كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, July 12, 2004

ئاڵای كوردستان، پێش دامه‌زرانی كۆماری كوردستان هه‌بووه‌!

 ئاڵای كوردستان، پێش دامه‌زرانی كۆماری كوردستان هه‌بووه‌!



ئه‌م كۆمێنته‌ له‌سه‌ر بابه‌تێكی كاك سامڕه‌ند له‌ سایتی دێمانه‌ دا داندراوه له‌ژێر ناوی "ئاڵای كوردستان و پاراستنی ئه‌مانه‌ت"‌.



ئاڵای كوردستانكاك سامڕه‌ندی هێژا! له‌ بابه‌ت ئاڵای كوردستانه‌وه‌، پێم وایه‌ ئاڵای كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژه‌كه‌ی به‌ته‌نیا تێدایه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌گوته‌ی ئێوه‌ و هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن(یدكا) گوایه‌ ئاڵای كوردستان گوڵه‌گه‌نم و پێنوس و ... تێدایه‌. ئه‌و هێمایانه‌ی ئێوه‌ ئاماژه‌تان پێداون هێمای (حدك)بوون و ئه‌وان له‌ سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا خستبوویانه‌ سه‌ر ئاڵاكه‌. ئه‌وه‌نده‌ی من له‌بیرم بێت پێشه‌وا ئاڵای كوردستانی داوه‌ به‌ بارزانی و له‌ په‌یڤینه‌كه‌شیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌كردوه‌ كه‌ ئاڵای كۆماری كوردستانی دابێته‌ ده‌ست بارزانی به‌ڵكو ئێژێ ئاڵای كوردستان. وه‌بیر دێنمه‌وه‌ كه‌مه‌لیكی كوردستانیش ئاڵای خۆی هه‌بوو. ئاڵای كوردستانیش زۆر له‌ پێش  حكۆمه‌تی مه‌لیك مه‌حموود و كۆماری كوردستان هه‌بووه‌. له‌وه‌ش بترازێ حدكای دامه‌زرێنه‌ری كۆماریش ئه‌مڕۆ و پاش نزیك به‌ 60 سال له‌بیربردنه‌وه‌ی ئاڵا كوردستان سه‌ره‌نجام جارێكی دیكه‌ ئاڵای كوردستانی وه‌بیر هاته‌وه‌ و وه‌ك ئاڵای كوردستان ناسیه‌وه‌.  یه‌كه‌م جار ئه‌و ئاڵایه‌ له‌ لایه‌ن زینه‌لعابدین له‌ سه‌رده‌می كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان له‌سه‌ده‌ی ڕابردودا دروستكراوه‌.  ئێحسان نوری پاشا 1927 له‌ شۆڕشی ئاگریدا له‌سه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ی چیای ئاگری هه‌ڵی داوه‌. ژ- ك یش هه‌ر هه‌مان ئاڵای له‌ چه‌ندین بۆنه،‌ بۆ وێنه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر فاشیزمدا له‌ گۆڕه‌پانی چوارچرای مهاباددا هه‌ڵیداوه‌. به‌ دوای كۆماریش گه‌لێك پارت و گروپ و ڕێكخراوی  كوردستانی ئه‌و ئاڵایه‌یان وه‌ك ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی په‌سه‌ند كردوه‌و به‌ هێمای یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یریان كردوه‌.



له‌ كۆتاییدا ده‌بێ بێژم، به‌داخه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ت پڕه‌ له‌ وشه‌ی ناكوردی و عاره‌بی فارسێندراو. بۆ تۆیه‌ك كه‌ ساڵانێكی دورودرێژ له‌ گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی و له‌ ناویشیدا له‌ ناو به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندندا كارت كردبوو، بۆم جێ سه‌رسوڕمان بوو. سه‌ركه‌وتووبیت.



 

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home