كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, June 07, 2004

            
كۆڕی لاوانی شۆڕش       

نوسینی
: هیو گوڵ محه‌مه‌دی

كۆڕی لاوانی شۆڕش وه‌ك له‌ ناوه‌كه‌یانا دیاره‌ ، كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێكی كوردن كه‌ هه‌ركامه‌یان مێژویه‌كی تایبه‌تی ژیان و هاتنه‌ دنیا وگه‌وره‌ بون و بنه‌ماڵه‌ییان هه‌یه‌ و ئێستا له‌ وڵاتی  ئاڵمان له‌ ده‌ور یه‌ك كۆبونه‌ته‌وه‌ و به‌ كار و تێكۆشانی ڕۆشنبیری و كۆلتوریه‌وه‌ خه‌ریكن.
 ئه‌م كومه‌ڵه‌ كچ و كوڕه‌ به‌ هه‌ست و خاوه‌ن سۆز و گیانی نیشتمان په‌روه‌ریه‌ی كورد گۆڤارێكیان هه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌ری ئه‌كه‌ن و له‌ نه‌وعی خۆی دا گه‌لێ به‌ پێز و ناوه‌رۆكه‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام خه‌ریكی كاری كۆلتورین و گروپێكی خنجیلانه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێیان هه‌یه‌ و له‌م شه‌وانه‌ دا له‌ ڕۆژ تیڤی به‌رنامه‌ی شه‌نگه‌ ڕۆژ به‌ كارگێڕی به‌ڕێز به‌رزان شاسوار هونه‌رنماییان كرد و به‌و جل و به‌رگه‌ ڕه‌سه‌نه‌نانه‌وه‌ كه‌ چۆپیه‌كه‌یان ئه‌له‌رانه‌وه‌ ده‌رونی مرۆڤیان ئه‌هێنایه‌ جۆش و شانازیه‌كی پڕ له‌ خۆشه‌ویستی سه‌راپای جه‌سته‌ی بینه‌ری داگیر ده‌گرت، و به‌م جۆره‌ ده‌كرێ بڵێم كه‌ ئه‌م گه‌نجانه‌ په‌یامی جوانی، ئازادی خوازی ، و شایی یان ده‌گه‌یاند كه‌ كورد خوازیاری پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و پێكه‌نینه‌ و هیچ حه‌زیان له‌ شه‌ڕ و كوشت و كوشتار و ئاواره‌یی نیه‌.
 ئه‌م گه‌نجانه‌ هه‌ركامه‌یان به‌ جۆرێك و له‌ جێگایه‌ك له‌ دایه‌ك بوون و ڕه‌نگه‌ بێجگه‌ له‌ هه‌ڵ هات . هه‌ڵهات و شه‌ڕ وترس و دڵه‌ ڕاوكێ و بێ هیوایی شتێكی تریان له‌ كوردستان دا نه‌دیبێ، به‌ڵام شتێ له‌ ناخیان دا چه‌كه‌ره‌ی كردوه‌ ئه‌ویش خۆشه‌ویستی نیشتمان و زیدی بن ده‌ست و گه‌لی هه‌ژار و ده‌س به‌سه‌ره‌.
 ئه‌م گه‌نجانه‌ بڕیارێكیان داوه‌ كه‌ كاتێ گه‌وره‌ بوون گه‌له‌كه‌یان و ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان له‌ بیر نه‌كه‌ن و خه‌باتی بۆ بكه‌ن ، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و یه‌كتر خۆش ویستن و ماف ویستن.
 ئه‌م گه‌نجانه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌ ده‌ور یه‌ك كۆبوینه‌وته‌وه‌ كه‌ لانی كه‌م بتوانین تۆزقاڵێ له‌ ده‌ردی غوربه‌تی له‌ سه‌ر شانی یه‌كتر كه‌م كه‌ینه‌وه‌... بیێگومان ئه‌مه‌ یه‌كه‌م تێگه‌یشتنی قۆڵه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆت.. كه‌ من هه‌م ده‌بێ دیار بم كه‌ دیار بوم به‌رپرسیارم و كه‌ به‌رپرسیار بوم ده‌بێ ئاوڕ له‌ كێشه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌م بده‌مه‌وه‌ و خۆم به‌ ته‌واوی ، ته‌واو كه‌م ..
 ئه‌گه‌ر جاران لاوه‌كان له‌ كوردستان دا ده‌بونه‌ قوربانی شه‌ڕ و له‌ پێناو مانه‌وه‌ی گه‌ل دا به‌رخۆدانیان ئه‌كرد و شه‌هید ئه‌بون ئه‌مرۆ كۆڕی لاوانی شۆڕش له‌ ئه‌وروپا دا به‌ شێوه‌یه‌كی تر بونه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خزمه‌تی زمان و كۆلتوری گه‌له‌كه‌یان ئه‌كه‌ن و لایه‌نێكی شارستانیانه‌ی وڵات و گه‌له‌كه‌یان به‌ گه‌لانی تری دنیا نیشان ئه‌ده‌ن.
 هیوادارم كوڕی لاوانی شوڕش ببیته‌ بناغه‌ بۆ لیك كوبونه‌وه‌ی هه‌مو گه‌نجه‌كانی كورد له‌ ئاوارته‌ و بتوانن لوبی یه‌كی گه‌وره‌ و به‌رفراوان پیك بینن و گه‌لی دوستی باش بۆ كورد بدوزنه‌وه‌. به‌داخه‌وه‌ كورد دوستی زور كه‌مه‌ گه‌ر بڵیم نیمانه‌ ، هه‌مانه‌ بڵام به‌ سه‌ره‌نج دانه‌ ژماره‌ی زوری كورد له‌ وڵاتانی ئه‌وروپایی و وڵاتانی تری دنیا دا، نه‌مانتوانیه‌وه‌ گه‌لانی ئه‌م وڵاتانه‌ی تیان دا ده‌ژین له‌ كیشه‌ نه‌ته‌ویه‌تیه‌كانمان تی بگه‌یه‌نین و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌زیان پیمان دابی ، له‌ داخوازه‌كانمان تی بگه‌ن و پاڵ پشتی سیاسی كیشه‌كه‌مان بن.
 باشترین جوری لیك نیزیك بونه‌وه‌ له‌م نه‌وه‌ نویه‌ی ئه‌وروپا ده‌بی گه‌نجه‌كانی وه‌ك ئه‌ندامانی كوڕی لاوانی شوڕش كاریگه‌ر بن و له‌ ڕیه‌گه‌ی كاری كولتوری یه‌وه‌ وه‌ك ده‌سپیك لیك حاڵی بون ئاسانتر ده‌بیته‌وه‌.
 داوای سه‌ركه‌وتن بۆ كوڕی لاوانی شوڕش ده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home