ئه‌ی ئافه‌رین سه‌روك كۆماری عێراق
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
غازی یاوه‌ر سه‌روك كۆماری عێراقی هه‌ڵ وه‌شاوه وه‌ك عه‌ره‌بێكی ڕه‌سه‌ن بێ په‌رده ڕاو و بۆچونی خۆێ له سه‌ر مافی كوردان ده‌ربڕی: بێده‌نگ بن و گه‌وره‌یی ئێمه قه‌بوڵ بكه‌ن ده‌نا هه‌ر ئه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین كه كاكه سه‌داممان كردی.بێگومان له ساڵی زیاتره كه هاوارمانه و ئه‌ڵێین عه‌ره‌ب و دیموكراسی نه هاوكێشن و نه ئاویان به جۆگه‌یه‌كا ئه‌چێ.ئێمه ده‌ڵیین عه‌ره‌ب و كورد خۆاشیان یه‌ك نیه و نه براین و نه خزمین و نه هیچ شتێكی هاوبه‌شمان پێكه‌وه هه‌یه...ئێمه ده‌ڵین غازی یاوه‌ر و عه‌لاوی له‌گه‌ڵ سه‌دام و عیزه‌ت نوری دا ته‌نیا ناوه‌كانیان جیاوازه ، نه مافی كوردیان قه‌بوڵه و نه كوردیشیان پێ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بن ده‌سته . ئه‌وان پێان وایه كه ئه‌وه‌ی سه‌دام كردی له سه‌ربزیۆی كوردان بوه نه‌ك له دوژمنایه‌تی و دڕنده‌یی سه‌دامه‌وه..غازی یاوه‌ر ده‌ڵێ : ڕێفراندوم واته خیانه‌ت كردن له نیشتمان...مه‌به‌ستی غازی ئه‌وه‌یه كه خه‌یانه‌ت كردن له نیشتمان واته تاوان و سزای تاوانبار كوشتن و ڕاونان و حه‌بس كردنه.غازی یاوه‌ری شوڤێنیستی عه‌ره‌ب كه ته‌نیا ڕێبه‌ره بێ هه‌ڵۆیسته‌كانی كوردی له پشته ، له سه‌رتاسه‌ری عێراقی عه‌ره‌بی دا ته‌نیا گه‌ڕه‌كێكی به‌غدای به‌ده‌سته‌وه‌یه ئاوا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر شۆڕشی سه‌در تێك بچێ( هیوادارم قه‌ت تێك نه‌چێ!!!!؟) و كونه بعسیه‌كان ئاماده‌ی هاوكاری بن و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێ ده‌بێ چی بكا؟غازی یاوه‌ر ده‌ڵێ بڕوامان به دیموكراسی هه‌یه به‌ڵام ڕێگه ناده‌ین كه‌س وه‌ڵاته‌كه‌مان دابه‌ش بكات... داخۆا ده‌كری نه‌سرین به‌رواری تازه بوك لێی بپرسێ كه ئه‌م دیموكراسیه له كۆێ ئه‌م جیهانه دا هه‌یه و ئه‌و له كۆێ فێری بوه.غازی یاوه‌ر و هه‌ر عه‌ره‌بێكی تر هه‌رچی بڵێن حه‌قی خۆیانه ، من ڕێزم بۆیان هه‌یه ، ئه‌وان به ڕاشكاوی نه‌ته‌وی خۆیان ئه‌پاریزن. ئه‌وان نیشتمانی خۆیان خۆش ده‌وێ ، ئه‌وان بڕوایان به نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌یه ، هه‌رچه‌ند نه‌ته‌وه‌كه‌شیان بڕوای به‌وان نه‌بێ. ئه‌وان وه‌ك بن ده‌ست و بچۆك و بێ ماف و نه‌زان و بێ وه‌ڵات سه‌یری ئێمه ئه‌كه‌ن و سه‌یریان كردوین ، ئه‌وان نه ئێمه‌یان به هاووه‌ڵاتی خۆیان زانیوه و نه به برای بچۆكیشمان قه‌بوڵ ئه‌كه‌ن. برایه‌تی و قه‌بوڵ كردنی ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وكاته‌یه كه بێ هێزن ، تا ئه‌وكاته‌یه كه ئێمه ملیان بۆ شۆڕكه‌ین و سواریێان بده‌ینێ ، تا ئه‌وكاته‌یه كه چاوپۆشی له مافه‌كانمان بكه‌ین و داواكانمان فه‌راموش بكه‌ین...ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه هێندێ نوسه‌ری بێ هه‌ڵۆیستی نه‌ته‌وه‌ی و بێ بیر‌و باوه‌ڕی كوردستانی لێی تێ ناگه‌ن و پاساو دێننه‌وه و گه‌ل چه‌واشه ئه‌كه‌ن.داخدارتر له هه‌موی ئه‌وه‌یه كه سه‌روكی حیزبه كوردیه‌كان بانگه‌شه‌ی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌كه‌ن و سه‌ریان له گه‌ل شیواندوه و داهاتوشمانیان زینده‌به‌چاڵ كردوه.غازی یاوه‌ر تا ئه‌وكاته سه‌روك و ڕێبه‌رانی كوردی قه‌بوڵه كه له‌و بچۆكتر بن ده‌نا لیان ده‌كه‌ێته غه‌زه‌ب هه‌ر ڕێك وه‌ك سه‌دامه زێڕه‌كه‌یان.من تێ ناگه‌م شانازی دوكتور به‌رهه‌م ساڵح كه به ساڵان له زنكۆ دا ده‌رسی خۆێندوه و له كوردستان سه‌روكی حكومه‌تی سه‌وز بو چییه كه جێگری سه‌روك وه‌زیرێك بێ كه ده‌عبایه‌كی وا دژه كوردسه‌روك كوماریه و له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵۆێسته ڕزیوه دا بێده‌نگه ! ڕنگه له‌به‌ر ئه‌وه بێ پۆسته‌كه‌ی له ده‌ست نه‌دا كه‌ڕ و ......غازی یاوه‌ر ڕێپێوانی دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كوردی پێ قه‌بوڵ ناكرێ كه ده‌ڵین : ئه‌ی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوی دنیا كه باسی ئازادی و مافی مروڤ ده‌كه‌ن ، وه‌رن گوێ له ئێمه بگرن كه چیمان ده‌وی. ساڵێ زیاتره كه ئێمه ده‌ڵین لێ گه‌ڕێن با خه‌ڵك بڕژێنه شه‌قامه‌كان ، ئه‌وه‌یه كه دنیا حێسێبێ بۆ ئه‌كا و دوست و دوژمن دیوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ر ئه‌خه‌ن.جارێكی تر ده‌ركه‌وت كه ئه‌م سه‌ركرده هه‌ژارانه‌ی ئێمه به خه‌می چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی كورده‌وه نین و هه‌ر خه‌ریكی وه‌ده‌س خستنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی خۆیانن ، ده‌نا ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رن و ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌یان خۆش ده‌وی و ڕێزیان بۆ ئه‌و هه‌مو قورنبایانه‌ی گه‌له‌كه‌یان هه‌یه ، بێ هه‌ڵۆیست نابن و ڕو له گه‌لی خۆیان ئه‌كه‌ن و ڕاستیه‌كانیان بۆ باس ئه‌كه‌ن و وه‌ك غازی یاوه‌ر ئه‌ڵێن ، پشت كردن له گه‌لی كورد پشت كردنه له خزمه‌ت كردنی بێ جیره و مه‌عاش.041006
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home