ساتێ له‌گه‌ڵ مه‌له‌وانێكی ده‌ریای مه‌وله‌وی دا
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
مه‌وله‌وی هۆزانه، زانایه، خاوه‌ن بیری قوڵی زانستی و فه‌لسه‌فی سه‌رده‌می خۆیه‌تی. مه‌وله‌وی ده‌ریایه، ده‌ریایه‌كی قوڵ و به شه‌پۆڵ، ڕون و پاك و زواڵاڵه، سه‌خت و چڕ و ئاسته‌مه، ساف و ساده‌و ڕه‌وانه...
دنیای مه‌وله‌وی دنیایه‌كی جوان و ڕه‌نگین و ڕازاوه‌یه، بیر و هزری مه‌وله‌وی ده‌ریایه‌كی بێ بنه و ئه‌گه‌ر بته‌وێ له ناو ئه‌و ده‌ریایه دا مه‌له بكه‌ی ده‌بێ شارزای هه‌ڵچون و داچونه‌كانی بی، پێویسته شاره‌زای مه‌له‌كردن بی، هه‌ركه كه‌وتیه ده‌ست و پێ لێدان هه‌تا هێزو گوڕی زانین و شاره‌زایه‌كه‌ت بڕ بكا، مه‌ودا و مه‌یدانی مه‌له‌كردنیشت فراوانه، ده‌نا هه‌ر له یه‌كه‌م چركه دا شه‌پۆله‌كانی به‌ره‌و كه‌نار فڕێت ئه‌ده‌ن و تێت ده‌گه‌یه‌نن كه به بێ شاره‌زایی خۆ له قه‌ره‌ی كاه‌ری ئاسته‌م مه‌ده....
مه‌وله‌وی له هۆنراوه و له مانا، خوڵقاندن، وه‌سف كردن و ڕازاندنه‌وه و مانا پێ دان دا وه‌ستایه، وه‌ستایه‌كی زانا به مه‌وزوع و دانا به فه‌ن، زانایه‌كی ساف و ساده و بێگه‌رد و له‌به‌ر دڵان و ئێسك سوك، دانایه‌كی لێ زان و چڕ و ئاسته‌م و پڕ پێچ و واتادار...
زۆر له مێژه له كه‌نار ده‌ریای ئه‌م زاته‌وه ڕاوه‌ستاوم و هه‌ژارانه ئه‌مه‌وی له‌پێشدا فێر بم با له كام لاوه دێت و شه‌پۆله‌كان له چ كاتێك دا ئه‌كه‌ونه هه‌ڵچون و داچون...
زۆر له مێژه به ئاواته‌وه بوم كه بۆم بلوێ له كاتێك دا بگه‌مه خزمه‌ت مامۆستای مه‌وله‌وی ناسی به توانا، هێژای به‌رز و به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر سوڵتان په‌نا و له نێزیكه‌وه گوێ له وتنه واته‌داره‌كانی بگرم و توله ڕێگایه‌كی باریك به‌ره‌و كۆشكی هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌وی بدۆزمه‌وه...
سه‌ر ئه‌نجام له‌مانگی حه‌وتی دووهه‌زار و چوار درگای ئاواته‌كه‌م كرایه‌وه و ده‌ستم گه‌یشته داوێنی كراسه سه‌وزه‌كه‌ی مه‌وله‌وی و له خزمه‌ت ماموستا ئه‌نوه‌ر سوڵتان په‌نا(ئه‌نوه‌ر خان) پیاسه‌یه‌كی ده‌شتی به‌رینی كاكی به‌كاكی پڕ له گوڵ و گوڵزاری مه‌وله‌ویمان كرد و زۆر به وردی له زانای و زانیاریه‌كانی كه‌ڵكم وه‌ر گرت و چه‌ند لایه‌نێكی تری مه‌وله‌ویم ناسی و ناس كرد و تامه‌زرۆی خه‌یاڵم لێ یان شكاند...
دیاره مامۆستا ئه‌نوه‌ر سوڵتان په‌نا خه‌ڵكی شاری سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كه زاراوه‌كه‌یان موكریانی یان شێوه‌ی سۆرانیه و ئه‌گه‌ر باشتر بڵێم كرمانجی خواروه...به‌ڵام ئه‌وه‌نده جوان له مه‌وله‌وی تێ ده‌گا و مانای هونراوه‌كانی ئه‌كاته‌وه و له وشه و ده‌ربڕین و خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كانا شاره‌زایه، گوێگر وا هه‌ست ئه‌كا كه یان به ساڵان له هه‌ورامان ژیاوه، یان به ئه‌سڵ هه‌ورامیه...
دیوانه به‌نرخه‌كه‌ی مه‌وله‌وی له سه‌ر ده‌ستی من و سه‌رم به‌ر ئه‌دایه‌وه سه‌ر ڕه‌سته‌كان و خه‌رێكی خوێندنه‌وه ئه‌بوم، به‌ڵام مامۆستا ئه‌نوه‌ر ڕای ئه‌گرتم و ئه‌ی فه‌رمو ئه‌و ووشه‌یه ت به هه‌ڵه خوێنده‌وه یان ده‌ربڕینه‌كت هه‌ڵه‌یه و به‌مجۆره بو خۆی پێدا ئه‌چوه‌وه و هه‌ڵه‌كه‌ی منی په‌ڵه ئه‌كرد و ووشه‌كانی ڕاست و ڕه‌وان ئه‌كرده‌وه و تام و چێژ و مانای هۆنراوه‌كانی ئه‌برده سه‌ر ئه‌سڵ و نه‌سڵی خۆیان و هه‌م زانیاریه‌كانی منی ئه‌برده سه‌ر و هه‌م گیانی مه‌وله‌وی ئاسوده ئه‌كرد و هه‌م زانای و گه‌وره‌ی خۆی ده‌ر ئه‌خست....
گوێ گرتن پێدا چونه‌وه، لێ ورد بونه‌وه، حاڵی بون، حاڵی كردن، تێگه‌یاندن و تێگه‌یشتن له ووشه و ڕه‌سته‌كان، كردنه‌وه‌ی گرێ ووشه‌كان و مانا كردنه‌وه‌ی ڕه‌سته‌كان و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌سڵ و هه‌ڵكشان به‌ره‌و لوتكه‌ی وه‌سڵ و خولانه‌وه له دنیای هه‌ست و حه‌ز و ئه‌فكار و تێ ڕامان و لێ وردبونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و ژیانه‌وه‌ی چرۆی داری ژیان و توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵ به‌ندانی خه‌مه‌كان، له‌م شه‌وه‌دا كۆڕه‌كه‌یان گه‌رم و به‌زمه‌كه‌یان واته‌دار و فه‌رامۆش نه‌كراو هێشته‌وه.
مه‌وله‌وی وه‌ستایه له ده‌ربڕینی شته نه‌وتراوه‌كان و نه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی وتویه و ڕازاندنه‌وه‌ی دیوه‌خانی ئه‌شق و ئه‌وین و حه‌ز لێكردنی جوانی و جوان ئاراسته كردنی حه‌زه‌كان...
هیوادارم ژیان مه‌ودام بدا جارێكی تر به خزمه‌ت ماموستا ئه‌نوه‌ر سوڵتان په‌نا بگه‌مه‌وه و به وردی هه‌موو گه‌وهه‌ره‌كانی كه‌لامی بگوێزمه‌وه سه‌ر كاغه‌ز و پێشكه‌شی ئه‌وێندارانی مه‌وله‌وی و ئه‌ده‌بیاتی كوردی بكه‌م.
040731
كوردستان
kurdish weblog
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home