حیزبی دیموكراتی كورستانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێك
نوسینی:هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران یه‌كێك له حیزبه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه تا ئێستاش زۆرایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانی له‌گه‌ڵ دایه.بێگومان ئه‌م حیزبه وه‌ك هه‌ر جه‌ره‌یانێكی سیاسی گۆڕه‌پانی خه‌بات هه‌م توشی كه‌ند و كۆسپ و هه‌م توشی هه‌ڵه و كه‌م و كوڕی بووه. هه‌روه‌ها له مێژووی كورد و كوردستان دا حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران خاوه‌ن چه‌ندین شانازی نه‌ته‌وه‌یی یه، كه بێگومان به‌رده‌وامی خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر و داڕشتنی خه‌بات له سه‌ر ئه‌ساسی ڕه‌چاو كردنی پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی ژنان و ...چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌وانه‌ن یه‌كێكی تر له كاره باشه‌كانی حیزبی دیموكرات په‌ره‌پێدان و زیندو ڕاگرتنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی بووه و له لایه‌كی تره‌وه زیندو ڕاگرتنی گیانی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و به‌شه له وڵات مه‌دیونی خه‌باتی ئه‌م حیزبه‌یه. حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ماوه‌ی ته‌مه‌نی نێزیك شه‌ست ساڵه‌ی خۆی دا هه‌ر ده ساڵ جارێك كه‌وتوه‌ته ناو قه‌یرانێكی ناوخۆیی، كه هه‌م زه‌ره‌ری له به‌ره‌وپێشچونه‌كانی خه‌باتی ئه‌م حیزبه داوه و هه‌م كاریگه‌ری نیگاتیڤانه‌ی له‌سه‌ر خه‌باتی گه‌لی كورد هه‌بووه. من پێم وایه به‌ر به‌ره‌كانی و مل ملانی ناوخۆیی ته‌نیا له ناو حیزبی دیموكرات دا نیه و له ناو هه‌موو جه‌ره‌یانێكی سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری و ...هه‌یه و ڕه‌وایه و هیچ سه‌یر و سه‌مه‌ره نیه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م مل ملانیه له ناو ڕێزه‌كانی حیزبی دیموكرات دا هه‌ر گیز ڕواڵه‌ت و ڕه‌وت و ڕێگایه‌كی زانستیانه و كراوه‌ی نه‌بوه. كێشه‌كان له نێوان كه‌سانی سه‌ره‌وه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات دا برده‌وامه تا ئه‌وكاته‌ی كه به ته‌واوی ئه‌ته‌قێته‌وه، له‌م باره‌وه نمونه زۆره كه من به پێویستی نازانم ئیشاره‌یان پی بكه‌م، له به‌ر ئه‌وه ده‌بی مرۆڤ له سه‌ر خاڵ به خاڵی ئه‌و ڕوداوانه ڕاوه‌ستی. به بڕوای من ئه‌مجاره‌یان سه‌ركردایه‌تی حیزبی دیموكرات له ناو قه‌یرانی مل ملانی ده‌سه‌ڵاتێك دایه كه ڕه‌جالی كار دار و مودیری بۆی نیه و له‌وه ئه‌چێ كه شیرازه‌ی یه‌كێتی ئه‌م حیزبه لێك بترازێنێ و خه‌باتی گه‌لی كورد تووشی لاوازی و بێ هێزی بكات. ئه‌و شێوه خه‌باته‌ی كه كاك بابا عه‌لی میهرپه‌روه‌ر هه‌ڵی بژاردوه، وه‌رچه‌رخانێكه له ئه‌قڵیه‌تی تاكڕه‌وی و خۆ به زل زانی و گوێ نه‌دانه ڕیزه‌كانی خواره‌وه‌ی حیزب و ئه‌كرێ به لێ حاڵی بونه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزبی پاڵپشتی بن و وه‌ك ده‌سپێك و به‌ر له گرتنی كۆنگره ، باسه‌كان بخرێنه سه‌ر ڕه‌واڵێكی عیلمی و دیالێكتیكانه‌ی ، ئاشكرا‌و و شه‌فاف. سه‌رانی حیزبی دیموكرات ده‌بێ باش بزانن كه به له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه تاكه‌كه‌سیه‌كانیان زه‌ره‌ر له جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌ده‌ن كه پاڵپشتیانه و چاوی هیوای تێوه بڕیون، هه‌روه‌ها نابێ له‌بیریان بچێ كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه بچوكه‌كانیانا ئه‌و حیزبه‌یان چه‌ند جارێ له‌ت كردوه و به هیچ ئاكامێ نه‌گه‌یشتوون و ئه‌مجاره‌ش نابێ كارێكی وا بكه‌ن ئه‌و مێژووه به شێوه‌یه‌كی كۆمۆدی دوباره بێته‌وه. حیزبی دیموكرات ده‌بێ واز له پاوانخوازی و خۆ به زل زانی بێنێ. له‌م كۆنگره‌یه دا به گیانێكی پڕ له خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان واز له هێندێ دروشمی كۆن و له كار كه‌وتو بێنن و هه‌روه‌ها داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكه‌ن بۆ ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆیانه‌ی كه كردویانه وه‌ك شه‌ڕی كۆمه‌ڵه و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌شه‌كه‌ی حیزب دا كه دوایی یه‌كیان گرته‌وه. ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی حیزبی دیموكرات له‌م كاته ناسكه دا نابێ له چوارچێوه‌ی كورسی سه‌ركردایه‌تی و مه‌یل و ویستی شه‌خسی دا قه‌تیس بمێنێ، به‌ڵكو ده‌بێ داڕشتنی شێوه خه‌باتێكی نوێ و هاوچه‌رخ و نه‌ته‌وه‌یی بێ بۆ ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان. سه‌ركردایه‌تی حیزب ده‌بێ واز له‌و بیركردنه‌وه‌ی كۆنه بێنن كه یان له‌گه‌ڵمانی و بێدنگی ، یان دوژمنی، هێندێك جار ڕه‌خنه‌گرێكی شاڕه‌زا سه‌د جار قازانجی زیاتره له هاوبیرێكی بێ بیر و بۆچون. هه‌روه‌ها له دنیای ئه‌مڕۆی ئینتێر نێت و موبایل و ته‌له‌فون دا ناكرێ خۆ له هه‌موو ڕاستیه‌كان لا بده‌ی و وا باشتره به بێ ترس و زانایانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و گه‌ل ببێته بناغه‌ی بیر كردنه‌وه و هێز و ئاوڕ لێ دانه‌وه. سه‌ركردایه‌تی حیزبی دیموكرات ده‌بێ له‌و ڕاستیانه تێ بگه‌ن كه ئیتر به ته‌نێ نین له گۆڕه‌پانی خه‌بات دا و له به‌ر ئه‌و بۆشایه‌ی كه دروس بووه له كه‌م ته‌رخه‌می ئه‌وان دا چه‌ندین جه‌ره‌یانی دیكه سه‌ریان هه‌ڵ داوه و له داهاتوو دا له كوردستانێكی ئازادا ئه‌كه‌ونه به‌ربه‌ره‌كانێ و ئه‌مه‌ش حوكم ئه‌كا كه حیزبی دیموكرات باشتر و وردتر له داخواز و داواكاری گه‌ل تێ بگا‌و و هه‌نگاوی پێویست له كاتی گونجاو دا هه‌ڵ هێنێته‌وه.هه‌روه‌ها ده‌بێ حیزبی دیموكرات ، ئه‌و جه‌ره‌یانه سیاسیانه‌ی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببینێ و له‌گه‌ڵیان دا هاوكاری و هاوخه‌باتی بكات له سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، كه بێگومان ئێستا ئه‌وانیش به‌شێكی به‌رچاوی گه‌لیان له‌گه‌ڵ دایه وه‌ك سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئێران(كۆمه‌ڵه) ، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران، یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان ، پارتی ژیانی ئازادی كورستان ، خه‌باتی ئیسلامی و نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌باتی شۆڕشگێڕ و ... كه‌وابو حیزبی دیموكرات وه‌ك جه‌ره‌یانێكی به‌رپرس ده‌بێ زیاتر قورسای بخاته سه‌ر جۆشدانی خه‌بات و لێك حاڵی بوون و ڕێ پیشاندان و ڕێبه‌ری كردن به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رتاسه‌ری . ئاڵای كورستان به ده‌ستی ڕێبه‌ری حیزبی دیموكرات و یه‌كه‌م سه‌ركۆماری كوردستان پێشه‌وای نه‌مه‌ر هه‌ڵ كراوه، ده‌بێ حیزبی دیموكرات به شانازیه‌وه ئه‌و ئاڵایه شه‌كاوه ڕابگرێ و له سه‌ر سه‌ری خۆی هه‌ڵدا. حیزبی دیموكرات یه‌كه‌م حیزبی كوردیه كه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و دیموكراتیكانه‌ی بۆ پێشخستنی جوڵانه‌وه‌ی كوردی گه‌ڵاڵه كردوه، زۆر پێویسته كه به‌رده‌وام بن له ڕێزگرتن له ئه‌سڵه دیموكراتیكه‌كان و پاراستنی مافی تاك و گوێ گرتن له ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه. ئێستا كه حیزبی دیموكرات ناتوانی ته‌نانه‌ت خێمه‌یه‌ك له گۆشه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵدا به بێ پرسی ئه‌م و ئه‌و و بستێ جێگای نیه كه سه‌ربه‌خۆ بی تێیدا نابێ هه‌مو كێشه‌كانی له پێناو ئه‌وه دا بێ كه كێ ببێته سه‌ركرده... له كاتێك دا كه گه‌لی كورد له ناوه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌ڵچون و كه‌ف و كوڵ دایه ، له سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م حیزبه فه‌رزه كه شێوه‌یه‌كی نوێ و كاریگه‌ر بۆ خه‌بات بدۆزێته‌وه و كار‌و كرده‌وه و بیركردنه‌وه‌كانیان له پێناو به هێزكردنی بیری نه‌ته‌وه‌ی و مافخوازی دا بێ... هیوادارم سه‌رانی حیزبی دیموكراتی كورستانی ئێران بتوانن به له خۆبوردویه‌وه له كۆنگره‌كه‌یان دا سه‌ركه‌وتوانه به ئه‌نجامی باش بگه‌ن ، واز له ئه‌قڵیه‌تی تایفه گه‌ری وه ته‌وتئه و باند بازی بێنن.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home