كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, May 17, 2004

چه‌سپاندنی پڕنسیپه‌كانی یه‌كیه‌تی دڵخوازانه‌
و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان پێش گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات

هه‌روه‌ك ده‌زانن له‌م ڕۆژانه‌ سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزیه‌كانی باشوری ئێراك و كێشه‌ی موقته‌دا سه‌درو كه‌یشه‌كانی ئاسایش، نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی گۆاستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئیراكیه‌كان ڕۆژ به‌ ڕۆژ ووتوێژ و دانوستانی گه‌رمتری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و كێشه ‌یه‌كلانه‌كراوه‌كان ده‌خوازرێ له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی كه‌ ماوه‌ بۆ كاتی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌لایه‌كدا بخرێن و لایه‌نه‌كانی كێشه‌كان به‌پێی قورسایی خۆیان له‌ ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌رلایه‌و هه‌وڵی پچڕین و مسوه‌گه‌ركردنی زیاتری ماف و ده‌سه‌ڵات و جێپێی خۆی ده‌دا. له‌م نێوه‌دا كوردان كه‌ لایه‌نێكی سه‌ره‌كی كێشه‌كانن ئه‌مڕۆژانه‌ بۆیان ده‌بێ گه‌لێك گرنگ و چاره‌نوس سازو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بێت. به‌ واته‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌گه‌ر پێش گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌توانن جێ پێی كورد قایم بكه‌ن و له‌مه‌ترسیی نه‌ی خه‌لسێنن ئه‌وه‌ بێگومان ده‌بێ چاوه‌ ڕوانی داهاتووییه‌كی نه‌ڕوون و لێڵ بین. 
یه‌كێك له‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ چه‌سپاندنی یه‌كیه‌تی دڵخوازانه‌ یان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌. واته‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاكی كوردستان له‌ گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌ عه‌ره‌به‌ له‌سه‌ر خاكی ئێراق به‌‌شێوه‌ی دڵخوازانه‌ و وه‌ك یه‌ك و له‌هه‌موو بواره‌كاندا یه‌كسان ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن و ئه‌وجا له‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌ هاوبه‌شه‌‌دا پڕنسیپه‌كانی دێموكراسی و مافی مرۆڤ  بچه‌سپێندرێ كه‌ گه‌ره‌نتی مافه‌كان و ئارامی هاووڵاتیانی ئێراك و كوردستان بكات. گه‌ر یه‌كیه‌تی ئاره‌زومه‌ندانه‌ وه‌ك پڕنسیپی پێكه‌وه‌ بوون له‌ نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌كیه‌ بچه‌سپێ ئه‌وا یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی خاك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كارێ به‌سێنایی تر بێت و پێویستیشه‌ كێشه‌ی خاك و جوگرافیای كوردستان پێش گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات یه‌كلا بكرێته‌وه.
گه‌ر پێش گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵا ئه‌وانه‌ یه‌كلا نه‌بوو بێتنه‌وه‌ كورد هه‌ر دانه‌واندن و ڕازیبوونێكی دیكه‌ی له‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دا نیه‌ و ڕێگای دووهه‌م  واته‌ هه‌ر كه‌س بۆ خۆیی و ئه‌وان له‌ماڵی خۆیان كوردیش له‌ماڵی خۆی، باشترین و گونجاوترین چاره‌سه‌رن و هیچ قه‌ده‌رێكی مێژوو به‌ ڕاده‌ی ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی ئێستا له‌به‌ر ده‌م دۆزی كوردایه،‌ گونجاویی وڕه‌وایه‌تی نه‌ده‌اوه‌ به‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان. هه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌شه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌پێنێ كه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی باشوری كوردستان بێ سڵه‌مینه‌وه‌ له‌ پێناوی گه‌یشتن و مسۆگه‌ركردنی ماف و ئازادیه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌وڵبده‌ن و به‌بێ ملدان پێداگرانه‌ بۆ سه‌لماندن و سه‌پاندنی داخوازه‌ڕه‌واكانی كورد تێبكۆشن.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ یه‌كیه‌تی كارو هه‌ڵوێست گرنگیه‌كی چاره‌سازی هه‌یه‌و ده‌توانێ له‌ بڕینی ئه‌و ڕێگایه‌دا دڵنییایی به‌ تاكی كورد بدات. له‌م پێوه‌ندییه‌دا تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ یه‌كساڵی ڕابردوودا سه‌ركردایه‌تی باشوری كوردستان جێی ده‌سخۆشی و ئافه‌رینن. به‌ڵام گه‌لۆ، نوكه‌ له‌وه‌ش زیاتر گه‌لی مه‌ گه‌ره‌كیه‌تی یه‌كیه‌تی كارو هه‌ڵوێست ببینێ به‌مه‌ش له‌ داهاتوویی خۆی دڵنیابێ.