كورد نه‌ته‌وه‌یه ، به‌ڵام...؟
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
به پێی پێوانه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆ پێناسه كردنی نه‌ته‌وه بون ،كورد نه‌ك هه‌ر هه‌مو پێوانه‌كانی نه‌ته‌وه‌بۆنی هه‌یه به‌ڵكو ئیتر هیچ كه‌س و لایه‌ن و وه‌ڵاتێك بێجگه له داگیركه‌رانی كوردستان نكولی له نه‌ته‌وه بونمان ناكه‌ن.كورد خاوه‌ن مێژوی هاوبه‌ش، زمانی هاوبه‌ش، جوگرافیای هاوبه‌ش و كولتوری هاوبه‌شی خۆیه‌تی و ئه‌مانه‌ش ئه‌و پێناسانه‌ن كه نه‌ته‌وه بونی كومه‌ڵه خه‌ڵكێك ئه‌سه‌لمێنن.به‌ڵام ئایا ته‌نێا نه‌ته‌وه بون هه‌مو شتێكه ؟بێگومان كاتێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك بونی هه‌یه و ئه‌یه‌وی به زیندوی له‌م جیهانه دا بژی وكه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی بن پێ نه‌كری ، ئه‌رك و كار و تێكوشان ئه‌كه‌ۆێته سه‌رشانی ئه‌ندامه‌كانی كومه‌ڵگاكه‌ی . چاو خشانێكی خێرا به ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوی گه‌لان دا ده‌بینین كه پڕه له به‌رخۆدان ، شه‌ڕ ، هێرش كردن و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشی بێگانه...زور گه‌ل دوای كورد په‌یدا بوون یان خه‌باتیان دوای خه‌باتی كورد بۆ ئازادی ده‌ستی پێ كردوه كه‌چی ئه‌وان ڕزگار بون و ئاڵای خۆیان هه‌یه و سه‌ربه‌ستیان وه‌رگرتوه له كاتێك دا كه ئێمه‌ی كورد پاش ده‌یان ساڵ قوربانی دان هێشتا نازانین چیمان ده‌وی ، نه دروشمێكی هاوبه‌شمان هه‌یه و نه داوایه‌كی دیاری كرا‌و . نه‌ك هه‌ر تامی ڕزگاریمان نه‌چێشتوه به‌ڵكو له نێوان پاوان خۆازی حیزبه‌كان و خۆ به زلزانی سه‌روك حیزبه‌كان دا هه‌ر ڕوژه و داوا و داخوازیكی تازه‌مان هه‌یه.كورد نه‌ته‌وه‌یه ، به‌ڵام كام نه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه پارچه پارچه و سه‌رلێشێواوه . وه‌ڵاته‌كه‌مان به ناڕه‌وا پارچه كراوه و ئه‌م پارچه پارچه بونه‌ش بیر و مێشك و كه‌سایه‌تی و هێز و توانامانی له‌ت له‌ت كردوه . لێك دابڕانیشمان بوه‌ته هۆی لاوازی سیاسی ، كومه‌ڵایه‌تی و كه‌سایه‌تی و بیر كردنه‌وه‌مان. به‌داخه‌وه هیچ بڕوایه‌كمان به خۆمان نه‌ماوه و به كه‌وچكێ ئاو خێرا ئه‌كه‌وینه مه‌له كردن ، پاشه‌ڕوژ قوربانی ئه‌مڕو ئه‌كه‌ین و به‌یانیشمان نادیاره.كورد نه‌ته‌وه‌یه به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ی و بێ گێانی نه‌ته‌وه‌ی و بێ هاوده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی . ئه‌وكاته‌ی كه سنوره ده‌سكرده‌كانیان ده‌كێشا و وه‌ك خه‌نجه‌ر جه‌رگ و هه‌ناوی نیشتمانه‌كه‌مانینان قاژ ئه‌كرد ، كورد بێ هه‌ڵوێست بون ، ئازاره‌كه‌یان قه‌بوڵ كرد و پاشان له‌گه‌ل برینه‌كانی لێك دابڕانا ڕاهاتین و توزه توزه كه‌وتینه بیری به‌شی خۆمان و بانگه‌شه‌ی خزمه‌تكردنی داگیركه‌ران و بڕیار دانی ده‌ست تێ وه‌رنه‌دان له به‌شه‌كانی یه‌كترا.ئه‌وكاته‌ی كه شێخ مه‌حمودی حه‌فید كه‌وته ده‌ست دوژمن كورد له ماڵی خۆیانا دانیشتن و به كیشه‌ی خۆیان نه‌زانی ، بویه له كاتی ئه‌نفالیش دا هه‌مان كره‌ده‌وی بێدنگی كردن دوباره بویه‌وه.كاتێك كوماری كوردستان لاواز بو و پیشه‌وای نه‌مر برایه سه‌ر داری خنكاندن كورد بی ده‌نگ بون ، بێ هه‌ڵویست بون و جاریكی تر له شه‌ڕی نیوان حیزبی دیموكرات و كومه‌ڵه دا هه‌ر كامه و لایه‌كیان گره‌ت و هه‌ڵویستی نه‌ته‌ته‌وه‌یان نه‌نواند...نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌و كاته ئه‌توانی شانازی به خۆی و میژوه‌كه‌یه‌وه بكات كه له بن ئاڵای شكاوه‌ی ڕزگاری نیشتمانه‌كه‌ی دا به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بژی. میژوی كورد له خۆكوژی و پاشقول لێك دان زیاتر چی تێدایه.كاتێك سه‌روكی حیزبه كوردیه‌كان ئه‌بینم كه له به‌رده‌م داگیركه‌ران و دوژمنان دا سه‌ر دائه‌نه‌وێنن و ئه‌له‌رزن و ئاماده‌ی فه‌رمانبه‌ردارین ، هه‌ست به هه‌ژاری خۆم ئه‌كه‌م . كاتێك هونراوه‌كانی عه‌بدوڵا په‌شێو و حاجی قادری كۆیه و ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌وله‌وی تاوگۆزی ئه‌خۆێنمه‌وه ، شاد و به كه‌یف و سه‌رخۆشی باده‌ی پاراوی زمانی كوردی ئه‌بم ، به‌ڵام كاتێك ده‌بینم هه‌ر هه‌مان زمان له لایه‌ن هێندی نوسه‌ره‌وه به‌كار ده‌بری بۆ پاساو دانی هه‌ڵه‌ی حیزبه‌كان و بۆ خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی خۆكۆژی و بۆ سه‌رلێشێواندنی گه‌ل، ده‌چمه‌وه قاڵبی هه‌ژاری و بن ده‌ستی و بێ هویه‌تیه‌وه.كورد نه‌ته‌وه‌یه به‌ڵام نازانم خه‌ڵكی كویه ، كام حیزبی قه‌بوڵو ، كامه چاك و كامه خراپه، جیاوازی نیوان چاك و خراپ چیه، ئێمه چیمان ده‌وی . كێ دوست و كێ دوژمنه و جیاوازی نیوان دوست و دوژمن چیه، مه‌رجمان بۆ دوستایه‌تی چیه و چیان لێامن ده‌وی كه هاوپه‌یمان یان دوستیان بین.كام نه‌ته‌وه وه‌ك كورد ئه‌وه‌نده له به‌انبه‌ر چاره‌نوسی خۆی دا بێ لایه‌نه و به هیوای ئه‌م و ئه‌و ئه‌ژی و چاوه‌ڕیه كه كه‌سانێك ڕزگاری بكه‌ن كه بۆخۆیان زه‌لیل و به‌ستراوه‌ن و نا‌وێرن له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ره‌انا سه‌ر هه‌ڵبڕن و ئێستاش هه‌ر به كه‌ره‌می تورك و فارس و عه‌ره‌ب ده‌سه‌ڵاتێان هه‌یه. ڕێبه‌ری كام نه‌ته‌وه ده‌بێته هوی ئه‌رخایه‌نی بۆ داگیركه‌ی وه‌ڵاته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی لی خۆش ده‌بن و نوسه‌ره‌كان چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و سیاسیه‌كان پاساوی ئه‌ده‌نه‌وه.نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ڕه‌خنه و ڕخنه‌گری نه‌بی هه‌ژاره ، هه‌ژاری ته‌نیا بێ پاره‌یی نیه ، به‌ڵكو نه‌زانین له هه‌مو نه‌خۆشیه‌ك خراپتره. ئه‌وانه‌ی كه له ڕه‌خنه تێ ناگه‌ن و به‌رپه‌رچی ڕه‌خنه‌گر ئه‌ده‌نه‌وه و هه‌ۆڵی بێده‌نگ كردنیان ئه‌ده‌ن ، خه‌نجه‌ر له پشتی ڕاستیه‌كان ئه‌وه‌شێنن و گه‌ل له چه‌واشه‌كاری دا ئه‌هێڵنه‌وه و به لا ڕیان دا ئه‌به‌ن.نوسه‌ران و شاعێران و كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆكانی كام نه‌وته‌وه وه‌ك هی ئێمه ئه‌وه‌نده نان به نرخی ڕوژ ئه‌خۆن و له هه‌رلایه‌كه‌وه بای بێ شه‌ن ئه‌كه‌ن و ته‌نیای به شۆێن ناو و ناو بانگی خۆیانه‌وه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له گه‌ل پێ گرینگتره... ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌ن به‌ڵام هێشتا ئه‌قڵی نه‌ته‌وایه‌تیمان پێ نه‌گیشتوه و له قۆناغی سه‌رتایی داین و تا ئه‌وكاته‌ی به‌و مه‌نزڵگه‌یه ده‌گه‌ین سه‌ركه‌وتنمان و به نه‌ته‌وه‌بونمان هه‌روا دور و سه‌قه‌ت ده‌مێنێته‌وه.041002
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home