كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, May 23, 2004

به‌ پێی شوێنه‌واره‌ تازه‌ دۆزراوه‌كان
ڕاستی كوردستانی بوونی كه‌ركووك زیاتر خوویا ده‌بێ! 
ده‌قی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردان له‌ سایتی په‌یامنێر وه‌رگیراوه‌ و لێره‌دا بۆ زانیاری ئێوه‌ی به‌ڕێزی داده‌نێین.
12ی ئه‌م مانگه‌ تیمیَك له‌ شویَنه‌وارناسانی كورد له‌ كه‌ركوك به‌ده‌م بانگه‌وازی كۆلۆنیَل ماركۆس بایریل له‌ هیَزی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ هاتن بۆ تاوتویَكردنی ئه‌و رووبه‌ره‌ شویَنه‌واره‌ی كه‌ له‌ بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك دۆزرابووه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی كۆلۆنیَل بایریل به‌ وردی سه‌رنجی ئه‌و جیَیه‌ی دابوو كه‌ هه‌ندیَك قاپ و ده‌فر و دۆلكه‌ی سه‌رده‌مه‌ كۆنه‌كانی تیَدابووه‌ و له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵكه‌ندنه‌وه‌ ده‌ركه‌وتبوون. كۆلۆنیَلی ناوبراو له‌ مانگی نیسانی رابردووه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌م شویَنه‌واره‌ دیَرینه‌ بووه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر هه‌ڵكه‌نراوه‌ ته‌ماشای كردووه‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی شارستانیه‌تیَكی گه‌وه‌ری تیَدا حه‌شار دراوه‌، هاوكات خۆشی ئاره‌زوویه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شویَنه‌واره‌ دیَرینه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ كاتیَك پسپۆرِان هاتوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ میَژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ئاشووریه‌كان، واته‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ له‌ نیَوان 1200 تا 2600 ساڵ پیَش زاینه‌. له‌مباره‌وه‌ یه‌كیَك له‌ ئاركیۆلۆژیه‌ كورده‌كان به‌ ناوی ( شه‌یدا محه‌مه‌د ئه‌مین) تووشی سه‌رسورمانیَكی زۆر هات و گوتی: ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تیه‌، ئه‌مه‌ میَژووی وڵاته‌كه‌مانه‌. به‌رِیَز شه‌یدا محه‌مه‌د ئه‌مین له‌ مۆزه‌خانه‌ی كه‌ركوكه‌ و له‌ دریَژه‌ی وته‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م شویَنه‌وارانه‌ی ئیَستا دۆزراونه‌ته‌وه‌ ده‌یسه‌لمیَنیَ كه‌ كورد یه‌كه‌مین كه‌سیَك بوون له‌ كه‌ركوكدا ژیانیان ده‌ست پیَكردووه‌. به‌رِیَزی گوتی: له‌ ساڵی 1923دا ئاركیۆلۆژیه‌كانی زانكۆی ئه‌مریكا هه‌ندیَك هه‌ڵكه‌ندنیان له‌ نزیكی ئه‌و شویَنه‌ ئه‌نجام دا، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئیَستا به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ بۆ ئه‌و قسانه‌ی كه‌ گومانی ده‌خسته‌ سه‌ر كوردستانیه‌تی كه‌ركوك و پێشتر ته‌نیا وه‌ك تیۆریَك ته‌ماشا ده‌كرا، دواتر سه‌دام حوسه‌ینیش نكوڵی له‌ نیشته‌جیَبوونی كورد ده‌كرد له‌م ناوچه‌یه‌دا و هه‌میشه‌ كورده‌كانی له‌ شویَنی راسته‌قینه‌ی خۆیان راده‌گواست، به‌ڵام ئیَستا ئازادین و ده‌توانین راستیه‌كان رابگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها مه‌یجه‌ر لاركین له‌ هیَزی هاوپه‌یمانان گوتی هیَشتا پرۆسه‌ی هه‌ڵكۆڵین به‌رده‌وامه‌ و ئیَمه‌ش رۆڵی یارمه‌تیده‌ر ده‌بینین بۆ پاراستنی میَژووی ئه‌م خه‌ڵكه‌، كه‌ رۆژیَك له‌ رۆژان ده‌بیَته‌ سامانیَكی به‌نرخ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌م میلله‌ته‌.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home