كۆنگره‌ی سێزده‌ی حزبی دیموكرات كۆتایی پێهات!
كۆنگره‌ی سێزده حزبی دیموكرات كۆتایی هات
چه‌ند خوله‌ك پێش ئێستا له ڕێگای هاوڕێیه‌كه‌وه هه‌واڵی كۆتایی كۆنگره‌ی سێزده‌ی حزبی دیموكراتم
پێگه‌یشت. بۆ به دوادا چوون سه‌ردانی سایتی كوردستان مێدیام كرد و تیایدا ڕاگه‌یاندراوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه به بۆنه كۆتایی هاتنی كۆنگره13 بڵاوكراوه‌ته‌وه. به پێی ڕاگه‌یاندنه‌كه كۆنگره سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی پێهاتوه!!؟؟. دیاره ئه‌مه نه‌ریته سه‌ركه‌وتوو یان سه‌رنه‌كه‌وتوو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن. له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای باسی چۆنیه‌تی و به‌رنامه‌و باسه‌كانی كۆنگره‌ی حزبی دیموكڕات، ئاماژه به گۆڕانی دروشمی ستراتیژی حزب به فیدراڵی پلۆڕالیستی و هه‌روه‌ها به هه‌ڵبژاردنی مسته‌فا هیجری وه‌ك سكرتێری ئه‌و حزبه ده‌كا و ده‌گوترێ كه هه‌واڵه‌كه پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له لایه‌ن عه‌بدوڵاحه‌سه‌نزاده سكرتێری پێشوی حزبی دیموكراته‌وه به ئه‌ندامانی كۆنگره ڕاگه‌یه‌ندراوه و له گه‌ڵ پێشوازی ئه‌ندامانی كۆنگره ڕووبه‌ڕوو بوه.
دواترین هه‌واڵه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پێشوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وه‌ك: جه‌لیل گادانی، عه‌بدوڵڵه حه‌سه‌نزاده، فه‌تاح كاویان، قادر وریا و عوسمان ره‌حیمی و .... یان ده‌نگیان نه هێناوه یان یان خۆیان نه‌پاڵاوتوه.
پێشتر پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا كه به‌هۆی هه‌وڵه ژێربه‌ژێره‌كانی مسته‌فا هیجری له زۆربه‌ی كۆنفرانسه‌كاندا كه‌سانی لایه‌نگری ئه‌و ده‌نگیان بۆ به‌شداری له كۆنگره هێناوه و ته‌نانه‌ت له كۆمیته‌كانی سوید ناره‌زایه‌تی گه‌یشتبوه ئه‌و ڕاده‌یه كه كۆنفرانسی ئه‌و وڵاته به كۆنفرانسێكی شه‌رعی یان نوێنه‌رانی ئه‌و كۆنفرانسه‌یان به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌و شه‌ری كۆنفرانس نه‌ده‌زانی.
گۆڕانكاری و نوێكردنه‌وه له پڕۆسه‌یه‌كی دیموكرایه‌تیدا ده‌توانێ چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێبكرێ. لێ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنگره‌ی سێزده‌ی حزبی دیموكرات پێش به‌ستنی كۆنگره باس‌و خواسی ئه‌وه هه‌بوو كه هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و د‌ه‌سه‌ڵاتخوازی به شێوه‌یه‌ك بووه كه ژێربه‌ژێره ده‌سته‌به‌ندی و هه‌وڵی ده‌نگ مسۆگه‌ركردن درواه. له‌به‌ر ئه‌وه دیموكراتیك بوونی ئه‌و كۆنگره ناكرێ نه‌خرێته ژێر گومانه‌وه. بۆ وێنه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌لی مهرپه‌روه‌ر خاوه‌نی به‌رنامه‌ش بوو و گه‌لێك كه‌س پێیاندا هه‌ڵداو به‌شان و باڵیاندا هه‌ڵخوێند كه‌چی ده‌زانرا كه مسته‌فا هیجری مریشكی خۆی به له‌په‌وه لێناوه‌و ده‌بێته سكرتێر‌و بۆیه ئاماده نیه له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێته ئاخافتن.
ده‌گوترا كه مسته‌فا هیجری له هه‌وڵی ئاڵوگۆڕدایه‌و دیهه‌وێ ڕێبه‌ریه‌كی لاو پێكه‌وه بنێ، به‌ڵام پاش ده‌ركه‌وتنی ئاكامه‌كان پرسیار ئه‌وه‌یه قادروریاو عوسمانی ره‌حیمیش پیرو په‌ككه‌وته‌ن و هیچیان له باره‌یدا نیه!؟ بۆیه ده‌نگیان نه‌هێناوه یان خۆیان نه‌پاڵاوتوه.
ئه‌گه‌ر چی هێشتا زوه بڵێین ئاكامه‌كانی كۆنگره چی لێ شین ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مسته‌فای هیجری پێشتر سكرتێر بووه و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حزب ده‌یناسن و هه‌وڵه‌كانی پێش كۆنگره 13ش بۆ خۆ سه‌رخستن له‌لایه‌ك و دیاركه‌وتنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له ناو ڕیزه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه گه‌لێك له ئه‌ندامانی حزبی دیموكرات به ئاكامه‌كانی كۆنگره خۆشحاڵ نابن و یان لانی كه‌م به‌گومانه‌وه سه‌یری داهاتووی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ماوه بڵێم هیوادارم مێژووی ڕووداوه تاڵه‌كان دووباره و چه‌ند باره نه‌بێته‌وه و چیدیكه ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان تووشی پێكهه‌ڵپڕژان و لێكترازان نه‌بنه‌وه و ڕووداوه‌كانی ڕابردوو ببنه وانه و په‌ندو ئه‌زموونی بۆ داهاتوو لێوه‌رگیرێ.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ك.ن حزبی دیموكرات لێره بخوێنه‌وه<<<

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home