هةصؤ شةهيدةكاني قةنديل
هه‌ڵۆ شه‌هیده‌كانی قه‌ندیل
(پێشکه‌شه به گیانی نه‌مری شه‌هید ئازاد هه‌ورامی و هه‌ڤاڵه‌كانی)
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
شاخ پشتیوان ، شاخ هاوڕێی له‌مێژینه. شاخ پاڵپشت، شاخ گه‌ردن كه‌ش و سه‌ربه‌رز...هاوڕێیه‌تی شاخ هه‌ڵبژاردن واته ڕاوه‌ستان ، ڕاوه‌ستان له به‌رده‌م به‌فر و باران و كڕێوه‌ی زستان ، گه‌رمی هاوین و خه‌زانی پایزا ، پایزی زه‌ردی زی‌زی ڕوتاوه. ڕوتاندنه‌وه‌ی سروشت له گژ و گیا و گوڵ و سه‌وزه‌ڵانی...
ڕۆژانێك بو یان چیا هه‌ڵبژاردن و سه‌ربه‌رزانه ژیان یان سه‌ردانه‌واندن و بن ده‌ست مان. ڕێگایه‌كی دیكه نه‌مابو.
ژیان ، ژیان و ژان له جه‌سته و ڕۆحه‌وه وه‌ك بۆركانێك به ڕوی هه‌ڵوێست دا ئه‌ته‌قیه‌وه. دوژمن ده‌س ڕۆیشتوو و هاوپه‌یماندار . ئێمه‌ش بێ كه‌س ، بێ پاڵپشت و بێ ده‌ره‌تان ، نه ده‌ستێ بو كه ده‌ستمان گرێ و نه بۆ خۆشمان ده‌ستمان له ده‌ستی یه‌ك ده‌نا كه به‌رگه‌ی گورزی داگیركه‌ر بگرین...
دووژمن دڕ و دڕنده‌خۆ و بێ به‌زه‌یی ، به‌زه‌ی به كانیاو و دارستان و گوند و خاك و گیانداری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده ده‌س به سه‌ر دا نایه‌ته‌وه. نایه‌وێ كه‌س وه‌ك كه‌س بێ، ده‌بێ هه‌موو كه‌س زه‌لیل و چاوله ده‌سیان بێ..
ژیان ژانه ، ژان له خه‌مه ژنگاویه‌كانی یه‌ك نه‌گرتنایه ، گرتنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداره بێ ده‌سه‌ڵاته نه‌خۆشه‌كانی ده‌سه‌ڵات دایه...
ڕۆژ وه‌ك شه‌وه و ڕوناكایی له ژێر هه‌وری ڕه‌شی بۆردمانی چه‌كه مۆدێڕنه‌كانی دوژمنا ڕه‌ش كراوه ، هه‌ناسه هه‌ڵ كێشان زۆر زه‌حمه‌ته ، هه‌ناسه‌كان لێك دائه‌بڕێن ، مه‌ودای نێوان مان و نه‌مان یه‌ك هه‌ناسه‌یه ، مردن له مان نزیك تره و مان وه‌ك ئه‌م مردنه دایمه به‌رده‌وامه.
چیا ڕاوه‌ستاوه و له‌شكری چاو چنۆكی داگیركه‌ر و چڵكاوخۆری خۆماڵی ده‌وری داوه. چڕه دوكه‌ڵ و ته‌پ و تۆزی بۆردمانی پۆلۆتۆزه‌كانی نێردراو و له وه‌ڵاتی سوری لایه‌نگری چه‌وساوه‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی گوله تۆپ و هاوه‌نی نێردراو و دروست كراوی غه‌ربی لایه‌نگری مافی مرۆڤ ئه‌وناوه‌ی داپۆشاوه و ئه‌ڵی چیا به ته‌واوی سوتاوه...له كاتێك دا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕگه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤیان تاو تۆی ئه‌كرد له لای ئێمه مرۆڤه‌كان له پێناو داواكاری مافی خۆیانا به بێ مافی قه‌تڵ وعام ئه‌كران...
له باوشی چیا و له به‌رانبه‌ر هێزی پۆشته و په‌رداخی داگیركه‌را ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی پێش مه‌رگ كه‌وتو بۆ پاراستنی زێد و نیشتمانی سوتێنراو... ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دڵ پڕ له ئه‌وین ، ئه‌وینی خاك ، ئه‌وینی نه‌ته‌وه ، ئه‌وینی ئازادی ، ئازاد بون له بن ده‌ستی ، ده‌ست گرتنی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان و له به‌ین بردنی جیاوازی چینایه‌تی و ڕاماڵینی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی...
ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی گۆش كرا‌و به شیری دایكانی خۆشی نه‌دیوی جه‌رگبڕاو و هه‌ڵبڕاو له جگه‌ر گۆشه‌كان و شیرخۆرانی دابڕاو له ماڵ و گوند و شاری خۆ ، خۆ ڕێكخه‌ر بۆ ڕزگاری و ڕزگار كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له زنجیری یه‌خسیری...
ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی نه‌ترس ، نه‌ترساو له فڕه فڕی ته‌یاره و لوره لوری گوله توپ و خۆمپاره ، بڕوا به خۆ ، ئاماده‌ی له عه‌رز وه‌ردانی له‌مبۆزی دووژمن...سینگ له سه‌ر سینگی لوتكه و شاخ و ده‌ست له سه‌ر په‌لا پیتكه‌ی چه‌كه‌كانیان و چاو له ڕێگای هاتنی داگیر كه‌ر، چركه‌كان به ئاسه‌م تێپه‌ڕ ئه‌بن...دڵیان لێ ئه‌دا ، لێدانێك بۆ مانه‌وه و مانه‌وه‌یه‌ك وه‌ك خۆیان و خۆیان بۆ ئازادی و ئازادی وه‌ك مافی ڕه‌وا...دڵیان لێ ئه‌دا و له گه‌ڵ هه‌ر لێدانێك دا هه‌ناسه‌ی مانه‌وه به سیه‌كانیانا هاتو چۆ ئه‌كا... دڵیان لێ ئه‌دا به‌ڵام به گه‌وره‌یی ، دڵیان لێ ئه‌دا به‌ڵام به فراوانی ، به گه‌وره‌ی ئیراده‌ی به‌رخودانیان و به پانای نیشتمانی لێ زه‌وت كراویان و به سه‌وزایی سروشتی به‌هاری كوردستان.
ئه‌و ناوه ، ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌سته هه‌ڵۆ به‌رزه‌فڕه‌كانی ڕێگای هه‌ورازی خه‌باتی یان كوردستان یان نه‌مانی لێ جیگیر بوه سوتێندرا ، هه‌ر بستێكی گوله تۆپێك یان له‌ته بۆمبایه‌كی به‌ركه‌وتوه ، بێده‌نگی ئه‌و ناوه‌ی داگیر كردوه ، ئه‌ڵی ده‌ستێك درگای ده‌می ده‌نگه‌كانی گرتوه... ده‌ڵێی زینده‌وه‌ری لێ زیندو نه‌ماوه ...ئه‌لێی هیچ دڵێ تاقه‌تی لێدانی نه‌ماوه و سیه‌كان هه‌ناسه‌كێشانیان لێ یاساغ كراوه...
بێده‌نگی ، بێده‌نگی وه‌ك شه‌وه به سه‌ر دار و ده‌وه‌ن دا زاڵه ، بێده‌نگی پڕ له خۆفه ، بێده‌نگی ترسێنه‌ره ، دنێا به ده‌نگه‌وه خۆشه ، خۆشی ده‌نگ له تێگه‌یشتن دایه و تێگه‌یشتن له ڕۆحی ئه‌م پۆله هه‌ڵۆیه‌دا وه‌ك په‌پوله بۆنی گوڵی حه‌زه ڕفێنراوه‌كان ئه‌كا...
دووژمن وه‌ك مێلوره ، وه‌ك ڕانه مه‌ڕ ، وه‌ك پۆله كوله ، وه‌ك داڵی لاش خۆر ، به ترس و له‌رزه‌وه ڕویان له شاخ كرد و به‌ره‌و لوتكه چونه پێش...
چاوه‌ڕوانی . چاوه‌ڕوان بون ، دۆست و دووژمن چاوه‌ڕوانی هاوردنه خواری جه‌نازه‌ی هه‌ڵۆكان بون .. هه‌ر كه‌س ئه‌و هه‌موو بۆردومان و گوله‌باران و تۆپ بارانه‌ه‌ی ئه‌و تۆزقاڵه شاخه‌ی بدیایه ئه‌یوت هه‌زار گیانیان هه‌بێ یه‌كیان ده‌ر نه‌بردوه...
به‌ڵام ئه‌وان گاڵته‌یان به مردن ئه‌كرد ، بۆ مردنێك كه ژیانی له‌گه‌ڵ بێ، بۆ مردنێك كه ژیان بێ ئه‌وان ده‌مێكه خۆیان بۆ ئاماده كردوه و به گۆرانی و به سرود و به هۆره و سیاچه‌مانه و حه‌یرانه‌وه پێشوازی لێ ئه‌كه‌ن... له ناو ئاگر و دوكه‌ڵا ، بزوسكه ئاسا به سه‌ر جه‌یش و جاشه‌كانیان دا دا ئه‌وه‌ی له‌وێ دا ڕوی دا فلیم بوو ، فلیمێك له واقع وه واقعێك كه به ده‌یان جار دوباره بوه‌ته‌وه به‌ڵام قه‌ت نه‌كه‌وتوه‌ته به‌ر چاوی حه‌قیقت...نه فیلمێكی له سه‌ر دروست كراوه و نه ئه‌فسانه‌ی ئه‌م به‌رخۆدانانه له دوو تۆی كتێبێكا ڕازاوه...
شه‌ڕ به‌رده‌وامه ، پێشمه‌رگه وه‌ك لوتكه‌ی شاخ ڕاوه‌ستاون . بریندارێك بۆ ئاو به ئاواته و ئاواتی سه‌ركه‌وتن له دڵه به په‌رۆشه‌كه‌ی دا وه‌ك كۆترێ به‌ره‌و ئاسمانی خه‌یاڵ و هیوا و حه‌ز له شه‌قه‌ی باڵ ئه‌دا...
پێشمه‌رگه‌كان ئه‌یانزانی كه كڵپه‌ی ئاگری گیانی نه‌سره‌وتویان ده‌بێته دواین گڕی ئاگری زه‌رده‌شتی ئامانجیان. به‌ڵام باوه‌شیان به یه‌كا كرد و هه‌ركامه‌یان مشتی خۆڵی نیشتمانی له چاو كرد و بڕیاریان دا كه قاچی هه‌ڵ هاتن به سه‌ر عه‌رزی وه‌ڵاتا نه‌نێن... مه‌ته‌ریزه‌كانیا قایم كرد و به‌ردی سه‌نگه‌ره‌كانیان ماچ كرد و ڕویان له پێده‌شته سوتێنراوه‌كان ، گونده ڕوخێنراوه‌كان و دارستانه بڕاوه‌كان كرد و وتیان ئێمه له‌مه زیاتر نامانه‌وی ئاوا بتان بینین و بۆ نجات دانتان بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌تان و بۆ جوان كردنتان ته‌نیا گێانمان هه‌یه فه‌رمون...
داستان ، داستانی به‌رخۆدان ، به‌رخۆدان بۆ ئازادی كوردستان ، كوردستانی له خوێن دا نوقم كرا‌و . له كۆتایی دا جاشه‌كان پێش كه‌وتن و به ڕێگایه‌ك دا كه به بیری ، بیری خوای عه‌ره‌بیش دا نه‌ده‌هات ، لاشه‌ی بێ گیانی ئازیزانی نه‌ته‌وه‌یان پیشان داگیركاران دا ، كه ئێستا ڕه‌نگه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه چاو له ده‌ستی ئه‌و جاشانه بن كه له‌و ڕۆژه دا و له گه‌لی ڕۆژی دیكه‌ی وا دا له پێش داگیركه‌روه بون... 040924

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home