نامه‌ی دۆستێک له‌مه‌ڕ کۆمێنتێک
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش کۆمێنتێکم له مه‌ڕ بابه‌تی" هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات"له سایتی دێمانه دانا. پاش مه‌وه‌یه‌ک له نامه‌یه‌کی دۆستانه‌دا دۆستێکی هێژا، ڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به‌و کۆمێنته بۆ ناردم. گه‌رچی دره‌نگ بوه به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی بۆچوونه‌که‌ی لێره بۆ ئێوه‌ی هێژای داده‌نێم. له‌گه‌ڵ سپاسی دوباره بۆ ئه‌و دۆسته هێژایه.
--------------------------------------------------------------
له‌سه‌ر نووسراوه‌یه‌كی كاك سامره‌ند كورته یه‌كت نووسیبوو. من ناوه‌رۆكی نووسینه‌كه‌م (هه‌رچه‌ن كورت بوو) پێ باش و به‌كه‌ڵك بوو. به‌ڵام زمانی نووسینه‌كه‌م پێ باش نه‌بوو.
چوونكه بۆ بابه‌تی وا گرنگ ، ده‌بێ گشتی"عام" قسه بكرێ ، تا بواری بێرو ڕا گۆڕینه‌وه و مشت‌و مڕ بكرێته‌وه و خه‌ڵكانی دیكه‌ش بتوانن له كردنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی باسه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن. به‌ڕای من ئه‌و باسه‌ی كه ئێوه له نووسینه‌كه‌تاندا ئیشاره‌ی پێده‌كه‌ن ئه‌مڕو له زۆر نووسین و له زۆر نووسه‌ر دا ده‌بینرێت. به‌تایبه‌ت ئێستا كه ئینتێرنێت تاپۆكانی شكاندووه و هه‌ركه‌س كه‌یفی لێ‌بێ ده‌نووسێ. ئه‌م دیارده‌یه( ئینتێرنێت ) گه‌رچی له لایه‌كه‌وه به‌كه‌ڵكه و ده‌بێ پێشوازیی لێ بكرێ( ئاسان بوونه‌وه‌ی ده‌س‌ڕاگه‌یشتن به ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان و ئامرازه‌كانی پێوه‌ندی و له‌ئه‌نجامدا ئاسان بوونه‌وه‌ی فێربوون به‌گشتی وبه‌تایبه‌ت زمانی كوردی) له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زه‌ره‌ری خۆی هه‌ێه . واتا به‌هۆی نه‌بوونی پێوه‌ر و سه‌رچاوه‌ێه‌كی كۆنكرێت ( به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی) بۆ دیار یكردنی نووسینی ئیستاندارد، هه‌ركه‌س (زانا و نه‌زان ) به‌مه‌یلی خۆی زاراو‌ی ناوچه‌ی خۆی به‌كار دێنێ و به‌كه‌یفی خۆی ده‌نووسێ . من ئه‌وه‌م ته‌نانه‌ت له نووسه‌ره به‌ئه‌زموونه‌كانیشدا دیووه.به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان كه ده‌یان‌ساڵ ئه‌زموونی خوێندن و نووسینی كوردی‌یان هه‌یه و من خۆم زۆر بابه‌تی ڕێزمان‌یان لێ فێر بووم،. ده‌بینین كه هێشتاپاش 25 ساڵ هه‌ڵه‌یه‌كی مامۆستا ع. زه‌بێحی كه 50 ساڵ پێش ئێستاكردوویه‌تی و خۆی به‌ڕوونی له به‌رگی یه‌كه‌می "قامووسی‌كوردی"دا ئاماژه‌ی پێده‌كات ، ڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه و له‌باتی وشه‌ی "ڕێكه‌وت" (تاریخ- مورخه)له وشه‌ی "به‌ڕوار" كه‌ناوی گوندێكه له باشووری كوردستان ، كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.ئیترباسی به‌كار هێنانی هێندێك زاراوه ناكه‌م كه به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمه بۆ شێواندنی زمانی كوردی. بۆ نموون پارلمان ده‌كه‌نه بارلمان (عه‌ره‌بییه‌كه‌ی) چین ده‌كه‌نه سین( چما كورد وه‌ك عه‌ره‌ب پ و چ ی نییه !!) ، سه‌رپه‌رست ( كوردی- فارسی) ده‌كه‌نه سه‌رپه‌رشت و شێواندنی زۆر وشه‌ی دیكه .یا له‌لای خۆمان له نوسراوه‌و ئه‌ده‌بیاتی حیزبی دێمۆكرات وهێندێك له سابڵاخیی‌كان(نه‌ك موكریانییه‌كان) هه‌ڵه‌ی ڕێزمانیی وه‌ک به‌هه‌ڵه به‌كار هێنانی "جێ ناوی ئیشاره"ی ئه‌م و ئه‌و ده‌بینین . مه‌سه‌له‌ن له‌باتی ئه‌مڕۆ ، كه‌ئیشاره به ڕۆژێكی دیاره ، ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ . ئه‌مه له زبانی قسه‌كردن( محاوره)دا هه‌ڵه نییه ، به‌ڵام له نووسین دا هه‌ڵه‌یه چوون له ڕێزمانی كوردی‌دا ئه‌م ئیشاره به نزیك و ئه‌و ئیشاره به‌دووره. هه‌ر وه‌ها" ئه‌و" نیشانه‌ی جێ‌ناوی نادیار یا نه‌ناسه(مجهول) . مه‌سه‌له‌ن ده‌ڵێن : "ئه‌و ووتی" بكه‌ر(فاعل) نادیاره. له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ دیاوه و باس له ڕۆژێكی دیار(موشه‌خه‌س) ده‌کات .بۆیه به‌كار هێنانی ئه‌وڕۆ له نووسین یا ڕادیۆدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕێزمانییه. یا ڕۆژه‌كانی حه‌فته، بێجگه‌له ناوچه‌ی مه‌هاباد (نه‌ك موكوریان) نه‌بێ، ئه‌وه‌ی كوردی كورمانجی خواروویه(به سۆران ناسراوه) ، هه‌موو ڕۆژه‌كانی حه‌فته به " ه" كۆتاییان دێنێت. كه‌چی جه‌ماعه‌تێك زمانی گوند یا شاره‌كه‌ی خۆیان به‌كار دێنن و هه‌موو ڕۆژه‌كان به " ۆ " كۆتایی پێ دێنن.واتا له‌باتی شه‌ممه ده‌ڵێن شه‌مۆ... هتد. ئه‌مانه شێواندنی زبانه . چوونكه زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌كاری دێنن ، خۆیان ده‌زانن كه ئه‌مه كوردیه‌كی ته‌سكی ناوچه‌ییه .
به‌هه‌ر حاڵ به‌بڕوای من له نووسراوه‌كه‌ت دا واباش بوو كه له‌باتی ئه‌وه‌ی ڕووی‌ده‌مت ڕاسته‌وخۆ له كاك سامره‌ند بێت، به‌شێوه‌ی گشتی قسه‌ت بكردایه . ده‌شت توانی نووسینه‌كه‌ی ئه‌ویش به‌نموونه بێنییه‌وه و ناویشی بێنی.یا هه‌ر له‌سه‌ر ئووسینه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی بت‌نووسیبای. به‌بڕوای خۆم ده‌توانی له وتارێكی به‌رینتدا ئه‌م باسه درێژه مێ‌بده‌ی.
خاڵێكی دیكه‌ش كه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه ده‌شێ، ئه‌وه‌یه كه به‌شداربوون له بزاڤی گه‌لی كورددا ، گه‌رچی جێی ڕێز و حورمه‌ته ، به‌ڵام مانای زانا بوونی ئه‌و كه‌سه له‌هه‌موو بوارێك‌دا نییه. وه‌ك خۆت ده‌بینی له‌و سه‌دان و ڕه‌نگه هه‌زاران كه‌سه كه به‌شداری شۆڕشی كورد بوون( له‌و به‌شه‌ی كوردستان وا من و تۆی لێ بووین) و‌ئێستا دوور له وڵات ژیانی ئاواره‌یی به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، چه‌نده‌یان نووسه‌ر و زمانناسن . یا لانی كه‌م مشووری زمانه‌كه‌مان ده‌خۆن. كوره ئه‌وه‌ش هیچ ، چه‌نده‌یان هه‌ربیر له گه‌لی كورد و جه‌رمه‌سه‌ریه‌كانی ده‌كه‌نه‌وه ( مه‌به‌ست به‌كرده‌وه‌یه) .
پێم‌وایه سه‌رم ئێشاندی . له كۆن‌دا وا باو بوو ده‌یانگوت : "زۆر ووتن هه‌ر قورعان خۆشه" . گه‌رچی ئه‌وه قسه‌یه فڕی به‌سه‌ر ڕاستییه‌وه نییه ،چون ڕه‌نگه مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووبێ كه زمانه‌كه‌ی عاره‌بییه و كه‌س تێ‌ناگا، به‌ڵام منیش لێره‌دا به‌سی ده‌كه‌م و له‌وه زیاتر سه‌رت نایشێنم.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home