چاوخشانێک به‌سه‌ر پێشینه‌ی ئۆلمپیک و تێڕوانینێک له ئۆلۆمپیکی ئاتن(2004)
چاوخشانێک به‌سه‌ر پێشینه‌ی ئۆلمپیک و تێڕوانینێک له ئۆلۆمپیکی ئاتن(2004)
ئۆلیمپیکی سه‌رده‌می کۆن
بێگومان هه‌ر دیارده‌یه‌ک له کۆمه‌ڵدا خاوه‌نی پێشینه‌و سه‌ره‌تاو ده‌ستپێکی خۆیه‌تی. ئۆلیمپیکیش له‌و دۆخه به‌ده‌ر نیه‌و خاڵێکی ده‌ستپێک و بنه‌مایه‌کی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. یاریه‌کانی ئۆلیمپیاد له بناخه‌وه کێبه‌رکێی دینی بۆ پێاهه‌ڵدانی زئوس، خوای خواکاندا بووه. گه‌رچی زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌و باوه‌ڕه‌دان که یاریه‌کانی ئۆلیمپیک له ساڵی 776ی پێش له دایک بوونی مه‌سیح له ئولیمپیا ده‌ستی پێکردوه، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ ئه‌و ڕوانینه‌ی دروستکردوه که خوله‌کانی یه‌که‌می یاریه‌کانی ئولیمپیا دوسه‌د ساڵ له‌وه‌و پێش ئه‌نجامدراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یونانیه‌کان هه‌زاران ساڵ پێش له یارییه‌کانی ئۆلیمپیک پیاهه‌ڵدانی خواکانیان له ڕێگه‌ی یارییه‌وه ده‌ستپێکردبوو. هه‌ندێک له کۆنینه ناسه‌کان له‌و بڕوایه‌دان یه‌که‌مین یاریه‌کان به‌شێک بوون له داب و نه‌ریتی په‌ره‌ستنی"گایا"، خوای زه‌وی و ئاینی جووتبوون، له نزیکه‌ی 3500ساڵ له‌مه‌و پێشه‌وه.
ئه‌م یاریانه‌ی ئۆلیمپیای سه‌رده‌می کۆن تا ساڵی 435ی زاینی کاتێک که تێئۆدوسیوس ئیمپایه‌ر ڕێگه‌ی له په‌ره‌ستنی بته‌کان گرت، به‌رده‌وام بووه. درێژه‌دان به یاریه‌کان که تایبه‌ت به "زئوس" واته خوای بت په‌رسته‌کان بوو، به‌بێ په‌رستگه‌ی ئه‌و نه‌ده‌گونجا.
له ناوه‌ڕاستی ئۆلیمپیادا په‌رستگه‌ی زئوسی لێ‌بوو، له ناو پهرستگهکهشدا، کۆته‌ڵی زئوس که یه‌کێکه له هه‌وت شته سه‌یره‌کانی جیهان و به‌رزیه‌که‌ی دونزده میتر بوو. دروستکه‌ری ئه‌و کۆته‌ڵه که‌سێکه به‌ناوی "ئایدیاس" و له زێڕو عاج چێیکردوه. یه‌کێک له چیڕۆکه‌کانی ده‌ستپێکی یاریه‌کانی ئولمپیک ئه‌وه‌یه که هه‌ڵۆ(شه‌هێن)هێرکولی یه‌که‌مین غارکهرانی ئه‌م کێبهرکێانه بوون. به پێی گێرانه‌وه‌کان مه‌ودای یاریگه‌که نێوانێک بوو که هێرکول ده‌یتوانی یه‌ک پشوو بیبڕێ.
شێوازه‌کانی خۆ ئاماده‌کردنی یاریزانان بۆ یاریه‌کانی ئۆلمپیکیش جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانن. له سه‌رده‌می کۆندا یه‌ک مانگ پێش ده‌ستپێکردنی کێبه‌رکێکانی ئۆلۆمپیک بۆ ئه‌وه‌ی که یاریزانان و تهماشاڤانهکان له ئارامی و ئاسایش‌دا خۆ بگه‌یه‌ننه ئولمپیا له ته‌واوی ناوچه‌کانی یونان کۆتایی و ڕاگرتنی هه‌ر چه‌شنه ناته‌بایی و کێشه‌یه‌کی ئۆلمپیک ڕاده‌گه‌یندرا.
هه‌ر پیاوان ده‌یانتوانی یاریه‌کان ببینن و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌یانتوانی به‌شداری له چالاکی و کێبه‌رکێکاندا بکه‌ن. به نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی یاریه‌کان باژێڕۆکێک به هه‌ڵدانی خێوه‌ت و تاوڵ له ئولمپیا داده‌مه‌زرا. ئه‌م باژێڕۆکه که شوێنی یاریزان و میوانه‌کانی ئولمپیک بوو، که‌م ئاو‌و بێکهرهستهی سڵامه‌تی و ته‌ندروستی بوو.
یاریزانانی یونانی کۆن ئه‌وکاتیش وه‌ک هاوپیشه‌کانی ئێسته‌یان ڕاهێنانیان فره به مکوری وه‌رده‌گرت و له پڕۆگرامی تایبه‌تی خۆاردن په‌یڕه‌ویان ده‌کرد. ڕاهێنانه‌کان له یاریگه‌یه‌ک که ژیمنازیۆمیان پێده‌گوت و واتاشی" ماڵی پێپهتیان" بوو، به‌ڕێوه ده‌چوو.
پێشینه‌یه‌کی کورتی چه‌ند ئولمپیکێک له سه‌رده‌می نوێ
و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئولیمپیک بۆ زێدی یه‌که‌می خۆی!
یاریه‌کان ئۆلیمپیک 2004ی ئاتن که له 13 هه‌تا 29ی ئۆگستی ئه‌مساڵ له پێته‌ختی یونان به‌ڕێوه چوو، یه‌که‌مین ئولیمپیکی پاش هێرشه تێرۆریستیه‌کانی یانزده‌ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 بۆسه‌ر نیویۆرک و واشنتنه. ته‌نانه‌ت تا چه‌ند مانگ به‌ر له ده‌ستپێکردنی ئولمپیکی ئاتن هێشتا گومان و دڵه‌ڕاوکه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله له یاریه‌کان له‌گۆڕێدا بوو. به‌ڵام ئێستا که بینیمان یاریه‌کان به‌ڕێوه چوون و جیهان پێداگرانه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیه‌کان ملی نایه بن به‌ڕێوه بردنی یاریه‌کان و فره به دژواری و توندوتۆڵ پڕۆگرامی ئاسایش پارێزیان وه‌به‌رچاو گرت. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مساڵ له کاتێکدا ئولمپیک گه‌ڕایه‌وه بۆ شوێنی له‌دایک بوونی که گۆڕانکاری فره به له‌به‌رچاوگرتنی ئولمپیکهکانی پێشتر له ناو جیهاندا ڕوویان داوه. یه‌کیه‌تی ئوروپا به‌رینتر بۆته‌وه‌و ئه‌فگانستان و ئیراک ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی نوێیان تێدا دامه‌زراوه. جیهان نه‌ک هه‌ر له‌ژێر ته‌وژمی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و بارگرژیدایه به‌ڵکو وادیاره که پێشبینی ئه‌وه‌ی که له داهاتوویه‌کی نه دووردا ئاسایش و ئارامی باڵ به‌سه‌ر جیهاندا بکێشێ پێشبینیه‌کی نه‌ڕاسته. وه‌ک ده‌بینین ته‌نانه‌ت هێمای ئاشتی و پێکه‌وه ژیانی ئۆلمپیکیش نه‌یتوانیوه ئه‌و هه‌سته به هێز بکات که هیوا به ئاشتی و جیهانێکی بێ قۆرت و که‌ندو کۆسپ و به‌تاڵ له گۆڵمه‌زو گه‌ڕه‌لاوژه له خه‌ون نزیکتره تا ڕاستی. زه‌به‌لاحه‌کان کراسی نوێیان له‌به‌ر کردوه‌و به دروشمی زهرقو به‌رق خه‌ریکی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی جیهانو مرۆڤایه‌تین. ئه‌م خه‌ریک بوونه‌ش له‌خۆیدا ئافرێنه‌ری پێچ و قۆرت و سه‌رچاوه‌ی گۆڵمه‌زو گێره‌و کێشه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پێچ‌و قۆرته‌کانی سه‌ر ڕێی خوله‌کانی ئۆلمپیک له‌سه‌د ساڵی ڕابردوودا چیبوون و پێشینه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند کورتیش بێ سه‌باره‌ت به ئۆلمپیک بزانین، چه‌ند خولێکی ئه‌و یاریانه گه‌ر به‌کورتیش بێت لێره‌دا باس ده‌که‌م.
ئاتنی1896: یه‌که‌مین ئولمپیکی سه‌رده‌می نوێش هه‌روه‌ک یه‌که‌مین خولی یاریه‌کانی سه‌رده‌می کۆن له یونان کرایه‌وه. هه‌رچه‌ند خه‌ریک بوو سه‌باره‌ت به کێشه‌ی دراوی و ده‌ست ته‌نگی ده‌وڵه‌تی یونان، یاریه‌کان بگوێزرێنه‌وه بۆ بوداپێستی پێته‌ختی مه‌جارستان. له‌سه‌ره‌تاوه بڕیار وابوو یه‌که‌مین ئولیمپیک له ساڵی 1900 و له پاریسی پێته‌ختی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه بچێ. له یه‌که‌مین خولی یاریه‌کانی ئولیمپیکدا 200 یاریزان له چواردهوهڵاتهوه به‌شدرایان کرد و له‌سه‌ر یه‌ک 43ی کێبه‌رکێی تیا به‌ڕێوه چوو. زۆرتری یاریزانه‌کان له وڵاتی خانه‌خوێوه به‌شداریان کردبوو. له‌م خوله‌ی یاریه‌کانی ئولمپیکدا، یاری تێنس، غاردانی گۆڕه‌پان، شه‌ڕه خه‌نجه‌ر، به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی، پاسکیل سواری، بلهم ئاژوتن، فیشه‌ک هاویشتن، مه‌له و جیمناستیک تێدا به‌ڕیوه چوو. کێبه‌رکێی فووتباڵ و کریکێت به هۆی به‌شداری نه‌کردنی تیمه‌کان به ڕاده‌ی پێویست به‌ڕێوه نه‌چوو. یه‌که‌مین که‌سیش که له‌و ئولیمپیکهدا مێداڵی وه‌رگرت، جیمزبێرندان کالی ئه‌مریکی بوو که له بازدانی سێ هه‌نگاودا ڕێکۆردی 13میترو 71سانتیمه‌تری تۆمار کرد.
ئانتۆرب1920: به‌دوای ڕاوه‌ستانێک که به‌هۆی ڕوودانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه له یاریه‌کانی ئۆلیمپیکی ساڵی 1916دا چوار ساڵ دواتر له 1920دا جارێکی دیکه بهڕێوهچوهوهو ئه‌م جاره‌یان له گه‌ڵ پێشوازیه‌کی فره‌تر به‌ره‌وو ڕوو بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بێلژیک له‌و شه‌ڕه‌دا خه‌ساره‌تێکی زۆری وێکه‌وتبوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به باشی توانیان به‌رپرسایه‌تیه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌و ئه‌و یاریانه که که‌وتبووه ئه‌ستۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن. له ئۆلیمپیکی ئانتۆرپ دا بوو که ئاڵای نوکه‌ی ئۆلمپیک که له‌سه‌ری پێنج بازنه‌ی تێک ئاڵقاو به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ست ده‌بینرێ. بۆ یه‌که‌م جار هه‌ڵدراو شه‌کایه‌وه. له کێبه‌رکێکانی ئۆلمپیکی ئانتۆرپ، گیرم پارانسی بڕزیلی یه‌که‌م مێداڵی ئاڵتونی بۆ ئه‌مریکای باشوری برده‌وه‌و ئیلین ڕیگین به قاره‌مانی شیرجه‌ی ئه‌مریکا که له‌و کاتدا ته‌مه‌نی 14ساڵ بوو ده‌رچوو. ناوبراو گه‌نجترین یاریزان بوو که له‌و ساڵه‌دا مێداڵی ئاڵتوونی به ملی خۆیدا هه‌ڵواسی.
بێرلین 1936: له‌و کاتدا لیژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆلمپیک له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی نازیه‌کان نێگه‌ران بوو. به‌ڵام دوای به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ئولمپیکی زستانی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که یاریه‌کانی ئولمپیک له بێرلین به‌ڕێوه بچی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیی. پێشتر وڵاته‌کان خوازیاری ئه‌وه بوون که ئه‌م خوله‌ی یاریه‌کانی ئۆلمپیک بایکۆت بکرێت. به‌ڵام سه‌ره‌نجام ته‌نیا سپه‌ین بوو که به هۆی ڕوودانی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌و وڵاته نه‌یتوانی له کێبه‌رکێکاندا پشکداری هه‌بێت. یاریه‌کانی ئه‌م خوله‌ی ئۆلمپیک که له بێرلین به‌ڕێوه‌چوو له لایه‌ن ئه‌دۆڵف هیتلێره‌وه کرایه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له تیمه‌کان به‌ده‌ست سڵاوی هێتلێریان دایه‌وه، که‌چی تیمه‌کانی بریتانیا‌و ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا خۆیان له‌م کاره بووارد. ئه‌ستێره‌ی یاریه‌کانی بێرلین جس ئوئنس یاریزانی پێست ڕه‌شی ئه‌مریکی بوو. ئه‌و به بردنه‌وه‌ی چوار مێداڵی ئاڵتوون، ڕوانگه‌ی هیتلێر سه‌باره‌ت به وه‌ی که جێرمهنهکانی پێ ژوورتر بوو به‌گاڵته گرت. له کۆتاییدا تیمیی به‌هێزی ئه‌ڵمانیا به 33مێداڵ له سه‌ره‌وه‌یی ڕیزبه‌ندی براوه‌کانه‌وه جێیگرت و ئه‌مریکا به 24 و مه‌جارستان به ده مێداڵ دووهه‌م و سێهه‌م بوون. به‌له‌م ئاژووتن، بهسکێت باڵ و هه‌ندباڵی کراوه‌ی یازده که‌سی بۆ یه‌که‌مین جار له‌م خوله‌دا بوونه به‌شێک له یاریه‌کانی ئۆلمپیک. ماوه‌یه‌کی کورت پاش یاریه‌کانی ئه‌م خوله‌ی ئولمپیک جه‌نگی جیهانی دووهه‌م ده‌ستیپێکرد و به‌کرده‌وه یاریه‌کانی بێرلین داویین خولی یاریه‌کانی پێش ساڵی 1948 بوو.
له‌نده‌ن 1948: گه‌ر جه‌نگی جیهانی دووهه‌م ڕووینه‌دایه، ده‌بوو له‌ندن له 1944 دا ببوایه به خانه‌خوێی یاریه‌کانی ئۆلمپیک. په‌نجاو نۆ وڵات له‌م خوله‌ی یاریه‌کاندا به‌شداریان کرد، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا و جاپان بانگهێشتی ئه‌م یاریانه نه‌کرابوون. یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تیش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که له یاریه‌کانی خولی پێشتر که له له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو به‌شدار نه‌بووبو ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئۆلمپیک نه‌بوو. له له‌نده‌ن گوندی ئۆلمپیک ئاڤا نه‌کرا و له بری ئه‌وه یاریزانان له مۆڵگه سه‌ربازیه‌کاندا جێگیر کران و یاریه‌کانیش له ستادیومی ویمبڵی به‌ڕێوه چوو. ئه‌ستێره‌ی مێداڵ وه‌رگری ئه‌م خوله‌ی ئۆلمپیک یاریزانی هۆڵه‌ندی فنی بلنکرز کۆن بوو که به ته‌نێ چوار مێداڵی ئاڵتوونی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد. ماوبراو که دایکی دوو مناڵ بوو، به ژنه "ژنه باڵنده‌که" نێوی ده‌رکرد. له‌م خوله‌شدا ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا زۆرترین مێداڵیان به‌ده‌ست هێنا و تیمه‌کانی سوید و فڕانس له ڕیزی دووهه‌م و سێهه‌مدا جێیان گرت.
سیدنی 2000: زۆر له چاوه‌دێران و شاره‌زایان ئۆلیمپیکی سیدنی به یه‌کێک له باشترین خوله‌کانی ئولمپیک ده‌زانن. ده‌ستپێکی ئۆلمپیکی سیدنی له‌لایه‌ن کاتی فریمه‌ن یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا له ڕێوڕه‌سمێکدا ڕاگه‌ینرا که تایبه‌تمه‌ندیی گه‌وره‌ی ئه‌و ڕیز لێنانه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئامانج و هێماکانی ئۆلمپیک له لایه‌ک و له‌و لایدیکه‌شه‌وه بۆ که‌لتووری ئۆسترالیا. هه‌ر ئه‌ویش بوو که له کۆتایی یاریه‌کاندا یه‌که‌مین یاریزانی ئهبروجینی بوو که مێداڵی ئاڵتونی وه ده‌ست هێنا. ستیڤ ڕێدگریۆی بریتانیایی له‌م یاریانه‌دا پێنجه‌مین مێداڵی ئاڵتوونی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد و جێگای له تالاری به‌ناوبانگه‌کانی ئۆلمپیک بۆخۆی وه‌ده‌ست هێنا. هه‌روه‌ها مۆریس گرین یه‌کێکی دیکه له یاریچیهکانی ئه‌م وڵاته له غاردانی سهدمهتریا ئازایه‌تی له‌و کێبه‌رکێیه‌دا وه‌ده‌ست هێناو سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی مێداڵ به خێراترین که‌س له غارداندا ناوبانگی ده‌رکرد. هه‌ر له‌و کاته‌دا مایکڵ جۆنسن یه‌که‌مین یاریزان بوو که به ئاکامێک که له‌م یاریانه‌دا به‌ده‌ستی هێنا دوجار به‌دوای یه‌کدا مێداڵی ئاڵتوونی له غاردانی 400 مه‌تری بۆخۆی مسۆگه‌ر کرد. ماریۆن جۆنزی ئه‌مریکیش له کۆتایی ئه‌م ئۆلیمپیکهدا یههکهمین ژن بوو که له‌یه‌ک خولدا پێنج مێداڵی زێڕ بباته‌وه. ئیان تۆرب مه‌له‌وانی 17ساڵه‌ی ئوسترالیا پێنج مێداڵی وه‌رگرت که سیانیان ئاڵتوون دوانیشیان سیلڤه‌ر بوون. به‌ڵام مه‌زنترین براوه له‌م خوله‌ی ئۆلمپیکدا ئه‌لێکسی نمو ڕۆس بوو که ئه‌م جاره‌ش وه‌ک ئۆلمپیکی ئاتڵانتا شه‌ش مێداڵی بۆ خۆی مسۆگه‌رکرد. له‌م یاریانه‌دا ئه‌مریکا 97 مێداڵی برده‌وه که 39 ئاڵتوون، 25 سیلڤهرو 33بڕۆنز بوو.
تێڕوانینێک له‌سه‌ر ئۆلمپیکی ئاتن2004
بیست و هه‌شته‌مین خولی یارییه‌کانی ئۆلۆمپیک به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له ڕۆژی هه‌ینی 13ی ئۆگست 2004له شاری ئاتنی پێته‌ختی وڵاتی گریس(یوونان) ده‌ستی پێکردو تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 29ی ئۆگه‌ست به‌رده‌وام ده‌بێت.
یونان لانکی له‌دایک بوونی یه‌که‌مین ئۆلۆمپیکه له‌سه‌رده‌می کۆندا که بۆ یه‌که‌مین جار له 776ساڵ پێش له دایک بوونی مه‌سیح به‌ڕێوه چوو.
یارییه‌کانی ئۆلۆمپیک له هاوینی ئه‌مساڵ و له ڕۆژی 13ی ئۆگه‌ستی 2004 له ئاتن ده‌ستی پێکردوو تا ئێستاش به‌رده‌وامه. ئاتن ئه‌و شاره مێژووییه‌یه که 108ساڵ لهمهوپێش بۆ یه‌که‌مجار میوانداری ئۆلۆمپیکی نوێ کرده‌وه.
ساڵی 1997 له سه‌دوو شه‌شه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆلۆمپیک که له شاری لۆزان به‌ڕێوه‌چوو ئاتن به هێنانی 66 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر ڕۆم که 41 ده‌نگی هێنابوو له خولی کۆتایی دا بۆ میوانداری یارییه‌کانی ئۆلۆمپیکی 2004 هه‌ڵبژێردرا.
شاره‌کانی بۆینس ئایرێس، کیپ تاون و ستۆکهۆڵمیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆیان پاڵاوتبوو. بهوتایهکی دیکه دژبه‌ری ئاتن بوون که پێشتر له خوله‌کانی کێبه‌رکێ وه‌ده‌ر که‌وتبوون. شاره‌کانی ئیستانبوڵ، ڕیودوژانبرو، لیل، سن خوان و سن پترزبۆرگ که بۆ میوانداری یاریه‌کانی 2004 داخوازیان کردبوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌لانران.
له یاریه‌کان ئه‌مساڵدا 28 جۆر یان بواری وه‌رزشی له 38 یاریگه به‌ڕێوه ده‌چێ و کۆی میداڵه‌کان که بۆ پێشکه‌شکردنی براوه‌کان لهبهرچاوگیراون 301 میداڵن.
زیاتر له ده‌هه‌زارو پێنجسه‌د یاریزانی ژن‌و پیاوو 3000 تیم له 199 وڵاتی جیهانه‌وه له ئۆلۆمپیکی ئاتندا به‌شداریان کردوه زۆرترین به‌شداریش له ئۆلۆمپیکی 2004 دا له ئه‌مریکا و یونان خۆیه‌وه بوه. به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه ژماره‌ی وڵاته به‌شداربوه‌کان گه‌یشتۆته 202 وڵات و ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌ش ڕاست بێت یه‌که‌م جاره له‌مێژووی ئۆلۆمپیادی جیهان ئه‌م ژماره زۆره له وڵاتان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و ده‌بێته ڕێکۆردێکی نوێ که ئۆلۆمپیکی ئاتن تۆماری کرد. جێگای سه‌رنجه له ئێران 1 ژن و له ئه‌فگانستان دوو ژن به‌شداریان کردوه. به‌پێی ژماره‌کانی ڕاگه‌یندراو زیاتر له 21هه‌زار هه‌واڵنێر، ڕێپۆرتهرو نوێنه‌ری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهانی بۆ چنینه‌وه‌ی هه‌واڵ و وێنه‌و ناردنی ڕاپۆری ڕاسته‌وخۆ بۆ ده‌زگاکانیان، ههواڵگهیهنی ئه‌و یاریانه‌یان به ئه‌ستۆگرتوه.
گوندی ئۆلۆمپیک له ئاتن میوانداری له زیاتر له 16هه‌زار یاریزان، به‌ڕێوه‌به‌رو هاوڕێیانی تیمه‌کان له کاتی ده‌ستپێکردنی یارییه‌کانی ئۆلۆمپیک و 6هه‌زرا که‌س له کاتی یارییه‌کانی ئۆلۆمپیکی که‌م ئه‌ندامان(پارا ئۆلۆمپیک) ده‌کا.
نزیکه‌ی 45 هه‌زار پۆلیس و به‌رپرسیاری ئاسایش پارێز‌و 60 هه‌زار خۆبه‌خشی په‌روه‌رده‌کراو له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه پاراستنی ئاسایشی یارییه‌کانی ئۆلۆمپیکیان وه ئه‌ستۆگرتوه.
لیژنه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی ئۆلۆمپیک زیاتر له یه‌ک ملیارد دۆلار ده‌داته لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی یارییه‌کانی ئاتن. ئه‌م پاره‌یه نزیکه‌ی له‌سه‌دا60ی کۆی گوژمه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کێبهرکێکانهو له پشتیوانی بازرگانه‌کان و فرۆشتنی مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی کێبه‌رکێکانه‌وه وه‌ده‌ست که‌وتووه. ئه‌و چل له‌سه‌ده‌ی که‌ماویشه به‌هۆی فرۆشتنی تیکێت، پشتگیریه ناوچه‌ییه‌کان و فرۆشتنی مافی پێدانه‌وه دابین ده‌کرێ.
هێماو نیشانه‌ی یارییه‌کانی ئۆلۆمپیکی ئاتن دوو داوه‌ڵ بوون به ناوه‌کانی Phevos (خوای ڕووناکی و موزیک له ئه‌فسانه و چیرۆکه‌کانی یونانی کۆندا که زیاتر به ئه‌پۆلۆ ناسراوه) و Athena( خوای زانین و چاکه و پشتیوانی شاری ئاتن). پێڤۆس و ئاتێنا خوشک و بران و سه‌رچاوه‌ی دروستکردنی ئه‌م داوهڵانه له بووکه‌ڵه‌کانی یونانی کۆنه‌وه وه‌رگیراوه.
مه‌شخه‌ڵی یارییه‌کانی ئاتن له گه‌ڵای داره زیتوون ده‌چێ که قورساییه‌که‌ی 700 گرامه و درێژییه‌که‌شی 68 سانتیمێتره.
هه‌روها سیمبوڵی یارییه‌کانی ئاتن تاجێکه که له لقه زیتوون دروست کراوه. ئه‌م تاجه له کاتی به‌ڕیوه‌چوونی یارییه‌کانی ئۆلۆمپیکی کۆن وه‌ک خه‌ڵات درواه به براوه‌کان واته قاره‌مانی یارییه‌کان.
شاری ئاتن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ترسێکی زۆری له خراپکاری و کرده‌وه‌ی تێرۆریستانه و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانی تێرۆریستان هه‌بوو که له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌کاندا گورزی لێبوه‌شێنن، به‌ڵام به ئه‌وپه‌ڕی به خۆدا په‌رموون و له‌خۆ ڕابینینهوه شانی نایه بن به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌کانی ئۆلۆمپیکی 2004. به‌ڵام ئه‌م یاریانه تێچوونێکی بێ ئه‌ژماری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی یونان به دواوه بوو. ڕوداوه‌کانی 11ی سێپتامبهرو دوای ئه‌م ڕێکه‌وته و زێده بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستیش له سه‌ر ئاسایشی جیهان، ئاتێنیهکانی ناچارکرد که ڕاده‌یه‌کی زۆری توناناکانی خۆیان چ له ڕووی دراوی و چ له ڕوویی مرۆڤیه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و یاریانه به‌کاربێنن. له هه‌لومه‌رجێکی واسهدا به هۆی کاریگه‌ریه‌کانی تێچوونی ئه‌و یاریانه ڕه‌نگه ئه‌م وڵاته تووشی ده‌ست پانکردنه‌وه له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و بانکی جیهانی ببێ. له‌وه گرنگتر‌و به‌رچاوتر ئهوجوانیه تایبه‌تی و سروشتیه‌یه که ئه‌م ڕۆژانه شاری کۆن و دیرۆکی ئاتن به‌خۆیه‌وه بینیوه. جوانی و جۆره خه‌مڵاندن و ڕازانه‌وه‌یه‌کی به‌خۆیه‌وه دیوه که پێشتر نه‌یبوه. هه‌ر له شاڕێگا مه‌زنه‌کان و هۆڵو شوێنه‌کانی تایبه‌تی کێبه‌رکێکانی ئۆلۆمپیای 2004ه‌وه بگره تا دروشانه‌وه و ئاڵاوواڵایی ئه‌و شاره کۆنه که هه‌میشه خۆر تیشکی ئاڵتونی به‌سه‌ردا شۆڕکردۆته‌وه. شارێک که به پێته‌ختی وڵاتێک که به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌تاو بنه‌مای شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا ناسراوه. ئه‌و وڵاته‌ی لانکی ده‌یان که‌س له هزرڤانان و بناخه دانه‌رانی فه‌لسه‌فه‌یه له جیهاندایه.
به‌خێر بێن ئه‌و ڕسته کورته ماناداره‌یه که له زۆربه‌ی جێگا‌و شوێنه‌کانی شاری ئاتن که ڕیی ڕێبواران و یاریزانان و تۆریسته‌کانی له‌کاتی یاریه‌کاندا تێده‌که‌وت، هه‌ڵواسرابوو. به‌م ڕسته‌یه ئامێزی شاری ئاتنی دیرۆکی پاش 108 ساڵ بۆ جاری دوهه‌م و 2080 ساڵ بۆجاری سێهه‌م بۆ میوانداری یاریه‌کانی ئۆلۆمپیکی جیهانی کرایه‌وه.
جیانا ئهنجلوپولوس ڕه‌نگ ڕێژو ئارچتیکتی ئه‌م ئۆلۆمپیکه له ڕۆژه‌کانی کۆتایی خۆ ئاماده‌کردن و نزیکبوونه‌وه له ڕۆژی ده‌ست پێکی یاریه‌کان گوتی: " ئێمه ئاماده‌ین و یاریگه‌و هۆڵو بینا مهزنهکانمانیش ئاماده‌و ته‌واون. خه‌ڵکیش هه‌روا. ئاتن وه‌ک شاری ڕاسته‌قینه‌ی ئۆلۆمپیک چاولێکه‌ن". ئه‌م ووته‌یه‌ش پاش ئه‌وه هات که گه‌لێک له‌وڵاتان و به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی ئۆلۆمپیک که‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌و گازه‌نده له وه‌دره‌نگ که‌وتنی خۆ ئاماده‌کردن بۆ یاریه‌کان. شاره‌وانی ئاتن بۆ ئاسانکاری زیاتری میوانانی ئۆلۆمپیک نامێلکه‌یه‌کی 400 لاپه‌ڕه‌یی ڕێنوێنی و زانیاری سه‌باره‌ت به شاری ئاتنی به خۆڕای خسته به‌رده‌ست تهماشاڤانهکانی یارییه‌کانی ئۆلۆمپیک و ئه‌و توریستانه‌ی که به‌بۆنه‌ی ئه‌و یاریانه‌وه چوونه شاری ئاتن. له‌م نامێلکهدا که نزیکه‌ی هه‌زار وێنه‌ی له‌خۆ گرتوه زانیاری به‌که‌ڵکی به پێنج زمان تێدا تۆمارکراوه. زانیاریه‌کان له بواری شوێنه دیده‌نیه‌کان، باری ئابوری و زۆر زانیاری دیکه سه‌باره‌ت به‌و شاره دیرۆکیه 4 ملیۆنیه‌ی تێدا گونجێندراوه‌و له‌گه‌ڵ سی دییه‌ک که ئه‌ویش زانیاری له‌و بابه‌ته‌وه تێدایه خرایه به‌رده‌ستی خوازیاران.
له‌و لای دیکه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆلۆمپیکی ئاتن پڕۆگرامێکی چڕیان بۆ ناپێدانی میوانه‌کانیان ئاماده‌کرد. له گوندی ئۆلۆمپیکی ئاتن نزیکه‌ی 1200 چێشت لێنه‌ر ئه‌رکی لێنانی چێشتی ڕۆژانه‌ی 16هه‌زار یاریزان و 22هه‌زار هاوڕێ و به‌رپرسانی لیژنه‌کانی ئۆلۆمپیکی 202 وڵاتیان له ئه‌ستۆ بووه. ده‌گوترێ که ڕۆژانه بۆ نزیکه‌ی 60 هه‌زار که‌س خواردنی نیوه‌ڕۆ ئاماده‌کراوه! که بۆ ئاماده‌کرانی خواردنێکی ئاوا ڕۆژانه پێویستیان به 120 ته‌ن گۆشت، 300ته‌ن سه‌وزه، 2500هێلکه و 25هه‌زار نان بوه. ده‌گوترێ خواردنه‌کان چۆنیه‌تیه‌کی باشیان هه‌بووه و له لایه‌ن تاقمی تایبه‌تیه‌وه چاوه‌دێری کراوه.
108 ساڵ له‌مه‌و پێش کاتێک که بارون"پییر دوو کوبرتن" یاریه‌کانی ئۆلۆمپیکی سه‌رده‌می نوێ به‌مه‌به‌ستی به‌رینتر کردنی گۆڕه‌پانی ئاشتی و دۆستایه‌تی له گه‌رماوگه‌رمی شه‌ڕی ساردی نێوان ئوروپیه‌کان و له ژێر دروشمی ئۆلۆمپیک، شێوازی له‌خۆبووردویی، ئازایه‌تی و لێبوردنی به‌ڕێخست، گه‌لێک هیوادار بوو که ئۆلۆمپیک له داهاتوودا له یه‌ک گردبوونه‌وه‌ی ته‌واو وه‌رزشیه‌وه بۆ هێمای ئاشتی جیهانی بگۆڕێ. خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه که له شه‌ڕوو شۆرو کێبه‌رکێ و کوشت‌وبڕ ماندوو شه‌که‌ت بوون و حه‌زیان له ئاشتی و سه‌قامگیری و دۆستایه‌تی بوو، به‌گه‌رمی پێشوازیان له‌و هه‌نگاوه کرد‌و به ئامێزی کراوه‌و گه‌رمه‌وه به‌ره‌وپیری چوون. ئه‌و باوه‌ڕو هزره‌یان له ناو دڵدا زیندوو بوه‌وه که له جه‌نگ و خوێنڕشتن ڕزگاریان ده‌بێ.
به‌ڵام ئێستا‌و پاش 108ساڵ نه‌ک هێشتا ئاسه‌واری شه‌ڕو ملهوڕی و خوێنڕشتن و داگیرکردن کۆتایی نه‌هاتووه به‌ڵکوو ئه‌و هزره‌ی که له هێچ شوێنێکی جیهان ئاسایش و ئارمی جێگه‌ی نیه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه دڵه‌ڕاوکه‌و ترس و بێ هیواوییه، په‌ره‌ی سه‌ندووه. یاریه‌کانی ئۆلۆمپیک له ماوه‌ی 108 ساڵدا نه‌یانتوانی گاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ئاشتی و پێکه‌وه ژیان له جیهاندا بچه‌سپێنن. پاش 108ساڵ به‌پێچه‌وانه‌ی خۆزگه‌و هیوای "کوبرتن" و خه‌ڵکانی تینوی ئاشتی له کاتێکدا ئۆلۆمپیک به‌ڕێوه ده‌چێ که گۆڕه‌پانی ئۆلۆمپیک زیاتر له‌وه‌ی وه‌ک گۆڕه‌پانی یاری و سپۆرت و کێبه‌رکێی یاریزانان بچێ، به‌ڵکو له سه‌ربازگه‌و گۆڕپانێکی پڕ مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوکه ده‌چێ. گه‌لۆ گه‌ر ژماره‌ی پارێزه‌ران و ئاسایش پارێزانی ئه‌م ئۆلۆمپیکه چه‌ند به‌رامبه‌ری یاریزانان بێت و به‌هه‌زاران پۆلیسی نه‌هێنی و ئاشکرا، ده‌یان ده‌زگای سیخوڕی، هه‌زران کامێرای جێگیرکراوی ئاشکراو نه‌هێنی، جۆره‌ها موشه‌ک و فڕۆکه‌و به‌له‌می ژێر ئاوی و سه‌ر ئاوی و گه‌لێک که‌رسته‌و ئامێڕی دیکه له‌م شوێنه جێگیر کرابێت، ئیتر پاش سه‌دو هه‌شت ساڵ ده‌بێ بۆ گۆڕینی یاریه‌کانی ئۆلۆمپیک له‌گردبوونه‌وه‌یه‌کی ساکاری وه‌رزشیه‌وه بۆ گۆڕپانی ئاشتی و دۆستایه‌تی و پێکه‌وه ژیان چ هیوایه‌ک مابێت.
چاوگێڕانێکی کورت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون بۆ پارێزگاری له‌و یاریانه ئه‌و ڕاستیه‌ی زیاتر ده‌سه‌لمێنێ که ئاشتی و پێکه‌وه ژیان جگه له دروشمێکی ڕووکه‌ش شتێکی دیکه نیه.
یونان به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌فتا هه‌زار که‌س هێزی ئاسایش پارێز بۆ ئاسایشی یاریه‌کانی ئۆلۆمپیک، ڕێکۆردی پارێزگاری یاریه‌کانی ئۆلۆمپیکی شکاند. ئه‌مه‌ش چونکه زۆربه‌ی ڵێکۆڵهرهوان و شاره‌زایان پێیان وابووه که ئۆلۆمپیکی ئه‌مساڵ یه‌کێک له نیشانه گرنگه‌کانی ئه‌لقاعیده بۆ هێرشکردن گورزلێدان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئاتن له ناتۆی داواکرد که له فڕۆکه سیخوڕیه‌کانی "ئاواکس" و ته‌واوی که‌ره‌سه‌کانی پێشکه‌وتوو بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئاتن به‌کار بهێنێ. هه‌روه‌ها له ناتۆی ویست که فڕۆکه‌کانی پی-3، موشه‌که‌کانی نیشانه پێکی زه‌وینی و ئاسمانی و یه‌که‌کانی گورزوه‌شێنی خۆی بۆ دابینکردنی ئاسایشی دورگه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئاتن به‌کاربهێنێ. ئه‌مانه‌و گه‌لێک داواکاری دیکه له ناتۆ بۆ پاراستنی ئاتن.
ده‌وڵه‌تی یونان بۆ خۆی ئه‌وه‌نده‌ی ئاشکرای کردوه 1400 کامێرای چاوه‌دێری له گۆڕپانه‌کان و یاریگه‌کاندا جێگیر کردوه.
له‌وه‌ش زێده‌تر یونان بۆ دابین کردنی ئاسایشی یاریه‌کانی ئۆلۆمپیک گوژمه‌یه‌کی به‌ڕاده‌ی یه‌ک ملیارد یورۆی ته‌رخان کردبوو که ده‌کاته12 ئه‌وه‌نده‌ی گوژمه‌ی ته‌رخانکراو بۆ یاریه‌کانی ساڵی 1996ی ئاتلانتا و 3 ئه‌وه‌نده‌و نیوی گوژمه‌ی ته‌رخانکراوی یاریه‌کانی 2000ی شاری سیدنی ئوسترالیا. 7هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش پارێز به‌شێوه‌ی ته‌واو کات و شه‌ووڕۆژی پاریزگاریان له یاریه‌کانی ئاتن کردوه‌و ده‌یکه‌ن.
ئێستا که یاریه‌کانی ئۆلۆمپیکی ئه‌م ساڵ به‌بێ که‌وتنه‌وه‌ی ڕوداوی تاڵ و ناخۆش به‌ره‌و کۆتای‌یان هات و به‌بێ که‌وتنه‌وه‌ی هیچ ڕوداوێکی ناخۆش کۆتایی هات، پێده‌چێ تیرۆریستان نه‌یانتوانیبێ کاری خراپکاری تێدا بکه‌ن یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئۆلمپیک نیشانه‌یه‌کی گرنگ نه‌بووبێ بۆ ئه‌لقاعیده‌و تێرۆریستانی دیکه. به‌ڵام هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌زانن که تێچوونی ئه‌و ئۆلۆمپیکه هێنده زۆر‌و سه‌ر سوڕهێنه‌ر بوو که بۆمان هه‌یه بڵێن گه‌روا بڕوا ده‌بێ له خێری ئۆلۆمپیک بگوزه‌رێین و له جیاتی ئه‌و هه‌موو پاره‌و هێزه بۆ ئۆلۆمپیک بڵێین گه‌لۆ چما ئه‌و پاره زۆره بۆ ڕزگار بوون ملیۆنان هه‌ژارو ئاواره‌و ده‌ست ته‌نگ به‌کار ناهێنن تا ڕۆژێک دادێ کۆتری ئاشتی و پێکه‌وه ژیان و یه‌کدی په‌ژراندن باڵ به سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دا بکێشێ و له جیاتی ترس‌و دڵه ڕاوکه یاسودهیی و ئاسایش ببێته میوانی هه‌موان. ئاڵاهه‌ڵگرانی ئاشتی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان ئهڤڕوکه ئه‌وانه‌ن که سه‌ره‌په‌تی جیهانیان له‌ده‌ست دایه‌و هه‌رخۆشیان ئافرێنهرو چێکه‌ری گۆڵمه‌زو ئاڵۆزی ئه‌م جیهانه پانوو بهرینهیهن له ڕابردووش‌دا بوون. دروشمی ئاشتی له ڕاستیدا دروشمی ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیانی شه‌ڕو گۆڵمه‌زو هه‌ژاران و بێدهرهتانانهو ئه‌وانه‌ی به‌درۆ ده‌هۆڵی ئاشتی و ئازادی و دێموکراسی لێده‌ده‌ن جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان به‌ده‌ربه‌ستی هیچی دیکه‌وه نین و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیشیان ته‌نێ به زۆر و تۆبزی ده‌پارێزرێ و مسۆگه‌ر ده‌بێ.
گۆمان له‌وه‌دانیه که هه‌تا کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی جیهان چاره‌سه‌ر نه‌کرێن و مافی گه‌لان به‌ته‌واوی دیانی پێدانهنرێ و داگیرکردن کۆتایی پێنه‌یه‌ت و هه‌روه‌ها کۆتایی به سیسته‌مه تۆتالیتێر‌و دیکتاتۆڕه‌کان نه‌هێندرێ له جیهاندا هیوای ئارامی و ئاشتی له جیهان هیوایه‌کی نه‌زۆکه. کاتێک له به‌رچاوی جیهانه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زنی وه‌ک کورد به ئاشکراو له به‌رچاوی ئاڵاهه‌ڵگرانی درۆزنی ئاشتی و ئازادی و پێکه‌وه‌ژیان مافه‌کانی پێشێل ده‌کرێت و ده‌توێندرێته‌وه‌و حاشای لێده‌کرێ و به تۆپزی و پاڵه‌په‌ستۆ سنوری به‌سه‌ردا دهسهپێندرێو له به‌ر ویستی زۆرداران به لهتو په‌تی ده‌هێڵرێته‌وه، ئاشتی چ مانایه‌کی هه‌یه.
به‌و پێیه‌ی که ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان تا ئێستا خویایان کردوه، چاوه‌ڕوانی کۆتایی هاتن به ملهوڕی و داگیرکردن و پێشلکاری مافی مرۆڤه‌کان له جیهاندا به داخه‌وه چاوه‌ڕوانیه‌کی دووره.
ئه‌وه‌ی گرنگه، تا داگیرکردن کۆتایی نه‌هاتوه خه‌بات بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی درێژه‌ی ده‌بێ، تا بێ مافی بونی هه‌یه مرۆڤایه‌تی له پێناوی بنبڕکردنی دا تێده‌کۆشێ. تا ملهوڕی و زۆرداری و پێشێلکاری هه‌بێت خه‌بات بۆ کۆتایی پێهێنانیان به‌رده‌وام ده‌بێ و ئه‌مانه‌ش گه‌ر بهه گشتی لۆتاییان نه‌یه ئاشتی و ئازادی و وه‌ک هه‌ڤی مسۆگه‌ر نا بێت. به‌و هیوایه‌ی ڕۆژێک دابێ که ئاسایش و ئارامی و وه‌ک هه‌ڤی باڵ به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌کاندا بکێشێ ئه‌وکاتیش ڕه‌نگه کاروانی سوارچاکان و مه‌له‌وانان و یاریزانی کوردستانیش به ئاڵا و سرودی نیشتمانیه‌وه به‌شداری ئۆلۆمپیکی هێمای ئاشتی و پێکه‌وه ژیان بکه‌ن و ترس‌و دڵه ڕاوکه نامێنێ..
ئولمپیک و کوردستان
کوردستانیه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان نیه ناتوانن به نوێنه‌ری وه‌ڵاتی خۆیان و به ئاڵا‌و دروشمی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌شداری یاریه‌کانی ئۆلمپیک بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گه‌ر تیمی وه‌ڵاتانی داگیرکه‌ر گه‌ر به‌شداریان له‌و کێبه‌رکێیانه‌دا کرد بێت گه‌لێک جار کوردیشیان له‌گه‌ڵ دابوه. به‌ڵام ئه‌م کوردانه ئاڵای وه‌ڵاتی داگیرکه‌ریان پێبوه و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانیان کردوه. ئه‌گه‌رچی مایه‌ی خۆشحاڵیه که له کوردستان سپۆرت بره‌وی هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت گه‌لێک قاره‌مان و ناوداریان تێدا هه‌ڵکه‌وتوه به‌ڵام له ڕووی ئینتێلێکچوالیتیهوه بۆ کورد که‌ڵکی نه‌بووه. بۆ وێنه کاتێک تیمی سۆکهی تورکیا هات بۆ ئوسترالیا، به‌ناوی تورک و به ئاڵای تورکه‌وه یاریان ده‌کرد و سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌ک یاریزانی ناسراوی کورد له تیمه‌که‌یاندا به‌ڵام هه‌ر به‌ناوی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌رو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه ده‌ناسران! هیچ شانازیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان تۆمار نه‌کرد. که‌واته با هه‌موو تیمه‌که‌ش کورد بن که نه خێره‌که‌یان بۆ کورد بێت و نه ناوه‌که‌یان بۆ کورده چ شانازیهکیان بۆ کورد تێدا نیه. تیمی ئیراک له ئولمپیکی ئاتن له ئوسترالیای برده‌وه گه‌یشتنه خولی کۆتایی. ڕۆژنامه‌کانی کوردستانی ئازاد به هه‌واڵی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌کان و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا دایان نا. من گوێم له تیڤیه‌کان و ڕادیۆکانیان نه‌بووه که چه‌نده‌یان گوڕاندوه له خۆشی بردنه‌وه‌ی تیمه‌که‌ی ئیراک. به‌ڵام ئه‌و تیمه به ئاڵای دزێوی ئیراک نه‌ک ئه‌وه‌ش که ئه‌نجومه‌نه حوکمه‌که‌ی ئیراک په‌سه‌ندی کرد به ڵکو ئاڵای به‌عس و عروبه که له‌به‌شێکی کوردستانی ئازاد ڕێیلێگیراوهو له به‌شێكیشی وێڕای ئاڵای کوردستان هه‌ڵده‌درێ بۆ کوردان هه‌رده‌م وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی جینۆساید و قرکردن و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله، به‌شداریان له یاریه‌کاندا کرد. ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر تۆپی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می دانابوو و ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێش له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م. من نازانم ئه‌وانه چ شانازیه‌ک به بردنه‌وی ئه‌و تیمه‌وه ده‌که‌ن که هه‌ڵگری ئاڵای عروبهیهو له کورستان نه ڕێزی لێده‌گیرێ و نه هه‌ڵیش ده‌درێ ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی پارتی ڕێ له ههڵکردنیشی ده‌گیرێ. سایتێک بڵاوی کرده‌وه که له یاریه‌کدا که له‌گه‌ڵ یه‌کێک لهوهڵاتهکان کردبوویان یه‌کێک له کورده یاریزانه‌کانی تیمی ئیراک گوڵی کردوه و چه‌ند کوردێکیش له‌و کاته‌دا که ته‌ماشای یاریه‌که‌یان کردوه ئاڵای کوردستانیان به‌رزکردۆته‌وه!. ئه‌وه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و تیمه‌یان به ئیراکی زانیوه و ئاڵای ئیراکیش به هی خۆیان نازانن، به‌ڵام که کورده‌که گوڵی کرد ویستویانه بڵێن ها ئه‌وه کورد بوو. ئه‌ز به‌ش به حاڵی خۆم گه‌ر هه‌موو تیمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه کوردیش بن نه شانازیان پێوه‌ده‌که‌م و نه به نوێنه‌ری کوردستانیشیان ده‌زانم. ئه‌و یاریزانه هێژاو لێهاتوانهش جگه له‌وه‌ی ڕه‌نگه لهبردنهوهدا ده‌ستکه‌وتێکیان هه‌بێت له ڕووی چۆنیه‌تیه‌وه هه‌ندێک پێشکه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێنابێت به‌ڵام هیچیان بۆ وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان نیه‌و به‌ڵکو سه‌رده‌سته‌کان و داگیرکه‌ران خۆی پێوه ڕاده‌نێن. ئه‌وانه‌ی حاشا له‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد و وڵاتێک به‌ناوی کوردستان ده‌که‌ن. هیوادارم ڕۆژێک دابێ یاریزانانی کوردستانیش به ناسنامه‌ی خۆیانه‌وه به‌شداری له کێبه‌رکێکاندا بکه‌ن و کوردستانیش جێگا‌و شوێنی خۆی له‌و یاریانه‌دا هه‌بێت.
ئاکامه‌کانی ئۆلمپیک ئاتن
پاش نزیک سێ هه‌فته کێبه‌رکێ ئه‌مریکا به یه‌که‌م ده‌رچوو. کاروانی یاریزانه‌کانی ئه‌و وڵاته به 103 مێداڵه‌وه گه‌ڕانه‌وه وه‌ڵاتی خۆیان. روسیا له ڕۆژه‌کانی کۆتاییدا بڕستی له ئوستڕالیا جپهن بڕی و پێشیان که‌وته‌وه و ته‌نانه‌ت چایناش به‌جێ هێشت و به دوهه‌م هاته‌وه 92 مێداڵیان له به‌رۆکی خۆیاندا. سێهه‌مین وڵاتیش چاینایه که میوانداری ئۆلۆمپیکی ساڵی 2008یشه. ئه‌وانیش به 63 مێداڵه‌وه گه‌ڕانه‌وه وڵاتی خۆیان. جێگای سه‌رنجه که وڵاتی ئوسترالیا هه‌رچه‌ند تا ڕۆژه‌کانی داویش له پله‌ی سێهه‌مدا بوو به 46 مێداڵه‌وه وڵاتی چوارم ده‌رچوو. به‌واتایه‌کی دیکه ڕهشیا(روسیه) به قه‌ڵه‌مباز وه‌پێش جپهن و ئوسترالیا‌و چایناش که‌وته‌وه. بێگومان سهرهکهوتنێکی مه‌زن بوو بۆ ئوسترالیا. وڵاتێک به حه‌شیمه‌تێکی که‌م. له نێو کاروانی یاریزانانی ئوسترالیادا ژنان جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی و شیاویان هه‌بوو و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی مێداڵه‌کان ئه‌وان مسۆگه‌ریان کردن.
ئۆلمپیکی ئاتن به‌بێ که‌وتنه‌وه‌ی هیچ ڕوداوێکی ناخۆش کۆتایی هات و مه‌شخه‌ڵی ئۆلمپیک ڕاده‌ستی چاینیزهکان کرا. له ئێسته‌وه تا چوار ساڵی دیکه بێگۆمان جیهان گه‌لێک گۆڕانکاری به‌خۆیه‌وه ده‌بینی و هیوادارین ئه‌و گۆڕانانه له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و ئاسووده‌یی و ئاشته‌واییدا بێت و له جیهانێکی بێ‌ترس و دڵهڕاوکهییهوه یاریه‌کانی ئۆلمپیکی 2008 ببینین.
تێبینی: بۆ ئه‌م باسه له سایته‌کانی بی‌بی‌سی، یاهو، ناین نیوز... که‌ڵک وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها به‌شێکی ئه‌م باسه بۆ ڕادیۆی کوردی باشوری ئوسترالیا ئاماده‌کرابوو.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home