له‌م ڕۆژه چاره‌نوس سازانه‌دا گه‌ل چاوه‌ڕوان
هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو به‌هێزن
نوێكراوه‌ته‌وه!
ڕۆژه چاره‌نوس سازه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه. ڕژیمی سه‌ددام ڕووخاو كورد تا نوكه‌ش پابه‌ندیی خۆی به هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان پاراستوه‌و له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی سوره. سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌وڵێكی چڕ‌و ژیرانه‌ی داوه تا ئه‌مڕۆ و به له‌سه‌ره‌خۆیی ویستویه‌تی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و خۆزگه‌كانی مسۆگه‌ر بكات. تا ئه‌م كاته، ته‌نیا ده‌سكه‌وت ڕه‌نگه هه‌ر ڕووخانی ڕژیمی دیكتاتۆڕی به‌غاو چه‌سپاندنی فیدراڵی له یاسای كاتی بۆ قۆناخی گواستنه‌وه‌ی ئیراك بێت. كوردستان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌سایه‌ی ئاسایش و ئارامیه‌وه بووه جێگه‌ی پشودانی سه‌رباز و هێزه مارینزه‌كانی ڕوخێنه‌ری ڕژیمی دیكتاتۆڕی. كوردان له جیاتی گولله به گوڵ پێشوازیان لێان كرد‌و تا ئێستا هه‌ر سپاسی ئه‌و چاكه‌یان ده‌كه‌ن كه سه‌دامیان له كۆڵ كردنه‌وه. به‌مه‌ش ڕك و قینی تێرۆریستان و هه‌موو عروبه‌ی شۆڤێنیستیان بۆ خۆیان كڕی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه‌سڵه‌مینه‌وه چونكه پێان وابوو ئه‌وه‌ی كردوویانه ڕه‌وایه.
ئه‌مڕۆژانه وه‌ك ده‌بیستین و ده‌بینین گه‌مه‌یه‌كی ترسناك له‌سه‌ر داهاتووی ئێراك كه تا ئێستاش باشوری كوردستانی پێوه گرێدراوه له ئارادایه. ئه‌مریكا و بریتانیا له ڕێگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌خوازن هیواكانی كورد سه‌ر ببڕن و جارێكی دیكه خه‌یانه‌ت له نه‌ته‌وه‌ی زۆر لێكراوی ده‌ستی زلهێزه‌كان و ده‌وڵه‌ته ڕه‌گه‌ز په‌ره‌سته‌كانی ناوچه بكه‌ن. ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه عه‌ره‌بێكی جه‌زائیریه‌و كۆنه دۆست و لایه‌نگری سه‌دامه‌و، ئێستاكه بڕواپێكاروی بووش و بلێریشه، چاره‌نوسی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی ئێراكی ده‌ستكردی كه‌وتۆته ده‌ست و به ئاره‌زووی عرووبانه‌ی خۆی خه‌ریكی به ئه‌نجامدانی به‌رپرسایه‌تیه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌خزه‌ر بۆ خۆی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر داهاتووی كوردان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش ڕابردوییه‌كی تاریكی له‌مه‌ڕ كێشه‌ی كورد هه‌یه، ئه‌مریكاو بریتانیاش كه سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی مه‌بوون< چه‌رخی گه‌ردوون به بارێكی دیكه‌دا سوڕاو له‌م ئاخر زه‌مانه‌دا بوونه هاوپه‌یمانی كورد! و كورد‌یش به دڵه‌وه‌و به‌ترسه‌وه ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ی په‌سه‌ند كرد. به دڵه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیكتاتۆڕه‌كه‌ی به‌غا له ناوبه‌رن و بۆ جارێكیش بێته خۆزگه‌كانمان له‌بن سێبه‌ری هاوپه‌یمانه‌تیه‌ك دا بێته دی و هه‌ست به ئارامی بكه‌ین. پێشمان وابوو كه چاوی قونجاوی جیهان له ئاست نه‌هامه‌تیه‌كانی كورد هه‌ڵاتوون، ئیدی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئێمه له‌به‌ره‌ی ڕه‌وایه‌تی داین. به‌ترسیشه‌وه، چونكه ئه‌وان، ئه‌مریكا و بریتانیا سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و بێبه‌ختیه‌كانی زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان و كورد‌یش بوون، ئه‌مڕۆ كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له گه‌ڵمان هاوپه‌یمانن، سبه‌ی جارێكی دیكه له‌گه‌مه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا بمانفرۆشن و خه‌یانه‌تمان لێ بكه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكیه‌كان و بریتانیه‌كان له‌به‌ر سه‌ره‌ڕۆیی و كه‌م ئه‌زموونی و ده‌ستوو پێسپیلكه‌یی و هه‌ڵه‌واشی كه پێان وابوو هه‌موو چاره‌سه‌ریه‌ك له لووله‌ی چه‌كه‌كانیاندایه، هه‌ربۆیه دوچاری به‌گژا هاتنه‌وه و بوون و ئاكاره‌كانیان بوه هۆی زیندو كردنه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان و عوروبه‌و كۆماری ئیسلامیش به ئاشكرا‌و به نه‌هێنی كه‌وتنه دنه‌دانی تروریستان و به‌كرێگیراوانی خۆیان. هێزه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا جێگه‌یان پێلێژ بوو تووشی هه‌ڵه‌شه‌یی و ده‌ستوو پێوونكردن بوون. له‌م به‌ستێنه‌وه بوو كه ئه‌مریكیه‌كان له په‌له‌قاژه پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كانیان و وه‌ده‌ركه‌وتن له‌و زۆنگ زه‌لكاوه‌ی تێی كه‌وتوون ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بكه‌ن تا لێی ده‌رباز ببن. گوێ له سیستانی بگرن و داوای لێبورن له عه‌ره‌بان بكه‌ن و به‌عسیان بگێڕنه‌وه و كوردی دۆستی گیانیشیان بكه‌نه قوربانی مه‌به‌سه‌كانیان و عه‌ره‌بێكی كۆنه دۆستی سه‌ددام ڕاسپێرن تا په‌لیان بگرێ و ڕزگاریان بكات.
گه‌لۆ له هه‌لوو مه‌رجێكی ئاوادا كاتی ئه‌وه نه هاتوه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به خۆیدا بچێته‌وه و سنورێك بۆ ئه‌و گاڵته‌جاڕیه دابنێن كه وا خه‌ریكه به‌چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت. ئه‌و به ناو هاوپه‌یمانانه خه‌ریكن وه‌ك مه‌ڕ ده‌مانكه‌نه قوربانی و به‌ته‌ماشن هه‌ر بڵێین به‌ڵێ گه‌وره‌م!!. ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردان هێڵێكی سوریان هه‌بێ ئه‌وا ئه‌مریكی و بریتانیه‌كان له ڕێگای ئه‌خزه‌ری كۆنه دۆستی سه‌ددامه‌وه خه‌ریكن ده‌یبه‌زێنن.
ئه‌رێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه كوردان جارێك به توندی پێ به زه‌ویداده‌ن و بێژن زه‌وی خڕه. پاشه‌كشه له‌وتوێژه‌كان له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا پێویستیه‌كه بۆ پاشه‌كشه پێكردنی ویستی نا دۆستان و شۆڤێنیزمی عاره‌بی و ئه‌خزه‌ری ده‌مڕاستیان.
له‌م ڕۆژه چاره‌نوس سازانه‌دا گه‌ل چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو به‌هێزن له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه‌وه.
له گه‌ڵاله‌ێ پێشنیار كراوی ئه‌مریكاو بریتانیا كه كوردان ده‌یانخواست یاسایی كاتی بۆ قۆناخی گواستنه‌وه به‌ڕه‌سمی بناسرێ و باسی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی خواستی فیدراڵی كوردان مسۆگه‌رو گه‌ره‌نتی بكرێ، كه‌چی نبوو. كوردان پێیان له‌سه‌ر سه‌رۆك یان سه‌رۆك شالیاره‌تی ئێراك داده‌گرت كه به‌ر كورد بكه‌وێ كه‌چی ئه‌ویش فت. چاره‌نوسی كه‌ركوكیش دیار نیه‌و كورد ئه‌گه‌ر خه‌مسارد بێت و له‌م هه‌له‌دا مسۆگه‌ری نه‌كات ئه‌وه ڕه‌نگه ئه‌ویش هه‌ر فت بێت.
دوا هه‌واڵه‌كان ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه وادیاره سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌ك هه‌ر ڕازیبوه، به‌ڵكوو ئاماده‌ی كار ئاسانیشن بۆ سه‌رۆكی نوێی ئیراك!. به‌پێی دوا هه‌واڵه‌كان گوایه وشیار زێباری له كابینه‌ی عه‌للاوی دا بكرێته شالیاری به‌رگری و د.به‌رهه‌میش بكرێته شالیاری ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها ده‌گوترێ كه بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری و جێگری سه‌ركۆمار د. فواد مه‌عسوم و د. ڕۆژ پاڵێوراوی كوردن.
پێیده‌چێ كوردانیان به‌و پۆستانه ڕازیكردبێ..!!
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home