كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, April 27, 2004

�����ی�� ����� �ێ���ی ��� � �������

ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌ بنه‌وه‌ ده‌یخوێننه‌وه‌ له‌ سایتی بلوچستان خوێندمه‌وه‌ كه‌ وه‌ك پێناسه‌ی سایته‌كه‌ به‌چه‌ند زامنی دیكه‌ وه‌رگێڕدرابوه‌وه. منیش به‌مه‌به‌ستی ئاگاداری خوێنه‌رانی كورد له‌ به‌شێك له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ دابه‌شكراوو چه‌وساوه‌یه‌ كردمه‌ كوردی و هه‌روه‌ها ده‌قی كوردیه‌كه‌ش ده‌نێرم بۆ سایتی بلوچ2000 به‌زمانی كوردیش هه‌یانبێت.



كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژووی بلوچ و بلوچستان



وه‌گێڕانی له‌ فارسیه‌وه: عه‌لی شه‌خسی



بلوچستان خاكێكی به‌ربڵاو و هه‌مه‌جۆره‌. ئه‌م خاكه‌ كۆنه‌ هه‌زار كیلۆمیتری به‌ كه‌نار ده‌ریایه‌وه‌و جوان و رازاوه‌یه‌ كه كه‌ له‌ كه‌راچی له‌ پاكستان را هه‌تا ته‌نگه‌ی هۆرمزدرێژه‌ی هه‌یه‌. ڕووبه‌ری مێژوویی خاكه‌كه‌ی به‌ ده‌وروبه‌ری حهوسه‌د هه‌زار كیلومیتری چوار گۆشه‌یه‌. بلوچستان خاوه‌نی یه‌كێك له‌ كۆنترین شارستانیه‌تی دێرینه‌یه‌و حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی له‌ ده‌ورو به‌ری پازده‌ هه‌تا هه‌ژده‌ ملیۆن  كه‌س ده‌بێت كه‌ له‌ نیوان سێ هه‌تا پێنج میلیۆنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بلوچستان دا ده‌ژین. شاره‌زایانی كۆنینینه‌ ناسی له‌ سه‌ر بنه‌مای دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌وه‌اره كونه‌كان كه‌ مێژووی دۆزینه‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌ێه‌ بۆ پازده‌ ساڵ له‌ وه‌‌پێش، بلوچستان كۆنترین شارستانیه‌تی له‌ له‌ هه‌ناوی خۆیدا په‌روه‌رده ‌كردوه‌. هه‌رچه‌ند هه‌موو بلوچه‌كان خاوه‌نی مێژوو، زمان‌، داب‌ونه‌ریت‌ و كه‌لتوری هاوبه‌شن، به‌ڵام بلوجستان له‌ نێوان ئێران، پاكستان و ئه‌فغانستان دابه‌ش كراوه. بلوچه‌كان به‌ درێژایی مێژوو بۆ هه‌بوون و مانه‌وه‌ی خۆیان ناچار كراون به‌رگری له‌ كه‌لتورو ژیانی خۆیان بكه‌ن و به‌ درێژای مێژوو بهبه‌رده‌وامی كه‌وتوونه‌ ژێر هێرش‌و په‌لاماری دراوسێ‌و بێگانه‌كان.



به‌‌ درێژای مێژوو نه‌ته‌وه‌ جۆراو‌جۆره‌كانی وه‌ك تورك‌، فارس‌، عه‌ره‌ب‌، په‌نجابیه‌كان‌، پۆرتقالی‌و ئێنگلیسیه‌كان ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی بلوچه‌كان‌و له‌ هه‌موویان خه‌رابتر كشتاری مووغله‌كان‌و تاڵان و برۆی بێبه‌زه‌یانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدوونی بوون كه‌ هه‌ركامیان به‌ نۆبه‌ی خۆیان ده‌ستیان هه‌بوو له‌ كۆمه‌ڵ كووژی هه‌زاران بلووچ دا.



ناوی بلوچستان له‌ كتێبه‌كانی ڕێنوسی( بزماری) داریووش له‌ سه‌ر كێوی بێستوون‌و ته‌ختی جه‌مشید "مه‌كا" یان "مه‌كران" دا تۆمار كراوه‌‌و له‌وان دا به‌ چوارده‌هه‌مین پارێزگه‌ی ئیمپراتۆری هه‌خامه‌نیشی ناوی هاتووه‌(سه‌ده‌ی شه‌شی پێش له‌ دایك بوونی مه‌سیح). یونانیه‌ كۆنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بلوچه‌كانی مه‌كران (بلوچستان) گه‌لێك بابه‌تیان له‌سه‌ر نووسیوون. مێژوونوسان وایان نووسیوه‌ یه‌كه‌م هێرش كه‌ بوو به‌ هۆی كۆچی مه‌زنی ئاریایه‌كان كه‌ هێرشی هوونه‌سپیه‌كان بۆ به‌شی رۆژهه‌ڵاتی رووباری جیحۆن كه‌ به‌م هۆیه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌ به‌‌ره‌و ئوورپا ده‌ستی پێكردوه. له‌م نێوه‌دا ‌ بلووچه‌كان كه‌ دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای خه‌زه‌ر بوون بۆ ده‌وروبه‌ری باشوور‌و ناوندی ئێران(یه‌زد‌و كرمان) راو نران كه دواتر له‌م ناوه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌لات‌ و ئه‌م ده‌شته‌ وشكانه‌ كۆچیندران. هه‌ندێكی دیكه‌ له‌ مێژوونوسان له‌وبرویه‌دان كه‌ بلوچه‌كان دانیشتوانی ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌ن كه‌ لانی كه‌م پازده‌ هه‌زار ساڵ پێش له‌ دایك بوونی مه‌سیح له‌ وێ ژیاون. به‌شێكیتر له‌و بڕوایه‌ دان كه‌ بلوچه‌كان له‌ لێواری ده‌ریای مه‌دیته‌رانه سوریای ئێستا ناچار به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات كۆچیانكرد. فه‌ردوسی له‌ شاهنامه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی دوور‌ودرێژ سه‌باره‌ت به‌  مێژووی بلوچه‌كانی نوسیویه‌تی و، بۆ وێنه‌ شه‌ری بلوچه‌كان ده‌گه‌ل ئه‌نوشیروان ساسانی، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌یه‌كی زۆری له شا‌هنامه‌ ته‌رخان كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی بلوچه‌كان له‌ نیوان ئێران  (كه‌یخوسره‌) و پاشای مه‌كران. به‌ڵگه‌یه‌كی زۆرو به‌رچاو له‌‌به‌ر ده‌ست دان، ( بۆ وێنه شاهنامه‌ی فه‌ردوسی و مێژوونوسانی عه‌ره‌ب و ئێرانی ) كه‌ بلوچه‌كان له‌ مێژوودا هه‌رده‌م وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناسراون. بلوچستان هێندێك جار سه‌ربه‌خۆ و له‌ ژێر حكومه‌تی پاشای مه‌كران و هێندێك جاریش به‌شێك بووه‌ له‌ ئیمپراتۆری ئێران.



له‌ مێژوودا بلوچه‌كان به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ئازار و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی زۆر، به‌ڵام تاوان وبڕۆی قاجار له‌ دژی خه‌ڵكی بێتاوان‌و بێده‌سه‌ڵاتی بلوچ بۆخۆی به‌سه‌رهاتێكی به‌ئازار، ‌ده‌ردهێنه‌ر،خه‌ماوی‌و جێ شه‌رمه‌زاریی‌یه‌‌. هێزه‌كانی قاجار دوای كۆكوژی هه‌زاران بلوچ، ده‌ور‌وبه‌ری سی هه‌زار پیاوی به‌دیل گیراوی بلوچیان به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌ سه‌ربڕی وكوشت‌و پاشان بیست‌و سێ هه‌زار ژن‌و كچی بلوچیان به‌ نێوی ده‌سكه‌وتی شه‌ڕ به‌ دیل گرت‌و ده‌گه‌ڵ خۆیان برد. ژنه‌كانیان‌  وه‌ك خزمه‌تكا&