داوای لێبوردن
له دوو هه‌فته‌ی به‌رێدا ڤایرۆس هه‌موو كه‌لێن و قوژبنه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌می ته‌یبوو به جۆرێك كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بڕستی لێبڕاو بۆ هه‌ر داواكاریه‌كیش به بێ سێ‌و دوو ده‌ستی به‌ڕوه ده‌نام. ئه‌زیش پێم وابوو كۆمپیوته‌ره‌كه‌م تێكچووه‌و من لێی نازانم و تێی ناگه‌م كه چ باسه. هه‌ندێك جاریش له كۆمپانی "ئای پرامس" توڕه ده‌بووم كه هێڵه‌كه‌یان نه‌باشه‌و له خۆڕا پاره له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن. كاتێك پێوه‌ندیم پێوه‌كردن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له بنی كوله‌كه‌كه‌یانداو گوتیان كه كونده له كوێ دڕاوه. له به‌ینی خۆماندا بێت گوتیان بڕۆ دژه ڤایرۆسی بكڕه به‌ڵكوو خودا به‌زه‌یی پێتدا بێته‌وه‌و ڤایرۆسه‌كه‌ت بۆ بكوژێ. به‌ڵی سه‌رتان نه‌ئێشێنم منیش گوتم به‌ڵی سپاس بۆ هاوكاریتان و پێداهاتم و هه‌رچی له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا جێگیرم كردبوو پاكم كرده‌وه و له نوێ دامنانه‌وه. ئێستا ئه‌وه ده‌بینن كه پاش دوو هه‌فتان ئه‌وه ده‌رگای ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه. یاڕه‌بی خودایه كه‌س توشی ئه‌و په‌تایه‌ی نه‌بێ. ئاخر زۆربه‌ی كات من له‌گه‌ڵیا داده‌نیشم و لێك ده‌ڕوانین. ئه‌وجا هه‌ر كه له‌گه‌ڵم لا لوت ده‌بێ دنیام لێ تاڵ ده‌بێ.
هه‌ربۆیه‌ش گه‌لی دوستان له‌گه‌ڵ سپاس و ڕیز بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانتان و ئه‌وانه‌ش كه په‌یامیان لۆ ناردیمه. داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م كه ئه‌م ماوه كوردستان‌م به‌ڕۆژ نه‌كردۆته‌وه‌و په‌یامه‌كانیش بێ وڵام ماونه‌وه.
وێڕای ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو لایه‌كتان.
كوردستان
kurdish weblog
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home