توركیه و مام جه‌لال كۆ ده‌بنه‌وه
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌یشته ئانكارا و قه‌راره له گه‌ڵ گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌و وه‌ڵاته دا كۆبێته‌وه و ته‌وه‌ره‌ی گفتوگۆكانیان له چوارچێوه‌ی داهاتوی عێراق ده‌بێ.
بێگومان چونی مام جه‌لال بۆ دوژمنترین وڵاتی داگیركه‌ری به‌شێك له نیشتمانه‌كه‌مان كه به‌رده‌وام هه‌وڵی هه‌ره‌س هێنان به جوڵانه‌وه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمان ئه‌دات و حازر نیه كێشه‌ی بیست میلیۆن كورد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆی دا چاره‌سه‌ر بكات ، باش نیه، به تایبه‌ت له كاتێك دا كه چاره‌نوسی گه‌لی كورد له باشوری كوردستان دا به قوناغێكی گه‌لێ حه‌ساس دا تێده‌په‌ڕێ، پێویسته كه مام جه‌لال هه‌وڵی یه‌كگرتنی كوردان بدات و له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نوێنه‌ری گه‌ل دان و ساندنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نێك دا بگرێته ئه‌ستو و كێشه‌كان له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌ل و به پێوانه نه‌ته‌وه‌یه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
حیزبێك هه‌رچه‌نده گه‌وره بێ و ڕێبه‌رێك هه‌رچه‌نده زانا بێ ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكات و له‌گه‌ل گه‌وره‌تر و زاناتر بێ. كه‌وا بۆ مام جه‌لال له باشترین حاڵه‌ت دا ته‌نیا نۆینه‌رایه‌تی به‌شێكی بچوك له خه‌ڵكی باشور ده‌كا و له حه‌قیقه‌تیش دا ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی خۆی و حیزبه‌كه‌ی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌كا و هیچ حه‌قێكی نیه كه به‌ناوی گه‌لی كورده‌وه دان و ساندنێ بكات كه له‌سه‌ر كوردان گران بكه‌وێ و باجه‌كه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتو بیده‌ن.
تا ئێستا ئه‌وكارانه‌ی كه مام جه‌لال كردونی هیچ قازانجێكیان به نه‌ته‌وه‌ی كورد نه گه‌یاندوه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌مووی له زه‌ره‌رمان شكاوه‌ته‌وه ، وه‌ك ئه‌و قه‌رار داده‌ی كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی كاتی مه‌جلیسی فه‌رمان ڕه‌وایی كاتی عێراقی دا له‌گه‌ڵ پۆل برێمه‌ر ئێمزای كرد كه به په‌یمانی فیدراڵی باژێری ده‌ناسرێ و له‌وێدا نه‌ك هه‌ر به‌شێك له باشوری كوردستان به‌ڵكو هه‌مو باشور له نیشتمان دابڕا؛هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ئاوستورالیا و كانادا دا ئاڵای كوردستانی فڕێ دا و وتی ئێمه عێراقین و ...
دیاره پێوه‌ندی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دارانی توركیه دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاتانه‌ی كه جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باكوری كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی پ‌ك‌ك له له‌وتكه داب‌و. مام جه‌لال به ناوی ناوبژێوانی هه‌وڵی مارگیناڵ كردنی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه دا‌و پاشانیش مام جه‌لال یه‌كه‌م ڕێبه‌ری كورد بو كه به پ‌ك‌ك ی وت تێروریست و ئاژاوه گێڕ و له قسه كردنی خۆی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌رفه‌رێكی ئانكارا له پارله‌مانی كوردستان ، ڕێگه‌ی لێدانی پ‌ك‌ك ی له لایه‌ن حكومه‌تی كورده‌وه خۆش كرد.
دیاره ئه‌م جاره‌یان گه‌لێ حه‌ساس تره و ده‌بێ به وردبینیه‌وه له مه‌وزوعه‌كان ورد بینه‌وه...بابه‌تی ئه‌مجارش وه‌ك جاره‌كانی تر لێدان و له‌نێو بردنی هێزه‌كانی پ‌ك‌ك یه و لاواز كردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی باكور.
به بڕوای من له جیاتی ئه‌وه‌ی كه مام جه‌لال سه‌فه‌ری توركیه بكات ده‌بو سه‌فه‌ری سه‌لاحه‌دینی بكردایه و ده‌ست له ناو ده‌ستی مه‌سعود بارزانی مشوری ئاواره‌كانی كه‌ركوكیان بخواردایه و زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ریان خۆش بكردایه و ڕێگه‌یان بدایه كه گه‌لی كورد ڕاسته‌وخۆ چاره‌نوسی خۆیان بگرنه دست و ئه‌وانیش وه‌ك كه‌سایه‌تی خاوه‌ن خه‌بات له گۆشه‌یه‌كه‌وه دانیشن و هاوكاری پێشوه‌چونه‌كانی گه‌ل بكه‌ن.
دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیه، (كه ده‌بۆ مه‌سعود بارزانیش حازر بایه و قه‌بۆڵی نه‌كرد و تور‌كان هاتن بۆ لای ئه‌و) له سه‌ر 3 خاڵی دیاری كراوه؛ یه‌كه‌م كیشه‌ی فیدڕاڵی، كه تور‌كان زۆر به هه‌ستیاریه‌وه لێ ده‌ڕوانن و نایانه‌وی كه كورد چ قازانجێكی ده‌س كه‌وێ،دووهه‌م كێشه‌ی كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره كورده‌كان و ده‌ركردنی عه‌ره‌به هاورده‌كانه كه توركیا مۆخا لیفه و نایه‌وێ كه كورد ببێته زۆرینه؛سیهه‌م كێشه‌ی پ‌ك‌ك یه و تورك ده‌یانه‌وێ كه ڕێگه‌ی جوڵانه‌وه‌كانی ئه‌و هێزه بگیردرێ و ئه‌یانه‌وێ بۆ لێدانیان له یه‌كێتیش وه‌ك جاران كه‌ڵك وه‌ر گرن.
دیاره هه‌ر سێكی ئه‌م بابه‌تانه گه‌لێ گرینگن و به هاوكاری كردنی كوردان نه‌بێ داگیركه‌ران ناتوانن سه‌ركه‌وتن به ده‌س بێنن.
گه‌لی كورد ده‌بێ داوا له مام جه‌لال بكات كه خاڵ به خاڵی دان وساندنه‌كانی له‌گه‌ڵ تور‌كان به بێ په‌رده ئاشكرا بكات و به ڕای گشتی بڵێ كه تورك چ مه‌به‌ستێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و مام جه‌لال دا هه‌یه له كاتێك دا به هیچ جۆر بونی كورد ناسه‌لمێنن له كوردستان دا و هه‌موو هه‌وڵ و كۆشش و دیپلۆماسی خۆیان له سه‌د ساڵی ڕابردو دا له سه‌ر ئه‌ساسی دژایه‌تی كردنی كوردان په‌یڕه‌و كردوه.
كوردستان
kurdish weblog
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home