كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, April 27, 2004

��ڵ�ی یڕ��

ئاڵای نوێی ئیڕاك



ئاڵای نوێی ئێراكبه‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ سایتی بی‌بی‌سی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری ئێراك له‌ نێوان سی شێوه‌ ئاڵای پێشنیار كراو، ئاڵایه‌كی هه‌ڵبژاردوه‌ كه‌ له‌ كه‌وانه‌یه‌كی شینی كاڵ(مانگ)  له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌كی سپی و له‌گه‌ڵ دوو هێڵی شین كه‌ له نێوانه‌كه‌یاندا هێڵێكی ئه‌ستور تری زه‌رد‌ هه‌یه‌، پێكهاتوه‌، په‌سه‌ند كردوه‌. به‌پێی نوسراوه‌كه‌ مانگه‌كه‌ ‌ ده‌ربڕی ئیسلامی بوونی ئێراقه‌ و دو هێڵه‌ شینه‌كانیش به‌ ئاماژه‌ی دوو زێی گه‌وره‌ی دیجله‌و فڕات و زه‌رده‌كه‌ش هێمای كوردانه‌ له‌ ناو ئاڵاكه‌دا‌. ئه‌م شێوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ڕه‌فعه‌ت چادر چیه‌و‌‌ه كێشراوه‌ و كه یه‌كێك له‌و سیی شێوه‌ داڕێژراوه‌ پێشنیار كاروانه‌یه‌. ئه‌م ئاڵایه‌ ‌ گۆیا ده‌بێ له‌م هه‌فته‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبدرێته‌وه و له‌سه‌ر هه‌موو بیناو دامه‌زراوه‌ ئێراكیه‌كان بشه‌كێته‌وه‌. هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌‌نی حوكم بۆ وێنه مه‌حمود عوسمان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ هێشتا زوه‌ كه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئاڵا بدرێ و كێشه‌ی گه‌وره‌تر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن.   

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home