خه‌نده‌ی سه‌ر لێوی مهاباد كوردی!
خه‌نده‌ی سه‌ر لێوی مهاباد كوردی!
به‌ڕێز مهاباد كوردی له بابه‌تێكدا له‌ژێر ناوی "خه‌نده‌ی سه‌ر لێوی له‌یلا زانا" له ژماره‌ی یه‌كه‌می دووهه‌فتانه‌ی" نێوه‌ند"دا، پاش پێدا هه‌ڵگوتن به بوێری و ئازایی له‌یلازانای ژنه تێكۆشه‌ری باكوری كوردستاندا بابه‌ته‌كه ئاوا كۆتایی پێده‌هێنێ:( زێده ڕۆییم نه‌كردووه گه‌ر بڵێم: سه‌دی وه‌ك عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به قوربانی خه‌نده‌ی سه‌ر لێوی له‌یلا زانا بێت). هه‌ر ویستم ئه‌وه‌نده وه‌بیر كاك مهابادی خۆشه‌ویست بهێنمه‌وه كه ئه‌گه‌رچی به‌ڕێزتان ئاوا بیر ده‌كه‌نه‌وه و عه‌وڵای به قوربانی له‌یلای ده‌كه‌ن. به‌ڵام بۆ خۆی خاتوو له‌یلا زانا چ له به‌ندیخانه‌و چ له دوای كۆتایی هاتن به به‌ندكرانه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه خۆی قوربانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌كات و ئه‌و به‌سه‌رۆكی خۆی ده‌قه‌بڵێنێ و نه‌شی شاردۆته‌وه كه ده‌بێژێ: ڕێگای ئاشتی و چاره‌سه‌ری له توركیه لای ئۆجه‌لانه. جا نازانم كاك مهاباد هه‌ر ویستویه‌تی خه‌شی دڵی خۆی به ئۆجه‌لان ئاوا بڕێژێ و به‌مه‌ش گوایه په‌سه‌نی له‌یلا زانا بدات. پێیده‌چێ پاش ئازاد بوونی خاتوو زانا، هه‌ر كه‌سه به جۆرێك و هه‌ر گروپ و ده‌سته‌و تاقمێك به شێوه‌یه‌ك گیرفانیان بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی زانا له به‌رژه‌وه‌ندی و هاوخه‌تی خۆیاندا هه‌ڵدروبێ و هه‌ندێكیش خه‌ریكی ئامۆژگاریكردن و لاتاو پیادان و وریاكردنه‌وه‌ی ناوبراو بن. به‌ڵام پێیناچێ له‌یلازانا بچێته گیرفانی هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه چونكه له‌یلا بۆ خۆی خاوه‌نی جێ و شوێنی خۆیه‌تی و خاوه‌نی ڕێبازێكه كه ده‌ساڵ له پێناویدا كه‌وته به‌ندیخانه‌وه. جا تازه ناوبراو نه‌به په‌خشانه ئامۆژگاریه‌كانی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س و نه‌به ڕێنوێنیه‌كانی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی دانه‌خۆری تور‌كان وا به سێنایی له ڕێگه‌ی خۆی لاده‌درێ. كاكه مهابادیش باشتره كه‌س نه‌كاته قوربانی كه‌س، چونكه دوێنێ بۆ خۆتان پێدا هه‌ڵده‌ری ئۆجه‌لان بوون و ئه‌مڕۆش ده‌یكه‌نه قوربانی كه‌سێك كه بۆ خۆی به پێشه‌نگی ده‌زانێ و له قوتابخانه‌ی هزری ئه‌ودا پێگه‌یشت.
وادیاره هه‌موو بابه‌ته‌كه‌تان بۆ ئه‌و پاڕاگرافه نوسیوه. گه‌رنا بابه‌ته‌كه‌ت بێ ئه‌و پاڕاگرافه‌ش مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی پێكا بوو!.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home