�����? ?�?� �� ����? ���?����? ?���?��? ��������
تاوانی ڕژیم له ناوچه‌ی كامیارانی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان
به‌پێی هه‌واڵێك كه سایتی بازتاب بڵاوی كردۆته‌وه، گوایه پشێویه‌كه به هۆیی گیرانی ژماره‌یه‌ك قاچاخچی پارچه‌وه كه به ڕێگای "توبرهریز" هاتوون، ده‌ستی پێكردوه و سه‌ره‌تا 200كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه‌كه له به‌رده‌م مۆڵگه‌ی گشكی كامیاراندا ده‌ستی پێكردوه. جه‌ماوه‌ری ناڕازی ده‌وروبه‌ری دواینیوه‌ڕۆ له پێناوی ئازادی قاچاخچیهكاندا هێرشیان كردۆته سه‌ر مۆڵگه‌ی ڕژیم و سه‌ره‌نجام به هۆی تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس، كه‌سێك له ناڕازییه‌كان كوژراوه‌و دوكه‌س بریندار بوه. به دوای ئه‌م ڕوداوه نزیك پێنج هه‌زاركه‌س له خه‌ڵكی شاری كامیاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مۆڵگه‌ی سه‌ر ڕێگای چوونه ژووره‌وه‌ی كامیارن، ده‌ست ده‌كه‌ن به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌ره‌نجام پاش كاتژمێرێك ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان وه‌رده‌گرنه‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی هه‌واڵنێری "بازتاب" ته‌رمی كوژراوه‌كه به به‌شداری نزیك هه‌زاركه‌س له خه‌ڵكی كامیاران له گوندی لۆن به خاك سپێردراوه و به‌دوای كاتژمێرێكدا خه‌ڵكی ناڕازی بڵاوه‌یان لێكردوه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی بازتاب، ده‌گوترێ كه شه‌ش كه‌س كه به هۆكاری سه‌ره‌كی به ووته‌ی بازتاب، نا ئارامیه‌كان داده‌نرێن له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ڕژیمه‌وه هاتونه بنچاڤكرن.
بێگومان ده‌زانن كه سایتی بازتاب سه‌ر به پاسدار موحسن ڕه‌زاییه. سروشتیه كه هۆكاری پشێوی و نا ئارامی به خه‌ڵك بزانێ و هێزه داگیركهرو داپڵۆسێنهرهكانیش به بێ‌تاوان و ئاسایش پارێز بناسێنێ. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كاسبكاران و كاروانچیانی كوردستان به قاچاخچی ده‌زانێ. ئه‌وانه‌ی له پێناوی بژیوی و نان پهیاكردنا گۆڕه‌پانه‌كانی مین تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌بن سێرهی كوێرانه‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ره‌وه شه‌و ڕۆژ ناچاران مه‌ترسی مه‌رگ و تیاچوون په‌سه‌ند بكه‌ن. ئه‌م ڕژیمه زۆردار‌و هیچ له‌بارا نه‌بوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ئیمكاناتێكی ژیان و كار بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین ناكات ڕێگریشیان لێده‌كا كه له‌ڕێگای دیكه‌وه نان و بژیوی خۆیان دابین بكه‌ن. داگیركه‌ره دڵڕه‌شه‌كان ده‌زانن كه كۆڵكێش و باری كاروانچییه‌كانی كوردستانی جگه له پێداویستیه‌كانی ژیان شتێكی دیكه نین. به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕژیم ده‌خوازن كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ره‌و بێكاری و گه‌لۆری پاڵپێوهنێن و گه‌نج و لاوه‌كانیشی بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان ڕاكێشێ و ڕاپێچی دۆزه‌خی "اعتیاد"یان بكا.
سه‌رنج بده‌نه ئه‌و هه‌واڵه كه له‌شاری بۆكان چۆن گه‌نجێك له‌به‌ر به‌كار هێنانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر سه‌ر ده‌نێته‌وه. به‌ڵێ ڕژیم ده‌یه‌وێ گه‌نجه‌كانی كورد به‌و ده‌رده بچن.
مه‌رگی لاویكی مه‌عتاد له بوكان:
به پیی هه‌والی گهیشتو له شاری بوكانهوه ، ئیسماعیلی موحه‌ممه‌د پور لاوی 23 سال ته‌مه‌ن كه گیروده‌ی مه‌وادی موخهدی??ر بووه ، روژی شه‌ممه ریكه‌وتی 26 ی گولان به هوی ته‌زریقی ئه‌و مه‌واده گیانی له ده‌س ده‌دات و ته‌رمه‌كه‌ی له پاركی قه‌راخ ئه‌و شاره دهدوزریتهوه. جیگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوو دا ئه‌مه چوارمین كه‌سه كه هه‌ر به‌م هویه و هه‌ر له‌م شوینه‌دا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دوزیته‌وه
<< Home