چه‌ند په‌یڤێک بۆ هیوا ئێرانی
چه‌ند په‌یڤێک بۆ هیوا ئێرانی
نوێکراوه‌ته‌وه!
کاک سه‌لاح عیلمی زاده بابه‌تێکی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا له بلاگه‌که‌یاندا(کوردستان- مامۆستا‌و خوێنکارانی هونه‌رستانی کچانی"عفت") نوسیبوو. له بابه‌ته‌که‌دا کێشه‌یه‌کی به‌جێی وروژاندوه و پاشان هۆنراوه‌یه‌کی خۆشی له‌بنه‌وه نوسیوه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی تکایه سه‌ردانی بلاگه‌که بکه. که‌سێک به ناوی "هیوا(ایرانی کرد)" هه‌ر ناوه ناوه له‌و بلاگه کۆمێنتێک ده‌نوسێ و ده‌م له ئێرانی بوونی خۆیه‌وه ده‌ات و نه‌ته‌وه‌که‌شی ده‌کاته ئێرانی و سێبه‌ری ئێرانیش بۆ کوردان وه‌ک به‌هشت ده‌ناسێنێ و پێیوایه ئارامی و ئاسوده‌یی تێدا مسۆگه‌ره‌و که سانێکیش که ده‌خوازن به کوردی بنوسن و بخوێنن و باسی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌وروژێنن یان دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خه‌بات ده‌که‌ن به‌شێوێنه‌ری ئاسایش و ئارامی تاوانبار ده‌کات. عیلمیزاده باسی ڕه‌خنه یان پرسیارێکی خۆی له مامۆستایه‌کی فارسی بێژی کورد ده‌کات. که‌چی ناوبراو به‌وه‌ی توڕه‌یه و پێی وایه دنیا ژێره‌وژور بوه. گێڕانه‌وه‌که‌ی مامۆستا سه‌لاح ئه‌وه‌یه که له کاتێکدا به‌لای خوێندنگه‌یکدا تێده‌په‌ڕی ده‌بینێ مامۆستا و خوێنکاره‌کان ده‌ستیان گرتوه‌و هۆنراوه‌یه‌کی فارسی ده‌چڕن که هیچ په‌یوه‌ندیی به کات و شوێنه‌که‌وه نیه. ئه‌ویش له مامۆستاکه ده‌پرسێ که "ئایا ناتوانێ چه‌ند شێعری كوردی‌یان پێ له‌به‌ر كات و له وه‌ها ده‌رفه‌تێك‌دا به كۆ بیخوێننه‌وه" وه‌ڵامی مامۆستا که "نا"یه. مامۆستا سه‌لاح دواتر وه‌ک خۆی ده‌ڵی هه‌ستی هۆنراوه نوسین ده‌که‌وێته سه‌ریه‌وه‌و هۆنراوه‌یه‌ک بۆ ئه‌و خوێندنگه‌یه ده‌هۆنێته‌وه و پاشتر له گۆڤاری سیرواندا بڵاوده‌کرێته‌وه. هیوا ئێرانیش هه‌روه‌ک جاران دێت و کڵو کۆی خۆی ده‌ڕێژێ و لۆمه‌ی کاک سه‌لاح و ئه‌وانه ده‌کات که ئاوا ده‌هزرن. ئه‌زیش به کورتی کۆمێنتێکم له‌سه‌ری نوسی و هه‌ر له‌وێ دامنا. ئه‌مڕۆ که سه‌ردانم کرده‌وه ئه‌و هیوا ئێرانیه! له‌وڵامی مندا چه‌ند شتی دیکه‌ی نوسیبوو. ئه‌زیش ویستم کورته وڵامێکی بده‌مه‌وه به‌ڵام دواتر درێژبووه‌وه‌و ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی لێده‌رچوو. گه‌ر ده‌ته‌وێ بیخوێنیه‌وه باشتره له پێشدا بچی کۆمێنته‌کان بخوێنیه‌وه‌و پاشان بێیته‌وه‌و وڵامه‌که‌ی من بیخوێنیه‌وه. ده‌بێ بڵێم که ناوبراو ئه‌دره‌سی خۆی دانه‌نابوو ده‌نا وڵامه‌که‌م به ئیمه‌یڵ بۆ ده‌نارد.
ئێرانچیه‌تی شتێکی نوێ نیه‌و به‌داخه‌وه تائێستاش حزب و ڕێکخراوه کوردییه‌کان له قاوخی ئێرانچیه‌تی نه‌هاتونه‌ده‌ره‌وه‌و که‌سانی وه‌ک هیوا و ده‌مڕاسته‌کانیشیان هیچکات باوه‌ڕیان پێنه‌کردوون. ئێرانچیه‌تی له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازیدا له پاش شه‌سته‌کانه‌وه خۆی خزانده ناو هزری هێزه کوردیه‌کان و ئه‌ویش به‌رهه‌می چه‌پایه‌تی و گوایه له‌دایک بووی بیری ئینترناسێۆنالیزم بوو. یان باشتره بێژم هزراندنێه‌که که له توده‌ییه‌کانه‌وه‌و گوازرایه‌وه ناو بزاڤی کوردایه‌تی و تا ئه‌مڕۆش وه‌ک قونێری گولی لێهاتوه‌و لێمان نابێته‌وه. پێش ئه‌و کاته هێزی کوردستانی هه‌ژگه‌ڵی ئێرانی به‌ناوی خۆیه‌وه نه‌ده‌نا. بۆ وێنه حزبی دیموکرات که له‌سه‌ر بنچینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف دامه‌زرا تا کۆنگره‌ی سێی ئه‌و حزبه هه‌ر ناوی "حزبی دیموکراتی کوردستان" بوو. ئه‌مڕۆکه‌ش که ئه‌م حزبانه سه‌ره‌ڕای به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمه‌کانیان له ئۆتۆنۆمیه‌وه بۆ فیدرالیزم که ماناکه‌ی یه‌کیه‌تی دڵخوازانه‌یه، هێشتا هه‌ر چاره‌یه‌کی ئه‌و هه‌ژگه‌ڵه‌یان نه‌کردوه. به‌ڵام کوردستانیه‌کان نه‌ک ته‌نێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکو له هه‌موو پانتایی کوردستان خۆیان له‌و کێشه‌یه ڕزگار کردوه‌و به‌ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه خۆ ده‌ناسێنن. ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خواره‌وه و ڕێبه‌رایه‌تی گه‌لێک له حزبه‌کانیش لایان بۆته شه‌رم که بێژن کوردستانی ئێران و یان تورکیا‌و... . زۆربه‌یان جیا له شوێنه فه‌رمیه‌کان وپه‌یڤه فه‌رمیه‌کانیان کوردستانی ده‌په‌یڤن و کوردستانی ده‌هزرن. ئه‌مه‌ش بێگومان بۆ که‌سانی وه‌ک هیواو ده‌مڕاسته‌کانی هه‌واڵێکی ناخۆشه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه له هه‌ر ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ پێوه‌دان و لۆمه‌کردن و دژایه‌تیکردنی هزری نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی.
که‌سانی وه‌ک هیوا باش له‌وه‌ی ئاگادارن که ئه‌م شه‌پۆلی هوشیاربوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، به خوڕی و خورتی به‌ره‌و پێش ده‌چی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که ناوبراو له شوێنه‌کانی دیکه زیاتر پێی توڕه‌و نیگه‌رانه، به‌به‌رفره‌یی شه‌پۆلده‌داو هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان و به‌تایبه‌ت توێژی ڕوناکبیرو خوێنده‌واری ته‌نیوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناوبراو پێم ئێژێ " تۆی که حاشات له نه‌ته‌وه‌ی خۆت کردوه" واته من خۆم به ئێرانی نازانم و ئه‌وه‌ش لای ئه‌و حاشا کردن له "میلیت"ی خۆمه!. هه‌روه‌ک پێشتر (کۆمێنتی پێشوم) ئاماژه‌م پێدا سروشتیته له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشدا که‌سانێک هه‌بن وه‌ک هیوا بهزرێن. هۆیه‌که‌شی هه‌وڵی ده‌یان ساڵه‌ی داگیرکه‌رانه بۆ تواندنه‌وه‌و داگیرکردنی خاک و مێشکی مرۆڤی کورد. به پێچه‌وانه‌ی بۆچونی به‌ڕێزتان، من حاشا له کورد بوون و کوردستانی بوونی خۆم ناکه‌م و شانازیشی پێوه ده‌که‌م هه‌ر له پێناوی ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگه به هه‌زاران کیلۆمیتر له زێد و وڵاتی خۆم دورکه‌وتبمه‌وه. گه‌ر مه‌به‌ستیشت ئێرانی بوونه. ئه‌وا ده‌بێ بێژم سه‌د پاتی ده‌که‌مه‌وه که به‌ڵێ من کوردستانیم و خۆم به ئێرانی نازانم. له درێژه‌ی بۆچونه‌که‌یدا باسی شوێنی من ده‌کا ده‌بێژێ په‌نات بردۆته نزیک به‌سته‌ڵه‌کی باکوری و خه‌ونی گۆشه‌گیری ئێمه ده‌بینی. ئه‌وه گرنگ نیه من له کوێم و له چ شوێنێک گیرساومه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ک مرۆڤێک بڕوام به ئازادی و مافی مرۆڤه‌کان هه‌یه به به‌بێ جیاوازی ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه. که‌واته خه‌ونی من گه‌یشتن به ئازادییه. ئه‌و ئازادیه‌ی مافه‌کانم دابین بکات که بتوانم چاره‌نوسی خۆم بۆخۆم دیاری بکه‌م. گه‌ر ئازادی هه‌بێت و مرۆڤ مافه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکرێت له دۆخێکی وادا هه‌ر که‌س ده‌توانێ به‌ڕه‌ی خۆی له ئاوده‌ربێنێ و هه‌ناسه‌ی سه‌ربه‌ستی هه‌ڵکێشێ و مافه‌کانی به‌کار بهێنێت. ئه‌وه‌ی که من پێم وایه که‌سانی وه‌ک ئێوه بازاڕتان نامێنی و توشی دۆش دامان و په‌سیوگیر ده‌بن ڕاستیه‌که و ئێوه ناتانه‌وێ بیپه‌ژرێنن. خۆ له خۆڕا نیه ئێوه‌مانان و ئێرانیه‌کانی دیکه که‌وتوونه ڕه‌وزه‌خوێنی بۆ پاراستنی ته‌واویه‌تی ئێران و به‌رگری له ئێرانی بوون. ته‌نانه‌ت سه‌رۆک کۆماره ناکامه‌که‌تان بۆ ئه‌وه‌ی گوایا دڵی کوردان ڕاگرێ لێره‌و له‌وێ کوردان به ئازاترین و سه‌ره‌کیترین نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ناوده‌بات. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌نیه که ناوبراو گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه، به‌ڵکو ئه‌وه گه‌شه‌و هه‌ڵدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی و ترسی سه‌رخۆبونی کوردانه ناچاری کردوون که ئه‌وه‌ی له‌دڵه‌وه پێیان خۆش نیه‌و لێ ده‌سڵه‌مێنه‌وه به زاریاندا دێ.
مێژوو و ڕابردوو شتێکه‌و ویستی ئه‌مڕۆو پێوانه‌کانی بۆ ژیان له‌مڕۆدا شتێکی دیکه‌یه. ئه‌و ئێرانه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت ده‌کرێ له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا بیخوێنیته‌وه‌و پانتاییه‌که‌ی بزانی و دوایه‌ش هه‌ر له مێژوودا بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی کورد بگه‌ڕێی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ناوی ئێرانه بۆ کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به‌ندیخانه‌یه. هه‌موو به‌ندییه‌کیش ده‌خوازێ خۆی له به‌ندیخانه ڕزگار بکات. ژیان له به‌ندیخانه‌دا چ شانازییه‌کی تێدایه. به‌سترانه‌وه به چوارچێوه‌یه‌که‌وه که ته‌نێ نه‌هامه‌تی و ڕۆژ ڕه‌شی بۆ هێناوین چ مانایه‌کی هه‌یه. کورد خاوه‌نی وڵاتی خۆیه‌تی و تۆش ده‌زانی که ناوی کوردستانه و بۆخۆشت دانیشتوی ئه‌و خاکه‌ی. خاوه‌نی خاک و که‌لتورو زمان و نه‌ریتی خۆیه‌تی به هه‌زاران مرۆڤی لێهاتوو لێوه‌شاوه‌ی تێدایه. که‌چی مرۆڤ ده‌چێته ئۆفیسێکی ده‌وڵه‌تی و له کرماشان و ئیلام و زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان وا ده‌زانی له ئیسفه‌هان و تارانه. هه‌مووی له لایه‌ن ئیسفه‌هانی و تارانی ... یه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. دۆخێکی وا ڕه‌نگه بتوانێ هه‌ر که‌سانی وه‌ک ناوبراو ڕاز بکات و مل بۆ ئه‌و ڕاستیه نه‌ویستراوه نه‌وی بکه‌ن.
له‌وه‌ش بترازێ گریمان ئه‌وه‌ی هیوا ئێژێ که گوایه کورد ئێرانی‌یه ڕاسته!؟ به‌ڵام خۆ ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه کورد هه‌تا جیهان دێته کۆتای خۆی به چوارچێوه‌یه‌کی واوه ببه‌ستێته‌وه و پێوه‌ی شته‌که‌ک بێ، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ئێرانیه، نه‌یژێ کوردم و باسی مافی چاره نوسی خۆی نه‌کات. ئه‌و زه‌ویه‌ی که زیاتر له پێنج ملیارد مرۆڤی له‌سه‌ر ده‌ژی ناوی جیهانه. که‌واته هه‌موومان جیهانین. له ڕووی دابه‌شکردنه‌وه جیهان کراوه‌ته پێنج به‌ش، ئه‌یژیا، ئوروپا، ئه‌مریکا، ئه‌فریکاو ئوسترالیا. له‌و پێنج به‌شه ته‌نێ ئوسترالیا یه‌ک وه‌ڵاته و له حه‌وت هه‌رێمی فیدراڵی پێک هاتوه، ئه‌وانی دیکه له چه‌ندین وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیا جیا پێک هاتوون و خاوه‌نی کیان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیانن. هه‌موو ئه‌فریکیه‌کان له ژێر سێبه‌ری یه‌ک ده‌سه‌ڵاتدا ناژین و خاوه‌نی ده‌یان وڵاتی جیان. هه‌موو ئه‌مریکیه‌کان له یه‌ک وڵات‌دا و له ژێر سێبه‌ری کیانێکه‌وه نین. هه‌موو ئوروپیه‌کان که زۆر له کورد‌و فارس لێک نزیکترن له بن سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکدا ناژین و ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند نه‌کردوه. عاره‌ب خاوه‌نی بیستویه‌ک وڵاتن و هه‌مووشیان موسڵمانن. کوردیش وه‌ک گوتمان گریمان هیوا ڕاست ئێژێ و ئێرانیه. به‌ڵام نامانه‌وێ له‌و چوارچێوه‌دا بمێنین و مانه‌وه‌مان له‌و چوارچێوه‌دا وه‌ک ڕابردو سه‌لماندویه‌تی جگه له زیان و ڕۆژ ڕه‌شی هیچ دیاریه‌کی بۆ نه هێناوین. له‌به‌ر ئه‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاکێکی ئه‌و جیهانه‌م و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستم، له‌وێش خه‌ڵکی کوردستانم. ده‌خوازم کوردیش وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی جیهان خاوه‌نی کیان و قه‌واره‌ی خۆی بێت ئه‌مه مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆیه‌تی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد و گه‌لانی ناوچه‌که‌شه. ئه‌مه چاره‌سه‌ری شه‌ڕو شۆڕو گێره‌و کێشه‌ی به‌شێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که ساڵانێکی دورودرێژه به‌رده‌وامه. کوردستان بۆته گۆڕه‌پانی ئێرانیه‌کان و تورکه‌کان و عاره‌بان. له‌و نێوه‌شدا هه‌ر کورد تێدا چوه و خاکی تاڵان کراوه‌و دانیشتوانه‌کی بوونه قوربانی. ڕاستیه مێژووییه‌کان با له‌جێی خۆی بێت و هه‌رچی هه‌یه به‌ڵگه و سه‌لمێندراون و گه‌ره‌ک نیه خۆیان له‌سه‌ر سور بکه‌ینه‌وه‌و ناو ناتۆره له یه‌کدی بنێین. به‌ڵام مێژوی سه‌ده‌کانی دوایی ده‌ریده‌خات که کورد به به‌بێ ویستی خۆی خاکه‌که‌ی دابه‌ش و داگیرکراوه. ده‌سه‌ڵات دارانی ئێرانیش هه‌ر له‌سه‌رتاوه لایه‌نێکی ئه‌و پیلانه بوون تا ئێستاش و هه‌رده‌م تۆخکه‌ره‌وه‌ی په‌یمانه‌کانی ئه‌و دابه‌شکردنانه بوونه‌و باڵێکی پیلانگیڕان له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون. ئه‌مه ڕاستیه.
هیوا ده‌بێژێ به پێی داگیرکردنی بێگانه‌کان ئه‌ونه‌ته‌وانه(کورد‌و ئازه‌ری ..) له ئێران جیا بوونه‌وه و له‌و کاته‌شه‌وه خۆشییان له خۆیان نه‌دیوه. به‌ڵی کوردستان داگیرکراوه‌و داگیرکاره‌که‌ش ئیمپڕاتۆره‌کانی ئێران و عوسمانی بوون و بۆ خۆشیان به‌و ویستی خۆیان نه‌کوتوونه سه‌ر ئێران یان عوسمانی تا جیا ببنه‌وه. کوردستان پاش ڕوخانی ده‌وڵه‌تی ماده‌کان له لایه‌ن پارسه‌کانه‌وه داگیرکراوه‌و یه‌کمجاریش پاش شه‌ڕی چاڵدران به پێی ڕێکه‌وتن له نێوان ئێران و عوسمانیه‌کان دابه‌شکرا و پاشانیش ئه‌و به‌شه‌ی که له دابه‌شکردنه‌که‌دا به‌ر عوسمانیان که‌وت جارێکی دیکه له لایه‌ن کۆلۆنیالیسته‌کانه‌وه دابه‌شکرایه‌وه و به‌زۆر به ئیراک و سیریاوه لکێندرا. ئه‌و ئێرانه‌یش که ئێوه سنگی بۆ ده‌کوتن نه‌ک له‌سه‌ری هه‌ڵنه‌قڕا به‌ڵکو له‌وکاته‌وه نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه کوردستان که تۆ به ئێرانی ده‌زانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێران! به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌وبه‌شه‌ش که له‌بن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شیاندا بوه به‌چاوی داگیرکا‌ر لێان ڕوانیوه‌و به‌شێوه‌یه‌کی تاڵانکه‌رانه سامانی ئه‌و نیشتمانه‌ی ئێمه‌یان تاڵان کردوه و ئاسه‌واره‌کانیان له‌به‌ین بردوه. جا له کاتێکدا که کوردان له کوردستانی ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی داگیرکه‌رانی ئێران ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌و ده‌توێندرێنرێنه‌وه‌و ئاگرو ئاسنیان به‌سه‌ردا بارێنداراوه‌و ده‌بارێندرێ و گوند‌و شاری وێران ده‌کرێ، ده‌بێژێ گه‌ر کوردانی به‌شه‌کانی دیکه به‌شێک له ئێران بونایه عاره‌ب نه‌یانده‌وێرا کیمیاییان به‌سه‌ردا بپڕژێنێ و ناوچه‌کانیان به‌عه‌ره‌ب بکات. یان تورکه‌کان نه‌یانده‌وێرا له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا گونده‌کانی کوردان بۆمباران بکات. ئه‌و کاکه هیوایه پێی ده‌چێ له کوردستان نه‌ژی!! و قه‌ت گوێی له ده‌نگی تۆپ باران نه‌بووبێ و له ڕۆژنامه‌شدا نه‌یخوێندبێته‌وه یان له گوێی گادا نوستبێ و ده‌سکه‌وتێکی له‌م کوێ ئاخنینه‌دا هه‌بێ، ده‌نا ته‌نیا له‌ماوه‌ی ئه‌و بیست و پێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌که‌ی ئه‌و! لانی که‌م 50هه‌زار کورد به‌تاوانی کوردبوون به‌ده‌ستی سپای ئێرانیه‌کان کوژراون و شار‌و گوند نیه به‌ر ڕه‌حمه‌تی تۆپ باران نه‌که‌وتبێ و ڕۆڵه‌کانی له دار نه‌درا بێت . تاوانه‌کانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئێندرقاش بۆ هه‌میشه وه‌ک په‌ڵه‌یه‌ک به ته‌وێڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه دیارن. له‌وه‌ش زیاتر جیا له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه بۆخۆی به‌فارسکراوه‌و ناتوانێ به‌کوردی بنوسێ! و که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری داگیرکه‌ران و مێشکشی داگیرکراوه، ناوبراو ئه‌گه‌ر چاوێلکه‌ی تاریک له چاو نه‌کا ده‌بینی که چۆن شاره‌کانی کوردستان به‌ره‌به‌ره‌و به پڕۆگرامێکی داڕێژراو له کوردبوون ده‌شۆردرێنه‌وه و به ده‌یان شێوه و به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی که‌لتورو زمانی کوردی له ڕۆژه‌ڤی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا هه‌بوه و هه‌یه‌و که‌سانی وه‌ک ئه‌و به‌ڕێزه‌ش نه‌قه‌یان لێنایه و تێکۆشه‌رانی ڕێگای ڕزگار بوون له‌و دۆخه‌ش تاونبار ده‌که‌ن. من له‌و به‌ڕێزه ده‌پرسم چما هێگمه‌تانه که پێته‌ختی ده‌وڵه‌تی ماد بوو هیچ ئاسه‌واری کوردی لێنه‌ماوه. ئایا نابینی که تا نوکه‌ش هه‌وڵی به ئازه‌ریکردنی شاره‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌درێ. ئایا ئه‌وه‌ش عاره‌ب ده‌یکه‌ن. کاکه هیوا بۆ له خۆت ناپرسی که کوردستان بۆ کراوه به ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا. بۆ تۆ نازانی کوردی بنوسی، بۆ کرماشانیه‌کان به کوردی ناپه‌یڤن. ئایا ئه‌مانه له خۆڕا بوون و سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی له پشته‌وه نه‌بوه. گه‌ر ئه‌مه سیاسه‌تی تواندنه‌وه نیه ناوی چی لێده‌نێ. پرسیار زۆرن و و‌ڵامیان نیه. که‌سانی وه‌ک هیوا ئاوا به سێنایی له نه‌ته‌وه‌ی خۆیان وه‌رده‌گه‌ڕێن و ده‌بنه که‌وا سوری پێش له‌شکری داگیرکه‌ران، به‌ڵام پاشان چی؟.
پێم خۆشه سه‌رنجی ناوبراو بۆ ئه‌وه ڕاکێشم که ماوه‌ی زیاتر له ده‌ساڵ که باشوری کوردستان تاڕاده‌یه‌ک به ئازادی شاد بوه و کوردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ته‌نیا له‌و ماوه کورته‌دا به ڕاده‌ی سه‌دساڵ کوردان پێشکه‌وتوون. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چاو سورکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی "عتاس" و هیدیکه‌ش. کوردستان لانکی شارستانیه‌تی میسۆپۆتامیایه‌و کورد ڕه‌سه‌نترین گه‌لی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه. سه‌ره‌ڕای ژێر چه‌پۆکه‌یی و له ژێر داگیرکاری‌دا بوون و نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زمان و که‌لتوره‌که‌ی خۆی پاراستوه‌و به‌رگری لێکردوه و وه‌ک چیاکانی به سه‌ربه‌رزی خۆی ڕاگرتوه‌و هیچ هێزێک نه‌یتوانیوه بیتوێنێته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له ده‌رفه‌تێکی کورت‌دا هه‌نگاوی گه‌وره داوێژێ. له خۆت ناپرسی کورد ئه‌گه‌ر خۆڕاگر نه‌بوونایه‌و خه‌ونی خه‌واڵوه‌کانی باڵه‌خانه‌کانی تاران و ئه‌نکه‌ره‌و به‌غاو شامی نه‌زڕاندایه تا ئێستا ئه‌ساوارێکی نه‌ده‌ماو ئێرانیه ده‌مڕاسته‌کانی تۆش ئێسته زمانی جه‌ژنی له ناوبردنی که‌لتورو زمانی کوردیان ده‌گرت و تۆش ده‌بوو وه‌ک ئێستا فارسی نوس و ... بیت. جارێک له خۆت بپرسه که پاش ساڵانێکی زۆر‌و قڕکردن و جینۆساید و کیمیا باران و زمان بڕین، نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌تی وه‌ک کورد چۆن توانیویه‌تی شه‌پۆله‌کانی ده‌نگی به ئاسمانا سنوره‌کاندا تێده‌په‌ڕبکات، ئه‌مه ئاماژه‌ی چیه؟ بۆ له‌و ئێرانه وێرانه‌ی تۆوه کورد ده‌نگێکی به ئاشکرا ناتوانێ ده‌ربڕێ؟ بۆ هه‌موو هاوارێکی ده‌خنکێنرێ. و سه‌ره‌نجام بپرسه گه‌ر کورد خاوه‌نی کیان و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بێت چه‌نده ده‌توانێ پێشبکه‌وێت. گومانی تیانیه به پێی ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی تا ئێستا ده‌رت خستوه وه‌دی هاتنی ئامانجی کوردان له دروستکردنی کیانی نه‌ته‌وه‌ییدا تۆ‌و دۆسته‌کانت! نیگه‌ران ده‌کات و خه‌وه‌که‌تان ده‌زڕێنێ.
باسی ئه‌وه ده‌که‌یت که ده‌ته‌وێ ده‌سڵاتدارن بگوڕی و چاکیان بکه‌یت. هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت. له‌مێژه له‌و پێناوه‌دا خه‌بات ده‌کرێ و کوردیش خۆت گه‌ر خۆی لێ نه‌بان نه‌که‌ی ده‌زانی که له‌پێناوی ئه‌و گوڕینه‌دا گه‌لێک تێکۆشاوه و ئێستاش به سه‌دان که‌س له به‌ندیخانه‌کانی ئێراندان. هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی سیسته‌مه تۆتالیتاره‌کان له هه‌موو جیهاندا به خورتی ده‌چێته پێش و ئه‌مه‌ش ئه‌رکی هه‌موو ئازدای خوازانه. به‌ڵام ئایا به ڕاستی تۆ له‌وانه‌ی که هه‌وڵێکی وات له‌ده‌ست بێت؟ که‌سێک که دژی بایه‌خه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی بێت و خزمه‌تی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ره‌ڕۆ و داگیرکه‌رو شه‌ڕه‌نگێزی وه‌ک ئێران بکات و له په‌نای ئێرانچیه‌تیه‌وه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و خه‌باتکارنی ڕێگای ئازادی بکات ناتوانێ که‌سێکی چاکخوازو ئازادی ویست بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌بێ به ناوبراو بڵێم که ئه‌و ئێرانیانه و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستن که وه‌ک تۆ! ده‌یانه‌وێ و ده‌خوازن چاکسازی له ئێران پێک‌بێنن له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پیان، له دیموکراته‌وه بۆ شاپه‌ره‌ستیان له موسڵمانه‌وه بۆ به‌هاییان تا ئێستاش هه‌موویان له دژی په‌ژراندنی مافی کوردانن. هه‌ر کوردێکی وه‌ک تۆیه به هیوای چاکسازی و گۆڕین، هاو نه‌ته‌وه و هاونیشتمانیه‌کانی خۆی به جوداخوازی و هزری نه‌ته‌وه‌یی و حاشاکردن له"ملییت" و شتی وا تاونبار ده‌کات. ئه‌گه‌ر چی پێناچێ تۆ که له‌بن کڵاوی ئێرانچیه‌تیه‌وه خه‌ریکی پێوه‌دانی هاونه‌ته‌وه‌کانی خۆتی به‌ڕاستی گوردی ئه‌و بواره بیت به‌ڵام سه‌ربه‌ستی له‌وه‌ی خه‌ون به چاککردنی ده‌سه‌ڵاتدارنه‌وه ببینی. من ئه‌وه به خه‌ون ده‌زانم که له ئێران ده‌سه‌ڵاتێک بێته سه‌رکار که مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و جوگرافیایه‌ی ناوی ئێرانی لێندراوه بپه‌ژرێنن. گه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ی ئێوه بێته ڕاستی و هه‌موو لایه‌ک مافی یه‌کتر بپه‌ژرێنن ئیتر پێکه‌وه بوون و لێکترازان ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت و من و تۆش کێشه‌مان نابێت. به واتایه‌کی دیکه له دۆخێکی وادا کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که به حه‌زی خۆیان و له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه پێکه‌وه بوون و جوێبونه‌وه دیاری ده‌که‌ن. دلنیابه ئه‌وکات من و زۆربه‌ی تاکه‌کانی نه‌ته‌وی کورد بانگی سه‌رخۆبوون ده‌ده‌ین. وه‌نه‌بێ تا ئه‌و کاتیش ده‌سته‌وستان و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشین، به‌ڵکو ڕێگه ده‌بڕین و ملی هه‌ورازی خه‌بات ده‌شکێنین و سه‌رنجام ئاسۆی ڕزگاری به‌دی ده‌هێنین. هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک تۆش بیرده‌که‌نه‌وه با بزانن دژواریه‌کانمان بڕیوه‌و هه‌ورازه هه‌ڵه‌مووت و ڕژده‌کانمان به‌زاندوه‌و ئه‌وه‌ی ماوه به ڕاده‌ی ڕابردوو دژوار نیه. هاکا ئه‌و ڕۆژه هات و ڕۆژ له مادستان هه‌ڵهات. ئه‌وسا ده‌بینی له وه‌ڵاتی ڕۆژ کوردان کوێنده‌رین وچلۆن تاڵه‌کانی تیشکی خۆر ناسنامه‌ی کوردستانیه‌کان به‌گوێی کوردستانیه‌کاندا ده‌چرپێنن .
له کۆتایی دا خوێنه‌ری هێژا بۆ ئه‌وه‌ی کاکڵی تێهزرینی هیوا ئێرانی بخوێنیه‌وه و بیناسی بزانه ئێژێ چی. ناوبراو له کۆتایی کۆمێنته‌که‌یدا ئه‌ڵێ: "که‌مترین کار که وڵاتی ئێمه بۆ ئێمه‌ی کردوه دابین کردنی ئاسایشه. ئه‌گه‌ر وڵاتی ئێمه ئاسایشی بۆ نه‌ده‌هێناین هێشتا دوچاری قوربانی بوون له نێوان تێکهه‌ڵچونه‌کانی نێوان حزبی دیموکرات و کومه‌ڵه‌و بارزانیه‌کان و مه‌نگوڕه‌کان و خه‌باتدا ده‌بوین. بۆخۆمان چیمان بۆ وه‌ڵاته‌که‌مانکردوه؟ چه‌نده بۆ دروستکردنی ئاسایش و هاودڵی له نێوان وه‌ڵاته‌که‌ماندا کارمان کردوه؟" ئه‌م پاراگرافه‌ی کۆتایی زیاتر ناسێنه‌ری هیوایه. خوێنه‌ری هێژا بۆ خۆی ده‌توانێ بزانێ که باری ناوبراو له کوێ که‌وتوه و کونده له کوێ دڕاوه‌و په‌یڤه‌کانی بۆ کێن و له پێناوی چیدایه. بێ به‌ختی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک ده‌که‌ن و ده‌ڵێن له پێناوی ڕازیکردنی دڵی داگیرکه‌ران، به‌ڵام ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆیان پێ نابڕێ. جگه له‌وه‌ی له باره‌گای نه‌ته‌وه‌که‌یاندا توشی ناوزڕان ده‌بن.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home