حكومه‌تیكی تری كوردیمان دایه ده‌ستی مێژوو
نوسینی: هیوا گه‌ڵ محه‌مه‌دی
ئێمه‌ی كورد هه‌موكاتێك له به‌رانبه‌ر ڕوداوه‌كاندا ئه‌وه‌نده وه‌دوا ده‌كه‌وین كه هه‌له له‌باره‌كان بۆ وه‌ده‌ست خستنی داواكانمان و وه‌دی هێنانی خه‌ونه‌كانمان له ده‌ست ئه‌ده‌ین و ئینجا نه‌وه‌كانی داهاتوشی پێوه خه‌ریك ئه‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕێبه‌رانی كورد به چه‌واشه‌كاریه‌وه خه‌ریكن و شكستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یمان مسه‌وه‌گه‌ر ده‌كه‌ن ، به‌یانی ئه‌بێته مێژویه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره و ئه‌مانیش ئه‌بنه قاره‌مانی داستانه‌كه و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی و ...
كورد دوڕاندی، نه‌ك ئێستا به‌ڵكو هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی پشت كردنی ڕێبه‌رانی حیزبه‌كان له گه‌ل و پشت گوێ خستنی ویست و داوا و داوخوازه نه‌ته‌وه‌یه‌كان و ئه‌وكاته‌ی كه كامه حیزب بنكه‌ی زیاتری هه‌بێ و كامه ڕێبه‌ر زۆرتر له لوتفی سه‌دام به‌رخوردار بێ و له بغدا بمێنێته‌وه و واده‌ی وه‌رگرتنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له لایه‌ن میریه‌وه بدا...
كورد ئه‌وه‌كاته دۆڕاندی كه له ناو خه‌تی 36 ده‌ره‌جه‌دا خۆی نه‌كرده ماڵ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.
كورد گه‌وره‌ترین شانسی ئه‌وكاته له ده‌س دا كه حیزبه كوردیه‌كان له جیاتی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستانی سوتێنراو به‌ر بونه گیانی یه‌ك و .....
كورد ئه‌وكاته دۆڕاندی كه مام جه‌لال وتی سه‌دام حسێن حه‌كه‌م نیه، به‌ڵكو چاوه‌دێره...كورد ئه‌وكاته دۆڕاندی كه كاك مه‌سعود بارزانی 3 مانگ له بغدا مایه‌وه به بێ ئه‌وی گه‌لی كورد بزانی چ كه‌ین و به‌ینێكی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌كان دا به‌ستوه...
كورد ئه‌وكاته دۆڕاندی كه فایله‌كان شاردرانه‌وه و سوتێنه‌رانی كوردستان بونه خۆشه‌ویستی حیزبه كوردیه‌كان و جارێكی تر به ناوی دیموكراسی یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی یان گره‌توه ده‌س..
كورد ئه‌وكاته دۆڕاندی كه هێزی پێشمه‌رگه و ڕێبه‌رانی جوڵانه‌وه‌كه بونه به‌شێك له كاره‌ساتی مافیای و هه‌ركه‌س بو خۆی كه‌وته هه‌ڵپه، هه‌ڵپ...
كورد ئه‌وكاته دۆڕاندی كه دۆلار به‌رچاوی هه‌مو لایه‌كی گرت و پاچه زه‌وی وه‌رگرتن بوبه هوی بێندنگ كردنی ده‌نگه‌كان، و به ناوی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان خه‌ڵكیان سه‌رقاڵ كرد تا حكومه‌تی عێراقی شكڵ بگرێ و به‌ره به‌ره هێز بگرێ و بكه‌وێته‌وه وێران كردنه‌وه‌ی ئاوه‌دانیه‌كانی وڵاتی بێ ناونیشان و پاڵپشت و به‌ڵگه‌نامی ناونه‌ته‌وه‌یی...
كورد پاڵی لێداوه‌ته‌وه به هیوای مام جه‌لال و كاك مه‌سعود و ئه‌وانیش فایله‌كانیان له ده‌ست ئیمریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان دایه و ئه‌گه‌ر به قسه‌یان نه‌كه‌ن به ده‌ردی چه‌له‌بی هاوڕیانی ده‌با و به‌ڕه‌یان ده‌خاته سه‌ر ئاو... ئاخر چۆن كه‌سانی ئه‌توانن ماف بو ئێمه وه‌رگرن كه خزمه‌تی هه‌مو كه‌س و لایه‌نێك ئه‌كه‌ن ئی كورد نه‌بێ، سه‌رێكیان به تارانه‌وه‌یه، سه‌رێكیان به دیمشق و پاسپۆرتی دیپلۆماسی توركیان له گیرفان دایه .
كورد ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌نده هه‌رزان دۆڕاندی كه جارێكی‌تر زه‌حمه‌ته بتوانی خۆی بگرێته‌وه...
ئێمه‌یان به فیدراڵی دڵخۆش ده‌كرد، كه‌چی قه‌راردای ده‌سه‌ڵاتی باژێڕه‌كانیان ئه‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان قه‌ت یه‌ك نه‌گریته‌وه وئه‌وان له بادینان و قه‌ڵاچوالان حوكمڕانی خۆیان به‌رده‌وام بكه‌ن.
كه‌ركوك دڵی كوردستان بو كرایه شاری برایه‌تی، موسڵ ناوه‌ندی یه‌كه‌م ویلایه‌تی كوردی بێده‌نگه‌ی لێ كرا‌و و جوگرافیای كوردستان شێوێندرا.. جا دۆڕاندن له‌مه باشتر ده‌بێ چی و چۆن بێ.
یه‌كیه‌تی وپارتی كوردیان كرده قوربانی كێشه‌كانی نێوان خۆیان و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سیان نه‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات كوردیان كرده قوربانیه‌كی هه‌رزان فروش كرا‌و.
ئه‌وا حكومه‌تی عێراقی دامه‌زرایه‌وه و له داهاتویه‌كی نیزیك دا قانونی سه‌رتاسه‌ری پیاده ده‌كا و كوردیش وه‌ك به‌شیك له عیراق ده‌بێ په‌یڕه‌وی لێ بكا، ده‌نا تۆشی سه‌ركوت ده‌بێته‌وه.
كورد ئه‌وكاته دۆڕاندی كه نه‌یتوانی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه بكاته به‌ڵگه‌ی جێنوساید كردن و نیشانی بدا كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه و هه‌تا مافه‌كانی خۆی وه‌رنه‌گری ناتوانێ له عێراق دا ئاسوده بژی.
كورد ئه‌وكاته دۆڕاندی كه ڕێبه‌رانی كورد بونه كۆڵه‌كه‌ی بنیات نانه‌وه‌ی عێراقێكی شێواو و بێ سه‌ره‌و به‌ره دا و له جیاتی ڕوو له گه‌لی كورد بكه‌نه‌وه بونه هاوكاسه‌ی كۆنه به‌عسیه‌كان و مافه‌كانی كوردیان له‌بیر كرد و ئازادی كوردیان برده‌وه به‌رده‌م عه‌ربه‌كان له بغدا دا و پێشی هێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لیان گرت و نه‌یان هێشت جوڵانه‌وه‌ی ڕیفراندوم په‌ره بگرێ.
كورد ئه‌وكاته دۆڕاندی كه پارله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خۆی له ده‌س دا‌و و دو عه‌شیره له دولاوه بونه ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ریانه‌وه و چاوله دسه‌تی خۆیان كردن.
كورد دۆڕاندی، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێستا لێی تێ نه‌گه‌ین، به‌ڵام ئه‌زانم به‌یانی ده‌گرین و ئیتر كاتیش ناگه‌ڕێته‌وه...
ئاواتی دامه‌زراندی حكومه‌تێكی تری كوردیمان دایه ده‌ستی مێژویه‌كی پڕ له تراژیدی به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كۆمۆدی ...
كوردستان
kurdish weblog
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home