كورد دوڕاندنی، خه‌تابار كه‌س نیه خومان نه‌بی
كورد دوڕاندنی، خه‌تابار كه‌س نیه خومان نه‌بی
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
له ته‌له‌فزیونی كوردستان تیڤی وه گویم له ماموستا، ڕوژنامه نوس و سیاسه‌تمه‌داریكه‌وه بو كه ئه‌یوت ده‌بی خه‌ڵك گوی ڕایه‌ڵی ڕیبه‌رایه‌تی سیاسی بن...هه‌ر له‌م كاناڵه‌وه گویم لی بو ڕیبه‌رانی كورد ده‌ڵین كه چاوڕوانی بڕیاری پارله‌مان ئه‌كه‌ین ،چ هه‌ڵویستیك بگرین...هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیونه‌كانی پارتی و یه‌كیه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ئه‌كرد كه كورد قازانجی زوری وه‌ر گرتوه و ئه‌وه نیه به زانایی ڕیبه‌ره زاناكانمان سه‌دام مان له كوڵ بووه‌ته‌وه...
بیگومان له‌مه زیاتریش له میدیای حیزبه‌كان و كه‌سانی هاوبیر و هاو به‌رژه‌ویندیان چاوه‌ڕوان ناكری... ئه‌وه‌ی جیگای سه‌ره‌نجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕیبه‌ریه سیاسیه‌ی كه له سه‌ر كوردان فه‌رز كراوه زور ده‌میكه ڕه‌ساله‌تیان كوتایی هاتوه و ئیتر ئه‌وه‌ی كه ئه‌یكه‌ن نه‌ك بۆ كورد به‌ڵكو بۆ مانه‌وه‌ی خویان و چه‌واشه كردنی گه‌لی بی كه‌س و ده‌س به‌سه‌ری كورده.
ئه‌وه‌ی جیگه‌ی داخه ڕوشنبیر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می برسی و چاو له ده‌سی كورده كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌مو لادانانه‌ی ئه‌و به ناو سه‌ركردانانه دا بی ده‌نگن هیچ به خه‌ڵكی هه‌ژاریشی ده‌فروشن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مانه ته‌نیا ئاقڵی كوردستانن و ئه‌وه‌ی ئه‌یكه‌ن گرینگ و زانایانه‌یه...
به‌ڕیز مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ر له ساڵی 1966ه‌وه هیچ پیوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی كوردستان دا نه‌ما ، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وكاته ناسكه دا لای دوژمنی هه‌ڵبژارد و گیانی یه‌كیه‌تی كوردی لاواز كرد و بناغه‌ی پیك دادانی مودیڕنی له سه‌ر ئه‌ساسی زانستی یاساناسی داڕژاند..
یه‌كیه‌تی نیشتمانی كورستان به ڕیبه‌رایه‌تی نه‌وشیروان و مام جه‌لال پاش پڵیساندنی شویعیه‌كان له قڕناقه و پشتئاشان و ده‌سله‌ملانی كردنی سه‌دام حسین و مفه‌وه‌زات كردن له كاتیك دا كه سه‌دام به هه‌ر چوارپه‌ل به شه‌ڕیكی نابه‌جیوه گیری خوارد بو ، به كرده‌وه له جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دابڕان و ئه‌ساله‌تیان نه‌ما... پاشا ئه‌مانه‌ش تیكه‌ڵ بون له‌گه‌ڵ له‌شكری كونه‌په‌ره‌ستی كوماری ئیسلامی و تیكه‌ڵ كردنی خوینی پاسدار و پیشمه‌رگه له سه‌ر خاكی پیروزی كوردستان و پاشان.... ئه‌و ڕاستیه‌یان ده‌رخست كه یه‌كیه‌تی نیشتمانی له خزمه‌ت سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی مام جه‌لال دایه و مام جه‌لایش له خزمه‌ت سیایسه‌ته گڵاوه‌كانی دوژمنانی گه‌لی كورد، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به پی چه‌ندین كیلومیتر ڕیگای بڕی بۆ سه‌ر گوڕی خومه‌ینی(ئه‌و خومه‌ینیه كه حوكمی جیهادی به دژی گه‌لی كورد له ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ركرد و به به‌كریگیراوه‌كانی خوی ده‌وت كوشتنی كورد ده‌رگای به‌هه‌شتتان بو ده‌خاته سه‌ر پشت) و هه‌روه‌ها ناساندنی حافز ئه‌سه‌دی جه‌نایه‌ت كار به دڵسوزی كورد و ماموستای دیموكرسی(له كاتیك دا ده‌سڵاتی ئه‌و حافز ئه‌سه‌ده وه‌ك گورگیش سه‌یری كورد ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت ناسنامه به 2000000كوردی ڕوژئاوای كوردستان نادات)و ....ئه‌مانه و گه‌لیكی تر ...
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دوای ئه‌وه‌ی كه بونه به‌شیك له سیاسه‌تی شای ئیران و شوڕشگیڕانی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان یان به زیندویی و مردویی ته‌حویلی ده‌زگا سه‌ركوت كه‌ره‌كانی ئیرانی دایه‌وه و پاشانیش ئاشبه‌تاڵیان به خه‌باتی باشوری كوردستان كرد و بو خویان له خانوی جوان دا له كه‌رج پاڵیان لی دایه‌وه و پاسه‌پورتی شاهنشایان له گیرفان نا و دوای ئه‌وه‌ش كه شا ڕوخا و مه‌لا كان هاتنه سه‌ر كار بونه كوڵه نانی به‌ر له‌شكری بی هیزی ئیرانی ئه‌وه‌ی به كوردی ڕوژهه‌ڵاتیان كه‌رد با به ده‌واری شڕی نه‌كردبی و ناوچه ئازاد كراوه‌كانی كوردستانیان، به‌لاش ته‌حویلی ده‌سه‌لاتی لاوازی ئیرانی دایه‌وه و ....له شوڕشی نه‌ته‌وه‌یی دابڕان و نه‌ده‌بۆ كورد هیچ بڕوایه‌كیان پی بینی.
هه‌موی ئه‌مانه و گه‌لیكیتریش كه نامه‌وی باسیان بكه‌ومه‌وه به‌ڵگه‌ن بو ئوه‌ی كه نه مام جه‌لال و كاك مه‌سعود سه‌ركرده‌ی كوردن و نه كوردیش ده‌بی به قسه‌یان بكات.
ئه‌گه‌ر مام جه‌لال و كاك مه‌سعود خه‌ڵكی كوردیان پی گیژ و نه‌زان نیه ، بوچی پارله‌مانی كوردی هیچ ده‌نگ و ڕه‌نگیكی نه‌بو كاتیك له‌گه‌ڵ سه‌دام ڕیك كه‌وتن كاتیك له‌شكری تورك و ئیرانیان وه‌ر دایه كوردستان و كاتیك بونه سره‌پشك وخویان كرده ناو حوكمی كاتی عیراقی دا‌و و كاتیك كیشه‌ی ڕه‌وای كوردیان برده‌وه به‌رده‌م كونه به‌عسی و ئه‌نفالچیه‌كان . ئه‌دی ئیستا چیتان ده‌وی و چ پلانیكی نویتان به ده‌سته‌وه‌یه بو له گیژاو خستنی زیاتری كوردی هه‌ژار كه‌پرسیاری ئه‌ری چی بكه‌ین ڕوبه‌ڕوی پارله‌مانی هه‌ڵوشاوه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌و پارله‌مانه‌ی كه خوتان بی حورمه‌تان كرد و هیچ بایه‌خیكتان بو دا نه‌نا. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌ری به‌ڕاستی ده‌بی كام پارله‌مان بڕیار بدات له كاتیك دا سه‌روكی هه‌ردو حكومه‌ت و پارله‌مانه‌كه جیگری سه‌روك كومار و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراقین و ده‌بی عیراقی هیوا و ئاشتی بپاریزن و كوردیش به‌شیكه له‌و وڵاته خوشه‌ویسته‌تان.
به‌ڕاستی تاكه‌ی خه‌ڵكی كورد چه‌واشه ئه‌كه‌ن و پاكانه بو هه‌ڵه نه‌به‌خشراوه‌كانتان ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵین : كورد له هاوپه‌یمانه‌تی دا له‌گه‌ڵ ئیمریكا هیچی ده‌س نه‌كه‌وتبی، ئه‌وا سه‌دامی له‌كوڵ بوه‌ته‌ه‌و... به‌ڕاستی مروڤ ده‌بی به ته‌پڵی سه‌ری خوی دا بكیشی و قاقا پی بكه‌نی..كامه هاوپه‌یمانه‌تی.. كورد كه‌ی و له كوی و چون و به پی كام به‌ڵگه‌نامه و ڕاگه‌یاندراو هاوپه‌یمانی ئیمریكا بووه. كورد له ڕیگه‌ی ئه‌م دوو سه‌ركرده خو به ده‌سته‌وه‌ده‌روه له به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی دا بونه هیزی چه‌سپاندنی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئیمریكا له ناوچه‌كه و هیچ جیاوازیه‌كیش له نیوان مامه و كاكه له لای ئیمریكایه‌كان نیه له‌گه‌ڵ چه‌له‌بی دا.
كورد ئه‌گه‌ر سه‌دامی له كوڵ بوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌بی چاوه‌ڕوانی میراتگره‌كانی حیزبی به‌عس بی كه ئه‌وه‌ی سه‌دام به ساڵان بوی نه‌كرا ئه‌مان به هاوكاری حیزبه كوردیه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن... ئه‌گه‌ر كورد له كاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام دا خاوه‌ن گیانی به‌رخودان و نه‌سره‌وتن بو، ئه‌گه‌ر كورد له كاتی سه‌دام دا له بستی خاكی نیشتمان خوش نه‌ده‌بو ئه‌مڕو ، نه‌ته‌وه‌یه‌كی بی هیز، سه‌رلیشیواو و ڕام كراوه و ئه‌وه‌ته هه‌مو مه‌عامله‌یه‌كی به سه‌ره‌وه ده‌كری و چاوی له سه‌ركرده‌كانی بڕیوه و ئه‌ڵی ماری سه‌رمابرده‌یه، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕو كورد به یارمه‌تی یه‌كیه‌تی و پارتی و به ڕیبه‌رایه‌تی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود، كه‌ركوك و خانه‌قین و موسڵی له ده‌س دا... ئاواره‌كانی كه‌ركوكی تا دوینی چاوڕوان بون به نه‌مانی سه‌دام بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی زه‌وت كراویان، ئه‌مڕو ئیمریكای هاوپه‌یمانی حیزبه كوردیه‌كان له جیاتی ئه‌من و ئیستیخباراتی سه‌دام حسین عه‌ره‌به داگیركاره‌كان ده‌پاریزی و كه‌ركوكیه‌كانیش له به‌ر درگای ماڵه‌كانی خویانا سواڵ ئه‌كه‌ن و سه‌رپه‌نایه‌كیان بۆ منداڵه برسیه‌كانیان نیه...
كوڕد هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت و نه‌بوه خاوه‌ن هیچ به‌ڵه‌گه‌یه‌كی چاره‌نوس ساز بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو. كورد كه‌توته به‌ر گه‌وره‌ترین هه‌ڕشه‌ی توڵه لی كردنه‌وه كه به چونی هیزی هاوپه‌یمانه‌كان ڕوبه‌ڕومان ده‌بیته‌وه و ڕیك وه‌ك ئه‌رمه‌نیه‌كانمان به‌سه‌ر دینن.
كورد دوڕاندنی و تاوانباریش كه‌س نیه له كورد خوی به‌ولاوه....
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home