كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Thursday, June 10, 2004

ئه‌مڕۆ و دوێنێ!

ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م  جار دوای نۆ ڕۆژ نامه‌ نه‌هێنی‌یه‌كه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ ڕۆژنامه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی (كوردستانی نوێ) بڵاوكرایه‌، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ئ كورد دوایی هه‌موو كه‌س به‌ هه‌واڵی ئه‌م نامه‌یه‌ی زانی. (سه‌یره‌ یان شه‌رمه‌؟ ئه‌رێ ئه‌ی سه‌ركرده‌ ناوداره‌كانی كورد كه‌ چاره‌نوسی قه‌ده‌ری كودتان كه‌وتۆته‌ ده‌ست تاكه‌ی له‌ پشت درگا داخراوه‌كاندا بڕیار ده‌ده‌ن و به‌ دزی و فزی نامه‌ ده‌نوسن بۆ سه‌رۆكانی دنیا و كوردیش كه‌ گۆیا نامه‌كه‌ی له‌ پێناویدا نوسراوه‌ دوای هه‌موو زیڕۆحێك ئاگاداری ده‌بێ).
 
چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ كه‌یسه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له‌ ئوروپا ده‌ستی پێكرد. له‌ توركیا له‌یلازانا و سێ هاوڕێیدیكه‌ی ئازاد ده‌كرێن. ده‌سته‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی تورك سه‌ردانی پارتی ده‌كه‌ن. مه‌سعود بارزانی بانگهێشتنی له‌ توركیاوه‌ پێده‌گات. دوا هیوای كورد بۆ دیانپێنان به‌ یاسای كاتی قۆناخی گواستنه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراوی ئه‌نجومه‌نی حوكمی ئێراق، له‌ ناو پڕۆژه‌‌ی بریتانیا و ئه‌مریكا كه‌ تۆزوكه‌یه‌ك جێی هیوای كوردان بوو، نه‌هاته‌دی. به‌رهه‌م ساڵه‌حی جێگری سه‌رۆكوه‌زیری ئیراك نه‌چوه‌ ژێرباری كاركردن و گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی. رۆژ به‌ ڕۆژ كوردانی باشور زیاتر پێیان ده‌سه‌لمێندرێ ئیراكی نین. ئه‌مریكا بۆ ڕوخانی سه‌دام پشتی پێبه‌ستین و بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و دروونه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كان و گه‌یشتن به‌ مافه‌ سروشته‌كان پشتی تێكردین. بێ هیوایی و نائومێدی باڵی كێشاوه‌ته‌ سه‌ر دواڕۆژی كوردان. سه‌ركرادیه‌تی سیاسی كورد له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییدایه‌. ئه‌م ڕووداوانه‌ هه‌موویان پێكه‌وه‌ به‌ستراون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه‌، وا نیه‌؟!

گه‌لۆ ئه‌مڕۆ كاتی هه‌ڵوێسته‌..هه‌ڵوێست!!؟؟ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تێكی كه‌ هی ئێمه‌ی كورد نیه‌ و بۆ ئێمه‌ی كورد نیه‌و سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌ چه‌قۆی بڕینه‌وه‌ی ملمان په‌شیمانی له‌دوایه‌. كاتی ئه‌وه‌یه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌م ڕۆژه‌ هه‌ستیاره‌دا به‌ ئاشكراو بێ په‌رده‌ هه‌ڵوێست بگرێ و ئه‌وه‌ی له‌ژێر به‌ڕه‌یه‌ بیهێننه‌ سه‌ر به‌ڕه‌. پێویسته‌ ژیرانه‌ و وردبینانه‌و به‌ ئاشكرا مه‌ترسیه‌كان و پڕۆژه‌كان بخرێنه‌ به‌رده‌م گه‌ل و گه‌ل بكرێته‌ خاون بڕیار. گه‌لۆ كوا ڕێفراندۆم، بۆ به‌ یاسای كاتی قڕوقه‌پیان كرد. به‌ ملیۆن واژۆ كۆكرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی بڕیاردانی چاره‌نوسدا به‌كار بهێنرێ.

سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری(چه‌قۆ)بدرێته‌وه‌ ده‌ست ئه‌عرابه‌كان، ڕێگه‌ی لێبگرێ. ماوه‌كه‌ كورته‌و گه‌ره‌كه‌ وه‌خۆ بێنه‌وه‌. با هه‌موو لایه‌ك بێژن نا بۆ به‌شداری له‌ ده‌وڵه‌تی ئیراك و به‌ڵێ بۆ بڕیاردانی چاره‌نوس به‌ده‌ستی گه‌ل. سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد تا سه‌روه‌ری سیاسی كورد مسۆگه‌ر نه‌كات گه‌ره‌كه‌ به‌شداری هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ئێراكی نه‌كات. چاوی گه‌ل و مێژوو زیت زیت لێتان ده‌ڕوانێ و ئه‌مڕۆژانه‌ ................
نااااااااااااااااااااااااااااااا بۆ چه‌قۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ 
بۆ پاراستنی سبه‌ینێ

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home