�هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
تاوانێكی نوێیان ئه‌نجامدا
ڕۆژی ڕابردوو دوای تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی ئاسایش پارێز له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نج كه به سواری ماشینێكی هه‌ڵگری هه‌ندێك چایی كه له سنووری ئیراكه‌وه(باشوری كوردستانه‌وه) هاتبوو، هێزه‌كانی به‌ناو ئاسایش د‌ه‌ستیانكرد به تقه‌لێكردنیان و كه‌سێك به‌ناوی حه‌بیب ا ... گیانی له‌ده‌ست دا. پاش ئه‌م ڕووداوه باوكی حه‌بیب ده‌چێته مۆڵگه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كامیاران بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌رببڕێ كه ده‌ستبه‌جێ ده‌كه‌وێته به‌ر لێدان و داپڵۆسینی تووند. پاش ئه‌وه باوكی كوژراوی داپڵۆسێنراو ده‌چێته لای خه‌ڵكی شه‌قام و كۆڵانان و سكاڵایان له لا ده‌كات و ڕوداوه‌كه‌یان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌وانی له‌و ڕووداوه ئاگادار كرده‌وه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌ره‌و مۆڵگه‌ی ڕژیم ده‌چن و ناره‌زایه‌تی خۆیان به دروشم‌دان ده‌رده‌بڕن، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ر توڕه‌یی خۆیان به به‌ردبارانكردنی مۆڵگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ڕژیم ده‌رده‌بڕوون. به‌دوای ئه‌وه‌دا هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ست به ده‌سترێژكردن له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه به پێی هه‌واڵه‌كان بۆته هۆی لانی كه‌م سێ تا پێنجكه‌س و گوایه برینی دوانیان قورسه. پاش ئه‌م دژكرده‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری شاری كامیاران و وڵامی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، شه‌وی ڕابردوو حكومه‌تی نیزامی له شاری كامیاران به‌ڕێوه‌چوه و له پاش نیوه‌ڕۆوه به تۆبزی دوكان و بازاڕیان به خه‌ڵكی داخستوه‌و ده‌گوترێ كه كه‌موو زۆر ئاڵۆزی و بشێوی هه‌روا به‌رده‌وامه. ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له سایتی "پیك ایران"بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له سایتی په‌یام دا هه‌واڵه به جۆرێكی دیكه هاتۆته بڵاوكردن و ئه‌گه‌رچی هه‌واڵه‌كه‌ی په‌یام درێژتره‌و به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌وان ڕوداوه‌كه له‌وه به‌ربڵاوتر بوه. جێی ئاماژه پێدانه كه ناوی كوژراوه‌كه‌ی ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم له پیك ایران دا حبیب و له په‌یامدا ئێقباڵ ڕه‌حمانی(لۆنی)یه. بۆ ئاگه‌داری زیاتری میوانانی ئازیزی هه‌واڵه‌كه‌ی په‌یامیش(ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به باسی ڕوداوه‌كه‌وه هه‌یه) وه‌ك خۆی ده‌گوازمه‌وه بۆ ئێره.
به پیی هه‌والی گه‌یشتو روژی دوشه‌ممه ریكه‌وتی 28 ی مانگی گولان له كاتیكدا كه هیزه چه‌كداره‌كانی رژیم ریگای هات و چوی خه‌لكیان له مه‌سیری مه‌ریوان به‌ره‌و كامیاران له ئاواییه كانی " ته‌خته زه‌نگی� " و گه‌شكی " به‌ستبو ژماره‌یه‌ك له‌و خه‌لكه‌ی كه روژانه پیداویستیه‌كانی ژیانی خویان له سه‌ر سنوره‌كانی ئیران عیراق دابین ده‌كه‌ن ده‌كه‌ونه كه‌مینه‌وه و هیزه‌كانی رژیم ته‌قه‌یان لی ده‌كه‌ن ، له ئاكامی ئه‌م ته‌قه‌یه‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه‌سیك به ناوی " ئیقبالی ره‌حمانی " خه‌لكی ئاوایی " لون " ده‌كه‌ویته به‌ر گولله‌ی به‌كری گیراوان و گیانی له ده‌س ده‌دا و چه‌ند كه‌سیكیش بریندار ده‌بن .پیویسته بوتری كه كاك " ئیقبالی ره‌حمانی " ناسراو به ئیقبال لونی كه‌سایه‌تیه‌كی به ناو بانگی ئه‌و ناوچه‌یه بو .
ئه‌م روداوه ده‌بیته هوی ئه‌وه كه باقی ئه‌و خه‌لكه‌ش كه له سه‌ر سنور ده‌گه‌رانه‌وه له ماشینه‌كانیاان دابه‌زن و رو بكه‌نه كیوه‌كانی ده‌ور و به‌ر . پاسگای رژیم له " ته‌خته زه‌نگی� " به چه‌كی قورس ئه‌م كیوانه ده‌داته به‌ر ته‌قه . له‌و لاشه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌لك به هه‌رچی له به‌ر ده‌ستیان دا بو ده‌س ده‌كه‌ن به موقاومه‌ت كردن .
هه‌والی ئه‌و روداوه به خیرایی له هه‌مو ناوچه‌كه‌دا بلاو ده‌بیته‌وه و به تایبه‌تی ده‌گاته شاری كامیاران وله ماوه‌یه‌كی كورت دا چه‌ند هه‌زار كه‌س له كامیاران و ده‌ورو به‌ره‌و شوینی روداوه‌كه ده‌كه‌ونه ری .
خه‌لكی تووره و نارازی له دریژه‌ی ئه‌و مه‌سیره‌دا كه نزیكه‌ی 12 كیلو میتره به ئاگر كردنه‌وه و سوتاندی لاستیك جاده‌كه ده‌به‌ستن . ژماره‌یه‌كی زور له خه‌لكی ئاوایی " گه‌شكی " له به‌رده‌م پوستی بازره‌سی هیزه‌كانی رژیم كو ده‌بنه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ن به خوپیشان دان و دروشم دان و داوای ناساندنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ته‌قه‌یان له خه‌لك كردووه .
له لایه‌كی دیكه‌وه شاری كامیاران ده‌بیته یه‌ك پارچه توره‌یی و بیزاری له رژیم و له چه‌ندین شوین خوپیشاندان به‌ر پا ده‌بی و دروشمی شورشگیرانه به‌رز ده‌كریته‌وه . له‌م جه‌ریانه‌دا چه‌ندین ئیداره و بینای ده‌وله‌تی خه‌ساره‌ت ده‌بینی .
هه‌ر له سه‌ر به‌یانی روژی سی شه‌ممه‌وه خوپیشان دان و ناره‌زایه‌تی ده‌ر برین له شاری كامیاران دریژه په‌یدا ده‌كات . رژیم له شاری كرماشانه‌وه ژماره‌یه‌كی زور هیزی تایبه‌ت دینیته كامیاران و هه‌روه‌ها ره‌وانه‌ی گه‌شكی و ته‌خته زه‌نگی� ده‌كات . سه‌ر له ئیواره‌ی روژی سی� شه‌ممه‌وه له كامیاران حكومه‌ت نیزامیه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراو به ریوه چووه ، به‌لام به‌م حاله‌شه‌وه خه‌لك كولیان نه‌داو و تا دره‌نگانیك له شه‌و خوپیشان دان و به‌رده باران كردنی هیزه‌كانی رژیم دریژه‌ی هه‌بووه . ئه‌م روداوه نیشانی دا كه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان له دژی رژیمی ئیسلامی له ئاستیك دایه كه جینایه‌تی ئه‌و رژیمه و ده‌ست دریژی یه‌كانی بو سه‌ر ماف و ئازادی یه‌كانی خه‌لك بی ولام نامینیته‌وه و هاوپشتی و یه‌كگرتویی خه‌لك له‌و حه‌ره‌كه‌ته‌دا ئه‌زمونیكی به نرخه كه بی گومان ده‌بییه پالپشتی خه‌باتی خه‌لكی ئه‌و ناوچه‌یه له دژی سه‌ره‌روی یه‌كانی رژیمی كوماری ئیسلامی .
<< Home