به‌رده‌وامی خه‌باتی كوردان!
سه‌رۆكی سوریه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێژێ: كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنگه‌هین له سوریه‌و پرسی كه‌سانی بێ هه‌موه‌ڵاتی له‌سه‌ر رێیا چاره‌سه‌ریدایه. به‌شار له هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی جه‌زیره قه‌ته‌ری وتویه‌تی كورد هاووڵاتی سه‌ره‌كی سوریه‌ن و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پرسی ئه‌وكه‌سانه‌ی ناسنامه‌ی سوریه‌یان نیه له ده‌ڤه‌ری جه‌زیرێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. به‌شاری كوڕی ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به بویه‌ری قامیشلۆ كه له 22ی ڕه‌شه‌ممه‌دا له قامیشلۆ ڕویاندا گوتی كه بویه‌رێكا هوندرینه‌و ده‌ستێن ده‌ره‌ڤه تێدا تونه( واته ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌یان گوت ڕوداوه‌كانی باشوری ڕۆژئاڤای كوردستان ده‌ستی ده‌ره‌ڤه‌ی تێدایه درۆبوو). بێگومان ئه‌وه‌ی كه به‌شاری كوڕی حافز ئه‌سه‌دی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست و دیكتاتۆڕی سوریه‌و پشتیوانی تیرۆریستانی ناچار كردوه به زمانی خۆی باسی كێشه‌ی كورد بكات و زمانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بۆ وێنه كه‌سانی بێ ناسنامه، ده‌گه‌ڕێ له خۆشه‌ویستی كوردان و دادپه‌روه‌ری ئه‌وان نیه، به‌ڵكو ئه‌مه له‌لایه‌ك به‌رهه‌می خه‌بات و سه‌رهه‌ڵدانی كوردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، واته ئه‌وه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه كوردانی ڕۆژ ئاڤای كوردستان له خه‌باتی به‌رده‌وامی ئه‌م چه‌ند هه‌یڤه‌ی ڕابڕدوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریه‌یان ناچار كردوه كه ڕاستیه‌كان ببینێ و ده‌م له چاره‌سه‌ریه‌وه بدا. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سوریه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینێكی پڕ له گۆڕاندا ناتوانێ بێگۆڕان خۆی ده‌رباز بكات و بێگوێدانه گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه ئه‌سپی چه‌موشی ڕه‌گه‌ز په‌رستی عروبه‌ی شام هه‌روه‌ك پێشوو لێخوڕێ. سه‌ركه‌وتنی خه‌بات كوردان بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكڕاتیه‌كانی و سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵاتی كوردستان له گره‌وی خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌و به‌رده‌وامی دایه. گه‌ر كوردان له خه‌بات ماندوو ببن و ڕاوه‌ستن ئه‌وه كاروانی خه‌بات و تێكوشان توشی كه‌وتن ده‌بێ. پاسكیل سوار له كاتی لێخوڕی و ئاژووتنی پاسكیله‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام پێلێنه‌دا ده‌كه‌وێ و ڕاده‌وه‌ستێ. خه‌باتی كوردانیش واسه‌یه، گه‌ر پێلێنه‌ده‌ین ده‌كه‌وین. گه‌ر كه‌وتیشین تا هه‌ڵده‌ستینه‌وه قۆناخێكمان له كیس چوه‌و ده‌رفه‌تێكمان له‌ده‌ست داوه. هه‌لو مه‌رجی ئه‌مڕۆو ئه‌و قۆناخه‌ی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی كوردی پێدا تێده‌په‌ڕێ گرنگ و هه‌ستیاوه و له ده‌ستدانی ده‌بێته هۆی كه‌وتنێك كه هه‌ستانه‌وه بكاته زه‌حمه‌ت و ده‌گه‌مه‌ن.
خه‌باتیش ته‌نێ فیشه‌ك ته‌قاندن نیه!. یان باشتره بڵێم له‌مڕۆدا فیشه‌ك ته‌قاندن نیه. خه‌بات و تێكۆشان بۆ ڕزگاری له خۆ ته‌یار كردن به‌زانیاری و فێربوون و هه‌وڵدان بۆ گوڕان و چێكردنی گۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی(مه‌ده‌نی) وشیارو بڕوا به‌خۆو خۆناس دا خۆ ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه باشترین و كاریگه‌رترین چه‌كی ڕزگار بوون و ملبه‌مله له‌گه‌ڵ دیكتاتۆڕی و داگیركردن و دواكه‌وتوویی و چه‌وسانه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: ئا‌ڤێستا
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home