نامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک!
نامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک!
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی "كێشه‌ی ناو؛ په‌یڤێك لهسهرڕونكردنهوهیهك" چه‌ند په‌یامم بۆ هاتوه. كه ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه وێنه‌ی یه‌كێك له‌و په‌یامانه‌یه. له‌گه‌ڵ سپاس و ڕێز بۆ هه‌موو دۆستان.
*****************
برای به‌ڕیزم كاك خالید عه‌زیزی
ئاگاداریه‌كه‌ی كاك خالید عه‌زیزی نوینه‌ری حیزبی دیموكراتم خوینده‌وه كه له سایتی www.pdki-s.se بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له پیشدا پیم سه‌یر نه‌بو ، به‌ڵام، پاشان هیندی بیر كردنه‌وه‌ی له لا دروست كردم...پیم سه‌یره كه خه‌ڵك نوسینی به‌ڕیزتان ئهخوینهوه و وا ئه‌زانن كه كاك خالیدی ئاوه‌ڵ ناوه، دوایش سه‌یرتر له‌وه هه‌ڵویستی خودی كاك خالیده، له‌به‌ر ئه‌وه داوا ئه‌كا كه به‌ڕیزتان پیشگر و پاشگری له سه‌ر ناوه‌كه‌ی خوتان دانین، من كه‌وتمه‌وه بیری ئه‌وكاته‌ی كه حیزبی دیموكرات دوبه‌ش ببو، ئه‌وانه‌ی سه‌ری، كه ئه‌وكاته كاك خالیدی نوینه‌ری ئیستایان دژیان بو ، ئه‌یان وت كه نابی ناوی حیزب له خو بنین، واته جیا بوهوهكان ده‌كوژران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی حیزبیان له خو نابو، هه‌رچه‌ند پاشگریشیان له سه‌ر پیشنیاری كاك خالید له خو نابو...
كاك خالید عه‌زیزی نوینه‌ری حیزبی دیموكرات له وه‌ڵاتی سوید ئه‌ژی و ده‌زانی كه سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سوید ناوی یوران پهرشونه و زور كه‌سی دیكه‌ش هه‌ن كه هه‌ر هه‌مان ناویان هه‌یه به بی پاش و پیشگر.
زور جار كه‌سیك یان یوران پهرشون ناویك له‌گه‌ل ڕادیو، ته‌له‌فزیون یان ڕوژنامهیهك دا قسه و چاوپیكه‌وتن ئه‌كا و هه‌رچی پی خوش بی ده‌یڵی..هه‌تا ئیستاش نه كه‌س ته‌له‌فونی بۆ سه‌روك وه‌زیران كردوه كه پی وابو بی ئه‌وه قسه یان نوسراوه‌ی ئه‌وه و نه یورانیش به كه‌سی وتوه و ڕاگه‌یاندراوی له‌سه‌ر داوه كه شتی به ناوه‌كه‌ی زیاد بكات...
له‌وانه‌ش گه‌ڕین، كاك خالیدی عه‌زیزی نوینه‌ری حیزبی دیموكرات ، ئیرانیهكی توخ و تونده و مه‌گه‌ر كه‌سیك له خه‌ودا بی كه ئه‌وه نه‌زانی و ئه‌وه‌ی به‌لای كاك خالیده‌وه گرینگ نیه كیشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه و نه بڕوای به كوردستانی گه‌وره هه‌یه و نه ئاماده‌شه له‌وباره‌وه شت بنوسی، بویه من به‌لامه‌وه سه‌یره كه ئه‌م داخویانیهی داوه... داخوا ده‌بی ئه‌وانه كی بن كه ته‌له‌فونی بو ده‌كه‌ن و لی تی ناگه‌ن و نه‌گه‌یشتون....
به هه‌ر حال وهڵامهكهتم گه‌لی به لاوه به‌جی و جوانه و هیوادارم كاك خالید بیخوینیته‌وه و قه‌بوڵی بكات كه له ناو 40 میلیون مروڤا ناكری ته‌نیا یه‌ك كه‌س هاو ناو و پاش ناویان وه‌ك یه‌ك بن..
برات هیوا گه‌ڵ محه‌مه‌دی 040729
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home