كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Wednesday, April 28, 2004

ئه‌وه‌یه‌ حاڵی منداڵی كورد له‌ توركیا
راپۆرتێكی سه‌ر سوڕهێنه‌ری رێكخراوی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ دیاربه‌كر

سایتی په‌یامنێر- هه‌ولێرپه‌یامنێر-به‌ پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ی كه‌ رێكخراوی داكۆكیردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ دیاربه‌كر, ئه‌نجامی داوه‌, هه‌ندێ هه‌قیقه‌تی تاڵ له‌ ژیانی كوردان و مندالا�نی كورد له‌و شاره‌ ده‌ركه‌وتووه‌و كه‌ بۆ ئه‌مڕۆی كوماری توركیا مایه‌ی شه‌رمه‌زارین.
له‌وێ له‌ دیاربه‌كر 28 هه‌زار منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ فرۆشتنی پلاسته‌ری برین و ده‌ستڕه‌ی كاغه‌زه‌وه‌ خه‌ریكن, خێزانه‌كانیشیان چاویان له‌ ده‌ستی ئه‌و مندالا�نه‌یه‌ و بژێوی خانه‌واده‌كان له‌و رێگه‌یه‌وه‌ دابین ده‌بێ.
موحه‌ڕڕه‌م ئه‌ربای-سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی مندالا�ن له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئێن تیڤی-ی توركی رایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 1200 مناڵ له‌و مندالا�نه‌, تووشی وابه‌سته‌یی به‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كانی له‌بابه‌ت ته‌نه‌ر و سیكۆتین و....هتدین. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌م ده‌خوێنن و هه‌میش كار ده‌كه‌ن, نزیكه‌ی 8000 ه‌. له‌میانه‌ی ساڵی 2003دا, نزیكه‌ی 19 منداڵ له‌ به‌ر ره‌فتاری توندی كۆمه‌ڵ خۆیان كووشتووه‌ و ته‌نها له‌و ساڵه‌دا 7 منداڵ به‌ر مینی سپای تورك كه‌وتوون. ژماره‌ی تێكڕای ئه‌و مندالا�نه‌یش كه‌ به‌ ده‌ستفرۆشییه‌وه‌ خه‌ریكن, ده‌گاته‌ 28 هه‌زار منداڵ.
سه‌رچاوه‌: سایتی په‌یامنێر
سایتی په‌یامنێر سایتێكی نوێیه‌و له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی باشوری كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. پێی ده‌چێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ سایتێكی گرنگ بۆ هه‌واڵو ده‌نگو باسه‌‌كانی كوردستان. به‌و پێیه‌ كه‌ سه‌رۆ قادر نوسیویه‌تی ئه‌م سایته‌ گشت ئامرازو پێدوایستی‌یه‌كانی خراوه‌ته‌ خزمه‌ت تابتوانێ ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و ڕاسبێژی هه‌واڵگری. له‌گه‌ڵ ده‌ست خۆشانه‌ هیوام سه‌ركه‌وتنیانه‌ و بێشك یه‌كێك له‌ كه‌موكورتیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی نه‌بوونی ئاژانس و سایتی هه‌واڵگریه‌. ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی به‌جێیه‌و خۆزگه‌ ده‌خوازم كه‌ ڕۆژنامه‌نوسی كوردیش هه‌نگاوی سه‌رده‌میانه‌ بنێ و ڕاستگۆیی و ئه‌مانه‌تداری له‌گۆاستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كنادا و خێرایی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌یدا به‌گرنگبزانن. 
په‌یامنێر له‌ پڕۆگرامیدایه‌ كه‌ به‌ هه‌ردوو ڕێنوسی ئارامی و لاتینی ده‌گوباس  و بابه‌ته‌كانی بڵاوكاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌زمانه‌كانی ئینگلیزی، فارسی و عاره‌بی و توركیش هه‌واڵ و بابه‌تاكان وه‌رده‌گێڕدرێن. ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی كه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا دیاره‌. 

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home