تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌لا كرێكار!

ئه‌ڵێن مه‌لا چه‌ند ڕۆژێكه له داخا له ماڵ نه هاتۆته ده‌ره‌وه و خۆی نیشانی كامێرا نه‌داوه. هه‌روه‌ها ئه‌و باوه‌ش گرتنه هێنده له سه‌ر شاشه‌ی تیڤی نۆروای نیشان دراوه كه ئێستا له ناو خه‌ڵكدا بۆته نوكته‌و له خوێندنگه‌و شوێنه گشتیه‌كان كچان و ژنان پیاوان له باوه‌ش ده‌گرن و خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ریش پێیی پێده‌كه‌نن.
وه‌ڵا مامۆستا به‌سه‌ری پیری لۆ خۆت حهنتهریاتی ده‌كه‌ی. ئێ كوو ده‌بێ؟ به‌و ڕیش‌و پهشمهوه له‌وه‌ڵاتی كافران ده‌ته‌وێ خۆت وا نیشانبده‌ی كه ڕێگای دانیشتنت له وڵاته‌كه‌یان بده‌ن. ئه‌دی هه‌ر تۆ نه‌بوویت ئه‌ت فه‌رموو كه ده‌بێ هه‌مووتان(ژنان و كچان) ببنه ڕۆمانه‌و له بن پێی مولحدین و كوفرا بته‌قێنه‌وه. دیاره ئه‌و ڕۆژانه‌ت له بیر نه‌ماوه كه ئاره‌زووت ده‌كرد كه ژنانی وڵاته‌كه‌ی تۆش وه‌ك ژنانی ئه‌و وڵاته‌ی سه‌ردانت كردبوو(قوم و ئه‌فگانستان) هیچ شوێنێكیان به‌ده‌ره‌وه نه‌بێت و وه‌ك قه‌له‌ڕه‌شه له به‌ر ده‌متا دانیشن و بۆیان بپه‌یڤی.
تۆ ده‌ته‌وێ له‌و وڵاته ڕوویه‌كی دیكه له خۆت نیشانبده‌ی و كه‌وڵی جوان و ڕه‌زا سوك له‌به‌ر خۆت بكه‌ی، كه‌چی تۆ بۆ خۆشت ده‌زانی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ شتێكی دیكه‌یه و كه‌وڵه ڕاسته‌قینه‌كه‌ت كهوڵێكی دێزو ڕه‌زا قورسه‌و له‌ناویدا دڵێكی تاریك و پڕ له بوغز جێده‌گرێ!. شه‌بانه یارمه‌تی دای خۆت بنوێنی و پاشان به‌سه‌ر خۆ گۆڕینی ڕاسته‌قینه‌دا بكه‌ویت كه‌چی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ت له كیس خۆت دا. دیاره ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه پاش ئه‌و له باوه‌شگرتنه له ماڵه‌وه قه‌تیس ماوی باشتره هه‌وڵبده‌ی به‌خۆتا بچیته‌وه‌و كهوڵێكی ڕاسته‌قینه له‌به‌ر بكه‌ی كه هی به‌ری خۆته‌و پڕ به‌پێستی خۆت درواوه. ده‌نا كاكه مه‌لا تۆ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وایه بیت خودێ حهلامهتی دیكه‌ش ده‌بینین. ئیتر ئه‌مه دنیایه مامۆستا ئێژی چه؟
وێنه‌یه‌كی جوانه، وا نیه؟
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home