزبی دیموکرات ئه‌وه‌ی له هزریدا نه‌بووه مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورد و دروشمه‌کانی خودی حزبی دیموکراته. به واتایه‌کی دیکه گه‌ر واژۆکردنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه له لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه به پاشکولێک نه‌زانین که حزبی پان ئێرانیست له حدکای داوه!؟ ئه‌وه ده‌ری ده‌خات حزبی دیموکڕات له گێژاوی بێستراتێژی دا مه‌له ده‌کات و دوست و دوژمنانی خۆیی و نه‌ته‌وه‌که‌ی وون کردوه. حزبێک که چه‌ند هه‌یڤێکه ماڵئاوایی له دروشمی خودموختاری کردوه و فیدرالیزم واته یه‌کیه‌تی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ی کردۆته دروشمی ستراتیژی خۆی، که‌چی له یه‌که‌م هه‌نگاویدا له جیاتی هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی به‌ره یان ئۆرگانێکی کوردستانی که بتوانێ زۆرترینی هێزه کوردستانیه‌کان له خۆ بگرێ و پاشانیش هه‌وڵدان بۆ چێ‌کردنی هاوپه‌یمانیه‌ک له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران که بڕوایان به یه‌کیه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌یه، ڕاست له‌گه‌ڵ حزبێک ده‌چێته سه‌نگه‌ره‌وه که دژی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه. ئه‌مه گه‌ر سه‌ر لێشێوان و بێ ستراتیژی نه‌بێ ناوی چی لێده‌نرێ.
هه‌ر له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نامه‌ی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری بۆ سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به بۆنه‌ی جارێکی دیکه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و وڵاته که‌می له‌سه‌ر نه‌نوسراو. ئه‌و نامه‌یه گه‌لێک له‌و ئێرانیانه‌ی که به‌ڕێز هیجری و هاوبیرانی ده‌یانه‌وێ به‌ره‌یان له‌گه‌ڵ پێک بهێن توڕه کرد و له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌ده‌نگ هاتن. شێوه‌ی نوسینی نامه‌که‌ش گه‌لێک له کوردانی توڕه‌و بێزار کرد. له نامه‌یه‌کی ئاوادا له جیاتی ئه‌وه‌ی کێشه کوردستان و پرسی کورد نوکی ئاماژه‌ی له‌سه‌ر بێت و باسی پڕۆژه‌ی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بکرێ و خه‌ون و هیواکانی کورد بۆ ئازادی له به‌ر ده‌می بوش‌دا تۆخ بکرێته‌وه، که‌چی باس هه‌ر باسی ئێرانه و ئێران!. دوایه‌ش نامه‌که‌ی به‌وه کۆتایی دێنێ که له نه‌مانی کۆماری ئیسلامی‌دا جیهان زۆر خۆشتر ده‌بێت. بێگومان به له نێوچوونی هه‌ر ڕژیمێکی دیکتاتۆڕ و سه‌ره‌ڕۆ جیهان خۆشترو ئارامتره. به‌ڵام لاچون و ڕوخانی ڕژیمه‌کان به‌ته‌نیا نه‌یانتوانیوه و ناتوانن کێشه‌کانی ئێمه چاره‌سه‌ر بکه‌ن!. ئیراک وێنه‌یه‌کی دیار‌و نزیکه. پاش ڕوخانی ئه‌و ڕژیمه‌و سه‌ره‌ڕای به‌هێزی و ڕێکخراوبوونی کوردانی باشور‌و به‌شداربوونی کاریگه‌ریان له گۆڕکردنی خوێنمژه‌که‌ی عروبه، که‌چی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مڕۆ و دوای ڕۆخانی ڕژیمی سه‌دام، له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کان و داهاتووی گه‌له‌که‌مانن نه‌ک هه‌ر که‌مترو بچوکتر نین به‌ڵکوو مه‌ترسیدارترو زیاتریشن.
گه‌لۆ له‌جیاتی ئه‌و ڕسته‌یه گه‌ر به‌ڕێز هیجری وه‌بیری سه‌رۆک بوشی جێی هیوای بهێنایه‌ته‌وه که گرنگی دانی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا به چاره‌سه‌رکردنی پرسی کوردستان و کێشه‌ی گه‌لانی بن ده‌ست ده‌توانی ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ره‌و نه‌مان به‌رێ، باشتر نه‌ده‌بوو.
ئه‌م شێوه هه‌لسوکه‌وته‌ی حزبی دێموکڕات نه خزمه‌ت به حزبی دیموکرات ده‌کات و نه‌ده‌شتوانی له خزمه‌ت ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بێت و له ڕاستییدا دورکه‌وتنه‌وه‌یه له پێویستیه‌کانی ئه‌مڕۆی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کوردستان و ئاماژه‌یه به نه‌ناسینی ئه‌و دۆخه‌ی که بزاڤی کوردایه‌تی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
حزب و هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پێویسته پێش هه‌ر شتێک له هه‌وڵی لێک نزیک بوونه‌وه و پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی دابن نه‌ک درێژه‌دان به هه‌وڵه نه‌زۆکه‌کانی پێشوو بۆ دروستکردنی به‌ره‌ی ئێرانی و ئێرانچیان.
له کۆتایی دا با هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ونه‌کانیان هێشتا له باڵاخانه‌کانی تارانه و ئێرانچیه‌تی به‌ربینگی به‌ر نه‌داون بزانن که یه‌کیه‌تی کورد و یه‌کخستنه‌وه‌ی کوردستان دروشمی کوردن نه‌ک شتێکی دیکه‌و لادانیش له‌و ڕاسته هێڵه دورکه‌وتنه‌وه‌یه له ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home