تێكه‌ڵه
هۆڵه‌ندا ده‌خوازێ نوری كه‌سبیر ڕاده‌ستی تور‌كان بكاته‌وه!
پاش ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی گه‌ل له لایه‌ن ئورپاوه ناوی خرایه
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، به‌رپرسی به‌شی باشوری ئاڵمانیای كۆنگره‌ی گه‌ل له لایه‌ن پۆلیسی ئاڵمانیاوه بنچاڤكراوه. پۆلیسی ئاڵمانی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به گرتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆنگره‌ی گه‌ل ڕایگه‌یان ناوبراو به پێی بڕیاری داواكاری گشتی له شاری كالسرۆهه‌ی ئه‌ڵمان گیراوه‌و، گۆڕینی ناوی په‌كه‌كه بۆ كاده‌ك و كۆنگره‌ی گه‌ل نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گیراوه‌كه حوكمی گیرانی له‌سه‌ر لابچێ.
به پێی دواتری هه‌واڵه‌كان كه له ڕۆژ تیڤی بڵاوكرایه‌وه خۆپیشنادان و ناڕه‌زایه‌تی له دژی بڕیاری ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا هه‌روا به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش خۆنیشاندان به‌ڕێوه چوه.
********
وتوێژێكی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كاناڵێكی عاره‌بی له لاپه‌ڕه‌ی هه‌شتی كوردستانی نوێ، ڕۆژی ده‌ی مه‌ی، سه‌باره‌ت به گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكاو وتوێژه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، و بۆچونه‌كانی سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندیه‌كانی ئه‌بوو خرێببڵاوكراوه‌ته‌وه تۆش گه‌ر ده‌خوازی بیخوێنه‌وه فه‌رموو لێره‌وه>>>
********
كلۆدیا ڕۆس، بۆ سه‌ردانێكی فه‌رمی له توركیه‌یه. ناوبراو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌بدوڵا گول و سه‌رۆكی پارلمانی توركیه دانیشتنی هه‌بوه. به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه كه‌ناڵی ئاسمانی ڕۆژ تیڤی بڵاوی كرده‌وه كلۆدیا ڕۆس له دانیشتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاری هۆندری توركیا عه‌بدوڵا گول داوای كردوه سه‌ردانی خاتوو له‌یلازانا كه ده‌ساڵه له به‌ندیخانه‌ی توركیادا له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێیدیكه‌یدا ژیان به‌سه‌ر ده‌با، بكات، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وهی توركیه وه‌ڵامی نه‌رێی پێداوه.جێی ئاماژه پێدانه كه "كلودیا ڕۆس" ئه‌ندامی پارلمان‌و به‌رپرسی كاروباری پێوه‌ندیدار به مافی مرۆڤه له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان‌دایه. نابراو یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه بوو كه له كاتی په‌رده‌لادان له سه‌ر تابلۆی بیره‌وه‌ی تاوانی میكۆنوسدا كه له مانگی ڕابردوو له هه‌رێمی شاڵاتنبۆرگی ئا‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامی خوێنده‌وه.
///****\\\
دانپێنان یه‌كێك له شاهیده‌كانی ڕه‌شه‌كوژی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ردێڕی بابه‌تێكه‌كه له سایتی په‌یامنێردا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌و بابه‌ته گێڕانه‌وه‌ی تاوانبارێكه سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی خه‌ڵخاڵی كه بۆخۆی به‌چاوی خۆی بینیویه‌تی. ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕوداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه بۆخۆی یه‌كێك له پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و یه‌كێك له تاوانبارانی داگیركردنه‌وه‌و كۆ كوژی خه‌ڵكی كوردستانه‌و ئه‌وه‌ی له‌وێدا گێڕاویه‌تیه‌وه مشتێكی كه‌م له گه‌له‌خه‌رواری تاوانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه. بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێكی كه‌میش بێت بیر‌و هه‌ستت بگێڕیته‌وه بۆ نزیك بیست و پێنج ساڵ پێش ئێستا‌و كه‌مێك له ئاكاری فاشیستیانه‌ی موسڵمانه خواناسه‌كانی سه‌ده‌ی بیست ڕابمێنی فه‌رموو بچۆ بیخوێنه‌وه >>>
*******
*****
كاتێك ڕژیمی مێزه‌ربه‌سه‌ره‌كان هاتنه سه‌ر كار‌و به‌كرده‌وه له دژی مافه‌كانی ئێمه ڕاوه‌ستان و حوكمی جیهادیان له دژی داین و ناچار بووین لێیان بڕاسێین و له به‌رامبه‌ر هێرشی داگیركه‌رانه‌ی ئه‌واندا به‌رگری بكه‌ین و به‌گژیاندا بێینه‌وه، چیاكان بوونه شوێنی پشودان و زه‌وی و زاری كوردستان هه‌مووی بوونه دۆشه‌ك و لباد بۆ ڕاكشان و نوستن و پشودان. ئاسمانی بێگه‌ردو هه‌ندێكجار به‌گه‌ردو پڕ له‌هه‌ورو باران و به‌فر پێخه‌ومان بوون. به‌رده ڕه‌قه‌كان له‌بن سه‌ری ئێمه‌دا نه‌رم ده‌بوون و جێگای سه‌رین و باڵنجیان بۆ ده‌گرتینه‌وه.
زۆرجار تاریك و لێڵی به‌یانی پاش هه‌شت نۆ كاتژمێر ڕێگا بڕین و هه‌ڵگه‌ڕان و داگه‌ڕان و وه‌نۆزه‌كوته له په‌نا كانیاوێك و له ناو بیشه‌ڵانێك سه‌ر چیایه‌ك یان لێره‌وارو دارستانێكی چڕدا ده‌ماینه‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی به‌بێ ده‌نگی ده‌ستمان ده‌كرد به جێخۆشكردن و پاككردنه‌وه‌ی بن به‌ردێك یان په‌نا دارێك و ناوده‌وه‌نێك، وچانمانده‌داو كه‌سێكمان به چاوه‌دێر داده‌نا و ده‌نوستین. هه‌ندێكمان له‌ماندوویه‌تیان له بن پنچكێك خۆی به زه‌ویدا ده‌دا و گوێنه‌ده‌دایه‌و لێ ده‌نوست. زۆرجار یه‌كێك له هه‌ڤاڵه‌كان پێی ده‌گوت ماڵت نه‌شێوێ ئه‌وه‌چیه ده‌ڵی قه‌ڵای خه‌یبه‌رت گرتوه، بزن بۆ ساتێكی كه‌م جێی خۆی خۆشده‌كات خۆ ئێمه تا ئێوارێ لێره ده‌بین، بۆ جێی خۆت خۆش ناكه‌ی. به هه‌ر حاڵ، ورده‌ورده ڕۆژ ده‌بوه‌وه و ئه‌وه‌ی به ئاگا بوو یان نه ده‌نوست به ڕوناك بوونه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر ئاورێكی بێ دوكه‌ڵی ده‌كرده‌وه‌و كتریه ڕه‌شی وه‌سه‌ر ده‌نا و چایی ده‌م ده‌كرد. ئه‌وانه‌ێ نوستبووین یه‌ك یه‌ك و دوو دوو هه‌ڵده‌ستاین و چایه‌كمان هه‌ڵده قوڕاند. به‌ڵام چایی ها! ئه‌وجا تامی ئه‌و چاییه...خودێ ئه‌ز نه‌كارم مه‌دحا وی بكه‌م!.
ئه‌و هه‌موو شێر‌و ڕیویه بۆ ئه‌وه بوو كه بێژم ئه‌و كاتانه له‌و مه‌زراو چیا‌و پێده‌شت و دۆڵ‌و زنوێر و ناو ڕه‌وه‌زانه‌دا گه‌لێك جار ده‌كه‌وتینه باسی سیاسی یان باشتره بێژم به‌رده‌وام باسی سیاسیمان! ده‌كرد.
یه‌كێك له‌و جارانه بۆ وێنه باسی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه ساڵ به‌ساڵ ڕژیم بنچ داده‌كوتێ و ڕووخانی زه‌حمه‌ت ده‌بێ. ئاخر ئاو بڕوا مه‌لا هێنده زۆر ده‌بێ زه‌وی و ئاسمان هه‌ڵیناگرێ. ئه‌م ڕژیمه مه‌لاییه ڕۆژانه وه‌ك مریشك جوجه‌ڵه هه‌ڵدێنێ و مه‌لا به‌رهه‌م ده‌هێنێ. ئه‌وكات به‌بیرم دێ یه‌كێك له‌و ڕۆژانه ده‌ستمانكرد به ژماردنی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی جوجه مه‌لا. به‌پێ ئه‌و ژماردنه ساڵانه‌و پاش ده‌ساڵ و پاشان پاش بیست ساڵ ده‌بووه ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵی. ئاخر له ئێران‌دا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمێكی وادا ده‌بوو باوك و دایك بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه منداڵه‌كانیان وا په‌روه‌رده‌بكه‌ن كه له داهاتوودا بتوانن بژیوی خۆیان دابین بكه‌ن. له ژێر سێبه‌ری ڕژیمێكی واشدا بێگومان بوونه مه‌لاو ئاخوند حه‌جی دوباره حه‌ج بوو. بۆ خۆشی ڕژیم ده‌ستی به‌سه‌ر گشت دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا گرتبوو و ته‌نانه‌ت زانكۆ كانیش بوونه شوێنی جمعه‌و جه‌ماعه‌ت. هه‌موو كتێبی وانه‌كانیش خرابوه ژێر كاریگه‌ری و خزمه‌تی جوجه‌ڵه به‌رهه‌م هێنان. ئه‌وه جیا له جوجه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی قوم كه مریشكه كه‌ی ئه‌وێ ڕه‌وشی زاوزێی له كه‌روێشك دزیوه‌و هه‌ر چل ڕۆژ جارێك ده‌زێ و ته‌غار ته‌غار بێچوه خومه‌و بن خه‌ڵخاڵی و ئه‌بو موسعه‌ب و ئایه‌ی توڕه‌ی ئاسمانی به‌رهه‌م دێنێ. زۆربه‌شیان تفی خه‌ڵخالیان كراوه‌ته ده‌م و نه‌ریتی ئه‌ویان هه‌ڵگرتوه. ئه‌وجا سه‌یركه‌ن له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا له‌په‌نا به‌رهه‌می كانه‌كانی ژێر زه‌وی وه‌ك نه‌وت و جۆره‌كانی دیكه به‌رهه‌می دیكه‌ش به به‌رهه‌مه‌كانی ناردنه‌ده‌ره‌وه زێده بوه كه ئه‌ویش به‌رهه‌می جوجه مه‌لایه. وادیاره داهاتێك كه له‌م ناردنه‌ده‌ره‌وه‌دا ده‌ستی ئێران كه‌وتوه كه‌م نه‌بوه به‌ڵام پێیده‌چێ سه‌ره‌نجام ئه‌م داهاته ببێته هۆی كرمێبوون و نه‌خۆشی و سه‌ره‌نجام داری كلۆری ئه‌م ڕژیمه تووشی ڕووخان بێت.
ئاخر ده‌بینین كه له ناو ئێران هێندێك له‌و جوجه مه‌لایانه كه تا دوێنی بكوژ‌و ببڕ بۆخۆیان بوون ئێسته بوونه چاكسازی خواز‌و ده‌یانه‌وێ ئه‌م ناردنه‌ده‌ره‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانه‌ی جوجه‌مه‌لا ڕاوه‌ستێ و له‌سه‌ر شتی دیكه سامان كه‌ڵه‌كه بكه‌ن. ئه‌م چاكسازی خوازانه ده‌زانن كه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێران و له‌و شوێنه‌ی بشێوی و ئاڵۆزی هه‌یه جوجه مه‌لا و حائیری و موسه‌وی و سیستانی و خه‌ز عه‌لی لێیه. هه‌ر ئه‌وه‌شه هه‌ندێكیان له ژێر كه‌وڵی چاكه خواز‌و گۆڕانخواز هاتوونه مه‌یدان و كێچیان له كه‌وڵی كه‌وتوه. به شێك له‌و ئاخوندۆكانه باش له‌وه‌ی تێگه‌یشتوون كه له‌و شوێنه‌ی ئاڵۆزی و خوێنڕشتن هه‌یه به ته‌غار جوجه مه‌لاو جیهادگه‌رانی شۆڕشی ئیسلامی نابی موحه‌ممه‌دی هه‌یه‌و شه‌ق له هه‌ر ته‌نه‌كه زبڵێك هه‌ڵده‌ی جوجه مشكێنیه‌ك و كۆپیه‌كی خه‌ڵخالی ده‌ر ده‌په‌ڕێ.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه ماكه‌ی ئه‌و جوجه‌مه‌لایانه بكه‌وێته به‌ر توڕه‌یی ئه‌وانه‌ی له‌وان به‌ده‌سه‌ڵات ترن و سه‌ره‌نجام ئه‌و بایه له‌و كه‌لێنه‌وه بێت ئاوه‌ڕووتیان ده‌كه‌ن و نایانهێڵن و له بنڕا هه‌ڵیان ده‌ته‌كێنن.
ئه‌وجا ده‌ڵێن له كوێریان پرسی چیت گه‌ره‌كه ئابرا؟ من بوومایه ده‌مگوت ته‌له‌ڤیزیۆنێكی ڕه‌نگی كه‌چی ده‌لین كوێره گوتویه‌تی دو چاوی ساخ. خودێ ئه‌زیش نوكه ده‌بێژم، كوا ئه‌و ڕۆژه بێت و ته‌خت و تاراجی ئه‌و دوژمنانی ڕوناكیه وه‌رده‌گه‌را و خۆر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌ش و ئاسه‌وارێك له خه‌ڵخاڵیه‌كان و هه‌چی دڵره‌ش و مرۆڤ كوژه نه‌مێنێ و دنیا وه‌ك ماستی مه‌یویی لێبێت و كه‌س مافی ئه‌ویدی پێشێل نه‌كات.
هه‌ر خه‌یاڵ ماوه گوتم با خه‌یاڵێكیش بكه‌م!
<< Home