ئه‌وانه‌ی خۆیان ون كردوه ، حاشا له نه‌ته‌ه‌وكه‌یان ئه‌كه‌ن
نوسینی: هیوا گوڵ مه‌حه‌ممه‌دی
ئه‌وانه‌ی خۆیان ون كردوه ، حاشا له نه‌ته‌ه‌وكه‌یان ئه‌كه‌ن كورد وه‌ك نه‌ته‌وه بن ده‌ست و بێ هویه‌ته. كوردستان وه‌ك وه‌ڵاتی كوردان داگیر و دابه‌ش كراوه. نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه وه‌ڵاته‌كه‌ی داگیر و دابه‌ش كرابێ تاكه‌كان سه‌رلێ شێواو و كومه‌ڵه‌كه‌شی لێك داده‌بڕدرێن. تێگه‌یشتنه كومه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌قه‌ت و پێوانه‌كانی كه‌سایه‌تی و به‌ها نه‌ته‌وه‌ی،كۆمه‌ڵاتی ،كولتوری و ئابوریه‌كانی سه‌ر و بن ئه‌كرێ.
یه‌كێك له چاره‌ڕه‌شیه‌كانی ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌یه كه نه‌ك دو‌ژمنێك به‌ڵكو چوار دوژمنمان هه‌یه. شێوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌مان نه‌ك جۆری به‌ڵكو چوار جۆره و سیاسه‌تی تواندنه‌وه و له‌به‌ین بردنمان نه‌ك چوار جۆر به‌ڵكو سیسته‌مێكی ناونه‌ته‌وه‌ی مۆدیرن و بێ به‌زیه‌ی و به هێزه.
سیسته‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كورستانیان داگیر كردوه، كۆنه‌په‌ره‌ستانه و دژی ئه‌سڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نادیموكراتیكه.
كه‌سایه‌تی كورد ، كه‌سایه‌تی كه‌سانێكی بن ده‌ست، ترسا‌و، تێك شكا و ، بێ هیوا و بێ هێزه. دوژمنانی ئێمه له‌م باره‌وه به پلان و به‌رنامه‌ن. كورد هه‌تا باسی كورد بونی خۆی وه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردستان نه‌كا مافی ژیانێكی په‌ستی هه‌یه. بۆیه ده‌بینین كه له زۆر حاڵه‌ت دا ئه‌وه كورد خۆیه‌تی كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین دوژمنی خۆی و حاشا له بونی خۆی و مافه‌كانی ده‌كا.
ئه‌و كرده‌وه ناشیرینانه‌ی كه داگیركه‌ر له كوردستان دا ده‌یكا به بێ ئیستسنا ده‌ستی كوڵه‌نانی خۆماڵی تێدایه.
حیزبی كوردی هه‌مان سیاسه‌تی داگیركه‌ران په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ دوژمن دا هاوكارن نیو ئه‌وه‌ند ئاماده‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر نین. هه‌تا دوێنی هه‌مو حیزبه كوردیه‌كان دژی ئیمریكا و ئیسرائیل بون، نه له به‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تێكی وایان هه‌بوبێ یان دژایه‌تیه‌كانیان ئه‌سڵیكی ئیدیولۆژۆكی هه‌بوبێ، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه بوو كه ئێران، عێراق و سوریه به ڕواڵه‌ت دژی ئه‌و دو لایه‌نه بون و حیزبه كوردیه‌كانیش سه‌ر به یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن یان بون.
كورد به ئاسانی ئه‌توانی بۆ له‌به‌ین بردن و تێك شكاندنی ڕه‌قیبی خۆی واته هاوخۆێنه‌كه‌ی ده‌بێته هاوپه‌یمانی داگیركه‌ری كوردستان و نه‌ك هه‌ر شه‌رم ناكا به‌ڵكو وه‌ك شاكاریشی ده‌زانی.
كورد ده‌بێته ئیسلام به‌ڵام وه‌ك گه‌لانی تر نا، به‌ڵكو نه‌زانانه خۆی تێدا ون ده‌كا و ده‌بێته خزمه‌تكاریكی بێ نان و مه‌عاشی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و به‌ر ئه‌بێته تێك شكاندنی خۆی.
كورد ئه‌بێته كومونیست، به‌ڵام ناتوانی له‌و مه‌كته‌به ده‌رسی به‌كه‌ڵك بۆ پێش كه‌وتنی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی وه‌ر گرێ به‌ڵكو ده‌بێته مه‌وجودێكی ئه‌وه‌ند بێ مانا كه كۆمۆنیزم و سۆسیالیزمیش بێ مانا و قه‌در و قیمه‌ت ئه‌كات.
هه‌موی ئه‌مانه هۆی لاوازی كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه و ته‌ئسیراتی سیاسه‌تی داگیر كه‌رانه. كورد ئه‌بێته پرد و هه‌مو لایه‌كی به سه‌ر دا ده‌په‌ڕێته‌وه به‌ڵام له ئاستی كاروانی خۆ‌یا ئه‌ڕوخێ و ده‌بێته لافاوێكی هه‌ڵچوی ناوه‌خت.
ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه جه‌ماعه‌تی كوردی داماوی نه‌خۆێنده‌واری ناشاره‌زا به مێژوی نه‌ته‌وایه‌تی و ئه‌رزشه مرۆڤایه‌تیه‌كان بێ به‌زه‌یانه كار و كاسبیان هێرش كردنه سه‌ر كورد و كولتوری كوردی و حه‌ق و حقوقی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیانه . ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده خۆیان بچوك كردوه‌ته‌وه كه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستیش گاڵته‌یان پێ ده‌كه‌ن و وه‌ك كه‌سانێكی بێ هۆیه‌ت و سه‌رلێشێواو لێیان ده‌ڕوانن.
ئه‌وانه‌ی كه له بێ هۆیه‌تی دا ده‌ژین له ناو گێژاوێكی وا دا گیریان كردوه كه حاشا له خۆیان ئه‌كه‌ن و نه‌ته‌وه‌كه‌یا پێ هیچ نیه.
كه‌سانیك هه‌ن كه به‌ناوی پێشكه‌وتنه‌وه له‌وپه‌ڕی پاشكه‌وتوی دا ئه‌ژین و بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌دست هێنانی كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی و مافه مرۆڤیه‌كانی خۆیان دا نا ئومێد بوون، گه‌وره‌ترین هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كو‌لتور ، زمان، ئاداب و ڕسوم و مێژووی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ده‌ست وه‌ریان بگرن.
حیزبی وا هه‌یه كه ناوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی له خۆی ناوه و وا نیشان ئه‌دا كه هه‌نگاوی له پێشه‌وه‌ی شارستانیه‌تی كومه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه‌یه و دیفاع له سه‌گ و پشیله‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌كا به‌ڵام كاتێك باسی ئه‌نفال كردنی 182 هه‌زار كوردی هه‌ژار و كوشتنی یه‌ك میلیۆن و وێران كردنی هه‌زاران گوند و شار و ئه‌و هه‌مو چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی كه ده‌كرێ دێته گۆڕی ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه كێێشه‌ی ئینسانه‌كانمان به‌لاوه گرینگتره و دژی ناسیۆنالیزمی كوردین.
كه‌سانێكی به‌ناو كۆمۆنیست وه به ناوه‌روك بۆش ده‌ڵێن كورد به پانتۆڵی(شه‌ڕواڵ)ی كوردیه‌وه كاری دیپلۆماسی ده‌كا و گۆرانی كوردی دواكه‌وتوانه‌یه و شۆربای كوردی ناسیۆنالیزمیه و ده‌بێ كورد كه‌راوه‌تی هه‌بێ و گوێ له گۆرانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی بگرێ و پیتزا بخوا بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری، وه‌ك خۆیان له كوره‌یه‌كی تره‌وه هاتبن و ئه‌گه‌ر بچنه ناو كۆمه‌ڵگا غیره كوردیه‌كانه‌وه نه‌ك هه‌ر به ئینسانی ده‌ره‌جه دویان دا نانێن به‌ڵكو ئه‌وه‌نده بچوكیان ده‌بینن كه حازر نین گوێ له جنێوه‌كانیشیان بگرن كه به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیانی ئه‌ده‌ن. ئه‌م حیزبانه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان كوردن و هیچ كه‌س له نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست حازر نیه كه بێت ببێته سه‌روكیان و ده‌ستوریان بداتێ ....
به‌ڕاستی له‌مه تراژیدیتر و داخ دارتر ده‌بێ چی بێ كه مرۆڤ نه‌وێرێ له خودی خۆی خاوه‌ن ده‌ركه‌وێ و شه‌پ له كه‌رامه‌تی خۆی هه‌ڵداو ئاماده بێ به خزمه‌تكاری نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ده‌ست به‌ڵام حازر به گه‌وره‌یی له لای نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بێ.
ده‌با شه‌رم وه‌ك ئاوه‌نگی به‌یانیه‌كی ویژدانی نه‌ته‌وه‌ی بتكێته سه‌ر ڕویان و وه ئاگایان بێنێته‌وه. كورد ده‌ڵێ ڕێوی له كونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ده‌بێ.
منیش ده‌ڵێم كه كوردێك سه‌ری لێ‌شێوا و له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵ گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا ده‌بێته ئه‌ندامی حیزبێكی خه‌یاڵی به ناو زل و به ناوه‌رۆك به‌تاڵ.
04.05.2004
كوردستان
kurdish weblog
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home