كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Saturday, May 29, 2004

شڤان په‌روه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توركیه‌؟!


شڤان په‌روه‌ر له‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ توركیه‌!؟




حه‌سیب كاپڵانماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو كه‌
هونه‌رمه‌ندی به‌ ناوو ده‌نگی كورد شڤان په‌روه‌ر به‌ نیازه‌ بچێته‌وه‌ بۆ وڵات(باكوری كوردستان). به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ سایتی ئاڤێستا وه‌شاندویه‌تی له‌ زمانی حه‌سیب كاپڵانه‌وه‌ نوسیویه‌تی كه‌ شڤان به‌م نزیكانه‌ وه‌ده‌گه‌رێ بۆ وڵات!. بێگومان هه‌موومان ده‌زانین له‌ باكوری كوردستان كه‌ له‌ بن ده‌سه‌ڵاتی توركاندایه‌ هێشتا بارودۆخ نه‌گۆڕاوه‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌روا حاشای لێده‌كرێ و كورد له‌ دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆیاندا سه‌ربه‌ست نین و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ڕژیمی ئاكێپێ بۆ به‌ ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كیه‌تی ئوروپادا به‌ڵام گۆڕانكاریه‌كان كه‌ له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی یه‌كیه‌تی ئوروپادا ده‌وڵه‌ت ده‌یهه‌وێ جێبه‌جێان بكات هه‌ر له‌سه‌ر په‌ڕن و به‌كرده‌وه‌ هه‌نگاوێكی بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه‌.  گه‌لۆ شڤان له‌ سه‌رچی ئاواره‌و په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوو. ئایا ئه‌وه‌ی بوه‌ هۆی ئاواره‌ بوونی به‌ڕێز شڤان په‌روه‌ر له‌ گۆڕێ نه‌ماوه.‌ له‌ توركیه‌ كه‌ هێشتا ده‌سه‌ڵاتی ژێنڕاله‌كان قورسایی له‌سه‌ر ژیانی دیموكراتی و ئازادییه‌ گشتی و تاكه‌كه‌سیه‌كان ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كیه‌تی ئوروپا ته‌نیا وه‌ك تاكتیك و بۆ خه‌ڵه‌تاندن له‌ گۆڕانكاریه‌ ده‌ستوریه‌كان ده‌ڕوانن و ئه‌وه‌ی كردویانه‌و ده‌یكه‌ن به‌ ووته‌ی ئوروپاییه‌كانیش ته‌نیا بۆ ڕازیكردن و چاوبه‌سته‌ نه‌ك وه‌ك پڕنسیپ و شتێكی جه‌وهه‌ری. له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كوشتن به‌ هۆی بكه‌ری نادیارو گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و ڕاوه‌دوونا هه‌روا به‌ خه‌ست و خۆڵی درێژه‌ی هه‌یه‌، ئه‌دی تۆ بڵێی شڤان به‌ ته‌مای چی ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ڵاتێك كه‌ هێشتا پێیده‌ڵێن به‌شێك له‌ توركیه‌و ناوهێنانی وشه‌ی كوردستان كه‌ شڤان27 ساڵه‌ گۆرانی بۆ ده‌ڵێ، بڤه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌تاوان ده‌ژمێردرێ. كاتی خۆی له‌ وتوێژێكی به‌ڕێز شڤاندا ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو كه‌ شڤا ده‌خوازێ بچێته‌وه‌ بۆ توركیه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ر پاش ئه‌و وتوێژه‌ نه‌خشه‌ێ كوردستانیش له‌سه‌ر سایته‌كه‌ی لابرا.


 وێنه‌ی شڤان له‌ سه‌ر گۆڤاری ئاكتوه‌لبۆ ئاگاداری زیاتری ئێوه‌ی هێژا ئه‌وه‌ به‌شێك له‌ وتووێژه‌كه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌و گۆڤاره‌ توركیه‌‌ كه‌ له‌گه‌ڵ شڤان كردبووی و هه‌ر ئه‌وكات لێره‌ بڵاوم كرده‌وه، جارێكی دیكه‌ لێره‌ داده‌نێمه‌وه‌‌. یه‌كه‌م پرسیاری كۆڤاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ : تۆ كه‌نگێ ده‌خوازی بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ توركیا؟ تو ده‌كاری پێمان بڵێی كه‌ی؟ شیڤانیش ئاوا ده‌بێژێ: تا ئێستا كاتی دیاریكراو نیه‌، لێ ده‌خوازم له‌ به‌هاردا له‌ توركیه‌ بم. ئه‌گه‌ر نها به‌رنامه‌ێ پێشوازیكردنێكی باش هه‌بێ و ده‌رفه‌تێكی لێهاتی بده‌نه‌ من، ئه‌زێ ده‌مه‌ك نزیدا ل تركیه‌یێ بم. یانی ئیدی به‌سه‌، ئه‌م كال دبن. تركیه‌ ژی ب مه‌ را دێ ویها كال ببه و ڤه‌مره‌؟ گه‌ره‌ك ئه‌م به‌ هیڤیه‌ك مه‌زن ده‌ركه‌ڤن ده‌ر. ئه‌م دوژمنێ هه‌ڤدو نین ن، مه‌ گه‌لێك هه‌ڤدو ئێشاند. ئه‌گه‌ر من ده‌ وه‌ختێدا سترانێن به‌رخودانێ دابه‌، ئه‌ڤ بۆ هاتنا باشبونا ڕۆژا ئیرۆ بوو. من بۆ فه‌همكرنێ، تێگهشتنێ وان سترانێن  گۆت، نه‌ بۆ په‌ڤچوونێ. ئیدی، شڤان په‌روه‌ر ل ده‌ر ه، نكاره‌ ڤه‌گه‌ره‌، گه‌ره‌ك نه‌به‌ گۆتن. یانی ڤه‌گه‌ره‌ تركیه‌یێ ژی، قه‌ت تشته‌ك نه‌كه‌ ژی، گه‌ره‌ك بزانبن ئ ببینن، پرسگرێك  وها تونه‌، نایه‌ دیتن. ته‌نێ ده‌سته‌ك براتی بۆ من  درێژكه‌ن. حه‌سره‌تا من بۆ وی وه‌ڵاتی هه‌یه‌ و بۆ وان ئنسانان. هه‌ر ڕۆژ، هه‌ر شه‌ڤ ب هیڤیه‌ك دژیم. هنه‌ك جاران ژ خه‌و ڕادبم و نكارم راكه‌ڤم ژی. دی ژیانا من هه‌موو ویسا ده‌رباس به؟ به‌ڵێ، ئه‌ز له‌ ئه‌وروپایێ مه‌، ل ئامریكایێ مه‌، له‌ دنیایێ ده‌ژیم... جیهێ ئه‌ز دچم، وه‌ك مالا منم، لێ دیسا ژی ئه‌ز نه‌ شاد م.  من خوه‌زلا، من بكاتبا ل گوندێ خو‌  ماڵه‌ك ئاڤاكرا، ل  ئورفایه‌ ماڵه‌ك چێكرا. من بكاربیا ل دیاربه‌كرێ ماله‌ك ئاڤاكرا، مالا من ژی، هێلینا من ژی هه‌با.


هه‌روه‌ها له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه‌ده‌بێژێ: تو ل هیڤیا بانگه‌كی؟ شڤانیش ده‌بێژێ: بانگه‌ك نه‌به‌ ژی، گه‌ره‌ك حازر بوونه‌ك هه‌به‌. چقاس د به، ئه‌ز ده‌گه‌ڕم وڵاتێ خوه‌. ل ستانبوڵێ، ل ڕوحایێ، له‌ وانێ و ل قارسێ ئه‌زێ بسترێنم.


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتووێژه‌كه‌ی دا كه‌ له‌گه‌ڵ كێ ده‌خوازی كۆنسرت بده‌ی؛ ناوی یه‌كه‌م سه‌زه‌ن ئاكسۆیه‌. ناو براو ئه‌و به‌ هونه‌رمه‌‌دێكی باش و مرۆڤێكی ئێنترناسیۆناڵ و لیبڕاڵ ده‌زانێ و هه‌روه‌ها باسی ئیبراهیم تاتڵسس ده‌كا و به‌ هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زن و داده‌نێ و ده‌ڵێ هاوشاریشمه‌، و ئێمه‌ پێكه‌وه‌ له‌ ستادیوما (دۆلما باهچه‌) كونسه‌رێك بده‌ین ، خراپ ده‌بێ؟


شڤان پێی وایه‌: توركیا كه‌وتۆته‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست


كوردستانێكی ئازاد نایه‌ته‌خواستن، كۆمارێكی دیموكراتیك دێته‌ خواستن. دبێ وێ چاخێ ده‌هاپ ببێته‌ پارتیه‌كی توركیه‌. توركیه‌ قه‌ت نایه‌ته‌ پارچه‌كرن.


له‌ ستانبوڵ چوار ملیۆن كورد هه‌نه‌، مێرسین 70% كوردن، ئه‌ده‌نه‌50% كوردن، ما ترك و كورد هه‌ڤدو بكوژن؟


 


پاش چه‌ند مانگ جارێكی دیكه‌و ئه‌مجاره‌ له‌ زمان پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌و‌ه‌ی شڤان بۆ توركیه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌و كات شڤان ئاكتوه‌لی به‌ درۆخسته‌وه‌و گوتی كه‌ گۆڤاری ناوبراو په‌یڤه‌كانی ئه‌وی شێواندوه‌ و وه‌ك خۆی بڵاوی نه‌كردۆته‌وه هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ شڤان له‌ وتوێژێكیدا له‌ گه‌ڵ سایتی ئاموده‌ ده‌بێژێ ئه‌ز چ جاران ناچمه‌ توركیه‌ی نادیموكرات- ("Ez tucarî naçim Tirkiyeya nedemoqrat" ). سایتی ئاڤێستا ئه‌مڕۆ له زمانی حه‌سیب كاپڵانه‌وه‌ ئاوای نوسیوه‌:" پاش 27 ساڵ شڤانپه‌روه‌ر وه‌گه‌ڕه‌ توركیه‌. هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد پشتی بیست و حه‌وت ساڵ ، له‌ ڕێگای پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ردانی جێگا فه‌رمیه‌كانی كردوه‌ كه‌ ڕێگای گه‌‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی بۆ بكرێته‌وه‌. پارێزه‌ری شڤان، حه‌سیب كاپڵان به‌ داخویانێكی نوسراوه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌وان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ێ شڤان په‌روه‌ر بۆ وڵات كه‌ به‌ری ده‌ربه‌یا 12ی ئیلۆنێ له‌ وه‌ڵات ده‌ركه‌وتبوو هه‌تا ئێستا وه‌ك هاووڵاتی سوید له‌ ئوروپا ده‌دژی و ئه‌ڤه‌ 27 ساڵه‌ بێ ڕاوه‌ستان خه‌باتی هونه‌ری خۆی ددۆمێنه، سه‌ری له‌ ده‌زگاو سازی په‌یوه‌ندیدار داوه‌و پێواژۆی یاسایی و مافیه‌تی ده‌ست پێكردوه‌. كاپڵان هه‌روه‌ها دیاری كرد كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی سازی وه‌ك شالیاره‌تی هوندر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وله‌كاری و والی ڕهایێ(ئورفا) كردوه‌. كاپڵان ئاوای گوت: ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگی له‌ به‌رده‌م به‌ڕێز شڤان په‌روه‌ر ڕابن ئه‌وه‌ له‌ مانگی ئیلونێ دا وه‌گه‌ره‌ توركیا....."
ئێستا كه‌‌ حه‌سیب كاپڵان خه‌ریكی ڕێگه‌ خۆشكردنه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز په‌روه‌ر بۆ توركیه‌، بڵێی شڤان ئه‌مه‌شیان به‌درۆ بخاته‌وه‌ یان توركیه‌ی نادیموكڕات بوو بێته‌ دیموكراتیك و بارودۆخ گۆڕابێت. پرسیارێكه‌و وڵامه‌كه‌ی لای شڤانپه‌روه‌ری گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی كورد.
" وا هاتن پێشمه‌رگێن مه‌...."

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home