شه‌ش ساڵ ئاگربه‌س و پانسه‌د قوربانی
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
پارتی كریكارانی كوردستان كه ماوه‌ی پازده ساڵ خه‌باتیكی سیاسی و چه‌كداری به دژی داگیركاری تور‌كان له باكوری كوردستان به‌ڕیوه ده‌برد ، له ساڵی 1998 دا ئاگربه‌سیكی یه‌ك لایه‌نی ڕاگه‌یاند به‌و هیوایه‌ی كه ڕیگایه‌ك له به‌رده‌م لیك حاڵی بون بكاته‌وه و پیش بگری له كوشت و كوشتاری زیاتر.
له كاتیك دا كه ڕیبه‌ری ئه‌م پارته به‌ڕیز عه‌بدوڵا ئوجه‌لان به هاوكاری زێاتر له 50 وڵات تحویلی توركیه درایه‌وه و له‌م ڕیگایه‌وه مه‌ترسی وه‌ڕی كه‌وتنی حه‌مامی خوین ده‌كرا له نیوان كوردانی ڕق هه‌ڵساو و توركانی به ڕواڵه‌ت سه‌ركه‌وتودا...هه‌ر له‌م سه‌ر و به‌نده دا بۆ كه ده‌یان كوڕ و كچی كورد ئاماده بۆن وه‌ك فیدایی خۆ بته‌قینه‌وه و ژیان له توركیه دا بكه‌نه ژان، به‌ڵام سه‌روكایه‌تی پ ك ك ڕیگای له به‌رده‌م ئه‌م توند و تیژیه گرت و له سه‌ر ئاگر به‌س و دوزینه‌وه‌ی ڕیگا چاره‌ی دیالوگ جه‌ختی كرده‌وه و گریلاكانی خوی له حاڵتی هیرش بردن و شه‌ڕ ده‌ر هینا و كه‌وتنه مه‌وزوعی خوپاراستن.
پارتیا كاركه‌رین كوردستان (پ ك ك ) له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌ی دوایی دا گه‌لی گوڕانكاری گرینگی ئه‌نجام دا‌و و له سه‌ر ئه‌سڵه‌كانی خه‌باتی هیمن و هه‌نگاو نان به‌ره‌و كومه‌ڵگای مه‌ده‌نی پی داگرت و به كردوه‌ش خه‌باتی بۆ كرد.
به‌داخه‌وه له لایه‌ك سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك بۆ دژایه‌تی كردنی كوردان و سور بون له‌سه‌ر حاشا كردن له ناسنامه و مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له لایه‌كی تره‌وه پاڵپشتی كردنی ئیمریكا له كرده‌وه نامروڤانه‌كانی توركیه وهه‌روه‌ها دوڕویی ئه‌وروپایه‌كان پیش گر بون له به‌رده‌م نه‌خشه‌ی ڕیگای دیار و پیشنیار كرا‌و له لایه‌ن پ ك ك و ڕیبه‌ره به‌ند كراوه‌كه‌یه‌وه، و به‌م جوره هه‌م ئاشتی ناوچه‌كه و هه‌م پروسه‌ی به دیموكراسی كردنی بانگه‌شه بو كرا‌و له لایه‌ن ئه‌وروپا و ئیمریكاو هه‌م هیمنایه‌تی و پیكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی كورد و تورك گه‌وره‌ترین زه‌رره‌ی لی كه‌وت و هه‌م توركیه گه‌ره‌ترین شانسی چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كه‌ی له ده‌س دا كه ئه‌ی توانی وڵاته‌كه‌ی و ئابوریه تیك ڕوخاوه‌كه‌ی بنیات بنیته‌وه و ڕیز له مافه‌كانی مروڤ و مروڤایه‌تی بگری.
بیگومان شه‌ڕ ته‌نیا لایه‌نی نیگاتیڤی هه‌یه و هه‌ربویه‌شه كه كورد قه‌ت حه‌زی لی نه‌كردوه و هه‌مو كاتی به‌سه‌ری دا سه‌پاوه، و ئه‌م جاره‌ش دیسان كورد ناچار كرایه‌وه كه ده‌س له‌ملانی شاخه‌كانی كوردستان و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی و مافخوازی خوی بی. بی گومان برپرسیار له مه‌رحه‌له‌ی یه‌كه‌م دا ده‌سه‌ڵات داره كه‌له وشكه‌كانی تورك و پاشان نه‌ته‌وه یه‌ك گرتوه‌كان ، وڵاته یه‌ك گرتوه‌كانی ئیمریكا و ئه‌روپای به ناو پیشكه‌وتوه ده‌گریته‌وه.
به پی ڕاگه‌یاندراوی میراتگرانی پ ك ك له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه دا هیزی سه‌ربازی و داگیر كه‌ری توركیه زیاتر له 000 6چالاكی سه‌ربازی به دژی هیزه‌كانی گریلا پیك هیناوه و 500 گریلا گیانیان له ده‌س داوه. بیگومان ئاگربه‌سی یه‌ك لایه‌ن له لایه‌ن كورده‌وه كاریكی گرینگ و نیشانه‌ی ڕیز گرتن له مافی مروڤ و پاراستنی دیموكراسی و ڕیگاخوش كه‌ر بۆ دیالوگ بۆ، له لایه‌كی تره‌وه كورد نیشانی دا كه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیروزانه ئاماده‌یه نرخه‌كه‌شی ته‌حه‌مول بكات.
ئیستا ئیتر ئه‌و ئاگربه‌سه یه‌ك لایه‌نیه كوتایی پی هاتوه و كورد حه‌قی خوپاراستنی هه‌یه، به‌ڵام پیویسته كه هه‌وڵ بدری شه‌ڕه‌كه له كوردستان دور بخریته‌وه و ئه‌گه‌ر قه‌رار بی كه دوژمن له ماڵی خومانا ژیانمان لی تاڵ بكات ئه‌وا ئیمه‌ش به ناچاری ئارامی له ماڵی ئه‌وان ئه‌بڕین.
له لایه‌كیتره‌وه ده‌بی هاوپه‌یمانه‌كانی توركیه تی بگه‌ن ئه‌و قازانجه‌ی له كاتی ئاشتی و هیمنایه‌تی دا له ناوچه‌كه ده‌ستیان ده‌كه‌وی ئه‌وا به سه‌ركوت كردنی كوردان وه چه‌نگیان ناكه‌وی و ئه‌وه‌ندی كورد زه‌ره‌ر ده‌كا ئه‌وان زور له‌وه‌زیاتر به‌ره‌ژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌بیته قوربانی. ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و دڵسوز و خه‌مخوری وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خویانن ، پیویسته له جیاتی كڕینی چه‌ك بۆ كوشتنی كورد و پیشیل كردنی مافه‌كانی مروڤ ده‌ستی دریژی ئاشتی ڕیبه‌ری كوردان به‌ڕیز ئوجه‌لان بگرن و باری ژیانی شارستانی و ئابوری كومه‌ڵگه‌كه‌یان پیش بخه‌ن. شارستانیه‌تی گه‌لان و وڵاته‌كان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و زه‌بر و زه‌نگ و حاشالیكردن دیاری ناكری ، به‌ڵكو به ڕیزگرتنی به‌رانبه‌ر و هاوچه‌رخ ده‌رده‌كه‌وی. توركیه ئیستاش شانسیكی گه‌وره‌ی له به‌رده‌م دایه و ئه‌توانی كه‌ڵكی لیوه‌ر گری. گه‌لی كورد هیچی نیه له ده‌ستی بدا له بن ده‌ستی به‌ولاوه، جا كه زور له گیانداریكی بچوكیش بكری به‌رخودان ئه‌كات، جا ه‌وره نه‌ته‌وه‌یه‌كی بیست میلیونی حاشا له بونی بكری و ڕوژانه ته‌جاوز به كچان و بیحورمه‌تی به كه‌رامه‌تی ئینسانی بكری.
كومه‌ڵگای جیهانی به‌رپرسیارن له ئاكامی هه‌ر ڕوداویك له كوردستان دا و هیچ ئازادی و دیموكراسیه‌ك واته‌دار نابی ئه‌گه‌ر كورد له كومه‌ڵگای مروڤایه‌تی دابڕردریت و مافه‌كانی بن پی بكری و ده‌نگی له گه‌رو دا خه‌فه بكری.
31-05-2004
كوردستان
kurdish weblog
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home