مامۆستا ئازا سهكری كۆچی دوایی كرد*
به‌پێی هه‌واڵێك كه ڕادیو ده‌نگی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، قادر لوتفیانی ناسراو به ئازا سهكری، هۆنه‌ری خاوه‌ن هه‌ست و نیشتمانپه‌روه، ڕۆژی ده‌ی بانه‌مه‌ڕی 2704 له شاری مهاباد كۆچی دوایی كرد.
كاك قادر لوتفیانی ناسراو مامۆستا ئازا سهكری ڕۆژی 10ی بانه‌مه‌ڕی 2704ی كوردی له شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری جوانه‌مه‌رگی كوردستان پاش ساڵانێكی دورودرێژ ژیانی پڕ له ئازار بۆ هه‌میشه له ژیان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ماڵئاویی كردوو گه‌ڕایه‌وه بۆ باوه‌شی دایكی نیشتمان.
مامۆستا ئازا هۆنه‌رێكی به‌توانا و كوردیزانێكی كه‌م وێنه بوو. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خوێندنی به‌زمانی دایكی لێ قه‌ده‌خه‌كرابوو و قه‌ت نه‌یتوانیبوو پێیبخوێنێ، به‌ڵام به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی ببوه شاره‌زاو لێزان له ڕێزمانی كوردیدا. مامۆستا ئازا سهكری پێش ڕۆخانی ڕژیمی پاشایه‌تی وه‌ك سپا دانیش له ده‌وروبه‌ری زه‌نجان ده‌رسی ده‌گوته‌وه و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی سه‌مه‌د بێهره‌نگی و نوسه‌رانی شۆڕشگێڕی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاشنایه‌تی په‌یا ده‌كات. ئازاد سهكری له‌گه‌ڵ كاری مامۆستایه‌تیه‌كه‌ی به‌ره‌به‌ره تێكه‌ڵ به ئه‌ده‌بیات و هۆنراوه بوو، به جۆرێك كه هه‌ستی جوانیپه‌ره‌ستی و گه‌ل ویستی به‌ره‌و هه‌واری هۆنراوه پاڵی پێوه‌نا تا سه‌ره‌نجام له‌و كاروانه‌دا خاراو بوه سوارچاكێكی دیار.
پێش ڕۆخانی ڕووخانی ڕژیمی پاشایه‌تی ئازا سهكری یه‌كه‌م به‌رهه‌می به ناوی ئهسپوونا بڵاوكرده‌وه.
به ڕووخانی ڕژیمی دیكتاتۆڕی پاشایه‌تی مامۆستا ئازا تێكه‌ڵ به كاری شوڕش و تێكۆشان بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو. به‌ڵام كاری شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی نه‌ك هه‌ر ڕێ لێ نه‌گرت كه زیاتر ئه‌سپی سه‌ركێشی هۆنه‌ری لینگ بدا، به‌ڵكو بوه هۆی قاڵ بوون و توانه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا. په‌خشانه هۆنراوه‌ی بامیه‌ی شیله‌دار، وه‌رگێرانی هۆنراوه‌ی ئاڕشی كهمانگیر، وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌ی ناقوسی نیما یوشیچ، كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌ی كوردستانی خوێناوی به‌شێكن له به‌رهه‌مه‌كانی ئازا سهكری. ئه‌مه سه‌ره‌ڕا چه‌ندین هۆنراوه و په‌خشانی دیكه.
مامۆستا ئازا هێنده شاره‌زاو به توانا‌و كوردیزانێكی زمان پاراو بوو كه كه‌سێك ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕانه‌كانی ئازای ده‌خوێنده‌وه پێیوابوو ئه‌و به‌رهه‌مه هه‌ر به‌كوردی له دایك بوه‌و فڕی به‌سه‌ر زمانی دیكه‌وه نیه.
به‌داخه‌وه ئه‌و مرۆڤه خاوه‌ن هه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ره نه‌خۆشی نه‌ی هێشت له هۆنینه‌وه و داهێنان و به‌رهه‌م هێنانی ئه‌ده‌بی دیكه‌دا به‌رده‌وام بێت و ئه‌ده‌بدۆستان و خوێنه‌رانی كوردی تامه‌زرۆی وشه‌ی و په‌یڤی ئه‌ده‌بی له كانیاوی هه‌ستی جوان و سۆزی كوردانه‌ی ئه‌و تێر ببن. ساڵی 2686 كوردی به‌رامبه‌ر 1986ی زاینی توشی نه‌خۆشی له‌بیر چوونه‌وه هات و بڕستی لێ‌بڕی. هه‌ربۆیه ناچار بوو كه بگه‌ڕێته‌وه مه‌هاباد و له‌وێ درێژه به‌ژیانی به‌ژان و پڕ له ئازاری بدا. له‌و كاته‌وه تا ڕۆژی 10ی بانه‌مه‌ڕ به‌رامبه‌ر به 30ی ئه‌پڕیل، واته بۆ ماوه‌ی 18 ساڵی ره‌به‌ق له‌گه‌ڵ ئازاهكانی ژیا‌و سه‌ره‌نجام كۆچی دوایی كرد.
بێگومان ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی بڕستی لێنهبڕیایه، زمانی پاراو و توانای بێوێنه‌و پێنوسی به بڕشتی مامۆسات ئازا سهكری ده‌یتوانی گه‌لێك به‌رهه‌می به‌پێز بۆ كتێبخانه‌ی كوردی به به‌رهه‌م بهێنێ. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی و سه‌ره‌نجام مه‌رگ مه‌ودای نه‌داو وه‌ك وه‌یشومه‌ی نه‌هات ئازا سهكری لێ ئه‌ستاندین، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی ئازا سهكری ڕێگه له مردنی هه‌میشه‌یی ده‌گرن و ئه‌و له ناو دڵی گه‌لدا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
*ئه‌م بابه‌ته بۆ ڕادیۆی كوردی باشوری ئوسترالیا ئاماده‌كرابوو
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home