كۆچێ دوایی ژنێكی تێكۆشه‌ر
كۆچێ دوایی ژنێكی تێكۆشه‌ر
ڕۆژی 30ی جۆزه‌ردان 2704 به‌رامبه‌ر 19ی جوونی2004 جوانه ڕۆسته‌م له شاری برزبێن پاش چه‌ندین مانگ ژیانی پڕ له ژان و دهستو په‌نجه نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ ئازار‌و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ مه‌ردن، سه‌ره‌نجام كۆچی دوایی كرد.
جوانه خان ژنێكی ڕۆح سوك بوو. تا پێش تووش بوونی نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌رده‌وام خه‌ریكی كار‌و چالاكی له بواری ژنان و یارمه‌تی دانی كوردانی شاره‌كه بووه. ئه‌و ژنێكی ڕوناكبیر و به‌هه‌ڵوێست بوو.
یه‌كه‌م جار من جوانهخانم له شاری ئه‌دلاید بینی كه بۆ كۆنفڕانسێكی ژنان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێ ئوستڕالی هاتبونه ئه‌م شاره‌و به ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵیدا ئاشنا بووم. جاری دووهه‌م له ساڵی 1999 له كۆنفرانسی كۆمهڵهكوردیهكانی ئوسترالیا له شاری سیدنی بینیمه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوه‌ند یا فیدراسیۆنی كۆمهڵهكوردیهكانی ئوسترالیا پێك هاتبوو ئه‌ویش یه‌كێك له به‌شداران بوو. بۆ دواجار ساڵی نوێی 2004 كه بۆ سه‌ردان و به‌سه‌ر بردنی پشوی سه‌ری ساڵ و دیدار نوێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ دۆستان چوبومه ده‌ڤه‌ری كوینسلاند، هه‌ر له‌وێش زانیم كه جوانهخان تووشی نه‌خۆشی بووه‌و به‌داخه‌وه له جێ‌دا كه‌وتوه. هه‌ربۆیه بۆ هه‌واڵپرسینی چوینهی لای و چه‌ند كاتژمێرێك له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵی دانیشتین. ئازار‌و ژانی ئه‌و نه‌خۆشییه ماندوویان كردبوو به‌ڵام هیوای به‌رده‌وامی ژیان له دیمه‌نیدا به جوانی به‌دی ده‌كرا. له ڕاستیشدا جوانهخان ته‌مه‌نی هێنده زۆر نه‌بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌خۆشی بڕستی لێ‌بڕی و ئه‌و كۆچه ناوه‌خته‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندوو بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لێكردین.
له ناخی دڵه‌وه وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی قوڵ بۆ كۆچی ناوه‌ختی جوانهخان، سه‌ر خۆشی له كاك فازڵی هاوڕێ و هاوسه‌ری ژیانی و گشت ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و خزم و دۆستانی ده‌كه‌م و له خه‌می له ده‌ست دانی جوانهخاندا خۆم به هاوبه‌ش ده‌زانم.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home