ح ك ك نه هه‌ێلكه‌ی پێده‌كرێ و نه باریش ده‌با
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران و عێراق ته‌نیا ناوه‌كانیان جیایه و ناوه‌روكه‌كه‌یان یه‌كه و ئه‌ندامه‌كانیشیان هه‌ر هه‌مان كه‌سانی له گێژاو كه‌وتون كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له به‌رپرسیاره‌تی نه‌ته‌وه‌ی ڕزگار بكه‌ن له ڕێزه‌كانی ئه‌م لایه‌نانه دا كۆ بۆنه‌ته‌وه.
كاتێك كه گوێیان لێ ده‌گری و نوسراوه‌كانیان ده‌خۆێنیه‌وه بۆگه‌ن له هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتیان دێ به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌یان. ئه‌وه‌ی كه داگیركه‌رانی كوردستان و كۆنه‌په‌ره‌سته دژه كورده‌كان نا‌وێرن بیڵێن یان مه‌رزێكیان بۆ وتنی هه‌یه ئه‌مان به بێ شه‌رم و شوره‌یی دیڵێن.
ئه‌ندامانی ئه‌م پارتانه هه‌مویان به زمان كورد و به كرده‌وه له دوژمن دوژمنترن و ته‌نیا یه‌ك بێگانه‌یان تێدا بوو ئه‌ویش كۆچی دوای كرد و ناوی مه‌نسور حیكمه‌ت بوو كه ئه‌م پارتانه‌ی بۆ چه‌واشه‌كردنی جوڵانه‌وه‌ی كورد دامه‌زران.
كار و تێكوشانی ئه‌م تاقمانه ته‌نیا له سه‌ر دژایه‌تی كردنی جوڵانه‌وه‌ی كوردستانه و هیچكاتێك به دژی داگیر كه‌رانی وڵات بیر‌و باوه‌ڕێكی جیاوازیان بۆ تێك دانی شیرازه‌ی ژیان له كوردستان دا نیه.
له ناوخۆی وه‌ڵات هاوكاری كۆنه‌په‌ره‌ست ترین تاقمی ئیسلامی ده‌كه‌ن به دژی كوردان و نامه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌نێرن بۆ پارێزگاری كردن له كۆنه به‌عسی و جینایه‌تكاره‌كان و كورد به نه‌ته‌وه په‌ره‌ست و كۆنه‌په‌ره‌سه‌ت ناوده‌به‌ن.
له كاتی لێدانی سه‌دامی هه‌تا بناگوێ جرم و جینایه‌ت ده‌رهه‌ق به گه‌لی هه‌ژار و بێ دۆست و پشتیوانی كورد ئه‌مان بۆنه لایه‌نگری سه‌دام و شه‌و ڕۆژ له كۆڵانه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان دا پاكانه‌یان بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته موجریمه ده‌كرد و به بێ شه‌رم كردن له ویژدانی مرۆڤایه‌تی ئاماده بون پیشی ڕوخانی بگرن.
له ئه‌وروپا و له جیهان دا ڕوژانه كرده‌وه‌ی توند و تیژی به دژی ژنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه ئه‌نجام ده‌دری كه ئه‌مه خۆی له خۆی دا مه‌حكومه و كیشه‌ی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تێه، به‌ڵام كۆمۆنستی كرێكاری هه‌مۆ كار و كرده‌وه و تێكۆشانێان خستوته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد دژی ژن و جنایه‌تكار و كۆنه‌په‌ره‌ستن و شه‌و ڕۆژ له به‌رده‌ركه‌ی دام و ده‌زگا ئه‌وروپایه‌كان دا خه‌ریكی ئه‌وه‌ن كه بیسه‌لمێنن كورد جانی و جنایه‌تكاره ، به بێ ئه‌وه‌ی توزقاڵی ویژدانیان هه‌بی ئه‌گه‌ر ژنیكی كورد بوبیته قوربانی تۆند و تیژی پێاوانی كورد و هۆی تایبه‌تی خۆشی هه‌یه من لیره‌دا ناچمه ناو باسه‌كه‌وه، ده‌یان ژنی غه‌یره كورد توشی زورداری پیاوان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان نایبینن و به‌لاشیانه‌وه ئاسایه.
خۆیان به جیهانی ده‌زانن و هه‌مۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره و چوكه‌ی ئه‌م دنیایه حه‌قی خۆیه‌تی كه ئازاد بژی و نابێ زوڵم و زوری له سه‌ر هیچ كه‌سێك هه‌بێ ، كه‌چی وه‌ك نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان پی مروڤ نه‌بی هه‌ركه باس هاته سه‌ر كورد ئه‌وان ده‌بنه دوژمنی سه‌ر سه‌ختی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی و هه‌مو كیشه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حیزبه به قه‌وڵی ئه‌وان ناسیۆنالیسته‌كان و ده‌ڵێن ده‌بێ سنور نه‌مینی و به‌م پیه‌ش كاریكی خراپه كه كورد داوای مافی نه‌ته‌وه‌یی بكا و هه‌روا به بن ده‌ستی بمینیته‌وه باشتره.
جۆره ده‌عبایه‌ك(گیانله‌به‌ریك) هه‌یه به فارسی پێی ده‌ڵێن(شتر مورغ) وشتر مامر(مریشك) كه هه‌م وه‌ك مریشكه و هه‌م وه‌ك وشتر، كه پێ ده‌ڵێن وه‌ره هێلكه بكه ده‌ڵێ من وشترم، كه پێشی ده‌ڵێن وه‌ره بار به‌ره ده‌ڵی من مریشكم.
ئه‌م حیزبانه‌م وه‌ك ئه‌و ده‌عبایه دیه‌ته پیش چاو كه پی ده‌ڵێ كوردستان داگیر و گه‌لی كورد زوڵمی لێ ده‌چێ ئه‌وان ده‌ڵین ئێمه ئینترناسیونالیستین و كه ده‌ڵێ بۆ ناچنه ناوچه غیره كوردیه‌كان وله‌وی خه‌بات بكه‌ن و ڕزگاریان بكه‌ن ده‌ڵێن ئێمه كوردین و دژی ناسیونالیزمین.
كوردستان
kurdish weblog
<< Home