ڕاگه‌یاندنی چه‌ند حزبی سیاسی
گیانی سه‌دان په‌نابه‌ری كوردستانی له توركیا له مه‌ترسیدایه!!
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تانی ئێران و سوریه‌و توركیه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خه‌ریكی كۆبوونه‌وه و پیلانگێڕان و ساتووسهودان له دژی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان و به تایبه‌ت هه‌وڵدان بۆ شكان و پاشه‌كشه پێكردنی گه‌لی كورد و ده‌ست هه‌ڵگرتن له داخواز‌و مافه‌ڕه‌واكانی له باشوری كوردستان بۆته ئامانجیان. هه‌ر له‌وكاته‌دا له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌سه‌ر پاراستنی سنوره‌كانی یه‌كدی ولێدانی ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی یه‌كدی ڕێككه‌وتوون، به‌تایبه‌ت له بابه‌ت لێدانی هێزه كوردییه‌كانه‌وه پیلانی دوژمنانهیانه داڕشتوه‌و وا خه‌ریكی جێبهجێكردنیانن. له لایه‌ك كۆماری ئیسلامی و سوریه ده‌ستیان به ڕاده‌ست كرنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی كۆنگره‌ی گه‌ل كردوه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئێران هه‌نگاوێك زیاتریش چۆته پێشه‌وه‌و به هێزی چه‌كداریش هێرشی كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی كۆنگره‌ی گه‌ل له‌سه‌ر هێڵه سنورییه‌كان و چه‌ندین شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون ڕوویان داوه. بۆ به‌جێگه‌یاندنی بهڵێنیهكان توركیه‌ش سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد له باشوری كوردستان و هه‌وڵدان بۆ ئاڵۆزكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕهشهكردن، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پاڵه‌په‌ستۆی زۆری خستۆته سه‌ر په‌نابه‌رانی كوردستانی له توركیه. به‌جۆرێك كه مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه له گۆڕێدایه. شه‌ش ڕێكخراوی سیاسی كه سیانیان كوردستانین له دژی ئه‌و ئاكاره‌ی توركیه‌و له پێناوی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی گشت ڕێكخراوهوهكانی به‌رگری له مافی په‌نابه‌ران ومافی مرۆڤ ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاوكردۆته‌وه. ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌توانی لێره بخوێنیه‌وه

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home